گەرد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چەند گەردێک بە وێنەی کۆمپیوتەری

گەرد (بە ئینگلیزی: Molecule) یەکێک لە بچووکترین تەنۆچکەی یەک ماددەی کیمیاییە کە تایبەتمەندی ھەمان ماددەی ھەیە. یەک گەرد پێکھاتووە لە دوو یان چەند گەردیلە کە بە بەنەکی کیمیاییەوە پێکەوە پەیوەستن. ھەڵبەتە گەردی ھەندێک لە توخمەکان (وەک: گازەنایابەکان) تەنھا لە یەک گەردیلە پێکھاتوون.

گەردیلەکانی پێکھێنەری یەک گەرد، ڕەنگە لە یەک توخم (بۆ نموونە لە ئۆکسجین دا) یا چەند توخم (وەکوو ئاو) پێکھاتبێت.

ڕێژەی گەردیلەکان لە گەردێکی دیاریکراو دا ھەمیشە نەگۆڕە. بۆ نموونە لە گەردێکی ئاو دا ڕێژەی گەردیلەکانی ھایدرۆجین بە ئۆکسجین ھەمیشە ٢ە. ژمارەی گەردیلەی بوونراو لە گەردێک دا لەڕێگەی ڕێسای کیمیاییەوە پیشان دەدرێت. ھەڵبەت دەبێت ئاگاداری ئەوە بیت کە ڕێسای کیمیایی بە تەنیایی نیشاندەری تایبەتمەندییەکانی ماددە نییە. لەوانەیە دوو ماددە ڕێسای کیمیایی لێکچوویان بێت بەڵام تایبەتمەندییە کیمیاییەکانیان بەتەواوی جیاواز بێت.