تەوشک

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
دیاگرامی ب‏‏‏ە‏‏‏رگه ه‏‏‏ە‏‏‏وا‏‏‏

تەوشک یان بەرگەھەوا یان ئەتمۆسفێر (بە ئینگلیزی: Atmosphere) بریتییە لەو کەشە گازانەی دەوری گۆی زەویییان داوە.

تەوشک لە سەر زەوییەوە دەست پێدەکا تا بەرزاییەکی نادیار. بەشێکی زۆر لە گازەکانی تەوشک، ھایدرۆجین و ئۆکسجینە، کە بەشداری دەکەن لە پاراستنی سەرزەوی لە ھەر ھێرشێکی ئاسمانی وەک (کلکدارەکان، نەیزەک و...) و دەبنە ھۆی ڕاگرتنی پلەکانی گەرما لە گۆی زەوی.

بە ھۆی ھێزی ڕاکێشەری زەوییەوە، نزیکەی (٨٠%)ی گازەکان لە بەرزی (١٥) کم. کۆ بوونەتەوە.

پێکھاتە[دەستکاری]

خشتەی خەستی گازەکانی تەوشک بە پێی بارست
بارست بە پێی ppmv (یەک لە ملوێن)
گاز بارست خەستی
نایترۆجین (N٢) ٧٨٠٬٨٤٠ ٧٨٫٠٨٤%
ئۆکسجین (O٢) ٢٠٩٬٤٦٠ ٢٠٫٩٤٦%
ئارگۆن (Ar) ٩٬٣٤٠ ٠٫٩٣٤٠%
دوو ئۆکسیدی کاربۆن (CO٢) ٣٩٠ ٠٫٠٣٩%
نیۆن (Ne) ١٨٫١٨ ٠٫٠٠١٨١٨%
ھیلیۆم (He) ٥٫٢٤ ٠٫٠٠٠٥٢٤%
میتان (CH٤) ١٫٧٩ ٠٫٠٠٠١٧٩%
کریپتۆن (Kr) ١٫١٤ ٠٫٠٠٠١١٤%
ھایدرۆجین (H٢) ٠٫٥٥ ٠٫٠٠٠٠٥٥%
نیتروژن اکسید (N٢O) ٠٫٣ ٠٫٠٠٠٠٣%
یەک ئۆکسیدی کاربۆن (CO) ٠٫١ ٠٫٠٠٠٠١%
زینۆن (Xe) ٠٫٠٩ ٠٫٠٠٠٠٠٩%
ئۆزۆن (O٣) ٠٫٠٧ تا ٠٫٠ _
دوو ئۆکسیدی نایترۆجین (NO٢) ٠٫٠٢ ٠٫٠٠٠٠٠٢%
یۆد (I٢) ٠٫٠١ ٠٫٠٠٠٠٠١%
ئامونیاک (NH٣) نادیار _
ھەڵمی ئاو (H٢O) نادیار ~٠٫٤٠%

چینەکانی تەوشک[دەستکاری]

تەوشک لە چەن چینی جیاواز پێک ھاتووە (لە خوارەوە بۆ سەر):

  • چینی ترۆپۆسفێر
  • چینی سترانۆسفێر
  • چینی میزۆسفێر
  • چینی ئایۆنۆسفێر
  • چینی ئەگزۆسفێر

چینی ترۆپۆسفێر[دەستکاری]

چینی ترۆپۆسفێر بریتییە لە نزیکترین چین بە سەر زەوییەوە کە گشت گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوای تیدا ڕوودەدات، ئەم چینە تەنکە و بەرزییەکەی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر و لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر دەگۆڕێت، بەڵام بە گشتی ئەستوورییەکەی نزیکەی ١٥ کمە، ئەم چینە نزیکەی (٨٠%) گازەکانی تەوشک پێک دەھێنێت.

پێکھاتەی چینی ترۆپۆسفێر: نایترۆجین نزیک٧٨%، ئۆکسجین ٢١% و ١% یش گازەکانی تر (ئارگۆن، دو ئۆکسیدی کاربۆن، ھیلیۆم) و تەپ و تۆز و ھەڵم.

لەم چینەدا پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە، ھەر چەن لە ئاست زەوی بەرز ببینەوە، تێکڕای پلەکانی گەرمی لە نێوان (١٤-١٥) پلەی سەدیە، لە ھەمان کاتدا پەستانی ھەوا نزم دەبێتەوە. ئەم چینە بە بەرگی ترۆپۆپۆز کۆتایی دێت.

چینی سترانۆسفێر[دەستکاری]

چینی سترانۆسفێر دووھەمین چینی ئەستووری تەوشکە کە لە سەر چینی ترۆپۆسفێرەوە دەست پێ دەکات و بەرزاییەکەی نزیک (٥٠)کم. ە، گرنگترین تایبەتمەندی ئەم چینە، ھەبوونی ڕێژەیەکی زۆر گازی ئۆزۆنە کە وەک چینێک بە ئەستوورایی ١٦-٣٠کم، زەوی لە وەزەنی تیشکە زیانبەخشەکان دەپارێزێت، لەم چینەدا پلەی گەرمی تا(٣-)پلەی سەدی دادەبەزێت. پلەی گەرمی لە بڕێ شوێنی چینی ئۆزۆنا،(-٦٠)پلەی سەدی بە خۆوە دەبینێت..

پێکھاتەی چینی سترانۆسفێر: نایترۆجین(٨٠%)، ئۆکسجین(١٨%)، ئۆزۆن(١%)، ئارگۆن(١%)

چینی مێزۆسفێر[دەستکاری]

ئەستووری چینی مێزۆسفێر تا (٨٠)کم. دەبیت، پلەی گەرمی تێیدا بە خێرایی دادەبەزێت تا لە بەرزایی (٨٠)کمدا دەگاتە (٨٥-) پلەی سەدی.

چینی ئایۆنۆسفێر[دەستکاری]

لە تایبەتمەندی ئەم چینە، گەرمای زۆری تھێرمۆدینامیکە کە تا ١٢٢٧ پلەی سەدی دەگات. چینی ئایۆنۆسفێر لە بەرزی (٨٠)کمەوە دەست پێ دەکا تا بەررزی (٥٠٠)کم. گەردیلەکانی ئەم چینە بە پێی باری کارەباییەوە دابەش دەبن. بە ھۆی تیشکی ھەتاو چەندین کارلێکی کیمیایی لە نێوان گەردیلەکانی چینەکەدا ڕوودەدات، کە دەبیتە ھۆی دەرکەوتنی مژێکی ڕووناک لە بازنەکانی جەمسەریدا.

شایانی باسە کە ھەر شتێک بەم چینەدا تێپەڕێت لەوانەیە پێش گەیشتن بە زەوی گڕ بگرێت.

چینی ئەگزۆسفێر[دەستکاری]

چینی ئەگزۆسفێر یا چینی دەرەکی لە بەرزی (٥٠٠)کمەوە دەست پێ دەکات تا بەرزاییەکی نادیار. پێکھاتەی ئەم چینە لە ڕووی جۆر و ڕێژەی گازەکانەوە جیاوازە: نایترۆجین(٧٥%)، ھیلیۆم(٥٢٥%) و تا بەرزتر ببینەوە بڕی نایترۆجین زیاد دەکا و لە ھەمان کاتیشدا پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە، لە نزمترین خاڵی ئەم چینە، پلەی گەرمی دەگاتە نزیکە(١٧٠٠) پلەی سەدی.

سەرچاوە[دەستکاری]

ئەتڵەسی ھەرێمی کوردستانی عیراق، عیراق و جیھان - د. ھاشمیاسین