چێو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سوخرەدار
١٦ جۆر چێو

بە ڕایی گیاناسان چێو ماددەیێکی جامد(solid) و سەختە کە لە ژێر پێستی [تەنە,ساقە] دار دا ھەیە.ئەگر چی لە باوەڕی زۆرتری خەڵکدا چێو تەنیا لە دار و درەخت دایە بەڵام لە ڕووی زانستی لە ھەموو ئەو گیایانەی کە ئاوخۆرەیان(vascular) ھەیە چێویش ھەیە. تایبەتمەندییەکانی فیزیکی و کیمیایی و مکانیکی چێو وای کردووە ببێت بر ماددەێیکی بێ ڕکابەر بێت و ھیچ جێنگرێکی بۆ پەیدا نەبێ..

تایبەتمەندی[دەستکاری]

بێ گومان چێو یەکێکە لە کاراترین و پڕقازانجترین کەرستەکانی سروشت کە مرۆڤر بەبێچێو نەی دەتوانی بەو ئاستی پێشکەوتن و ئاسوودەیییەی ئێستای بگات. چێو تەنیا سەرچاوەیەکی ژیانییە کە دەتوانێ دووبارە ببێتەوە، نەوت و گاز و کانزاکانی دیکە ڕۆژێک تەواو دەبن و دووبارە نابنەوە بەڵام جەنگەڵەکان ئەگەر جوان بییان پارێزی بەشێوەیکی باش دەتوانین بەردەوام لە چێوەکانیان کەڵک وەرگرین.

ئابووریی چێو[دەستکاری]

چێو پێگەیێکی زۆر گەورەی لە ئابووریی جیھاندا ھەیە. ساڵانە لە جیھاندا ٢٥٠٠ ملیۆن مەتری چوارپاڵو m۳ بەرھەم دێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای فارسی
  • کتێبی : چوب و کاغذ - دانشگاە تھران - نویسندە دکتر پارساپژوە