ڕێککەوتننامەی شنگن
ڕێککەوتننامەی شنگن (بە ئینگلیزی: Schengen Agreement) لەلایەن ھەندێک وڵاتی ئەورووپیەوە واژوو کراوە و ڕێگە بە ھەڵوەشاندنەوەی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان دەدات لە نێوان وڵاتانی بەشداربوو و ھەروەھا بڕگەی ڕامیارییەکی ھاوبەش لەخۆدەگرێت سەبارەت بە چوونە ژوورەوەی کاتی کەسەکان (لەوانەش ڤیزەی شنگن)، ھاوئاھەنگی کۆنترۆڵکردنی سنووری دەرەکی، و پۆلیسی سەر سنوور.[١] [٢] [٣] بە ھاوبەشی لەگەڵ پەیمانی ئەمستردام، خودی ڕێکەوتنەکە و ھەموو ئەو بڕیارانەی لەسەر بنەمای دەرچووە لە یاسای یەکێتیی ئەورووپا جێبەجێ کراون. ناوی لێنراوە لە شاری شنگن لە لۆکسمبۆرگ.
ڕێککەوتنەکە لەلایەن کۆمەڵەیەکی ٢٦ وڵاتەوە واژوو کراوە کە چواریان لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا نەبوون وەک (ئایسلەندا، لیختنشتاین، نەرویژ و سویسڕا). ئەم ڕێککەوتنە لە سەرەتادا لە ١٤ی حوزەیرانی ١٩٨٥ لەلایەن پێنج وڵاتی ئەورووپی (بەلجیکا، فەڕەنسا، ئەڵمانیای ڕۆژاوا، لۆکسمبۆرگ و ھۆڵەندا) واژوو کرا. بەڵگەنامەیەکی زیادە کە بە ڕێککەوتنی شنگن ناسراوە، ڕێککەوتنەکەی خستە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم بەڵگەنامەی دووەم جێگەی یەکەمی گرتەوە.
بۆ ھەریەک لە وڵاتانی ئەندام دواکەوتن لە نێوان واژووکردنی ڕێککەوتنەکە و جێبەجێکردنیدا ھەبوو لە ڕاستیدا. ھەرچەندە ڕێککەوتنەکە لە ١٤ی حوزەیرانی ١٩٨٥ واژوو کرا، بەڵام نزیکەی دە ساڵ دواتر، لە ٢٦ی ئازاری ١٩٩٥، دەبوو چاوەڕێی ئەوە بکات کە وڵاتانی بەلجیکا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، سوێد، ھۆڵەندا، پورتوگال و ئیسپانیا ببنە یەکەم وڵاتان کە ئەم نەخشەیە جێبەجێ بکەن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «DGs - Migration and Home Affairs - What we do - ...Schengen Area - Reintroduction-border-control». لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Schengen: Controversial EU free movement deal explained - BBC News». لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Schengen Area - Migration and Home Affairs - European Commission». ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦.
- دەروازەی ئەورووپا
- دەروازەی یاسا
- دەروازەی دەیەی ١٩٨٠
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی وڵاتەکان
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕێککەوتننامەی شنگن تێدایە. |