ڕۆزا پارکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆزا پارکس

ڕۆزا پارکس لە ١٩٥٥، لەگەڵ مارتین لووتر کینگ جەی-ئاڕ. لە پشتەوە
لەدایکبوون
ڕۆزا لویس ماکولی

(١٩١٣-0٢-0٤) ٤ی شوباتی ١٩١٣
تەسکیجی، ئەلاباما، ویلایەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان
مەرگ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥(٢٠٠٥-١٠-٢٤) (٩٢ ساڵ ژیاوە)
دیترۆیت، میشیگن، ویلایەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان
شوێنی حەوانەوەوودلاون سیمتری، دیترۆیت، میشیگن، ویلایەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان
پیشەچالاکەوانی مافی شارستانیەتی
ناسراوە بەمانگرتنی پاسی مۆنتگۆمێری
بزاڤجوڵانەوەی مافی شارستانیەتی
ھاوسەررایمۆند پارکس (ھاوسەرگیری ١٩٣٢؛ ١٩٧٧)
واژوو


ڕۆزا لویس پارکس (بە ئینگلیزی: Rosa Louise Parks) کە بە ناوی ڕۆزا لویس ماکولی (بە ئینگلیزی: Rosa Louise McCouley) لەدایک بووە. (٤ی شوباتی ساڵی ١٩١٣ - ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥)کەسایەتی چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی بە ڕەچەڵەک ئەفریقی ئەمریکییە.[١]

لە ڕێکەوتی ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٥، لە مۆنتۆگمرمی سەر بە ویلایەتی ئەلەباما پارکس داوای شۆفێری پاسێکی (جەیمس بلیک) ی ڕەت کردەوە بە دەست ھەڵگرتن لە کورسی دانیشتنەکەی لە "بەشی ڕەش پێستەکان" دا بۆ کەسێکی سپی پێست بەھۆی پڕ بوونی بەشی سپی پێستەکان. پارکس یەکەم کەس نەبوو بۆ بەگژداچوونەوەی ڕەگەزپەرستی بەڵام ئەوە بوو دوای ئەم بەگژداچوونەوە و بەرھەڵستی کردنەی یاساکانی جیاکردنەوەی ویلایەتی ئەلەباما بووە ھۆی گرنگی پێدانێکی زۆر بە پارکس لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی.

پارکس بووە نیشانەیەکی گرنگی جوڵانەوەی مافی مرۆڤ و مافی شارستانیەتی و نیشانەیەکی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاری کردنی ڕەگەزپەرستی.[٢][٣]

سەرەتایی ژیان[دەستکاری]

ڕۆزا لویس مکاولی لە تۆسکیجی ویلایەتی ئەلەبامای (Tuskegee, Alabama) ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دایک بووە لە ٤/٢/١٩١٣ دا. دایکی ناوی لیۆنا بووە و مامۆستا بووە و باوکی دارتاش بە ناوی جەیمس ماوکلی. دوای جیابوونەوەی دایک و باوکی لەگەڵ دایکی دا گواستیانەوە بۆ پاین لێڤل (Pine Level) و لە کێڵگەی خێزانی دایکی دا گەورە بوو کە ھەموو خێزانەکەی ماڵی دایکی ئەندام بوون لە (کلێسای پیاوانی ئایینی میسۆدی ئەفریقی - African Methodist Episcopal Church - AME).

مکاولی لە قوتابخانەی دێھاتەکان دەیخوێند ھەتا تەمەنی یانزە ساڵی،[٤] بەژداری کردبوو لە چەند ڕاھێنانێکی ئەکادیمی و پیشەیی و قوتابخانەی بەجێھێشت بەمەبەستی ئاگالێبوونی داپیرەی و دواتر دایکی کە نەخۆش دەکەوێت.[٥]

پاسەکانی قوتابخانە تەنھا منداڵانی سپی پێستی دەگواستەوە بۆ قوتابخانە و قوتابیانی ڕەش پێست دەبوایە بە پێ بڕۆشتنایە بۆ قوتابخانەکەیان و لەبەر ئەم ھۆکارە پارکس باسی چاوساندنە ڕەگەزپەرستییەکان دەکات لە سەردەمی منداڵی دا و دەڵێت:

من ھەموو ڕۆژێک پاسەکەی قوتابخانەم دەبینی بە بەردەم دا تێپەردەبێت، بەڵام بۆ من ئەوە شێوازی ژیان بوو، ھیچ ھەڵبژارنێکی دیکەمان نەبوو تەنھا پەسەندکردنی نەبێت. یەکەم ھۆکار کە وای لێکردم درک بە جیاوازی نێوان جیھانی سپی پێست و جیھانی ڕەش پێست بکەم پاسی قوتابخانە بوو.[٦]

چالاکییە سەرەتایییەکان[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٣٢ دا ڕۆزا ھاوسەرگیری کرد لەگەڵ ڕایمۆن پارکس کە سەرتاش بوو لە مۆنتوگمری[٧] و ئەندام بوو لە (کۆمەڵەی نەتەوەیی بۆ پێشکەوتنی ڕەش پێستان - National Association for the Advancement of Colored People – NAACP)[١٢] ڕۆزا لە چەندین شوێن دەست بەکاربووە وەک کارەکەری ماڵان و یاریدەدەری نەخۆشخانە. خوێندنی ناوەندی لە ساڵی ١٩٣٣ دا تەواوکرد.

ساڵی ١٩٣٤ ڕۆزا بووە چالاکەوان لە جوڵانەوە شارستانییەکان دا و بووە ئەندام لە (کۆمەڵەی نەتەوەیی بۆ پێشکەوتنی ڕەش پێستان – لقی مۆنتۆگمری). لە کانوونی یەکەمی ١٩٤٤دا ھەستا بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی دەستدرێژی سێکسی کردنە سەر ڕیس تایلەر کە ژنێکی ڕەش پێستی خەڵکی ئەبڤیڵ بوو، پارکس لەگەڵ ھاوەڵەکانی دا ھەستان بە ڕێکخستنی "دەستەی دادپەروەری یەکسان لە پێناو خاتوو ڕیس تایلەر" و ڕۆژنامەی (شیکاگۆ دیفێندەر - The Chicago Defender) ئاماژەی بەوە کرد کە دەستەکە بەھێزترین جوڵانەوە بووە بۆ داواکردنی دادپەروەری یەکسان لە سەدەی ڕابردوودا".[٨]

ھەروەھا پارکس لەگەڵ ھاوسەرەکەی دا بەژداربوو لە زۆرێک لە کۆبوونەوەکانی حیزبی شیوعی،[٩] و زۆرێک لە کار و چالاکی دی کە لە سەرەتای ژیانی کۆششکردنی دا بە ئەنجامی گەیاندووە.[١٠]

دیمەنە ڕەگەزپەرستییەکانی ژیان[دەستکاری]

پارکس لە ژیاننامەکەی دا ئاماژەی بە چەندەھا دیمەنی ڕەگەزپەرستی کردووە کە لە ژیانی دا دووچاری ھاتووە بەتایبەتی کە لە ناوچەکانی باشوردا دەژیان و لەو ناوچە باشوریانە ڕەگەزپەرستی زۆر زیاتر بوو لە ناوچەکانی تری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا. بەپێی یاسای جیم کرۆ، کۆمەڵگە سپی پێست و ڕەش پێستەکان جیا کرابوونەوە کە کۆمەڵێک یاسا فەرمانڕەوای دەکردن کە لایەنگری کۆمەڵگە سپی پێستەکانی دەکرد بەسەر ئەوانی تردا، تەنانەت لە لایەنی ئامرازەکانی ھاتووچۆش دا ئەفریقییە ئەمریکیەکان دەبوایە کورسیەکانی خۆیان وازلێبێنن بۆ سپی پێستەکان. ھەروەھا ئامرازی ھاتووچۆکردنی قوتابخانەکان بۆ ڕەش پێستەکان دابین نەکرابوو بەپێی ئەوەی پارکس دەیگێڕێتەوە و ئەوە یەکەم جار بوو کە بە ڕوونی توانی لە جیاوازی نێوان ئەو دوو چینە تێبگات.

بە ھەمان شێوە کۆمەڵەی (کلو کلوکس کلان) بە شێوەیەکی بەردەوام بەبەردەم ماڵەکەیان دا دەڕۆیشتن و پارکس لەیادی بووە کە باپیرەی چەکێکی بەدەستەوە بووە لەبەردەم ماڵەکەیان دا پاسەوانی کردوە و ھەستی بە ترس کردووە کە ئەو کۆمەڵەیە بە بەردەم ماڵەکەیان دا تێپەربوون بە شەوان.[١١] پارکس دەشیگووت کە ھەندێک لە سپی پێستەکان بەڕێز و نەرم و نییانیەوە مامەڵەیان لەگەڵ دا کردووە بەڵام لەبیریشی ناچێت ئەو ڕەگەزپەرستیانەی بەرامبەری کراوە بە بەرچاوی ھەمووانەوە لە تەمەنی منداڵی دا.[١٢]

ھاوسەرگیریکردن[دەستکاری]

ڕۆزا ھاوسەرگیری لەگەڵ رایمۆند پارکس کرد،[١٣] کە ئەندام بوو لە یەکێک لە کۆمەڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی دیمەنە ڕەگەزپەرستیەکان،[١٣] دواتر پارکسیش بووە ئەندام لەم کۆمەڵەیە و شان بە شانی ھاوسەرەکەی کاری دەکرد بۆ باشترکردنی ژیانی کەسانی ئەمریکی ئەفریقی؛ کە پێکەوە کاریان دەکرد بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ پشتگیریکردنی دۆسیەی بەرگری کردن لە کۆمەڵە گەنجێکی ڕەش پێست (سکۆتس بۆرۆ) کە تۆمەتبار کرابوون بە دەستدرێژی کردنە سەر دوو خاتوونی سپی پێست.

سەرەتایی خەباتکردن[دەستکاری]

لە سەرەتای ژیانی دا ڕۆزا چەندین ئیشی جۆراوجۆری تاقی کردۆتەوە (لە ئیش کردن لە ماڵان دا و یاریدەدەری کردن لە نەخۆشخانەکان دا). دوای پێ داگیری کردنێکی زۆر لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە ڕۆزا خوێندنی ناوەندی تەواو کرد لە ساڵی ١٩٣٣ کە لەو سەردەمەدا کەمتر لە ٪٧ ڕێژەی ئەمریکی ئەفریقی بۆیان دەرەخسا بڕوانامەی ناوەندی بەدەست بھێنن. ڕۆزا بووە چالاکەوان لە (جوڵانەوەی مافە شارستانییەکان) و دواتر بووە

دەستگیرکرانی ڕۆزا پارکس
ڕاپۆرتی بنکەی پۆلیس لەسەر ڕۆزا پارکس، ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٥، لاپەڕەی یەکەم.
ڕاپۆرتی بنکەی پۆلیس لەسەر ڕۆزا پارکس، ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٥، لاپەڕەی دووەم.
پەنەجەمۆری ڕۆزا لەکاتی گیرانی، ڕۆژی ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٥.
پارکس لەکاتی وەرگیرانی پەنجەمۆری لە ڕۆژی ٢٢ی شووباتی ١٩٥٦، کاتێک بۆ جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە لەگەڵ ٧٣ کەسی دیکە، ئەمەش لەدوای ڕاگەیاندنی هەڵمەتی بایکۆتکردنی پاسی مۆنتۆگمری.[١٤][١٥]

ئەندام لە (کۆمەڵەی نەتەوەیی بۆ پێشکەوتنی ڕەش پێستان) و وەک یارمەتیدەری بەڕێز ئێدگەر نیکسن دەست بەکاربوو. سەرەڕای ئەوەی کە نیکسن ئەو کەسە بوو کە گووتەیەکی بەناوبانگی ھەبوو کە دەیگووت "ژن پێویست ناکات لە ھیچ شوێنێک بێت جگە لە چێشتخانە"[١٦] و کە ڕۆزا لێی پرسی بوو بۆچی ئەوی ھەڵبژاردووە وەک یاریدەدەر کاری بۆ بکات؟ نیکسن وەڵامی دابۆوە بە "پێویستم بە یاریدەدەرێکە و تۆش باشیت بۆ ئەو کارە."[١٦]

لە ساڵی ١٩٤٤ دا ڕۆزا وەک ئەرکی یاریدەدەر ھەستا بە لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەی دەستدرێژی کردنە سەر ڕیس تایلەر کە ژنێکی ڕەش پێستی خەڵکی ئەبڤیل بوو لە ویلایەتی ئەلەباما. پارکس لەگەڵ کۆمەڵێک چالاکەوانی مەدەنی دا ھەستان بە دانانی (لیژنەی یەکسانی دادپەروەری بۆ خاتوو ڕیس تایلەر) و دەستیان کرد بە دەرکردنی ڕۆژنامەیەکی ھەفتانە بە ناوی (بەرگریکەری شیکاگۆ - The Chicago Defender) و چالاکییەکی گەورە و فراوانیان دەست پێکرد بۆ چەسپاندنی یەکسانی و دادوپەروەری.[١٧]

ڕۆزا و ھاوسەرەکەی بەژداری کۆبوونەوەکانی حیزبی شیوعییان دەکرد دوای لایەنگری کردنی دۆسییەی دادگایی گەنجە ڕەش پێستەکان کە تۆمەتبار کرابوون بە دەست درێژی، ھەرچەندە ڕۆژێک لە ڕۆژان نە ڕۆزا نە مێردەکەی ئەندام نەبوون لە حیزبی شیوعی دا.[١٠]

لە ساڵی ١٩٤٠ دا ڕۆزا و ھاوسەرەکەی ناونووس کران لە ڕیزبەندی دەنگدەران دا و بە ماوەیەک دوای ١٩٤٤ پارکس لە بنکەی ھێزی ئاسمانی ماکسوێل پیشەیەکی بچووک و سادەی ھەبوو، سەرەرای شوێنکەوتووی بنکە سەربازیەکە دەکەوتە مۆنتۆگمری لە ئەلەباما بەڵام جیاکاری ڕەگەزپەرستانە نەدەکرا لە نێوان ڕەش پێستەکان و سپی پێستەکان دا چونکە بنکەکە سەر بە خاوەندارێتی حکومەتی فیدراڵی (یەکگرتوو) بوو.

پارکس و ڕووداوی پاسی ناوچەی مۆنتۆگمری[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٠٠ دا، یاسای جیاکردنەوە دانرا لە ئامرازەکانی ھاتووچۆدا بۆ کەسەکان بەپێی ڕەگەز. سواربووی پاسەکان جیادەکرانەوە لە ڕێی دانانی کورسیەکانی دانیشتن بۆ ھەر ڕەگەزێک. سەرەڕای ئەوەی یاساکە بە ڕوونی ئاماژەی بەوە دەکرد کە ھیچ کەسێک نابێت دەستبەرداری کورسیەکەی ببێت، بەڵام شۆفێری پاسەکان زۆرجار داوایان لە ڕەش پێستەکان دەکرد دەستبەداری کورسیەکانیان ببن لە کاتی نەبوونی کورسی بەتاڵی بەشی سپی پێستەکان.[١٨]

پارکس سواری پاسی شەقامی کلیڤلەند بوو کە سەر بە ھێڵی ھاتووچۆی شاری مۆنتۆگمری بوو.[١٩]

پارەی کرێکەی دا و لە شوێنی دیاریکراو بە ڕەش پێستان دانیشت، دوای تێپەڕاندنی چەند وێستگەیەک، شۆفێری پاسەکە داوای لە چوار سواربووی ڕەشت پێست کرد (کە یەکێکیان پارکس بوو) کە کورسیەکانیان وازلێبھێنن بەمەبەستی دانیشتنی سپی پێستەکان لە جێگەی ئەوان بەڵام پارکس ڕەتی کردەوە کورسیەکەی جێبھێلێت و وتی "کە شۆفێرە سپی پێستەکە بەرەو ڕومان ھات و بەدەست ئاماژەی بۆ کردین و فەرمانی پێ کردین کە دەست لە کورسیەکانمان ھەڵگرین، ھەستم بە نایابییەک دەکرد کە لەسەروو لەشمەوە بوو وەک چۆن پێخەفکەم لە شەوی زستانان دا گەرمی دەکردمەوە."

شۆفێرەکە کردی بە شەڕ لەگەڵ پارکس و ھاواری کرد بە سەری دا کە دەست لە جێگەکەی ھەڵبگرێت بەڵام پارکس سووربوو لەسەر ھەڵوێستەکەی و تەنانەت کە ھەڕەشەشی لێکرد بە بانگکردنی پۆلیس گوێی نەدا بە ھەڕەشەکانی شۆفێرەکە و لە شوێنەکەی خۆی دا ھەڵنەسا.[٧]

لەسەر ئەم ھەڵوێستە پارکس لە چاوپێکەوتنێکی رادیۆی دا لە ساڵی ١٩٥٦ دا گووتی " دەبێت بۆ یەک جار و بۆ ھەتا ھەتایە بزانم کە مافەکانم چین وەک مرۆڤ و وەک ھاونیشتمانی.[١٨] ھەروەھا لە ژیاننامەکەی دا نووسویەتی کە "خەڵک ھەمیشە دەڵێن کە دەست بەرداری کورسیەکەم نەبووم لەبەر ئەوەی کە ھیلاک و شەکەت بووم بەڵام ئەوە ڕاست نییە، شەکەتی جەستەیی نەبووم... شەکەتی خۆبەدەستەوەدان (ملکەچی بوون) بووم."

یاسا و دیاردە باوەکانی پاسەکانی مۆنتۆگمری[دەستکاری]

چوار ڕیزی یەکەمی ھەموو پاسێک بۆ کەسە سپی پێستەکان بوو، ڕیزەکانی پشتەوەی پاسەکان بۆ ڕەش پێستەکان بوو لە کاتێک دا ڕەش پێستەکان زۆرینە بوون کە پاسیان بەکاردەھێنا بە ڕێژەی ٪٧٥. و بۆ ڕەش پێستەکان ھەبوو کە لە ڕیزەکانی ناوەڕاست دا دانیشن ھەتا ئەو کاتەی ڕیزی سپی پێستەکان پڕدەبۆوە، ئەگەر شوێن نەبووایە بۆ سپی پێستەکان ئەوا دەبووایە ڕەش پێستەکان کورسیەکانیان چۆڵ بکردایە بۆ سپی پێستەکان و خۆیان لە ڕیزی دواوە دابنیشتنایە یان بە پێوە بوەستانایە یان تەنانەت پاسەکەشیان جێبھێشتایە. بۆ ڕەش پێستەکان نەبوو لە دەرگای پێشەوە سەربکەون؛ ڕەش پێستەکان لە دەرگای پێشەوە سەر دەکەوتن، کرێکەیان دەدا بە شۆفێرەکە و دادەبەزین لە دەرگای دواوە سەردەکەوتن بۆی بە بەردەم سپی پێستەکان دا تێنەپەڕن.[٢٠]

بۆ چەندەھا ساڵ کۆمەڵگە ڕەشت پێستەکان گلەییان دەکرد لەو بارودۆخ و مامەڵە نادادپەروەرانەیە.[٢١]

ڕۆژێک لە ساڵی ١٩٤٣ دا، پارکس سواری پاس بوو و کرێکەی دا، ویستی بڕوات دابنیشێت بەڵام شۆفێری پاسەکە فەرمانی پێکرد کە دابەزێت و لە دەرگای دواوە سەرکەوێتەوە بەپێی ئەو یاسایانەی دانرابوو بۆ شێوازی سواربوونی ڕەش پێستەکان. پارکس دابەزی لە پاسەکە بەمەبەستی سەرکەوتن لە دەگاری پشتەوە بەڵام پێش ئەوەی بتوانێت سەرکەوێتەوە شۆفێرەکە دەرگای پاسەکەی داخست و پارکسی بەجێھێشت لەژێر کەشێکی باراناوی دا.[٢٢][٢٣]

ڕەتکردنەوەی جوڵان[دەستکاری]

دوای کارکردنی بە درێژای ڕۆژ پارکس سواری پاسێک بوو کە بەرەو کۆمەڵگەی کلیڤلەند دەرۆیشت نزیکی کاتژمێر شەشی ئێوارە لە ڕۆژی پێنجشەممەی ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٥دا، کرێکەی دا و لە یەکێک لە کورسی ڕەش پێستەکان دا دانیشت. لە ناوەڕاستی پاسەکەدا کورسیەکەی ئەو یەکەم کورسی بوو لە دوای بەشی دانیشتنی سپی پێستەکانەوە، لە سەرەتادا شۆفێری پاسەکە نەیناسیەوە کە کاتی خۆی لە ١٩٤٣ دا لەژێر باران دا بەجێی ھێشتووە. ھەموو شتێک بە ئاسای دەرۆیشت ھەتا ئەو کاتەی کە پاسەکە لەبەردەم شانۆی ئیمپراتۆریەت دا وەستا بۆی کەسانی سپی پێستی تر سوار بن لە کاتێک دا بەشی سپی پێستان خۆی پڕببوو.

شۆفێرەکە ئاماژەی بە دووان سیانێک لە سپی پێستە ڕاوەستاوەکان کرد لە ناوەڕاستی پاسەکەدا دانیشن کە خۆی پڕبوو لە ڕەش پێستەکان. دوای چەندەھا ساڵ کە پارکس باسی ڕووداوەکانی ئەو ڕۆژە دەکات دەڵێت "کە شۆفێرە سپی پێستەکە ئاماژەی بۆ کردین و فەرمانی پێکردین کورسیەکانمان بەجێبھێڵین ھەستم بە تاڵێتییەک کرد سەرتاپای لەشمی گرتبۆوە وەک زەلکاو لە دەمی باران بارینی شەودا."[٢٤]

شۆفێرەکە (بلەیک) پێی وتن "ئێوە ھەمووتان دەبێت ھەستن لە شوێنەکانتان دا".[٢٥] چوار کەس بوون سیانیان بەگوێی شۆفێرەکەیان کرد و شوێنەکانیان چۆل کرد بۆی سپی پێستەکان دابنیشن بەڵام ڕۆزا پارکس ڕەتی کردەوە شوێنەکەی جێبھێڵێت و بلەیک ھاواری کرد بە سەری دا "بۆچی ھەڵناسیت و کورسیەکەت چۆڵ بکەیت؟" پارکس وەڵامە دەداتەوە "باوەڕم ناکەم دەبێت ئەو کارە بکەم" دواتر بلەیک پۆلیسی بانگ کرد پارکس دەستگیر بکەن. لە چاوپێکەوتنێک دا لەسەر ڕووداوەکە لە ساڵی ١٩٨٧ دا پارکس وتی "شۆفێرەکە پێی گووتم ئەگەر جێگەکەم بەجێنەھێلم ئەوا پۆلیسم بۆ بانگ دەکات و منیش وەڵامم دایەوە: دەتوانیت بانگی کەیت.!".[٢٦]

پارکس لە چاوپێکەتنێکی ڕایۆی دا لەگەڵ سیدنی رۆجەرز لە ڕۆژئاوای ئۆکلەند لە ساڵی ١٩٥٦ دا گووتی "دوای چەند مانگێک لە دەستگیرکردنم تەنھا دەمویست بزانم بۆ یەکجار و بۆ ھەتا ھەتایە کە مافەکانم چین وەکو مرۆڤ و وەکو ھاوڵاتی."[٢٧]

مانگرتن[دەستکاری]

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٥، پلانێکی مانگرتن دارێژرا بۆ بەکارنەھێنانی پاسەکانی ھەرێمی مۆنتۆگمری لەلایەن ھەموو کلێساکانی ناوچەکە کە تایبەت بوون بە ڕەش پێستەکان و لە یەکەم لاپەڕەی ڕۆژنامەی (Montgomery Advertiser) بڵاوکرایەوە و بڕیاریان دا کە بەردەوام بن لە بەکارنەھێنانی پاسەکان ھەتا ھەموو تاکەکانی کۆمەڵگە مافی یەکسانیان ھەبێت لە بەکارھێنانی پاسەکان بە ھەموو شێوەیەک.

لە ڕۆژی دواتردا پارکس دادگای کرا بە تۆمەتی ھەڵسووکەوتی نەگونجاو و ئاژاوەگێری و دادگایەکە ٣٠ خولەکی خایاند و سەرپێچی بۆکرا بە بڕی ١٠ دۆلار و دواتر چوار دۆلار کە تێچووی دادگایکردنەکە بوو.[٢٨] دانیشتوانی ناوچەکە بەردەوام بوون لە مانگرتنەکە بۆ ماوەی ٣٨١ ڕۆژ کە بووە ھۆی لە کارکەوتنی دەیەھا پاس بۆ چەندین مانگ. پارکس ڕۆلێکی گرنگی ھەبوو لە ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەی ڕەش پێستەکان و خەباتکردن بۆ مافە شارتانییەکانیان.

خەڵاتەکان[دەستکاری]

پارکس ژمارەیەکی زۆر لە ڕیزلێنان و خەڵات و پلەی شکۆمەندی پێ بەخشراوە لەلایەن چەندین لایەن و کەسەوە کە گرنگترین ڕێزلێنانەکانی بریتیی بوو مەدالیای سەرۆکایەتی بۆ ئازادی کە لەساڵی ١٩٩٦ دا پێی بەخشرا و مەدالیای ئاڵتوونی ئەنجومەنی پیران (کۆنگرێس) لە ساڵی ١٩٩٩ دا کە بەرزترین ڕێزلێنانی شارستیانییەتە لە وڵاتەکەدا.

گیان لە دەستدان و ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن[دەستکاری]

ڕۆزا لە شوقەکەی دا کە دەکەوتە لای ڕۆژھەڵاتی شاری دیترۆیت ژیانی بەڕێ کرد ھەتا ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ کە تەمەنی لەسەرو ٩٢ ساڵیەوە بوو. ڕۆزا ھیچ منداڵێکی نەبوو، و زۆربەی ناسیوەکانی لە میشگن یان ئەلاباما دەژیان. لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ دا بەرپرسانی شاری مۆنتۆگمری و دیترۆیت ڕایانگەیاند کە کورسیەکانی پێشەوەی پاسەکانی شارەکە بە لافیتەیەکی ڕەش دەپۆشرێت لەبەر ڕێزی خاتوو پارکس ھەتا کاتی تەواوبوونی ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی. لاشەکەی لەڕێی گواستنەوەی ھەواییەوە گواسترایەوە بەرەو مۆنتۆگمری و بە ئەسپ و عەرەبانەیەک بردیان بۆ کلێسای پۆلس کە کاتی خۆی کلێسای میسۆدی ئەفریقیەکانی لێبوو، و ڕۆژی دوای لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ لە کاتی وتار خوێندنەوەدا یەکێکی قسەکەر با ناو کۆندالیزا ڕایس وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی "ئەگەر پارکس ھەڵنەسایە بە ئازادکردنی ڕەش پێستان ئەوا لەوانەیە من ئێستا وەزیری دەرەوە نەبوومایە". لە ئێوارەی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ دا لاشەی پارکس گواسترایەوە بۆ واشنتۆنی پایتەخت و ژێرەمینی باڵەخانەی کاپیتەڵ بووە یەکەم مەنزڵگای کە لە ناو پاسێکدایە ھاوشێوەی ئەو پاسەی کە پارکسی تێدا دەستگیرکرا.

پارکس ژمارە ٣١ و یەکەم ھاوڵاتی ئەمریکی نابەرپرسی حکومی و یەکەم ژن و دووەم کەسی ڕەش پێست بوو بنێژرێت لە باڵەخانەی کاپیتەڵ دا.[٢٩] رێوڕەسمی ناشتنەکەی لە کاپیتەڵ دا نزیکەی ٥٠ ھەزار کەس ئامادەی بوون و پەخشی ڕاستەوخۆی ڕێوڕەسمەکە دەکرا لەلایەن کەناڵەکانی سەتەلایتەوە لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥دا.

جارێکی تر لاشەکەی گەڕێنرایەوە بۆ دیترۆیت و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە مۆزەخانەی مێژووی ئەمریکی چارڵز ڕایت. ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی لە دیترۆیت ماوەیەکی زۆری پێچوو کە حەوت کاتژمێری خایاند لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ لە کلێسای گرایسی مەزن. دوای تەواوبوونی ڕێوڕەسمەکە پەسەوانانی شەرەفی سەر بە پاسەوانی نەتەوەیی ئاڵای ئەمریکایان لەسەر تابووتەکەی دانا. لە کۆتایی دا لاشەی پارکس بە بەژداری ھەزاران کەس و پێشکەشکردنی چەپکە گووڵ و ھەڵدانی میزڵدانی سپی بە واتای ئاشتی، پارکس بە تەنیشت ھاوسەرەکەی و دایکییەوە لە گۆرستانێکی سەر بە کلێسایەکی بچووک نێژرا کە دواتر ناوی کلێساکە گۆردرا بۆ پارکس وەک ڕێزێک بۆی و لەسەر گۆرەکەی ناو و ڕێکەوتی لە دایک بوونی نووسرا.[٣٠][٣١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Pub.L. 106–26. Retrieved November 13, 2011. The quoted passages can be seen by clicking through to the text or PDF.
  2. ^ González, Juan; Goodman, Amy (March 29, 2013). "The Other Rosa Parks: Now 73, Claudette Colvin Was First to Refuse Giving Up Seat on Montgomery Bus". Democracy Now!. Pacifica Radio. ٢٥ minutes in. NPR. Retrieved April 18, 2013.
  3. ^ Branch, Taylor (1988). "PARTING THE WATERS: America in the King Years". Simon & Schuster. Archived from the original on 2013-05-23. Retrieved February 5, 2013. ٢٣ی ئایاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Theoharis, Jeanne (December 1, 2015). "How History Got Rosa Parks Wrong" – via Washington Post.
  5. ^ Douglas Brinkley, Rosa Parks, Chapter 1, excerpted from the book published by Lipper/Viking (2000), ISBN 0-670-89160-6. Chapter excerpted ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. on the site of the New York Times. Retrieved July 1, 2008
  6. ^ Shraff, Anne (2005). Rosa Parks: Tired of Giving In. Enslow. pp. ٢٣–٢٧. ISBN 978-0-7660-2463-2.
  7. ^ ئ ا Theoharis, Jeanne (2013). "never+think+in+terms"#v=onepage&q=remember%20rosa%20parks%20"never%20think%20in%20terms"&f=false The Rebellious Life of Mrs. Rosa Parks. Beacon Press. ISBN 9780807076927. Retrieved July 19, 2016.
  8. ^ Whitaker, Matthew (March 9, 2011). "scottsboro%20boys"&pg=PA690#v=onepage&q=raymond%20parks%20"scottsboro%20boys"&f=false Icons of Black America: Breaking Barriers and Crossing Boundaries (بە ئینگلیزی). ABC-CLIO. ISBN 9780313376436.
  9. ^ Feeney, Mark (October 25, 2005). "Rosa Parks, civil rights icon, dead at 92". Boston Globe. Retrieved July 31, 2009.
  10. ^ ئ ا "How 'Communism' Brought Racial Equality To The South". Tell Me More. National Public Radio. February 16, 2010. Retrieved July 19, 2016.
  11. ^ Harrington, Walt (October 8, 1995). "A Person Who Wanted To Be Free". The Washington Post Magazine. republished in Congressional Record Volume 141, Number 176; November 8, 1995. Archived from the original on August 5, 2017. Retrieved July 19, 2016.
  12. ^ Theoharis, Jeanne (2013). The Rebellious Life of Mrs. Rosa Parks. Beacon Press. ISBN 9780807076927. Retrieved July 19, 2016.
  13. ^ ئ ا Crewe, Sabrina; Walsh, Frank (2002). "Chapter 3: The Boycott". The Montgomery Bus Boycott. Gareth Stevens. p. 15. ISBN 9780836833942. Retrieved July 19, 2016.
  14. ^ "Call Pilgrimage in Ala. Boycott". Daily News. Vol. 37, no. 208. New York, New York. The Associated Press. February 23, 1956. p. 3 – via Newspapers.com.
  15. ^ Yawn, Andrew J. (December 5, 2018). "Alabama officer recalls 1955 arrest of Rosa Parks". Press Herald. Archived from the original on December 5, 2018. Retrieved September 16, 2019.
  16. ^ ئ ا Olson, L. (2001). Freedom's Daughters: The Unsung Heroines of the Civil Rights Movement from 1830 to 1970. Scribner. p. 97. ISBN 9780684850122. Retrieved August 1, 2015.
  17. ^ McGuire, Danielle (December 1, 2012). "Opinion: It's time to free Rosa Parks from the bus". CNN. Retrieved December 22, 2012. ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  18. ^ Olson, L. (٢٠٠١). Freedom's Daughters: The Unsung Heroines of the Civil Rights Movement from 1830 to 1970. Scribner. p. 97. ISBN 9780684850122. Retrieved August 1, 2015.
  19. ^ "How 'Communism' Brought Racial Equality To The South". Tell Me More. National Public Radio. February 16, 2010. Retrieved July 19, 2016.
  20. ^ Garrow, David J. Bearing the Cross: Martin Luther King Jr. and the Southern Christian Leadership Conference. (1986) ISBN 0-394-75623-1, p. 13.
  21. ^ Shipp, E. R. (October 25, 2005). "Rosa Parks, 92, Founding Symbol of Civil Rights Movement, Dies". The New York Times. p. 2. Retrieved January 1, 2010.
  22. ^ "James F. Blake", The Guardian obituaries, March 26, 2002. Retrieved December 27, 2016.
  23. ^ Woo, Elaine (October 25, 2005). "She Set Wheels of Justice in Motion". Los Angeles Times. Retrieved July 22, 2011. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  24. ^ Williams, Donnie; Greenhaw, Wayne (2005). The Thunder of Angels: The Montgomery Bus Boycott and the People who Broke the Back of Jim Crow. Chicago Review Press. p. 48. ISBN 1-55652-590-7.
  25. ^ Parks, Rosa (1992). "Main Reason For Keeping Her Seat". "Parks Recalls Bus Boycott, Excerpts from an interview with Lynn Neary" (radio interview). Interviewed by Lynn Neary. National Public Radio. Archived from the original (adobe flash) on December 1, 2014. Retrieved December 1, 2014. linked at "Civil Rights Icon Rosa Parks Dies". NPR. October 25, 2005. Archived from the original on November 2, 2005. Retrieved July 4, 2008.
  26. ^ Williams, Juan (2002). Eyes on the Prize: America's Civil Rights Years, 1954-1965. Penguin Books. p. 66. ISBN 0-14-009653-1.
  27. ^ Marsh, Charles (2006). The Beloved Community: How Faith Shapes Social Justice from the Civil Rights to Today. Basic Books. p. 21. ISBN 0-465-04416-6.
  28. ^ "Civil rights icon Rosa Parks dies at 92", CNN, October 25, 2005. Retrieved July 4, 2008.
  29. ^ Beito, David T.; Royster Beito, Linda (2009). Black Maverick: T. R. M. Howard's Fight for Civil Rights and Economic Power. Urbana: University of Illinois Press. pp. ١٣٨–٣٩.
  30. ^ Wilgoren, Debbi; Labbe, Theola S. (November 1, 2005). "An Overflowing Tribute to an Icon". The Washington Post. Retrieved December 10, 2012.
  31. ^ Esparza, Santiago. "Parks to remain private in death", Detroit News, November 3, 2005. "Archived copy". Archived from the original on June 14, 2006. Retrieved May 12, 2017.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link) CS1 maint: bot: original URL status unknown (link). Retrieved July 5, 2008.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]