پاڤێلی یەکەمی ڕووسیا
پاڤێلی یەکەم Павел I | |||||
---|---|---|---|---|---|
ئیمپڕاتۆری ڕووسیا | |||||
فەرمانڕەوایی | ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٧٩٦ ٢١ی ئازاری ١٨٠١ | ||||
ڕووسیا | ٥ی نیسانی ١٧٩٧ | ||||
پێشوو | کاترینای مەزن | ||||
جێگر | ئەلێکساندەری دووەمی ڕووسیا | ||||
| |||||
باوک | پیتەری سێیەمی ڕووسیا | ||||
دایک | کاترینای دووەمی ڕووسیا | ||||
لەدایکبوون | ١ی تشرینی یەکەمی ١٧٥٤ سەنت پیتەرزبورگ، ئیمپڕاتۆریی ڕووسیا | ||||
مردن | ٢٤ی ئازاری ١٨٠١ سەنت پیتەرزبورگ، ڕووسیا | (٤٦ ساڵ ژیاوە)||||
ناشتن | کاتێدڕاڵی پاڤێل و پیتەر، سانت پیتەرزبۆرگ | ||||
ئایین | ئۆرتۆدۆکسی ڕووسی | ||||
واژوو |
پاڤێلی یەکەم ( بە ڕووسی: Па́вел I Петро́вич, romanized: Pavel I Petrovich؛ 1ی تشرینی یەکەمی ١٧٥٤ – ٢٣ی ئازاری ١٨٠١) لە ساڵی ١٧٩٦ تا ساڵی ١٨٠١ ئیمپراتۆری ڕووسیا بووە. بە فەرمی، ئەو تاکە کوڕی پیتەری سێیەم و کاترینای دووەم بوو.[١][٢] پاڤێل زۆربەی ژیانی لە ژێر چاودێری دایکیدا ماوەتەوە و بەخێو کراوە. ئەو یاساکانی جێنشینی بۆ تەختی ڕووسیا پەسەند کرد، یاساکان تا کۆتایی دەسەڵاتی ڕۆمانۆڤ و ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا بەردەوام بوون. ھەروەھا دەستوەردانی لە شەڕەکانی شۆڕشی فەڕەنسی کرد، لە کۆتایی دەسەڵاتی خۆیدا.[٣][٤][٥]
کاروباری دەرەوە
[دەستکاری]سیاسەتی دەرەوەی سەرەتایی پاڤێل، تا ڕادەیەکی زۆر دەتوانرێت وەک کاردانەوەیەک لە دژی سیاسەتی دایکی سەیر بکرێت. لە سیاسەتی دەرەوەدا، پاڤێل پێی وابوو لەبری ئەوەی ھاوشێوەی سیاسەتی دایکی، بکەوێتە پەلاماردان و شەڕ کردنەوە لەگەڵ وڵاتان وەک زلھێزێکی گەورەی جیھان، پێی باش بوو ڕێگای ئاشتیانە و دیبلۆماسیانە بگرێتەبەر. ڕاستەوخۆ لەگەڵ وەرگرتنی تەختی پاشایەتی، ھەموو سەربازەکانی لە دەرەوەی سنوورەکانی ڕووسیا کشاندەوە، لەو یەکە سەربازییانەش ئەو سەربازانە بوون کە کاترینی دووەم بۆ داگیرکردنی ئێرانی قاجاڕی لە ڕێگەی قەوقازەوە ناردبوونی، ھەروەھا کشاندنەوەی ئەو ٦٠ ھەزار سەربازەی کە بۆ ھێرش کردنە سەر فەرەنسییەکان نێردرا بوون.[٦][٧] جگە لەمە پاڤێل دەیزانی فراوانبوونی فەرەنسا زیان بە بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا دەگەیەنێت، بەڵام نەشیدەویست ھاوشێوەی سیاسەتی دایکی بکات، چونکە بە توندی دژی شەڕی فراوانخوازی بوو. و پێی وابوو کە ڕووسیا پێویستی بە چاکسازیی گەورەی حکومی و سەربازی نێوخۆیی ھەیە بۆ ئەوەی لە داڕمانی ئابووری و شۆڕش و یاخیبوون دوور بکەوێتەوە.[٨][٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Zagare، Liena (2005-08-18). «Dangerous Liaisons». Arts+. The New York Sun. p. 15. لە ڕەسەنەکە لە 2016-03-01 ئەرشیڤ کراوە. لە 2016-02-17 ھێنراوە.
[...] it is very strongly suggested, that the later Romanovs were not, in fact, Romanovs.
- ^ Aleksandr Kamenskii, The Russian Empire in the Eighteenth Century: Searching for a Place in the World (1997) pp 265–280.
- ^ «Jean Louis Voille (1744-1804) - Paul I, Emperor of Russia (1754-1801), when Grand Duke of Russia». www.rct.uk (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Paul I: A Reassessment of His Life and Reign. University of Pittsburgh Press. 1979. ISBN 978-0-8229-4203-0.
- ^ Susan (٨ی تەممووزی ٢٠١٨). «Paul I, Emperor of All Russia». Unofficial Royalty (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ For the Iranian expedition, see Haukeil, 349. For the 60,000 troops to Europe, see McGrew (1992), 282.
- ^ Haukeil, 351.
- ^ Paul the First of Russia, the Son of Catherine the Great. Russia: Creative Media Partners, LLC, 2019. 2019. p. 502. ISBN 0530952327, 9780530952321.
{{cite book}}
: نرخی|isbn=
بپشکنە: invalid character (یارمەتی) - ^ McGrew, Roderick E. (1992), Paul I of Russia. (Oxford: Clarendon Press) ISBN 0-19-822567-9
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پاڤێلی یەکەمی ڕووسیا تێدایە. |