بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەلێکساندەری دووەمی ڕووسیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەلێکساندەری دووەم
Александр II
ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
فەرمانڕەوایی٢ی ئازاری ١٨٥٥ – ١٣ی ئازاری ١٨٨١
ڕووسیا٧ی ئەیلوولی ١٨٥٦
پێشوونیکۆلاسی یەکەمی ڕووسیا
جێگرئەلێکساندەری سێیەمی ڕووسیا
ناوی تەواو
ئەلێکساندەر نیکۆلاڤیچ ڕۆمانۆڤ
باوکنیکۆلاسی یەکەم
دایکئەلێکساندرا فیۆدۆرۆڤنا
لەدایکبوون (١٨١٨-0٤-٢٩) ٢٩ی نیسانی ١٨١٨
کرێملین، مۆسکۆ، ئیمپڕاتۆریەتیی ڕووسیا
مردن١٣ی ئازاری ١٨٨١(١٨٨١-٠٣-١٣) (٦٢ ساڵ ژیاوە)
سەنت پیتەرزبورگ، ئیمپڕاتۆریەتیی ڕووسیا
ئایینئۆرتۆدۆکسی ڕووسی
واژوو

ئەلێکساندەری دووەم (بە ڕووسی: Russian: Алекса́ндр II Никола́евич؛ ٢٩ی نیسانی ١٨١٨ – ١٣ی ئازاری ١٨٨١) ئیمپڕاتۆری ڕووسیا، پاشای پۆڵەندا و شازادەی فینلەندا بوو لە ٢ی ئازاری ١٨٥٥ تا تیرۆرکردنی لە ساڵی ١٨٨١. گرنگترین چاکسازی ئەلێکساندەر وەک ئیمپڕاتۆر ڕزگارکردنی کۆیلەکانی ڕووسیا بوو لە ساڵی ١٨٦١، کە بەھۆیەوە بە ئەلێکساندەری ڕزگارکەر ناسرا.

تزاری ڕووسیا، چەندین چاکسازیی دیکەی ئەنجامدا، لەوانە ڕێکخستنەوەی سیستەمی دادوەری، دامەزراندنی دادوەرە ناوخۆییە ھەڵبژێردراوەکان، ھەڵوەشاندنەوەی سزای جەستەیی،[١] پێشخستنی خۆبەڕێوەبەری ناوخۆیی، سەپاندنی خزمەتگوزاری سەربازی گشتگیر، کۆتایی ھێنان بە ھەندێک لە ماف و سەرچاوەی ئاغا و دەرەبەگەکان، ھەروەھا پێشخستنی خوێندنی زانکۆکان.

ھەروەھا ئەلێکساندەر بەھۆی سیاسەتی دەرەوەی خۆیەوە، بە کەسێکی ئاشتیخواز ناسراو بوو نەیدەویست وڵاتەکەی لە جەنگدا بێت. پشتیوانی ئەمریکا و پێچەوانەی بەریتانیا بوو. ئەلێکساندەر لە کاتی شەڕی نێوخۆییی ئەمریکادا پشتگیری لە یەکێتی و یەک ڕیزیی ئەمریکییەکان کرد و کەشتی جەنگی نارد بۆ بەندەرەکانی نیویۆرک و کەنداوی سانفرانسیسکۆ بۆ ڕاگرتنی یاخیبووانی ویلایەتە کۆنفیدڕاڵییەکانی ئەمریکا،[٢] و لە ساڵی ١٨٦٧دا ئالاسکای بە ئەمریکا فرۆشت.[٣]

حوکمڕانی

[دەستکاری]
کاروانێکی تێپەڕینی ئەلێکساندەری دووەم لە پەنجەرەی سوورەوە بۆ ناو کاتدراڵی دۆرمیشن لە کاتی تاج لەسەر دانان

مردنی باوکی سەرئێشەی دیپلۆماسی بە ئەلێکساندەر بەخشی، چونکە باوکی لە باشووری ڕۆژئاوای ئیمپراتۆریەتیەکەیدا سەرقاڵی شەڕێکی گەورە بوو. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ١٨٥٦، تزاری نوێ ڕووسیای لە جەنگی کریمیا دەرھێنا، بەمەش ڕووسیا کەشتییەکانی دەریای ڕەشی لەدەستدا.

چاکسازییەکان

[دەستکاری]

ئەلێکساندەر بە ھاندانی بیروڕای گشتی، قۆناغێکی چاکسازی ڕیشەیی دەستپێکرد، لەوانە ھەوڵدان بۆ پشتبەستن بە چینی ھەژاران و پێدانی ھەلی کار، کە کۆنتڕۆڵ و ھاوسەنگی چینی ناوەند و ھەژاران دەکات، ھەوڵێکیشی بۆ پەرەپێدانی سامانە سروشتییەکانی ڕووسیا و چاکسازیکردن لە ھەموو لقەکانی ئیدارەکانی ڕووسیا.[٤]

تیرۆرکردن

[دەستکاری]
لە تەقینەوەکەدا یەکێک لە کۆزاکەکان(خەڵکانی باشووری نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا) کوژرا و شۆفێرەکەش بریندار بوو.
تیرۆرکردنی ئەلێکساندەری دووەم

دوای دوایین ھەوڵی تیرۆرکردن لە شوباتی ساڵی ١٨٨٠، کونت لۆریس مێلیکۆڤ وەک سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای جێبەجێکردن دەستنیشانکرا و دەسەڵاتی پێدرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی شۆڕشگێڕان، و ھەرکەسێک کە گومانی لەسەربێت بۆ کوشتنی ئیمپڕاتۆر.

لە ١٣ی ئازاری ١٨٨١، ئەلێکساندەر لە سەنت پیتەرزبورگ تیرۆر کرا.[٥]

ڕەچەڵەک

[دەستکاری]

وێنەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Reformation by the Tsar Liberator». InfoRefuge. ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧. لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. ^ Yegorov، Oleg (١٦ی ئابی ٢٠١٧). «What role did Russia play in the U.S. Civil War?». Russia Beyond.
  3. ^ Claus-M.، Naske (1987). Alaska, a history of the 49th state. Slotnick, Herman E. (2nd ed.). Norman: University of Oklahoma Press. p. 61. ISBN 978-0806125732. OCLC 44965514.
  4. ^ Wallace 1911.
  5. ^ «On the place of the emperor Alexander II assassination in St. Petersburg the Church of the Savior on Spilled Blood was founded». Presidential Library (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.