وتووێژ:دەستپێک/ئەرشیڤی ٢

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

باشترکردنی پەڕەی دەستپێک

لە کاتی دامەزرانی ئەم ویکیپیدیایە، پەڕەی دەستپێکمان بە لاساییکردن لە دەستپێکی ئینگلیزی دروستکرد. بەڵام دوای ئەم ساڵ و نیوە، ئێستا بە بیروڕای من یەکێک لەو ھۆکارانە کە لە ناساندن و پەرەگرتنی ویکیپیدیا لە نێو خەڵکدا بەرگری دەکات ئەم پەڕەی دەستپێکەیە. بڕێک لە کێشەکانی ئەمانەن:

  • لە ئینگلیزیدا کێشەی یونیکۆد و گەڕان و دۆزینەوەی وتارەکانیان نییە. بەڵام ئەمە گەورەترین کێشەی کوردییە. دەبێ پێرستێکی باشی وتارەکان زۆرتر لەبەرچاودابێت و ڕێنوێنی بۆ گەڕان و تەختەکلیلێکی کلیکی دروست بکەین.
  • وادیارە «دەروازە»کان بۆ ویکیپیدیایەکی چکۆلە وەک کوردی شتێکی باشیان لێ دەرنایەت. زۆرێک لە وتارەکانیش پۆلێن نەکراون یان بە ھەڵە کراون. بەکارھێنەرێک بۆ یەکەمجار بێتە ئێرە سەردانی ئەو پۆلانە لە سەرەتای دەستپێک دەکات و دەڵێ کورە ھیچی لێ نییە و ئیتریش سەردانی بەشی کوردی ناکات. با ئەو پۆل و دەروازانە ئەوەندە لەبەرچاو دا نەبن ئێستا.
  • ئەو شتەی ویکیپیدیا دەخولقێنێت، کۆمەڵگای بەکارھێنەرانە. وەک ویکیپیدیای فەڕانسەیی، با یەک-دوو بەشێک بۆ ناساندنی دابنێین. بەشی «بەشەکانی دیکەی ویکیپیدیا» بۆ ئەو مەبەستە نییە.

بەشەکانی دەستپێکی ویکیپیدیای فەڕانسەیی و زازاکیم زۆر بە دڵە. داوا لە ھەموو بەکارھێنەران ئەکەم بیڕوڕای خۆیان بڵێن با دەستپێکێکی باشترمان ببێت. سوپاس --ئاسۆ ٢٠:٥٠, ١٢ نیسان ٢٠١١ (UTC)

تەختەکلیل لە ھوموو شت گرنگترە. ئەگەر ئاماری ئەو کەسانەی تەختەکلیلی ستاندارد بەکار دێنن بەرز بێتەوە، سەردان بۆ ویکیپیدیا زۆر ئەبێ (چونکە Search engine-ەکان لە ئەنجامەکانی گەڕاندا پەڕەکانی ویکیپیدیا ئەخەنە بەردەست)، کە سەردان زۆرتر بوو بەشداریش زۆرتر ئەبێ. پێویستە تەختەکلیلی ستاندارد پرۆپاگەندەی بۆ بکرێ و لەناو خەڵکا بڵاو بکرێتەوە. پێویستە دەزگا حکوومەتییەکانی باشوور ئاگادار بکرێنەوە بۆ ئەوەی لە وێبگەی خۆیاندا بە نووسەی ستاندارد بابەت بنووسن. ئەشێ لینکی ڕاستەخۆی تەختەکلیلێکی ستاندارد لە لاپەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیا دابنرێ بۆ داگرتن و بەوردی چۆنێتیی دامەزراندنی لەسەر سیستەمە جیاوازەکان لە وتارێکدا شی بکرێتەوە.
خاڵێک: تەختەکلیلی چاوگ پیتی ھ بەشێوەی ستاندارد نانووسێ! نازانم بۆ ھەر بە بەکارھێنەرە تازەکارەکان ئەوترێ ئەوە بەکار بێنن!!--Aza ٠٩:٣٤, ١٣ نیسان ٢٠١١ (UTC)
کاک ئازا نازانم مەبەستت لە کام تەختەکلیلی چاوگە بەڵام پێموایە ئەمەیان كێشەی نەبێ و گونجاو بێت! سەبارەت بە کێشەی ئامێرەکانی گه‌ڕان یەکێک لە ڕێگەکان دانانی ڕەوانەکەرە! بۆ نموونە(خاك=>خاک) ھەڵبەت کێشە و زەحمەتی زۆرە بەڵام دەتوانێ تا کاتێ چارەسەربوونی یەکجاری کێشەکە، یاریدەر بێت.MarMzok لـێدوان-- ٠٨:٤٦, ١٤ نیسان ٢٠١١ (UTC)
  • کاک ئاسۆ من خەریکی نووسینەوەی وتارێکم (کۆبوونەوەی چاوگ) کە بانگهێشتی یەکخستنی تەختەکلیلەکانی تیا دەنووسمەوە. چارەسەرەکەی بەڕێز مارمزۆکم بەدڵە کە تا ئەو ڕۆژەی گرفتەکان بنەبڕ دەکرێن پێویستە ڕەوانەکردن بنووسین. --ئاراس نوری ١٢:١٠, ١٤ نیسان ٢٠١١ (UTC)
مەبەستم ئەم تەختەکلیلەیە. ھەروەھا لە ھەموو ماڵپەڕی http://www.chawg.org دا "ھ"کان "ه"کانن!--Aza ١٥:١٨, ١٧ نیسان ٢٠١١ (UTC)
  • بە بڕوای من بۆ چارەسەرکردنی کێشەی یوونیکۆد و گەڕان و دۆزینەوەی وتارەکان، باشترین کار ھەر ئەو شتەی کە مارمزۆک باسی کرد و بۆ ھەر وتارێک کە ناوەکەی پیتی «ک، ە، ھ» تێدایە، ڕەوانەکەرێک دروست بکەین. ئەمە ئاسانترین و باشترین کارە کە ئێمە تا ڕادەیەکی بەرز بە ئامانج دەگەیێنێ.
  • بە بڕوای منیش باشترە ئەو پۆل و دەروازانە زۆر لەبەرچاودا نەبن بەڵام ئەوە نابێ ببێتە ھۆی ئەوەی کە ئەوەندەی دی لە پۆلبەندی کردن وتارەکان دەست ھەڵ‌بگرین. بۆ ئەم مەبەستە ھەر وەکی پێشترش باس کرابوو وا باشتر ھەموو حەوتەیەک وتارێک ھەڵبژێردرێ و چاکسازی بکرێ. بەتایبەت لە بەشی پۆلەکاندا چاو لە ویکی ئینگلیزی بکرێ بزانین چۆنیان پۆلبەندی کردووە. ھەر چی بێ تەجرەبەی وان لە ئێمە زۆر زیاترە. بەشداری ھەر ئەمە نییە وتارێکی نوێ بنووسی، چاکسازی و ویکیسازی وتارەکان بە بڕوای من شتێکە کە ویکی کوردی ئێستا زۆر زیاتر نیازی پێیەتی. ئێستا ئێمە ٤٠٠٠ وتارمان ھەیە بەڵام پۆلەکان ھێشتا ڤالان کە چی نابێ وابێ. بە بڕوای من ھەر بەکارھێنەرێک کە دەستکاری ویکی کوردی دەکا ھەموو ڕۆژێ دوو سێ وتار ھەڵبژێڕێ و بە لەبەر چاو گرتنی ویکییەکانی تر بەتایبەت ویکی ئینگلیزی پۆلبەندییان بکا، دوای ماوەیەک ئەم گرفتە تا ڕادەیەکی زۆر چارەسەر دەکرێ.
  • بە گشتی لەگەڵ ئاڵ‌وگۆڕێکی سەرەکی لە پەڕەی دەستپێکدا ھاوڕێم. با بگۆڕدرێ. یا دەبێتە خانی خانان یا دەبێتە تۆزی بانان! زۆرم بیروڕا ھەیە لە دواییدا ئەگەر پێویست بوو باسیان دەکەم.
سپاس.--:)چالاکلێدوان ١١:٤٠, ١٠ ئایار ٢٠١١ (UTC)

گۆڕینی وتاری پەڕەی دەستپێک

سڵاو ،وەکو ئاشکرایە ماوەیەکەی لەچاو زۆرکات ویکیپێدیای سۆرانی چالاکە و بابەتی گرنگ و بەپێز نووسراوە وگەشەی پێدراوە ،ئەوەندەی من ئاگادارم جاران بەهۆی نەبوونی بابەتێکی تەواو و دانەمەزراو لەسەر پێوانەیی (standard) ویکیپێدیا وتاری پەڕەی دەستپێک درەنگ درەنگ نوێدەکرایەوە ،بەڵام ئێستاکە زیاتر لە هەمیشە وتاری تەواو و پوختمان هەیە. وەکو دەڵێن (ئەگەر چالاکی ناوەوە بوونی هەیە با ڕووکاریش گوزارشتی بێت) ،بە کورتی منیش دەمەوێ پێشنیاری گۆڕینی وتاری پەڕەی دەستپێک بکەم بەڵام نەک هەر بۆ ئەمجارە بەڵکو زوو زوو پێشنیاری بۆ بکرێت لەسەر بنەمای کۆدەنگی وتارێک هەڵبژێردرێت و دابنرێت ،ئەمە جگە لە هەواڵەکان و بەشەکانی تری پەڕەی دەستپێک. پێشنیاری منیش وەکو خودی خۆم بۆ وتاری ئەم جارەی پەڕەی دەستپێک وتاری (سەلاحەددینی ئەیووبی)ییە ،دەخوازم برادەرانیش بۆچوونی خۆیان بنووسن ،هەربژین.--Kurdish EAgle ٢١:٠٤, ٦ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)

بە ڕای منیش وا باشترە زوو زوو وتاری پەڕەی دەستپێک بگۆڕدرێ، بۆ وتاری نوێی ئەم حەفتەمان پێشنیاری بەڕێز Kurdish EAgle، پەسەن دەکەم. وتاری سەلاحەددینی ئەیووبی لە وتارەکانی‌تر باشتر نووسراوە.--merkhas وتووێژ ٢١:٣٢, ٧ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)


وتارێکی نوێ بۆ پەڕەی دەستپێک

لەگەڵ ڕێزم، بۆ وتاری نوێی پەڕەی دەستپێک، وتاری تورکیا پێشنیار ئەکەم. ئەم وتارە لە ڕووی زانستنامەیی زۆر باش نووسراوە، سەرچاوەکانیشی گەرچی نەختێک کەمە، بەڵام بۆ پەڕەی دەستپێکی ئێستای ویکیپیدیای کوردی زۆر باشە. ھەروەھا سەبارەت بە تورکیا لەسەر ویکیپیدیای کوردی، سەرجەم پارێزگاکان، ناوچەکان و ھەروەھا حیزب و کەسایەتە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە وتارمان ھەیە. سپاس.--merkhas وتووێژ ٠٢:٥٥, ٢٨ ئاب ٢٠١١ (UTC)

لەگەڵ - Aza ١٣:٤٧, ٢٨ ئاب ٢٠١١ (UTC)

سپاس، ھەر ئێستا ئەیگۆڕم.--merkhas وتووێژ ١٦:٤١, ٢٨ ئاب ٢٠١١ (UTC)

سپاس. بەڵام گەر ڕادەوەستای بزانین ڕای بەشداربووانی تر چییە، باشتر دەبوو. --Aza ١٤:٥٦, ٢٩ ئاب ٢٠١١ (UTC)

لێم ببوورە، دووپات نابێتەوە. ئەگەر بەم ھۆکارە، سزامان بدەی، شەرت بێ دژایەتی نەکەم.--merkhas وتووێژ ١٥:١١, ٢٩ ئاب ٢٠١١ (UTC)
تکایە، وا مەفەرموو.--Aza ١٦:٤٢, ٢٩ ئاب ٢٠١١ (UTC)

Hi, there is a rename request for ku.wiki to kmr.wiki (kurmanji wiki) as ku.wiki only contains Kurmanji dialect now. I'd like to see remarks from Sorani speakers.

-- Cat chi? ٠٠:٥٦, ١١ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)

بانگه وازی هاوکاری له ویکیپدیای کوردی دا

سلاو و درود له ئیوه ی به ریز. سه باره ت به کیشه ی ویکیپدیا کوردیه کان، به بیروبروای من باشترین باردوخ ئه وه یه که له نه بونی زمانیکی کوردی استاندارد، ئه بیت له ویکیپدیای که ناوی "کوردی" ها به سه ریه وه هه مو کوردزمان (له دیمه نی زمانناسیه وه واته ئه وانه وا به کوردی "کورمانجی"، "سورانی"، و کوردی "باشور" قسه ئه که ن) تیدا هاوکاری و به شداریان به هه مو شیوه یک ببیت. ئسته که ویکیپدیای کوردی، جگه له من، به کار هینه ریک سورانی آخیو دیکه یکی نه ماوه! ئه من هه ندیک ووتارم به زاراوای سورانی و باشور له وی دا نوسراوه و پیشنیارم کردووه که ئه و ووشانه که له ناویاندا زاراواکانی کوردی جیاوازی ئه که ن، به رانبه ره سورانی یان باشوریه که یشیان بنوسریت. برا کورمانجی آخیوه کانیشمان سه ر به هاوکارین به لام هه بونی من به ته نیاییی قه ت کفایه ناکات. به راستی ئسته که خه له ئیک له م ناوه راسته دا هه یه که بو نمونه به کار هینه ریکی ویکیمیدیا، که تورکیشه، داخوازی گوراندنی ناوی ویکپدیای کوردی بو ویکیپدیای کورمانجی کردووه. ئه من خوم له تیکم له ره گه زی تورکه و باش ئه زانم مه به ستی ئه و به کار هینه ره له نیو بردن و ته فر و تونا کردنی ناوی "کوردی" له پروژه کانی ویکیپدیایه! ئه مه به خوی بروایکی باشه که ویکیپدیای کورمانجیمان هه بیت، به لام سه ت له سه ت ئه بیت ویکیپدیای کوردیشمان هه بیت. وه ها که خوتان باش ئه زانن ئسته که زمانیکی استاندارد کوردیمان نیه. ته نا نه ت زاراوه کانیشمان به راستی به شیوه یکی زانیاریانه استاندارد نه بوون. بو نمونه له دیمه نی زمانناسیه وه ژیرزاراوای ئه رده لانی که له ناوچه ی سنه دا قسه ئه کریت، به شیک له زاراوای سورانیه به لام ئه من دلنیام ئه گه ر من به ئه رده لانی (شیوه زاری زگماکیم) له گه لتانا ووتوویژ که م هیچکام نه توانن قسه کانم تیروپر تی بگه ن. ئسته که ش له ئیوه ی به ریز خوازیارم که له نه بوونی زمانیکی کوردی استاندارد دا ده ست بده نه ده ست یه کترین و له ویکیپدیای کوردیش به شداری کانتان له سه ر را بگرنه وه. به بروای شه خسی من رینوسینی عه ره بی زور ناحه ز و ناشیرینه، ویکیپدیای کوردی فرسه ندیکه بو ئه زمایشتی رینوسینی کوردی لاتین (چ به شیوه ی هاوار یا شیوه ی ئه کادیمی زمانی کوردی) له پیک هینانی نووسیاره سورانی و باشوره کان. هه ر بژین.

پاشنامه. پرسیاریکم بو پیش هاتووه براگه ل: به بیروبروای من "ده ستکاری" جینوینیکی له بار و موناسیب بو "edit"ی ئینگلیزی نیه. "ده ستکاری" هه م به شیوه ی واته یی و هه م له دیمه نی ئتیمولوژی هاوواته ی "manipulate"ه ("man" له زمانی لاتینی دا واته "ده ست"). فکر ئه که م ووشه ی "ورازین" به ریشه ی "وراز" که له فه رهه نگی فارسی-کوردی بابانیش دا هاتووه و له دیمه نی زمانناسیه وه ووشه یه کی کوردی ره سه نه باشتر بیت (هه لی سه نگینن له گه ل "ویراستن" له فارسی دا به ریشه ی "ویرای"). ئیوه راووبرواتان چیه؟ سپاس.--Kak Language ١٢:٣٥, ٢٥ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)

سڵاو مامە. بە بیروڕای من ئەوەی کە ئەم چەند ملیۆن مرۆڤەی لەژێر ناوی کورددا کۆ کردووەتەوە نە زمانە نە ڕەگەز و نەژاد، بەڵکوو دوژمنەکانن. نە عەرەبین، نە ئێرانی نە تورک، کەوایە نەتەوەیەکی ترین. گەورەم لەگەڵ خۆشمانا با درۆ نەکەین، شێوەزارەکانی کوردی زۆر جیاوازیان ھەیە. خۆم برادەری ئیلامیم بووە بە فارسی قسەمان کردووە، برادەری کورمانجم بووە بە ئینگلیزی قسەمان کردووە. بەڵام ئەوە بەلامەوە گرنگە کە وەک کورد پێوەندیمان بووە بەیەکەوە. کێشەی زمانی کوردی زۆر گەورەیە، بۆ ھۆکارە سیاسییەکانمان ھەر خەریکین پشتگوێی ئەخەین و ئەیشارینەوە. بەڵام تا کەی؟! ئەم کێشەی کۆدی شێوەزارەکانیش یەکێک لە کێشەکانە. لە وەرگێڕانی لینوکس و گووگڵ و فەیسبووک و وۆردپرێس و جووملا و ... ھەر ئەم کێشەی کۆدە ھەیە. ھەر شێوەزارێک زووتر دەست بکات بە وەرگێڕان KU ئەکرێ بە ناوی ئەوەوە. ئەوا ویکیپیدیامان تێکەڵ کرد سایتەکان و بەرنامەکانی تر چی؟ خۆ ناکرێ سۆرانی و کرمانجی تێکەڵ بکەین و زمانێکی دەستکردی کوردی دروسبکەین. کۆدەکانی ISO بۆ کوردی CKB و KMR و SDH باش ھەڵنەبژێردراون ھەر لەیەک ناچن دیاریش نییە شێوەزارەکانی یەک زمانن. پێم وایە ئەگەر داوا بکەین لە ISO ئەیانگۆڕن بۆمان. بۆ ئەم ویکیپیدیا ئێمە ئەم ڕاپرسییەمان کردووە: ویکیپیدیا:ڕاپرسی بۆ سەرناوی بەستەری نێوانویکی. کورە جا ٣ پیت گرنگی چییە با ckb و ku و kmr یش نەبی ھەر شتێکی تر بێت. گرنگ ئەوەیە ناوی ئەم ویکیپیدیایە کوردییە و تەنیا بە کوردی دەنووسین. کابرای تورکیش ھەر با قسە بکات. وتارەکانی ئەم ویکیپیدیایە ھەموومان دەزانین سەرەتا لە ku.wikipedia.org دا دەنووسرا. کێشەکانمان زۆر بوون و زۆر تێکۆشاین ھەر لەوێ بمێنینەوە بەڵام بە ئەزموون دیمان ناکرێ. (ویکیپیدیا:ھۆکارەکانی جوداکردنەوەی ویکیپیدیای سۆرانی). کاک ئەرداڵ ڕۆناھی دامەزرێنەری ku.wikipedia یەکێک لەوانە بوو کە پێشنیاری ئەکرد جیاببینەوە، چەند کەسیش لە بەکارھێنەرە چالاکەکانی کورمانجیش ھەر وایان دەوت. بڕێ کەس پێیان ناخۆش بوو بەڵام کەس دژ بەو کارەمان نەوەوستا. دیسان بۆ قسەی کابرایەک نابێ بگەڕێنەوە بۆ ناو کێشەکانی جارانمان. دڵنیاشم ئەوەندە ئەو گۆڕینی کۆدە کێشەی ھەیە ھەرگیز بەڕێوبەرانی ویکیمیدیا جێبەجێی ناکەن بۆیە ھەر بەشداریش ناکەم لەوە ڕاپرسییەدا. سوپاس --ئاسۆ ٠٦:٥٨, ٢٦ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)
سپاس بو وه لامه که ت کاک ئاسو. کاکه گیان باسی من هر له سه ر ره گه زپاریزی و نه ته وایه تی نه بو. به بیروبروای شه خسی من نه ته وایه تی و هه ر جور عه سه بیه تی دیکه نیشانی نه زانین و جه هلن. به لام ئه من ئسته که به زمانی کوردی وه کو به شیک له میرات و که له پوری مروف ئه روانم. به م هویه یه که چه ند سالانه خه ریکی پروسه ی استاندارد کردنی زمانی کوردیم. دوروسته کاکه گیان جیاوازی زاراوه کوردیه کان زوره. به لام له دیمه نی زمانناسیه وه ئه م زاراوه گه له به شیک له یه ک زمانن و ئه توانن استاندارد بکرن (قسه م له سه ر زمانی گورانی و زازا نیه، مه نظورم زاراواکانی ناسراو به باکور و ناوه ندی و باشور ه). باور ناکه م SIL کوده کان بگوریته وه، به تایبه ت له م کاته دا که بو نمونه له مژاری داخواز به داژه ندن و گوراندنی ناوی ویکیپدیای کوردی بو کورمانجی جگه له دو یا سه کابرای کورد هیچ کوردیکی دیکه به شداری و دژایه تی نه کرد، ئیتر وای به حال مژاره کانی دیکه. براکه م گوراندنی ناو له "کوردی" بو "کورمانجی" هه ر به رانبه ری ته فر و توونا بوونی ناوی کوردیه. کاک ئاسو گیان ئه زانم چی ئه لی ئه من به ر له مه وریاتی و ئاژیرم دابوو به براده ره کان له ویکیپدیای کوردی دا که هه مو په یامه کانی ئه م ویکیپدیایه بووه ته کورمانجی و وه ها دوروست نیه. فکر ئه که م سورانی ئاخیوه کانیش ئه توانن به شداری که ن له ویکیپدیای کوردی تا هال و هه وای کوردایه تیه که ی بپاریزریت. ئه گه ر هه ندیک له په یامه کانی ویکیپدیا بگورریته سورانی یان کوردی باشور، ئه مه واته دوروست کردنی زمانیکی "ده ست کرد" نیه، به لکو ته نیا چاره مانه له نه بوونی زمانیکی استاندارد. به نمونه ئیسته که براکه م تو وا ئه زانی ئه م ویکیپدیایه به راستی سورانیه؟ ئه گه ر ئه ری، به کام سورانیه؟ له نزیک سه میلوین کوردی سورانی ئاخیو ناو ئیران زوربه یان (زور به ی دانیشتووانی ئوستانی کوردستانی ئیران) قه ت له شیوه زاره که ی خویان دا نالن "تکا"، "بلین"، "نوسراو"، "هینان"، "یارمه تی"، "پاشه که وت"، "بچو ژوره وه"، "زور"، "بروا"، .... وو له باتی ئه مانه "بی ئه رک"، "بیژین"، "نوسیاگ"، "هاوردن"، "کو مه ک"، "سه ره و خستن"، "بچو ناوه و"، "فره"، "باور" ... به کار ئه هینن. ئه من له به ر کاته ته نگه که م ناتوانم زور به شداری ویکیپدیا بکه م و زورتر خه ریکی به سه ر ئه نجام گه یاندنی پروسه ی استاندارد کردنم. به لام، با وجودی ئه مه که ده رک و هه ست ده که م چه نده گریفتی به شداری له ویکیپدیای کوردی گه وره یه، هیشتا بروام هه یه ئه گه ر به کار هینه ره کورده کان بخوازن ده توانن پیکه وه هاوکاریان هه بیت. رایک تر سپاس.
زیمنه ن کاکه گیان، من نازانم گاهه س (شا یه د) له زاراوای ئیمه دا به م مانایه به کار نه رویت، ئایا "ده ستکاری" له لایه ن هه موو سورانی ئاخیویکه وه له کوردستانی عیراق دا واته "edit"ه؟--Kak Language ٠٦:٥٠, ٢٧ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)
بەڕێز Kak Language، لەگەڵ دەستخۆشی بۆ چالاکییەکانت لە پرۆسەی ستانداردکردنی زمانی کوردی. کاکە پێم وایە نووسین بە چەندین زاراوە لە وتارەکانی ku.wikipedia، بە شێوەیەک کە وتارێک بە زاراوەی کورمانجی بێ و وتارێکی‌تر بە زاراوەی سۆرانی و یەکی‌تر بە زاراوەیەکی‌تر، ویکیپیدیای کوردی (ku.wikipedia) تووشی کێشەی زۆر دەکات، بەتایبەت بۆ ئەم بەکارھێنەرانەی کە بە باشی لە زاراوەکانی‌تر تێ ناگەن. ھەروەھا جۆرێک بەربەرەکانی ساز دەبێت کە بۆ نموونە فلان وتار باشترە بە چ زاراوەیەک بنووسرێ. ھەڵبەت دەتوانین کە وتارێک بە چەند زاراوە بنووسین لە ویکیپیدیای کوردی، کە ئەمەش دیسان بۆخۆی کێشەی زۆری ھەیە. بە ڕای من ئەم شێوەی ئێستای ویکیپیدیاکانی کوردی باشە، بەڵام ئێمە دەتوانین بۆ پڕۆژەکانی‌تری ڕێکخراوی ویکیمیدیا وەک ویکی‌فەرھەنگ، مێدیاویکی، ویکی‌ھەواڵ (کە بەداخەوە تا ئێستا بۆ زمانی کوردی دروست نەکراوە) یەک ئەلفوبێ بەکار بێنین بۆ ھەر دوو ویکیپیدیای کوردی.
من بۆ خۆم ھیچ کێشەیەکم نییە لە بەشداریکردن لە ku.wikipedia، ئەگەر دەرفەتم ھەبێ بە شانازییەوە بەشداری دەکەم بەڵام بە زاراوەی کورمانجی نە سۆرانی. ھەروەھا ئێمە تا ئەو کاتەی کە برادەرانی ku.wikipedia ڕازی نەبن، بە ھیچ شێوەیەک ڕازی نابین کە ویکیپیدیای کوردی بگوازرێتەوە بۆ ویکیپیدیای کورمانجی، جا ھەر کەسێک ھەرچی پێی خۆش بێت با بیڵێ.--merkhas وتووێژ ١٧:٢١, ٢٧ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)
سپاست لی ده که م کاک میرخاسی به ریز. جه نابت دوروست ده لی کاکه گیان کیشه ی هاوکاری له ویکیپدیای کوردی به م شیوه وه زور ه. به لام ته نیا ریگه مان هه ر ئه مه یه. به زگ و دله وه هیوادارم که پروسه ی ستاندارد کردنی زمانی کوردی به خواستی خوای مه زن هه رچ زووتر ته واو بیته وه و هه موو کوردیک له هه ر کوویی ئه م جیهانه دا توانای ئه وه ی هه بیت که به شیوه یه کی ستاندارد و هاوبه ش کراو له گه ل کوردئاخیوه کانی دیکه وه په یوه ندی هه بیت. ده ستانت خوه ش برا خاسه که م چاوه ریی به شداریه به نرخه کانت له ویکیپدیای کوردیین. راسته براکه م به قسه ی کورده ئیلامیه کان "ده لیا وه گه پ سه گ حه رام نه یو" (واته "زه ریا به ده می سه گ حه رام و پیس نابیت") به لام هه ر باشتره که ئیمه ش دژایه تی خومان به رانبه ر ئه و ره گه زپاریزانه که له سه رده می روشنایی و رووناکی دا هیشتا خه ریکی په ره دان به جه هل و نه زانینن نیشان بده ین، له به ر ئه مه هه ر وه ها پی م خوش ه ئه گه ر به کارهینه ره کانی ئیه ره ش وه رنه په ره ی داخواز بو به ستنی ویکیپدیای کوردی وو دووای خوه ندنی نوسیاره کانی په ره که بیروورای خویان له وی دا پاشه که وت که ن. جاریکی دیکه سپاس.--Kak Language ١٢:٣١, ٣٠ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)
سڵاوتان لێ بێ! من Kak Language لەمێژ بوو ئاماژەم بەم باسە کردبوو و ھەر لە کاتی دامەزرانی ویکی کوردیی ناوەندی کە ھەندێک لە بەکارھێنەران (کاک ئازا) داوای نووسینی وتارەکان بە ئەلفوبێی لاتینیانی کردبوو، پێشنیارەکەم دەربڕی.
تێیدا باسی ئەوەم کردبوو کە وا باشترە ku.wikipedia ببێتە بنکەیەک بۆ نووسینی وتارەکان بە ھەموو شێوەزارەکانی کوردی بەڵام بە ئەلفوبێی لاتینی. بەم جۆرە کە ئێمە وتارێک کە لێرەدا بە عەرەبی دەینووسین، بەرابەرە لاتینییەکەی لە سەر ku.wikipedia بنووسین. بۆ ئەم مەبەستە دەبێ بۆ ھەر وتارێک، لە ھەمان لاپەڕەدا پێنج دانە تابمان (tab) ھەبە بۆ پێنج شێوەزاری سەرەکی زمانی کوردی.
بەڵام ئەمە ھەر بە قسە ھاسانە و ھەندێک گرفت دەھێنێتە پێشێ. بۆ وێنە کامە شێوەزار دەبێ ببێتە بەرگریمانە (default) (ئەمە زۆر گرنگ نییە)، مێنۆکان و پەیامەکان بە چ شێوەزارێک بن (گەلۆ دەکرێ کلیلێک دانەین بۆ گۆرینی پەیامەکان بە شێوەزارەکانی تر؟)، ئەگەر وتارێک ناوی جیاواز بێ لە شێوەزارەکانی تری کوردیدا تەکلیفمان چییە؟ (ڕەنگە بکری یەکیانیان بکەینە بەرگریمانە، ئەوانی دیکەش بە ڕەوانەکەر بەرینەوە سەر ناوە سەرەکییەکەی) ئو ھتد.
بەڵام ھیچ کارێک بێ‌گرفت نییە و ھیچ شتێک بە قسە جێ‌بەجێ نابێ، بە کردار نەبێ. دەبێ قۆڵمان ھەڵکەین و ھەموو حەولی خۆمان بدەین. ئەمە پێشنیاری من بوو جا بەکارھینەرانی تر بیروڕایان چی بێت؟
سەبارەت بە وشەی «دەستکاری» منیش لەگەڵ Kak Language ھاوڕێم و لەمێژ بوو دەمەویست باسی کەم بەڵام من «ورازین»م نەبیستووە، لە سایتێکدا «ئەرازاندن»م بیستبوو بەڵام «ورازین»م یەکەم جارە دەبیسم. دەبێ شیکرێتەوە سەر بە کامە مەڵبەندە و ھەروەھا چۆن گەردان دەکرێ. من بۆخۆم ھەندێک لەم بەرابەرە کوردییانەی ئەم ویکییەم پێ دروست نییە و بە بڕوای خۆم وەختی ھاتووە کە لەسەر ئەم بەرابەرانە لێداون بکرێ. «دەستکاری» تەنانەت ئەگەر مانای editـیش بدا، بوارێکی نەرێنی (نێگاتیڤ/مەنفی) ھەیە و ئەسڵەن ئەم مەبەستە ناداتە دەست کە edit پێمان دەدا.
لەگەڵ ڕێزەوە.--:)چالاکوتووێژ ٢٠:١٦, ٢٨ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)
سلاو وو ریز له توش بیت کاکه چالاک گیان. وه للاهی منیش بروام به وه یه که ویکیپدیای کوردی، هه تا ئه و کاته که زمانیکی ستانداردی کوردیمان نیه، بیته شوینیک بو نووسین و به شداری به هه موو شیوه زاریکی کوردی به ئه لفبای لاتین. فسه ت راسته قینه یه: گرفت و کیشه ی ئه م کاره زوره به لام هیچ کاریک نیه کردنی نه بیت! سه باره ت به زمانی ویکیپدیا و په یامه کانی، ئه من له وی دا پیشنیارم کردووه که ئه و ووشانه ی که تیاندا زاراوه کوردیه کان زور جیاوازی ده که ن هه م ووشه کورمانجیه که یان بنوسریت ههم ووشه سورانیه که (بو نمونه ئیسته که "ده ستپیک وو سه ره تا" وو "ئول وو دین" پیکه وه نوسراون وو نیشان ده درن).
له باره ی ووشه ی "ده ستکاری"ش له گه لتا هاوبیرم کاکه گیان: بوار و واته یکی نه رینی هه یه. ئه منیش ووشه ی "ورازین"م به خو ده بیستووه به لام له فه رهه نگی فارسی کوردی بابان دا تومار کراوه. "ئه رازاندن"یش له دیمه نی زمانناسیه وه هاوریشه ی "ورازین"ه (ئه وه ستایی "ره زه" واته "ریک وو پیک کردن") وو هه ر دووکیان باشن. به خوازیاری به ریز ئاسو ده وامی ئه م مژاره له په ره ی ویکی مدیا دا بده ین. سپاس.--Kak Language ١٢:٣١, ٣٠ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)
کاک چالاک گیان ویکیپیدیا شوێنی تاقیکردنەوەی بیروڕاکان نییە. ئەگەر ئەتەوێ ئەو شتانە تاقی بکەیتەوە ئەوا بەرنامەی میدیاویکی داگرە و لە سەر سێرڤەری خۆت تاقی بکەوە. ھەروەھا ئەتوانی ویکییەک لە ویکیا دروست بکەیت و لەوێ تاقیکاری بکەیت. لە ھەموو ئەو برادەرانەی کە ئەیانەوێ لەسەر زمانی ستانداردنی کوردی کار بکەن تکا دەکەم بیروڕاکانی خۆیان لە میدیاکانی تاکەکەسی خۆیاندا تاقی بکەنەوە. ستانداردکردنی زمان بزاڤێکی ڕۆشنبیریی گەورەی پێویستە و تەلەفزیۆن و ڕادیۆ و ڕۆژنامە و کتێب و شاعیر و نووسەری پێویستە. ھەر ئەم شێوەزارەی ئێمە لەم سایتەدا پێی دەنووسین ئاکامی بزاڤی ڕۆشنبیریی بابان و زەحمەت و ڕەنجی سەدان نووسەر و شاعیری گەورەیە. ئەگەر چەند سایت و گۆڤار و میدیای باش دروست بکرێ و ئەو زمانە ستاندارەی ئێوە دەیڵێن بکرێ بە شتێکی ئاسایی و بکەوێتە سەر زاری خەڵک و کۆمەڵگا بە گشتی قەبووڵی بکات ئەو کاتە ویکیپیدیاش دەبێ ھەر بەو زمانە بنووسرێت. سوپاس --ئاسۆ ١٨:٢٦, ٢٩ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)
تکایە لێدوان لەسەر وەرگێڕانی وشەی edit بگوازنەوە بۆ ئەم پەڕە: وتووێژی میدیاویکی:Edit. --ئاسۆ ١٨:٢٦, ٢٩ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)
کاک ئاسو گیان که سیک هیشتا باسی به کار هینانی هیچ زمانیکی ستانداردی نه کردووه. له ناو خه بات کاره کورده کان که ئاماژه یان ستاندارد کردن یا ته نانه ت ناسینی زمانی کوردی به شیوه یه کی زانستیه هه تا ئیسته که، به داخه وه، که سیکی به هیز (له دیمه نی زانستیاریه وه)م نه بینیوه. بو نمونه به ریزیکی زور به ناو هه یه سه باره ت به کوردناسین وو زمانناسینی کوردی، خوی کورده و که سیکی ئه کادیمیکه به لام به داخه وه، بو نمونه، ووشه ی "جین" له کوردی سورانی عیراق دا نیشانی نزیکی زمانی کوردی وو ئینگلیزی تی گه یشتووه! (ووشه ی "جین" به خوی وام-ووشه یه کی ئینگلیزیه "gene"). یان براده ریکی کوردم ئه ناسی له واشنگتون دا زمانناسی ئه خوینیت، باسی ئه مه ی ئه کرد که "ئه-" له "ده-" (بو نمونه : "ئه چم" / "ده چم") ره سه نتره! بی ئه وه ی ته نانه ت بچوکترین زانیاریکی له سه ر پیشکه ره کانی کوردی وو زمانه ئیه رانیه کانی هه بیت (سورانی "ده-" / "ئه-"، کورمانجی "د-"، "ت-"، کوردی باشوور "د-"، "ئه-"، "ت-"؛ زاراوه گه ل ناوه ندی ئیران "ئه د-"؛ زمانی هه لبه سته کانی بابه تایه ر "ئه د-"). به هه ر شیوه ئه منیش به خوم هیشتا خه باته که م به سه ره نجام نه گه یاندووه و باسیکم له سه ر زانستیارانه بوون یان دامه زراندنی نه کردووه. به لام زور چاوه ریم تا بزانم ئایا له ناو ئه و گشته زه حمه ت وو ره نجی سه دان نووسه ر وو هه لبه ستوانی کورده دا هیچ ووشه یه کی باشتر له "ده ستکاری" بو مانای "edit" نیه؟ هیوادارم خوت یه که م که س بیت که ئه م پرسیارمه له په ره ی ویکی مدیا بو "edit" دا وه لام بده یته وه. سپاسی تایبه ت.--Kak Language ١٢:٣١, ٣٠ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)
Kak Languageـی ھێژا منیش ھەتا ڕادەیەک لەسەر ستاندارد کردنی کوردی کار دەکەم و بەداخەوە زۆرم دەرفەت نییە دەنا بەیەکەوە خەریک دەبووین. باسێکی کورت: من لەسەر کوردی بوونی «ڕازاندن» دوودڵم و وای بۆ دەچم ئەم وشەیە لە زمانە ئێرانییەکانی ترەوە چوو بێتە ناو کوردییوە. چونکوو ھێشووی *rz لە زمانی کوردیدا دەبێتە (l(l. ھەر وەکی وشەی ئەوێستایی razura لە کوردیدا بۆتە «لــێڕ»، ئەی بۆ ڕازاندن ھەر وەکوو خۆی ماوەتەوە؟ زۆر جار دەڵێم ڕەنگە وشەیەکی ھۆرامی بێ و چوو بێتە ناو شێوەزارەکانی تری کوردییەوە. نازانم.
کاک ئاسۆ گیان من باسی کوردی ستانداردم نەکردووە و تەنیا وەڵامی Kak Languageم داوەتەوە، ڕێنوێنیشم گەرەک نییە.
سپاس.--:)چالاکوتووێژ ٢١:٢٣, ٣٠ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)
زورم پی خوشه ده بینم توش له سه زمانناسیه وه خه باتت هه یه کاک چالاک گیانی به ریز. وه للاهی کاکه گیان به بیروورای منه وه، دژی بروای زمانناسانی گه وره وه کو مه کنزی، له زمانی کوردی دا گورانه وه ی "rz" بو "l" قه ت ره سه ن نیه و هه موو نمونه کانی ئه م گورانه وه وام-ووشه ن (loanword). به لام به هه ر حال لیره دا "رازاندن" مه شمولی گورانه وه ی "rz" بو "l" نابیت براکه م چون لیره دا ئیمه "raz"مان هه یه نه "rz". کاکه گورانه وه ی "rz" بو "l" له ئه سل دا گورانه وه ی "rd"یه بو "l" وو تایبه تی زمانه ئیرانیه کانی باشوره که تیاندا هیشووی ئیرانی که ونار "rdz" ئه گوریته وه به "rd" وو ئینجا "rd" ده بیته "l". به لام له نمونه ی "radza" دا چونکه هیشووی "rdz"مان هه ر نیه له فارسی دا ته نیا "dz" گوراوه بو "d" وو ئینجا "y": ئیرانی که ونار "radza" > فارسی که ونار "rada" > فارسی نوی "ویرای-" (wi+rad). به لام بو کوردی: ئیرانی که ونار "radza" > ئه ویستایی "raza" > کوردی "راز-" / "وراز-" (wi+raz). له هه ورامیش دا "وراسته ی" (به ریشه ی "وراز") و "رازنای"مان هه یه براکه م به لام هه ر دیاری نادات که کوردی ئه م ووشه یه له هه ورامی گرتووه یان پیچه وانه ی دوروسته یان هیچ کام. نمونه ی ئه م حاله ته وه کوو نمونه ی "زانین"ی کوردی و "زانای" هه ورامیه: هه ردوکیان ره سه نن (هه لی سه نگینه له گه ل ئه وستایی "zana" وو ئیرانی که ونار "dzana"، به لام فارسی که ونار "dana" وو فراسی نوی "دانستن") وو که س ناتوانیت بلیت ئه م ووشانه له زمانیکی ئیرانی دیکه قه رز کراوون. دودل مه به براکه م "رازاندن"، "ئه رازاندن"، وو "ورازین" هر سیانیان کوردی ره سه نن :-)--Kak Language ٢٢:٤٧, ٣٠ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)

Article request: en:Iraqi Airways

Hi! Would anyone mind making a Sorani Kurdish language version of en:Iraqi Airways?

The airline has a website at: http://www.iq-airways.com/index.php?language_id=8 ... that is supposed to be in a Kurdish dialect.

I would also like to request en:MaDonal

Also en:The American University of Iraq – Sulaimani would be nice too

Thank you WhisperToMe ١٥:٤٩, ٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

Both now have Sorani Kurdish articles - زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی and ھێڵە ئاسمانیەکانی عێراق WhisperToMe (لێدوان) ٠٣:٠٥, ٦ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

بۆ بەشی هەواڵەکانی پەڕەی دەستپێک

هاورێیان تکام وایە زوو زوو هەواڵەکانی پەڕەی دەستپێک نوێ بکرێتەوە، لەبەرئەوەی هەواڵەکە بۆ پەڕی دەستپێک نابێت و زۆر کۆنن.من یەک دوو جار هەوڵم دا بەڵام لەبەر هەندێ هۆ ناتوانم دەستکاری پەڕەی دەستپێک بکەم داوا لە بەڕێوبەران دەکەم چاوێکی لێ بکەن .لەگەڵ رێزم بۆتان توانا ٠٠:١١ ی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١١

پیرۆزبایی بۆ گەیشتن بە ٥٠٠٠ وتار

ماندوو نەبن، سوپاس لە ھەموو بەشداربووانی ویکیپیدیای کوردی ئەکەم. ئەمڕۆ (٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١) گەیشتین بە ٥٠٠٠ وتار (١٣٨ەمین زمانی ویکیپیدیا بە پێی ژمارەی وتارەکان). لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لە ١٥٠٠ وتار بووین و ١٧٠ەم بووین.--ئاسۆ ١٦:٣٩, ٣١ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

بەرامبەری کوردی بۆ وشەی Edit

گواستمەوە بۆ وتووێژی_میدیاویکی:Edit. --Aza ٠٧:٢٤, ٢١ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

لە ڕۆژژمێری کورددا، مانگی گەلاوێژ پێنجەم یان شەشەم مانگە؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

ئایا مانگی کەڵاوێژ لە ڕۆژژمێری کوردیدا، پێنجەم یان شەشەم مانگی ڕۆژژمێرەکەیە، لەبەر ئەوەی چەند کەناڵی ڕاگەیاندنی باشووری کوردستان دەڵێن کە بەپێی بڕیارەکان لە هەرێمی کوردستان شەشەم مانگ مانگی گەلاوێژە لەبەر ئەوەی ئەو کاتە هەساری گەلاوێژ لە ئاسمان دەردەکەوێت، بەڵام لە ئنتەرنێت نووسراوە کە گەلاوێژ پێنجەم مانگی ڕۆژژێری کوردییە، تکایە بڕوا بە کێ بکەین؟؟؟؟؟--46.195.247.213 ١٣:٢١, ٢٩ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

دەستخۆشی

دەستخۆشیتان لێ دەکەم بە ڕاستی لە پەڕەی دەستپێکدا کارێکی زۆر جوان کراوە. هەر بژین --barham (talk) ٢٣:١٠, ١٥ ئازار ٢٠١٢ (UTC) مانگەکانی هاوین پوشپەڕ، گەڵاوێژ، خەرمانان کەواتە مانگی گەڵاوێژ پێنجەم مانگە.

سپاس

منیش سپاسی هەموو بەکارهێنەرانی خۆشەویستی ویکیپیدیا دەکەم. به تازەیی زۆر چالاک بوونەتەوه و هەرجار که سەردانی پەڕەی دەستپێک دەکەم، ژمارەی وتارەکان زیاتر بوه. هەروەها پیرۆزبایی بۆ تێپەڕاندنی 5000 وتار، به هیوای سەرکەوتنی هەموان، Pirehelokan

داوای یارمەتی

هاوڕێیانی خۆشەویست، من دەمهەوێت نێوی وتارێک بگۆڕم(گواستنەوه) چۆن دەتوانم ئەم کاره بکەم؟Pirehelokan

لەم لینکەیە کاک چالاک وەڵامی داویتەوە کرتە بکە ... Kushared (talk) ١٣:٥١, ١٨ ئازار ٢٠١٢ (UTC)


گۆڕینی ووتاری دەستپێک

یەکەم ئەو ووتارەی لە دەستپێکی ویکی سۆرانی دانراوە نزکی بۆ سێ هەفتە زۆرتر دەچیت دانراوە پێم باشە بگۆڕدرێت بۆ جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ کە بەیانی یاری کردنەوەی ئەم پاڵەوانیەتیە بەڕێوە دەچێت کە ٢ لەسەر سێی ئەوڕووپا سەیری یاریەکانی ئەکەن واتە پاڵەوانیەتیەکی گرینگە بۆیە من پێشنیارم وایەجامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ بکرێتە ووتاری دەستپێک لە ٨/٦/٢٠١٢ تاوەکوو ١/٧/٢٠١٢ بەردەوام بێ وە لە ٢/٧/٢٠١٢ بگۆڕدرێت بۆ یەکێکی تر چوونکە لەوڕۆژە پاڵەوانیەتیەکە کۆتایی دێت لەوڕێکەوتە وە بابەتەکە هەموو شتێکی تەواو بووە تەنیا لەکاتی یاریکان دانانی ئەنجامەکانی دەمێنێت وەکوو وێکیەکانی تر Kushared (وتووێژ) ٠٦:٤٦, ٦ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

لەگەڵ کارێکی جوانە.--چالاکوتووێژ ٠٨:٠٦, ٦ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
دوای دەست خۆشیم بۆتان کە بابەتەکەتان لەپەڕەی دەسپێکا جێگیر کرد وە پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ کۆتایی هات ، پێم باشە بیگۆڕن بۆشتێکی باش چوونکە مانگێکی بەسەر ڕۆیشت و پاڵەوانیەتیەکەش کۆتایی هات وەک لە پێشنیازەکەشم هاتبوو دوای کۆتایی هاتنی پاڵەوانیەتیەکە ووتاری دەستپێک بگۆڕن بۆ یەکێکت تر ، وەدواین پێشنیازم ئەوەیە کە بابەتەکە نیوە پارێزراو بکەن واتە تەنیا ئەندامان (خاوەن هەژماران) بتوانن بابەتەکە دەستکاری بکەن چوونکە بابەتەکە ماندووبونێکی پێوە دیارە بەتایبەتی لە گۆڕێنی ئەنجامی یاریەکان و قۆناغی کۆمەڵەکان! Kushared (وتووێژ) ٠٧:٢٣, ٣ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)


سڵاو هاورێیان

هاورێیان ئەمەوێت دربارەی وەرگێڕانی ناوەکان تێبینی وەربگرم .چونکە لە وەرگێڕانی ناوەکان بە ڕاستی توشی ناڕەحەتی دەبمەوە بۆ نمونە ئەگەر ئەم ناوانەم بۆ بکەن بە کوردی زۆر سوپاستان دەکەم ... ,alfred ,john .johan ,paul ,theodore ,richard ,frederick ,francis, , andrew ,binjamin ,william ,owen لەگەڵ رێزم بۆ هەموتان. توانا اسماعیل ١٣:٢٣، ٨ی تەمموز ٢٠١٢

سڵاو، ئەمەش وڵامی پرسیارەکەت:

  • francis: فرانسیس
  • frederick: فرێدریک
  • Richard: ریچارد
  • theodore: تیۆدۆر
  • paul: پاول
  • johan: یۆھان
  • john: جۆن
  • alfred: ئەلفرید
  • andrew: ئەندروو
  • binjamin: بێنجامین
  • william: ویلیام
  • Owen: ئۆون

--چالاکوتووێژ ١١:٠١, ٨ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)


یارمەتی

سڵاو بەڕێزینە؛ ھاوسەنگێکی کوردیی باشم بۆ import و export دەوێت. (بە فارسی: واردات و صادرات- بە عەرەبی: استيراد و تصدیر ) پیرەھەڵۆ

هاوردەکردن و (ناردنەدەرەوە یان هەناردەکردن) --Muhammed taha (وتووێژ) ١٠:٤١, ١٨ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
صادرات: ھەناردە / واردات:ھاوردە.--چالاکوتووێژ ١١:١٥, ١٨ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

وەرگێڕانی ناوی گوڵەکان

بەڕێزینە سڵاو؛ تکایە ھەرکەس زانیاریی لە سەر گوڵ و گیا ھەیە لە وەرگێڕانی ناوی ئەم گوڵانەدا یارمەتیم بدات، تکایە ناوی ھەرکامیان بە کوردی دەزانن بۆمی بنووسن. ئەمانە ناوە عامیانەکانیانە و ناوە زانستیەکانیان ئەمە نین، ناوە فارسیەکانیشم نووسیون:

primrose پامچال

hyacinth سنبل

honeysuckle پیچ امین‌الدوله- پیچک

larkspur گل میمون

sweet William قرنفل

marigold گل جعفری- همیشه بهار

Cupid's-flower تاج عروس

love-lies-bleeding گل شودی- بستان افروز

love-in-a-mist گل سوسن بری

lily of the valley

سپاس، پیرەھەڵۆ


ئەوەی دەیزانم:

  • primrose پامچال
ئاڵەکۆک
  • hyacinth سنبل
سمڵ، سیاوسەدە
  • honeysuckle پیچ امین‌الدوله- پیچک
مالونچە
  • marigold گل جعفری- همیشه بهار
لە کوردیشدا «ھەمیشەبەھار» ھەیە بەڵام نازانم ناوی ڕەسەنتر ھەیە یان نا.
  • Cupid's-flower تاج عروس
(ئەگەر مەبەستت تاج خروس بێ) -> بادروو، پۆپەکەڵەشێرە، سۆڵان، مەخمور

--چالاکوتووێژ ١٨:١٧, ٢٨ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

کاک چالاک گیان سپاس پیرەھەڵۆ

وتاری ھەڵبژێردراو

ھەر وەکی دەبینن بۆ وتاری ھەڵبژێردراویش ئەرشیڤ دروست کرا. تکایە بۆ دانانی وتاری ھەڵبژێردراو لەمە بەولاوە لە ویکیپیدیا:وتاری ھەڵبژێردراو کەڵک وەربگرن. سپاس.--چالاکوتووێژ ١٢:٢٦, ١٠ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

دەستتان خۆش بێت کاک جالاک بەڕاستی شتێکی زۆر بەسوودە ، سەرکەتووبن. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٢:٥٦, ١٠ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

بنووسین پریمەرلیگ یان پریمەر لیگ

خەریکی چاککردن و نووسینی مێژووی یانەکانی مەملەکەتی بەریتانیابووم، لە هەنێ شوێن بینیم نووسراوە پریمەرلیگ هەندێکیش پریمەر لیگ، ئێستا کەمیان بنووسین؟ ئاکار نەزیری (وتووێژ) ٢٠:٤٧, ١٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

کاکە ئاکار بەسەریەکەوەی بنووسە.--چالاکوتووێژ ٢١:١٥, ١٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

ئالان شیرەر یان شیرر

ئەم وتارەم بینی ئالان شیرەر، بەڵام من پێموایە بە شیرر ئەخوێندرێتەوە، بە ڕای ئێوە کامە ڕاسترە؟ وە بۆ بەسەریەک نووسینی پریمەرلیگ ئەم وتارم دی بۆشاییان هەیە. پرێمەر لیگ. ئاکار نەزیری (وتووێژ) ٢٢:٥٤, ١٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

کاک ئاکار بۆ وتووێژ لەسەر ووتارێک وا باشترە لەپەڕەی وتوێژی وتارەکە وتووێژ بکرێت نەوەک لەوتووێژی پەڕەی دەستپێک چوونکە ئەم پەڕە تەنیا بۆ وتوویژ و ڕاوێژکردنە بۆپەڕەی دەستپێکی مەبەستم لێرە بوو وتووێژ:ئالان شیەرەر ، دوایی من شیرەر م پێدرووسترە بەڵام تەواوی لێ دڵنیا نیم! باشترە بەکاهێنەرانی تریش لەسەر بدوێن ئەوەی تۆ دەیڵێیت هی فارسی و عەرەبیە چاوێکیش لە ئینگلیزیەکە بکەن > kushared (وتووێژ) ٠١:٣٩, ١٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

ئەوی ڕاست بێ بە ئینگلیزی دەڵێن /ʃɪərər/ کە دەبێتە شیەرەر (Şiyerer). من شیەرەر بە باشتر دەزانم بەڵام شیرر تەواو ھەڵەیە. پرێمەر لیگیشم پێ باشە بگوێزینەوە بۆ پرێمیەرلیگ (Prêmiyerlîg) چون لە ئینگلیزیشدا ھەر وا دەڵێن /prɛmɪər/ و لە عەرەبیشدا ھەر وا نووسراوە.--چالاکوتووێژ ٠٨:٥٥, ١٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
دەستان خۆش، کاک موحەمەد، بۆ جاری دادێ وا ئەکەین. سەرکەوتووبن. ئاکار نەزیری (وتووێژ) ٢٠:٣٣, ١٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)


گۆڕینی وتاری جەژنی ڕەمەزان

سڵاو بەڕێزان، پێم باشە وتاری دەستپێک بگۆڕین چونکە ماوەکەی بەسەرچووە، ڕای خۆتان بنووسن دەربارەی هەڵبژاردنی وتارێکی گونجاو، سوپاس. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٠:٥٩, ٢٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

زۆر باشە. برایان ھەر وەکی من لێرەدا وێنەیەکم کاندیدا کردووە، ئەگەر ئێوەش وتارێکی باشتان پێ شک دێ لێرەدا کاندیدای بکەن ھەتا وتاری دەستپێک بگۆڕین. سپاس.--چالاکوتووێژ ١١:١٣ (UTC) ٥ی خەرمانانی ٢٧١٢ / ٢٦ی ئابی ٢٠١٢
وتارێکم پێشنیاز کردووە ڕای خۆتان دەرببڕن.. «محمد طه لێدوانی محمد طه ١٢:١٨, ٢٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

وتاری دەستپێک(ھەڵبژاردە)

بەڕێزینە؛ سڵاو لە وتاری ھەڵبژاردەدا،واتە سلێمانی، ناویقانع لە ڕیزی شاعیرانی ئەو شارەدا ھاتوە، لە کاتێکدا ئەمە ھەڵەیە. من ناوی قانعم لەو وتارەدا سڕییەوە، بەس نازانم چۆن لە پەڕەی دەستپێکدا دروستی بکەم. تکایە ئەو ھەڵەیە ڕاستەوە بکەن.

زۆر سپاس؛ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٠:١٢, ٧ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

سەحی سەوزY--چالاکWьтуwеж (١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٤) ٢٠:١٥, ٧ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

کردی یِ پاک

درود آیا کسی درباره ی فراگویش کار ساخته ی محمد سجادی آگاهی دارد؟

زیادکردن

@Calak: کاک چالاک ، پێشنیار دەکەم لە تەنیشت بەشەکانی هونەر و بیرکاری و زانست و..هتد ، لەپەڕەی سەرەکی بەشی وەرزشیش دابنرێت.. --Zhyar Afc Witûwêj  ١٨:٢١, ١١ کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

نازانم بۆ ئاگادارییەکە ئاگادارم ناکاتەوە. ڕەنگە لەبەر ئەوە لە بڕی Calak دەنووسی calak؛ نازانم لەوانەیە ھەڵەی ئامرازەکە بێ. بەڵام دوای ئەمانە  کرا :) --چالاک وتووێژ ١٩:٢٥, ١١ کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

زاراوەی ویکی

بەڕێزەکان؛ لە کاتی ھاتنە ژوورەوەی ویکیدا بە سەر لینکێکەوە نووسراوە ڕەگەڵ، کە من پێم باش نیە، لام وایە لەگەڵ بە کار بهێنین زۆر باشترە. ھەم فەرمیترە، ھەم زۆرتر بیسراوە. وائەزانم ڕەگەڵ ھی موکریان بێت. ئەمەش چەن نموونەی لەگەڵ لەگەڵ (D:): لەگەڵ دڵ چووم و بێدڵ دێمەوە(مەحوی)، لەشکەری ئاھم لەگەڵ جەیشی حەبەش دەعوا دەکا(حەریق)،لەگەڵ سوبحی قییامەت دا دەکا بێ تەقیە سەربەرزی (حاجی)، لەگەڵ مورغی چەمەن «نالی» دەناڵێ (نالی). بەس من تا ئێستە ڕەگەڵم لە ھیچ کتێبێکدا نەدیوە، تەنانەت لە شێعرەکانی وەفاییشدا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٤٩، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نا لە موکریان دەڵێن دەگەڵ ھەر وەک لە کرمانجیشدا دەڵێن دگەل. نازانم ئەمە ھی کامە مەڵبەند بێ بەڵام ڕەگەڵ کەوتن خۆی زاراوەیەکە و لەگەڵ لەگەڵ جیاوازە! بە بڕوای من «وێڕای ویکیپدیا کەوە» خراپ نەبێ. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٥٩، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەزانم لە موکریان ئەڵێن دەگەڵ، بەس وتم شایەد ئەمەش لەوێدا باو بێ. وێڕاش خراپ نیە، دەست خۆش.پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٥١، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا چالاک وتووێژ ‏١٨:٤٩، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]