ویکیپیدیا:دیوەخان/وتاری ھەڵبژێردراو/ئەرشیڤی ٢
ڕواڵەت
(لە ویکیپیدیا:دیوەخان/وتاری ھەڵبژێردراوەوە ڕەوانە کراوە)
ئەرشیڤەکان |
---|
ئەم پەڕەیە بۆ پێشنیار، لێدوان و ھەڵبژاردنی وتاری ھەڵبژێردراو کە لە پەڕەی سەرەکیی ویکیپیدیا بەرچاو دەکەوێ، بەکاردێت.
- خاڵەکان بۆ ھەڵبژاردنی وتار:
- بابەتی وتار گونجاوی ھاتن لە پەڕەی سەرەکیدا بێت (توندوتیژی، ڕووتی، بێبایەخ و ھتد نەبێت)
- وتارکە لە بواری بەرچاوکەوتن ڕێکوپێک بێت (ویکیسازی کرابێت، بەشەکانی جوداکرابێت، بەستەرەکانی دانرابێتن، ھەڵەی نووسین و پێکھاتەی تێدا نەبێت)
- بەشەکانی تەواو بێت، بە تایبەت بەشی سەرچاوەکان و بەشی پێناسەی بابەت
- لێدوان و پێشنیاردان ماوەیەکی ھەیە، و دوای بەسەرچوونی ماوە ئەگەر ڕێکەوتن نەکرا، وتارێک بێ ڕێکەوتن ھەڵدەبژێردرێت (بۆ بەرگری لە لێدوانە بێ ئاکامەکان و درێژبوونەوەی کاتی لێدوانەکان)
- لێدوانەکان سەبارەت بە ھەر قۆناغێک دوای ھەڵبژاردن لەو قۆناغەدا، دەبێ بێ بێگۆڕان بمێنێتەوە.
- چەن تێبینی:
- ١. ئەگەر شتێک پێویست دەزانن بۆ خاڵەکانی ھەڵبژاردن، دەبێ ھەبێت یا نابێ ببێت، دەریبڕن؛ دەبێ بە ڕێکەوتن یاسای بۆ دابین بکەین.
- ٢. پێشنیار و لێدوانەکان بە پێی کات و بۆ ھەر قۆناغی کاتییەک جودا دەکرێتەوە.
ساڵی ٢٠١٢
حەفتەی ٣٥
وتاری ئێلکلاسیکۆ پێشنیاز دەکەم.. تکایە ڕای خۆتان دەرببڕن.. «محمد طه لێدوانی محمد طه ١٢:١٧, ٢٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
- بە ڕای من ئەم وتارە سەرچاوە و پەراوێزی کەمە، لەبەر ئەوە نەگونجاوە. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٣:١٨, ٢٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
بەڕێزان، من پێم باشە وتاری سلێمانی بێت، چونکە زانیاری زۆرە و سەرچاوە و پەراوێزیشی هەیە، بەڵام کەمێک پێویستی بە خاوێن کردنە، ئێوەش ڕای خۆتان بڵێن، سوپاس. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٣:٢٣, ٢٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
- سلێمانی وتارێکی باشە. کاک دیار گیان کەمێکی خاوێن بکەوە ھەتا بیکەینە وتاری ھەڵبژێردراو.--چالاکوتووێژ ١٥:١٩ (UTC) ٥ی خەرمانانی ٢٧١٢ / ٢٦ی ئابی ٢٠١٢ ١٥:١٩, ٢٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
- کاک چالاک خاوێنم کرد، ئێستا ئامادەیە، بەڵام حەزم دەکرد ڕای ئەندامانی تریش وەرگرین. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٨:٠٠, ٢٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
- دەست و چاوت خۆش بێ. پێت خۆشە کەمێکی تریش ڕادەوەستین بزانین ئەندامانی تریش سەبارەت بە وێنەی ھەڵبژێردراو و وتاری ھەڵبژێردراو دەڵێن چی ئەگەر دژایەتی نەبوو ھەر دووکیان یەکڕا دەگۆڕین.--چالاکوتووێژ ١٨:١١ (UTC) ٥ی خەرمانانی ٢٧١٢ / ٢٦ی ئابی ٢٠١٢
- کاک چالاک خاوێنم کرد، ئێستا ئامادەیە، بەڵام حەزم دەکرد ڕای ئەندامانی تریش وەرگرین. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٨:٠٠, ٢٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
- لەگەڵ «محمد طه لێدوانی محمد طه ٠٨:٥٥, ٢٧ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
- کاک چالاک، وا بە باشی دەزانم کە وتاری دەستپێک بگۆڕیت، چونکە ئێستا بەکارهێنەری چالاکمان نییە و کاک محەمەدیش ڕازییە، چونکە وتاری جەژنی ڕەمەزان گونجاو نییە بۆ ئێستا، سوپاس. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٠:٣١, ٢٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
- پێویستە وتاری پێشوو وتاری ھەفتەی ٣٣ بێت چونکە ٣٤مان نەبوو.. «محمد طه لێدوانی محمد طه ١١:٣٨, ٢٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)