ویکیپیدیا:دیوەخان/وێنەی ھەڵبژێردراو/ئەرشیڤی ١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەڕێزان ئەم پەڕە بۆ پێشنیار، لێدوان و ھەڵبژاردنی وێنەی ھەڵبژێردراو کە لە پەڕەی سەرەکیی ویکیپیدیا بەرچاو دەکەوێ، بەکاردێت.


خاڵەکان بۆ ھەڵبژاردنی وێنە:
  • گونجاوی ھاتن لە پەڕەی سەرەکیدا بێت (توندوتیژی، ڕووتی، بێبایەخ و ھتد نەبێت)
  • لە کامانز ھەلبژێرابێت (وێنەکانی کامانز مافی بەکارھێنانی ڕاگیراوە، بۆیە بەکارھێنانیان بێ کێشەیە. ئەگەرچی دەکرێ وێنەبارکراوەکانی ویکیپیدیاش بەکاربێت)
  • لێدوان و پێشنیاردان ماوەیەکی ھەیە، و دوای بەسەرچوونی ماوە ئەگەر ڕێکەوتن نەکرا، وێنەیەک بێ ڕێکەوتن ھەڵدەبژێردرێت (بۆ بەرگری لە لێدوانە بێ ئاکامەکان و درێژبوونەوەی کاتی لێدوانەکان)
  • لێدوانەکان سەبارەت بە ھەر قۆناغێک دوای ھەڵبژاردن لەو قۆناغەدا، دەبێ بێ بێگۆڕان بمێنێتەوە.


چەن تێبینی:
١. ئەگەر شتێک پێویست دەزانن بۆ خاڵەکانی ھەڵبژاردن، دەبێ ھەبێت یا نابێ ببێت، دەریبڕن؛ دەبێ بە ڕێکەوتن یاسای بۆ دابین بکەین.
٢. پێشنیار و لێدوانەکان بە پێی کات و بۆ ھەر قۆناغی کاتییەک جودا دەکرێتەوە.
٣. پێشنیارەکان بۆ وێنە دەتوانێ ئاماژە ڕاستەوخۆ بە وێنەکە بێت، یان پێشنیاری بابەتی بێت.


وێنەیەکی جوانە ھی پێشمەرگەکانی پ ک ک لە باشووری کوردستان. ئەگەر بە باشی دەزانن تکایە ڕای خۆتان بنووسن ھەتا بکرێتە وێنەی ھەڵبژێردراو. زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ٠٨:٣٥ (UTC) ٥ی خەرمانانی ٢٧١٢ / ٢٦ی ئابی ٢٠١٢

لەگەڵ «محمد طه لێدوانی محمد طه ٠٨:٤٠, ٢٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

لەگەڵ--چالاکوتووێژ ١٥:٢٢ (UTC) ٥ی خەرمانانی ٢٧١٢ / ٢٦ی ئابی ٢٠١٢

دژ لەگەڵ ڕێزم، بەڵام ئەمە شتێکی سیاسییە و لەوانەیە هەندێ کەس بەلایانەوە جوان نەبێت وە هەروەها ویکیپیدیا شوێنێکی بێ لایەنە و سەر بە هیچ شوێنێک و کەسێک نییە، وا پێم باشە وێنەی کەسایەتییەکی کورد بێت یان وێنەیەکی کوردی کە لایەنگرانە نەبێت، سوپاس. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ٢٠:٢٠, ٢٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

کوێی سیاسییە و لایەنگرانەیە مامە دیار، ناتوانین باسی ھیزی کوردیش بکەین؟ لام سەیرە بۆ مەگەر ئێرە ویکی تورکییە؟ خۆ ویکیپیدیا شوێنی سانسۆڕ نییە. ئەگەر وایە وێنەی سەرۆک بارزانیش نابێ ببێتە وێنەی ھەڵبژێردراو چونکوو ئەویش پێشمەرگە بووە؟! نازانم بە خوا ئێمە با خۆخۆرین. ڕێزم ھەیە.--چالاکوتووێژ ٢٠:٤٣ (UTC) ٥ی خەرمانانی ٢٧١٢ / ٢٦ی ئابی ٢٠١٢
لەگەڵ ڕێزم بۆت کاک چالاک، بەڵام ئەمە تەنها لەبەر ویکیپیدیایە کە شوێنی هەموو کەسێکە، ئەگینا من دوژمنی ئەوان نیم و ڕێزیشیان هەیە لام، سوپاس. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ٢٠:٥٠, ٢٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
منیش ھەر بۆیە ئەم وێنەیەم دانا چون ویکیپیدیا شوێنی هەموو کەسێکە، ڕێزم ھەیە بۆ ڕای جنابت. سپاس.--چالاکوتووێژ ٢٠:٥٧ (UTC) ٥ی خەرمانانی ٢٧١٢ / ٢٦ی ئابی ٢٠١٢