وتووێژی میدیاویکی:Edit

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو ھەڤاڵان، کۆڕی زانستیی زمانی کوردی لە تاران کە پسپۆڕانی زمانناسی و وەرگێڕانی تێدا ئەندامن (وەکوو بەختیار سەجاددی و ئەحمەد قازی و ھتد) لەلایەن یەکێ لە ئەندامانیەوە کە ناوی کامەران ڕەحیمییە (لە کامەرانەکە دڵنیام بەڵام نازانم ڕەحیمی بوو یا شتێکی تر!) کتێبێکی لە چاپ داوە بە ناوی "بنەماکانی وشەسازی و وشەڕۆنان لە زمانی کوردیدا". کتێبێکی زۆر زۆر باشە، ئەگەر دەستتان کەوت حەتمەن بیخوێننەوە. لە شوێنێک لەو کتێبەدا، نووسەر چاوگی "ویراشتن" بۆ Edit پێشنیار ئەکا کە لە زازاکییەوە گرتوویەتی. لە فارسیشدا بووە بە "ڤیراستەن". ھەروەھا بۆ Editor -یش "ویراشتەر". بە ڕای من ئەتوانین ئێمەش لێرە لە جیاتیی دەسکاری بڵێین ویراشتن.--Aza ١٣:٣١, ٢٠ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو کاک ئازا گیان، لەمێژ بوو خەبەرم لێت نەبوو. کاک ئازا گیان دەبێ پێت بڵیم من تەواو دژی ئەم وشەیەم. ئەم وشەیە زازاکی ڕەسەن نییە و لە فارسی ڕا چووەتە ناو زازاکییەوە و شێوەی زازاکییان پێ‌داوە. ئەم وشانەی لە فارسی و کوردیدا «ست»یان تێدایە، لە زازاکیدا دەبنە «شت» وەکوو ڕاست و ڕاشت، ویستن و واشتەنە و ھتد. زازاکەکان ئەم وشەیەیان لە فارسی (ویراستەن) وەرگرتووە و شێوەی زازاکییان پێ‌داوە (ویراشتەنە)، ئەی ئەگەر ئەم وشەیە وشەیەکی ڕەسەنی زازاکی با، بۆ لە ویکی زازاکیدا کەڵکی لێ‌وەرنەگیراوە؟
کاک ئازا ھەر وەکی لە سەرێ باسمان کردووە بەرەامبەری ڕەسەنی «ویراستەن»ی فارسی لە کوردیدا دەبێتە «ورازین». ورازین لە ویراستەن کۆنترە.
ویراستەن: فرمان: ویرای > *ویراد > *ویراز: وی + راز
ورازین: فرمان: وراز: و + راز
ئەم وشەیە زۆر ڕەسەنە و دەگەرێتەوە سەر ئەوێستا (rāz). فارسیس نییە و لە فارسییەکەی زۆر کۆنترە. بۆ editorیش:
نووسین: فرمان: نووس + ـەر: نووسەر
کە وابوو ورازین: فرمان: وراز: + ـەر: ورازەر
ڕەنگە ورازەر زۆر خۆش نەبێ و «ورازندە» سووکتر بێتە سەر زاران. ئەگەر چی ئێرە جێگای داتاشینی وشە نییە بەڵام ئێمە ھەقمانە لە ڕیزمانی کوردی کەڵک وەربگرین و وشەی دروست ساز کەین. ئەمە دەوڵەمەندی زمانەکەمان دەگەیێنێ.--:)چالاکوتووێژ ١٧:٥٢, ٢٠ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
یەکەم ئەوەی کە ناوی نووسەر "کامران ڕەحیمی"یە :). دووھەم ئەوەی کە ئەمە دەقی نووسراوەکەیەتی لەژێر سەردێڕی ویراشتن یا پێداچوونەوە (لاپەڕەی ١١٦ی کتێبی باسکراو):
"لە کوردیی زازاکیدا بە پێداچونەوە دەبێژن "ڤراشتش/virshtish". ھەر لە ڕووی ئەم وشەوە، چاوگی "ویراشتن" لەگەڵ دەستەوشەکانی وەک: "ویراشتە، ویراشتش، ویراشتەر، ویراشتگەر، سەرویراشتەر"م درووست کردووە. پێویست بە وتنە کە فارسەکان وشەی "ڤیراستەن"یان لە پاڵەوی وەرگرتووە، لە لایەکی ترەوە، زۆرجار واچی 'ش' لە کوردییەوە بۆ فارسی دەبێتە واچی 'س' وەک: نیشت ->نشست، سەرپەرشت -> سرپرست. ئەڵبەت پێچەوانی ئەم یاسایەش لە ھەردوو زماندا ھەیە، وەک: ئەنگوست -> انگشت، سوێر -> شور. لە ئەنجامدا، ویراشتش نای چاوگە. ھەر وەک وتمان ئەتوانین چەندین وشەی لێ دروست بکەین، لە کاتێکا پێداچوونەوە چاوگە و لە چاوگیشەوە وشەسازی ناکرێ".
سێیەم ئەوەی کە کاک چالاک بۆ ئەمانەی وتت ئەبێ سەرچاوەی جێی باوەڕت ھەبێ تا بکرێ لێرە جێبەجێ بکەین. بە سپاسەوە.--46.100.180.215 ١٢:٠٢, ٢١ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
بەڕێز من لەوەیدا کە ئایا ئەم وشەیە ڕەسەن بێ یا واوشە بێ ھیچ بەڵگەیەکم نییە و لەوانەشە ئەم وشەیە ڕەسەن بێ بەڵام:
وشەی viraştiş (کە ناوی چاوگە و چاوگەکەی دەبێتە viraştene) لە کوردیی زازاکیدا نە بە مانای edit ھاتووە و نە بە مانای «پێداچوونەوە». لە کۆتایی کتێبی A Grammar of Dimli نووسینی زانستگای میشیگان فەرھەنگۆکێک ھاتووە کە ئەم وشەیەی تێدایە و ئاوا نووسراوە:
vıraştış (vırazı!) make, produce - tv
کە وا بوو مانای ئەم وشەیە زۆر جوان ڕوون دەبێتەوە. کتێبەکە پڕە لە وێنەی بەکەرھێنانی ئەم وشەیە. بۆ نموونە:
to pey dest-a vıraşt?: did you make it by hand
ma do roj-ê to-rê vırazê: We will make it for you one day
پاشان کەی پاشگری «ـەر» بە بنەی ڕابردوو (بن ماضی) لکاوە ھەتا ئێمە ویراشتەر دروست بکەین و لەویش سەرویراشتەر دروست بکەین! لە کرداری کوشتن، کوژەر دروست دەبێ یا کوشتەر؟!
نووسین: فرمان: نووس (بنەی داھاتوو) + ـەر: نووسەر
بیستن: فرمان: بیس (بنەی داھاتوو) + ـەر: بیسەر
خوێندن: فرمان: خوێن (بنەی داھاتوو) + ـەر: خوێنەر
ڤراشتەنە: فرمان: ڤراز (بنەی داھاتوو) + ـەر: ڤرازەر
بەڕاستی داتاشینی وشەی ئاوا جێگای شەرمەزارییە.
وشەی «ڤراشتەنە» و «ورازین» کە پێشتر باسم کرد یەک وشەن، بەم جۆرە:
ڤراشتەنە: فرمان: ڤراز: ڤ + راز
ورازین: فرمان: وراز: و + راز
بەڵام وشەی «ورازین» مانای کۆنی خۆی پاراستووە و من وشەی «ورازین» بە تاقە بەرامبەری دروستی وشەی «ویراستەن» و edit دەزانم.
سپاس.--:)چالاکوتووێژ ١٩:٠٥, ٢١ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)