بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مزگەوتی قوبا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مزگەوتی قوبا
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٠٦٢٢
ئایینئیسلام
دامەزرێنەرمحەممەد
وڵاتعەرەبستانی سعوودی
دابەشکاریی کارگێڕیمەدینە
پۆتانی شوێن٢٤°٢٦′٢١″N ٣٩°٣٧′٢″E
نژیاروانAbdel-Wahed El-Wakil
ستایلی نژیاروانینژیاروانیی ئیسلامی
Map
مزگەوتی قوبا

مزگەوتی قوبا (بە عەرەبی: مسجد قباء) یەکەم مزگەوتە لەئیسلامدا دروستکرابێت و یەکەم مزگەوتە لە مەدینە دروستکرابێت،[١] دووەم گەورەترین مزگەوتی مەدینەیە دوای مزگەوتی پێغەمبەر،[٢] بەھۆی نزیکبوونی مزگەوتەکە لەبیرێکەوە بەناوی قوبا مزگەوتەکە ناونراوە مزگەوتی قوبا. لەلایەن پێغەمبەر دروست کراوە لەکاتی کۆچکردنی لە مەککە بۆ مەدینە،[٣][٤] و دەکەوێتە باشووری مەدینە، لەلایەن موسڵمانان گرینگییەکی زۆری پێدراوە، لەسەردەمی عوسمان کوڕی عەفان و عومەر کوڕی عەبدولعەزیز و وەلید کوڕی عەبدولمەلیک و خەلیفەکانی دواتر نوێکراوەتەوە و فراوانکراوە. کۆتا فراوانکردنی لەلایەن فەھد کوڕی عەبدولعەزیزبوو، شوێنی نوێژکردنەکەی پێنج ھەزار مەتر دووجایە و ڕووبەری گشتی مزگەوتەکە ١٣٥٠٠ مەتر دووجایە، و ٢٠٠٠٠ نوێژخوێن لەخۆدەگرێت.[٥] ( من تطهر في بيته ثم أتى مسجد قباء وصلى فيه كان له كأجر عمرة) ھەرکەسێک لەماڵەوە دەستنوێژ ھەڵبگرێت بێتە مزگەوتی قوبا و نوێژی تێدا بکات، وەک ئەوە وایە عەمرەیەکی ئەنجام دابێت.[٦][٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «فتح مسجد قباء أمام المصلين والزوار على مدار الساعة». العربية (بە عەرەبی). ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «فەرموودە: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە سواری و بە ڕێکردنەوە سەردانی قوبائی دەکرد، ودوو ڕکات نوێژی تێیدا دەکرد». فرەفەرهەنگی فەرموودە وەرگێڕاوەکانی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- (بە کوردی). لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «لە سایەی هیجرەتی پێغەمبەردا ﷺ. (8)». www.dangiislam.org. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «مصور يبرز عمارة أول مسجد بُني في الإسلام بالسعودية». CNN Arabic (بە عەرەبی). ٥ی ئایاری ٢٠٢١. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ حربى، حسام (٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠). «كان يزوره "النبي" كل سبت.. حكاية "قباء" أول مسجد بُني في الإسلام». الوطن (بە عەرەبی). لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «حیكمەت چییە لە سەفەری مەدینە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان». walamakan.com. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ «مصور يبرز عمارة أول مسجد بُني في الإسلام بالسعودية». CNN Arabic (بە عەرەبی). ٥ی ئایاری ٢٠٢١. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.