فەھد کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعوود

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شا فەھد و سەرۆک کارستنز ١٩٨٢.
شا فەھد و سەرۆک جیمی کارتەر ١٩٧٧.

فەھد کوڕی عەبدولعەزیز کوڕی عەبدولرەحمان ئال سعوود بن(لەدایکبووی ٢٦ی شوباتی ١٩٢٠ – مردووی ١ی ئابی ٢٠٠٥) پێنجەم پاشای شانشینی عەرەبی سعوودیا بوو، ھەڵگری نازناوی (خادم الحرمین الشریفین) بوو. کوڕی نۆیەمی شا عەبدولعزیز بوو، دایکی شاژن حسەی کچی ئەحمەد سەدیری بوو. لە ١٣ یۆنیۆی ١٩٨٢ ھاتە سەر تەختی پاشایەتی ئەمەش دوای کۆچی دوایی زڕبراکەی شا خالید. شا فەھد لە تشرینی دووەمی ١٩٩٥ بە جەلتەی دڵ کەوتە نەخۆشخانە لە ساڵی ١٩٩٧ عەبدوڵای کوڕی عەبدولعەزیز ڕاسپێردرا بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری وڵات.

ماوەی فەرمانڕەوایی شا فەھد زۆر ڕووداو ڕوویاندا وەک داگیرکردنی کووەیت لەلایەن عێراقەوە (١٩٩٠)، ھەروەھا عێراق ھەڕەشەی ھێرشی سەربازی بۆسەر خاکی سعوودیا برد جگە لە ڕوودانی جەنگی عێراق - ئێران لەماوەی فەرمانرەواییەکەی کە بە ناڕاستەوخۆ کاریگەری ھەبوو بەسەر سعوودیادا، ڕووداوەکانی ١١ئەیلوولی ٢٠٠١ ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئەفغانستان لەماوەی حوکمی شا فەھد ڕوویاندا، بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت ئابووری سعوودیا بەرەو دابەزینی خراپ ڕۆیی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]