محەممەد کوڕی سەلمان
ڕواڵەت
محەممەد کوڕی سەلمان | |
---|---|
بە عەرەبی: محمّد بن سلمان بن عبد العزيز آل سعود | |
لەدایکبوون | ڕیاز، عەرەبستانی سعوودی | ٣١ی ئابی ١٩٨٥
نازناو | prince، Crown Prince of Saudi Arabia |
ناسناو | صاحب السمو الملكي الأمير، His Royal Highness Prince |
کورتەناو | MBS |
باوک | سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز |
دایک | Fahdah bint Falah bin Sultan |
ھاوسەر | Sara bint Mashhur bin Abdulaziz Al Saud |
خزمەکان | عەبدولعەزیز ئالسعوود |
خێزان | بنەماڵەی سعوود |
زمانی زگماکی | زمانی عەرەبی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی |
پیشە | سیاسەتوان |
شوێنی کارکردن | Bureau of Experts at the Saudi Council of Ministers |
پۆستەکان | Crown Prince of Saudi Arabia |
پەروەردە | زانکۆی شا سعوود |
شوێنی کار | ڕیاز |
نەژاد | |
ئایین | ئیسلام |
بەکارھێنانی دەست | right-handedness |
بەشداربووە لە | 2018 G20 Buenos Aires summit، 2016 G20 Hangzhou summit |
پلەی سەربازی | supreme commander |
شاکارەکان | Saudi Vision 2030 |
ئەندامی | Saudi Allegiance Council |
خاوەنی | Mohammed bin Salman bin Abdulaziz Philanthropic Foundation |
Kunya | Abu Salman |
محەممەد کوڕی سەلمان (لەدایکبووی ٣١ی ئابی ١٩٨٥) شازادەی جێنشین و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیایە.
ژیان
[دەستکاری]محەممەد کوڕی سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعود، دایکی ناوی شاژنە فەھدە کچی فەلاح کوڕی سوڵتان کوڕی حووسەیلین. باپیری لە دایکیەوە، سەرۆکی ھۆزی عەجمان بووە، ساڵی ٢٠٠٨ ھاوسەرگیری کردووە لەگەڵ شاژنە سارە کچی مشھور کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعود، ئێستا باوکی سێ منداڵە.
خوێندن
[دەستکاری]قۆناغەکانی خوێندنی لە قوتابخانەکانی ڕیاز تەواوکردووە، یەکێک بووە لە دە دەرچووە یەکەمەکان لەسەرئاستی سعودیە، بەکالۆریۆسی لە یاسا لە زانکۆی پادشا سعود لە ڕیاز وەرگرتووە.
پلە و پۆست
[دەستکاری]- لەدوای دەرچوونی لەزانکۆ، ژمارەیەک کۆمپانیای بازرگانی دامەزراندووە.
- ڕێکخراوێکی خێرخوازی بەناوی خۆیەوە ھەیە، ئامانجی ئەم ڕێکخراوە ھاوکاریکردنی پرۆژەکانی پەرەپێدانە لەوڵاتەکەیدا.
- سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕیوەبردنی پادشا سەلمانە بۆ کاروباری گەنجان.
- یەکێکە لەدامەزرێنەرانی ناوەندی بن باز بۆ ئاسانکاری ھاوسەرگیری لە سعودیەدا.
- لە ٢٠٠٩وە کراوەتە ڕاوێژکاری تایبەتی شا سەلمانی باوکی.
- ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ کراوەتە وەزیری بەرگری. ھەروەھا کراوەتە سەرۆکی دیوانی پادشای سعودیەو ڕاوێژکاری تایبەتی پادشا.
- تەنھا دوو مانگ لە دوای وەرگرتنی پۆستی وەزیری بەرگری، ئۆپەراسیۆنەکانی «گەردەلولی پێداگری» لەدژی حوسییەکانی یەمەن دەستپێکردووە. دیدگای خۆی بۆ گەشەپێدانی سعودیە بەناوی دیدگای ٢٠٣٠ بڵاوکردووەتەوە.
- ٢٩ی نیسانی ٢٠١٥ فەرمانی پادشایی دەرچووەو پۆستی جێنشینی پادشای سعودیەی پێدراوە.
- لە ساڵی ٢٠١٧دا کراوەتە جێنشینی تەختی سعودی، دووەم منداڵترین وەزیری بەرگرییە لە مێژووی سعودیەدا. سەرۆکایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی «گەردەلولی پێداگری» کردووە، کە سعودیە لە دژی حوسییەکانی یەمەن ئەنجامی دەدات.[١]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «محمد بن سلمان آل سعود»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە محەممەد کوڕی سەلمان تێدایە. |