محەممەد کوڕی سەلمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
محەممەد کوڕی سەلمان
خێزانئال سعوود
باوکسەلمان کوڕی عەبدولعەزیز
دایکفەھدە کچی فەلاح کوڕی سوڵتان
لەدایکبوون٣١ی ئابی ١٩٨٥
ڕیاز، عەرەبستانی سعوودی
ئایینسوننە

محەممەد کوڕی سەلمان (لەدایکبووی ٣١ی ئابی ١٩٨٥) شازادەی جێنشین و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیایە.

ژیان[دەستکاری]

محەممەد کوڕی سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعود، دایکی ناوی شاژنە فەھدە کچی فەلاح کوڕی سوڵتان کوڕی حووسەیلین. باپیری لە دایکیەوە، سەرۆکی ھۆزی عەجمان بووە، ساڵی ٢٠٠٨ ھاوسەرگیری کردووە لەگەڵ شاژنە سارە کچی مشھور کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعود، ئێستا باوکی سێ منداڵە.

خوێندن[دەستکاری]

قۆناغەکانی خوێندنی لە قوتابخانەکانی ڕیاز تەواوکردووە، یەکێک بووە لە دە دەرچووە یەکەمەکان لەسەرئاستی سعودیە، بەکالۆریۆسی لە یاسا لە زانکۆی پادشا سعود لە ڕیاز وەرگرتووە.

پلە و پۆست[دەستکاری]

  • لەدوای دەرچوونی لەزانکۆ، ژمارەیەک کۆمپانیای بازرگانی دامەزراندووە.
  • ڕێکخراوێکی خێرخوازی بەناوی خۆیەوە ھەیە، ئامانجی ئەم ڕێکخراوە ھاوکاریکردنی پرۆژەکانی پەرەپێدانە لەوڵاتەکەیدا.
  • سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕیوەبردنی پادشا سەلمانە بۆ کاروباری گەنجان.
  • یەکێکە لەدامەزرێنەرانی ناوەندی بن باز بۆ ئاسانکاری ھاوسەرگیری لە سعودیەدا.
  • لە ٢٠٠٩وە کراوەتە ڕاوێژکاری تایبەتی شا سەلمانی باوکی.
  • ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ کراوەتە وەزیری بەرگری. ھەروەھا کراوەتە سەرۆکی دیوانی پادشای سعودیەو ڕاوێژکاری تایبەتی پادشا.
  • تەنھا دوو مانگ لە دوای وەرگرتنی پۆستی وەزیری بەرگری، ئۆپەراسیۆنەکانی «گەردەلولی پێداگری» لەدژی حوسییەکانی یەمەن دەستپێکردووە. دیدگای خۆی بۆ گەشەپێدانی سعودیە بەناوی دیدگای ٢٠٣٠ بڵاوکردووەتەوە.
  • ٢٩ی نیسانی ٢٠١٥ فەرمانی پادشایی دەرچووەو پۆستی جێنشینی پادشای سعودیەی پێدراوە.
  • لە ساڵی ٢٠١٧دا کراوەتە جێنشینی تەختی سعودی، دووەم منداڵترین وەزیری بەرگرییە لە مێژووی سعودیەدا. سەرۆکایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی «گەردەلولی پێداگری» کردووە، کە سعودیە لە دژی حوسییەکانی یەمەن ئەنجامی دەدات.[١]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «محمد بن سلمان آل سعود»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]