ماوس
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ماوس یان مشک ئامێرێکی وەک مشک وایە کە لە رێزی کەلوپەلی تێچووی کۆمپیوتەر دەژمێردرێت. ماوس، وەک تەختە کلیل، نێوانجی بەکارھێنەریەکی رەقەکاڵایی دێتە ھەژمار. ئەم ئامێرە زۆرتر دوو پشکۆژی ھەیە و بە کابڵ بە کۆمپیوتەرەوە گرێ دەدرێت. لە نەرمەکاڵاکانی ئەوڕۆییدا ماوس بەشی زۆری ئەرکەکانی تەختە کلیلی لە ئەستۆ گرتووە.
جۆرەکانی ماوس
[دەستکاری]ماوسەکان لە گۆنەگەلێ جۆراوجۆرا بوونیان ھەیە ، جیاوازیەکان لە گۆنەگەلی ئەو رەقەکاڵا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا چۆنیەتی کارکردنی فیزیکی ، چۆنیەتی پەیوەندی لە گەڵ کۆمپیوتەر و ھەروەھا چۆنیەتی گرێدانی بە ئەوەوەیە . ماوسەکان لە روانگەی چۆنیەتی کارکردن لە گۆنەکانی تلێنی، نووری(Optical)، ژیرۆسکۆپی و سێ رەھەند دا بوونیان ھەیە. چۆنیەتی پەیوەنی ماوس لە گەڵ کۆمپیوتەر، پێکھاتووە لە پرۆتۆکۆلەکانی وەک یەکی لە حاڵی کارپێکردن بە ھۆی کۆمپانیاکانی مایکرۆسۆفت ، لۆجیتێک(Logitech)، ماوس سیستەمز و ئای بی ئێمەوە. ماوسەکان دەتوانن لە لایەن دەرکەی یەک لە دوای یەک ، دەرکەی پی ئێس و دەرکەی یو ئێس بی ەوە بە کۆمپیوتەر گرێ بدرێن .
ماوسی تلێنی
[دەستکاری]ماوسی تلێنی (یان نووری - مێکانیکی) لە گۆیەکی پلاستیکی پێکھاتووە کە لە گەڵ سووڕانەوە لە کەشی ژێرینی ماوسەکەوە ، دوو چەرخدندەی پەنای خۆی لە نێو ماوسەکەدا دێنێتە جووڵەجووڵ ، جووڵەی ئەم چەرخدندەگەلە لە لایەن دوو دیۆد پێناسە دەکرێن و بۆ پشکێنەر دەنێردرێن .
ماوسی نووری
[دەستکاری]ماوسی نووری لە جیاتی جووڵە پێخستنی ھەندێک لە لەتەکانی خۆی وەکوو ماوسە مێکانیکیەکان ، دیۆدێکی بەڵاوکەری نوور و دیۆدگەلێکی نووری بۆ پێناسە کردنی جوڵە سەبارەت بە رووی ژێرین بە کار دێنێت.
ماوس ئامێرێکە بۆ بەڕێوەبردن و بەکار ھێنانی بەرنامەکان نە تایبەت لە ویندۆز و ئینتەرنێت کە خاوەنی ٢ کلیلی سەرەکیە (کلیلی سێھەمین کە لە ناوەند یان شوێنی پاڵەوەی ھەندێک لە ماوسەکان دانراوە لە بەرنامەگەلێ تایبەت دا بەکاردێت) .
کەڵکی ماوس لە پێوەندەرە بەکارھێنەریەکان(User Interface) دا
[دەستکاری]داھێنەرانی نەرمەکاڵا تێدەکۆشن نەرمەکاڵاکانی ئەوڕۆیی بە جۆرێک دابڕێژن کە توانایی بەڕێوەبردن لە گەڵ ماوسیان ھەبێت، بۆ ئەوەی کە ھەم کار لەگەڵی ئاسانە و ھەمیش فێربوون و فرزیەکەی شیاوە. ماوس بە یارمەتی کابڵێک لە گەڵ کۆمپیوتەردا گرێ دەدرێت و نیشاندەر(Pointer) لە مۆنیتۆردا بەڕێ دەخات و رێنوێنی دەکات. ماوس لە ھەر شوێنێک بێت، لە گەڵ ئاوڕدان بۆ ھەر پەکێک، بە لێدان (کرتە کردنی پاشکۆژی راس یان چەپ) ھەڵسوکەوت دەکات و کار بە رێوە دەبات. کلیلی لای راس زۆرتر بۆ ھەندێک لە بەرنامە سیستەمیەکان(روونووس، بڕین، قت کردن، گۆڕدرانەکان و ھتد...) بە کار دێت . کلیلی لای چەپ کە بەرچاووترین کارەکان ئەنجام دەدات ، ئەم چوار کارەی لە ئەستۆدایە :
- لە گەڵ پاڵپێوەنانی کلیلی لای چەپ داتوانین ئەو شتە بۆ ئەنجام دانی کار گەلێکی تر (پێویست) ھەڵببژێرین کە رەنگەکەی شین یان رەش دەبێت .
- دووبار لێدانی زووی کلیلی لای چەپ بۆ بەڕێوەبردن (یان لێک کردنەوە).
- زۆرتر دەتوانین بە کرتە کردن و وەستاندنی کلیل لە خواردا،(وە بەرنەدانی کلیل) دەلاقەکان گەورە و چکولە یان جێبەجێ بکەین.
- دەتوانن پەڕەیەک یان دەقێک کرتە بکەن و بە وەستاندنی کلیلەکە (بۆ روونوسی یان قت کردن) بیخەنە جێگایەکی دیکەوە.
ئەو چوار کارە لە بەرنامەگەلی تایبەتدا کاری تایبەتی خۆیان ئەنجام دەدەن کە تا ڕادەیەك کارەکانی سەرەوەیە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماوس تێدایە. |