بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لەدایکبوونی پاکیزانەی یەسووع

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مزگێنی پێدان بە مریەم، لەلایەن گویدۆ رێنی، ١٦٢١ز.

لەدایکبوونی پاکیزانەی یەسووع (بەئینگلیزی: Virgin Birth of Jesus)، یەکێکە لە باوەڕە بنچینەییە گشتییەکان لە مەسیحییەتدا، بەجۆرێ کە مەسحییەکان باوەڕییان وایە کە مریەمی پاکیزە، سکی پڕبووە بە یەسووع بەهۆی هێزی رۆحی پیرۆزەوە[١] بەبێ ئەوەی هیچ مرۆڤێک لەگەڵیدا خەوتبێت یان سێکس روویدا بێت. لەسەرهەمان بنەما، مەسیحییەکان پێیان وایە ئەم لەدایکبوونە هێنانەدی پێشگوێیەکەی پێغەمبەر ئەشیعایە کەلە پەڕتووکەکەی خۆیدا لە پەیمان کۆندا لە ١٤:٤٧ دا باس لە لەدایکبوونی ماشیح دەکات لە پاکیزەیەک.

هەردوو مەسیحییەکان و موسوڵمانەکانیش لەسەر لەدایکبوونی یەسووع لە پاکیزە، کۆکن، بەڵام بەجیاوازی لەسەر لێکدانەوەی رۆحی و عەقیدی ئەم لەدایکبوونە.

زنجیرەیەک وتار لەسەر
یەسووع

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئینجیلی مەتتا ١:١٨ - ئینجیلی لۆقا ١:٢٧