بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لیبرە ئۆفیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لیبرە ئۆفیس
نووسەری لیبرە ئۆفیسی ٦٫٢
دانەر(ان)ی سەرەتاییStar Division
پەرەپێدەر(ان)The Document Foundation
یەکەم وەشان٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١١؛ ١٣ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١١-٠١-٢٥)
نووسراوە بەC++, XML و Java[١]
سیستەمی بەکارخەریLinux, Windows 7+ (XP و Vista بۆ 5.x), macOS 10.9+, Android (Viewer);[٢]
نافەرمی:[٣] فری بی ئێس دی، OpenBSD,[٤] NetBSD, Haiku, Solaris (v. 5.2.5)
سەکۆی پێژمێریx86-64 (ھەموو سیستمە کارپێکردنەکان)، IA-32, ARMel, ARMhf, ARM64, MIPS, MIPSel, PowerPC, ppc64el, S390x[٥]
زمانەکان١١٥ زمان[٦]
جۆرOffice suite
مۆڵەتنامەMPLv2.0 (مۆڵەتنامەی دووەمی GPL, LGPLv3+ یان Apache License 2.0)[٧]
ستاندارد(ەکان)OpenDocument

لیبرە ئۆفیس(LibreOffice) (گووتن:/li:.brəˈɒ.fɪs/)نەرمەکالایێکی سەرچاوەکراوەیە بۆ ئیشی ئیداری، ھاوشێوەی مایکرۆسۆفت ئۆفیسە. ئەم نەرمەکالا ئازادە لە ژێر مۆپڵەتدانی GNU LGPL پەرەی سەندوو لە لایەن بونیاتی دۆکیۆمێنت(The Document Foundation). خۆدی ئەم نەرمەکالا لە کۆی نەرمەکالاکانی ئۆپێن ئۆفیس لە ساڵی ٢٠١٠. ز داڕێژرا. مەبەست لە خولقاندنی ئەم نەرمەکالا ئەوە بوو کە کۆی سەربەخۆی نەرمەکالای ئیداری بۆ درووستکردنی دۆکیومێنت دروست بکەن کە پاڵپشتی لە ODF بکا ھەر بۆیە ھیچ مافێکی بڵاوکردنی نەبێ. وشەی لیبرەئۆفیس لە وشەی لیبرە (سپانیش یان فرانسە) بە مانای ئازدی گیردراوە و وشەی ئۆفیس (ئینگلیزی) بەمانای ئیدارە ھاتووە.[٨]
کۆی لینرەئۆفیس بریتییە لە نەرمەکالاکانی دەستکاریکەری وشە(Writer)، دەستکاریکەر و دروستکەری پەرەکانی دەرخستن(Impress)، بنکەدراوەکان(Base)، نیگارکێشی ھێڵ(Draw)، ژمێرەر(Calc)، فرموڵەکانی بیرکاری(Math).
لیبرە ئۆفیس بە زمانەکانی سی++،جاڤا و پایسۆن نووسراوە.
لیبرە ئۆفیس لە سەر بنەمای ستانداردی ISO/IEC پەڕگەی OpenDocument بە فۆرماتی(ODF) پشتیوانی بۆ پاشکەوتکردن و نیشاندانی پەڕگەکان بۆ خۆی دەکا. ھەروەھا لیبرە ئۆفیس لە فۆرماتە جیاوازەکانی پەڕگە، بەتایبەت لە پەڕگەکانی ئۆفیسی مایکرۆسۆفتیش پشتیوانی و جێبەجێیان دەکان.[٩][١٠]
لیبرەئۆفیس لە سەر زۆر یەک لە سیستەمی کارگێڕیەکان دادەمەزرێ، لەوانە دەتوانین ئاماژە بە ماک،ویندۆز،لینوکس (ھەروا بۆ ئەندرۆیدیش لەبەردەستە) تەنانەت بی ئێس دییەکانبکەین.[١١]). بە شێوازی سەرھێڵێش لەبەردەستە. لیبرەئۆفیس نەرمەکالای دۆکیومێنتی فەرمی زۆر یەک لە دابەشکراوە بەناوبانگەکانی لینوکسە.[١٢][١٣][١٤][١٥] کۆی نەرمەکالاکان لیبرەئۆفیس یەکێک لە چالاکترین کۆی نەرمەکالای سەرچاوەکراوەیە کە ٥٠٪ی لە لایەن Apache OpenOffice یەکێک لە بەرەکانی OpenOffice.org ئەنجام دەبێ.[١٦] لە ٢٨ خەرمانانی ٢٠١٠ ئەم پرۆژە راگەیێنرا، لە نێوان مانگی یەکی ٢٠١١ (بۆ وشانی جێگیری) و مانگی ١٠ی ٢٠١١، لیبرە ئۆفیس نزیکەی ٧٫٥ بار دابەزی.[١٧] لە نێو مانگی ١٠ی ساڵەکانی ٢٠١١ تا ٢٠١٥ ئەم پرۆژە نزیکەی ١٢٠میلیۆن بار لە نێو دابەشکراوە جیاوازەکان لینوکس ناونیشانی داگرتنی بۆ تۆمار بووە. وە لە مانگی ١٠ی ٢٠١٤ تا ٢٠١٥، نزیکەی ٥٥ میلیۆن بەکارھێنەری پێ زیاد بووە.[١٨]

کۆی نەرمەکالاکانی لیبرە ئۆفیس

[دەستکاری]
وێنۆجکە نەرمەکالا شڕۆڤە یەکسانە لەگەڵ مایکرۆسۆفت ئوفیس
لیبرەئۆفیس رایتر(Writer) وشە ڕێکخەرێکخەرێکی بە ھێزە بە تواناییەکانی مایکرۆسۆفت وۆرد و وۆردپرێفیکت. بە دەستکاریکەری WYSIWYG زۆر توانایی فرە دەبێتەوە بەڵام ھەروەک دەستکاریکەرێکی وشە سوودی لیدەگرن. مایکرۆسۆفت وۆرد
لیبرەئۆفیس کاڵک(Calc) پەڕەپانکراوە، ھاوشێوەی ئیکسێڵی ئۆفیسی مایکرۆسۆفت و لۆتوس ١-٢-٣ ە. سیستەمێکی خۆکار بۆ ژمێریاری و خیساباتە کە بە یارمەتی خانەکان دەتوانن ھێلکارییکی پوخت لە زانیاریەکانتان درووست بکەن.[١٠][١٩] مایکرۆسۆفت ئێکسێڵ
لیبرەئۆفیس ئیمپرێس(Impress) نەرمەکالایێکە بۆ نیشان دان و دەرخستنەکانمان لە شوێنێکی تایبەت یان بۆ تاقمەیێکی دیاری کراو. ھاوتای مایکرۆسۆفت ئۆفیسی پاوێرپۆینتە. ئێوە دەتوانن دەرخستنەکەتان بە شیوازی فایلیکی فلاش(SWF) دەربێنن. ھەر چەندە بۆ دیتنی دەبێ نەرمەکالای ئادۆب فلاش پلەیەر دامەزرێنن.[٢٠] مایکرۆسۆفت پاوێرپۆینت
لیبرە ئۆفیس دراو(Draw) بۆ کێشانی ڤێکتۆری گرافیکییە وەک نیگارکێسی ھێڵ، ھاوشێوەی مایکرۆسۆفت ڤیزۆیە. دەتوانین بە خێرایی وێنە لە پیکسێڵ دەربێنین و بیکەین بە ھێڵ کە ئیتر لە کاتی چاپ کێشەی ڕووناکی گرافیکیمان نەبێ. بەشێکی سادەتر لە کۆرێڵ دراوی ئادۆبییە. دەتوانن ئۆلگۆریتم، چارت و... ھتد پێ بکێشن. مایکرۆسۆفت ڤیزۆ
لیبرەئۆفیس مەس(Math) نەرمەکالائێکە بۆ دروستکردن و دەستکاری فۆرموولەکانی بیرکارییە. ئەم نەرمەکالا سوود لە XML دەگری بۆ درووستکردنی فۆرمووڵەکان. ئەم فرمووڵانەش دەتوانرێت لە نەرمەکالاکانی دیکە لیبرە ئۆفیس وەک کاڵک و ڕیکخەری وشە بەکار ببەی.[٢١] مایکرۆسۆفت ئۆکەیشین ئەدیتۆر
لیبرەئۆفیس بەیس(Base) بەرێوەبەری زانیاری بنکەدراوەیە. ھاوشێوەی ئەکسێسی مایکرۆسۆفتە. ئێوەدەتوانن بە یارمەتی بەیسی لیبرەئۆفیس بنکەدراوەیێک بۆ خۆتان دابین بکەن ھەروا بەڕگەکانی JET, ODBC/JDBC data sources, MySQL, MariaDB, PostgreSQL یا Microsoft Access تێدا بکەنەوەو بیخوێننەوە.[٢٢] مایکرۆسۆفت ئەکسس

مێژوو

[دەستکاری]
کات ھێڵێک لە ئۆفیسەکانی StarOffice وە OpenOffice.org وە لیبرەئۆفیس(LibreOffice) بە ڕەنگی سەوز

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «The LibreOffice Open Source Project on Open Hub: Languages Page». لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ «System Requirements». The Document Foundation. ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  3. ^ «Documentation/System Requirements - The Document Foundation Wiki». wiki.documentfoundation.org. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. ^ «OpenBSD ports». لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. ^ «Debian – Details of package libreoffice in jessie». Debian project. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  6. ^ «LibreOffice Fresh download – pick language». The Document Foundation. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  7. ^ «Licenses». The Document Foundation. لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  8. ^ «About Converting Microsoft Office Documents». LibreOffice Help. The Document Foundation. ٨ی نیسانی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  9. ^ «About Converting Microsoft Office Documents». LibreOffice Help. The Document Foundation. ٨ی نیسانی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  10. ^ ئ ا «Features». The Document Foundation. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  11. ^ «LibreOffice Viewer (Beta) now available for Android». The Document Foundation blog. The Document Foundation. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  12. ^ «Office apps». Ubuntu.com. Canonical Ltd. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  13. ^ «LibreOffice». Debian help. Debian. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  14. ^ «Office and productivity features». Fedora Project. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  15. ^ «openSUSE 11.4 Will Be First To Roll Out With LibreOffice». openSUSE news. openSUSE. ٧ی ئازاری ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  16. ^ «Development activity in LibreOffice and OpenOffice». LWN.net. Eklektix, Inc. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە. {{cite web}}: |ڕەوشی ناونیشان=no نادروستە (یارمەتی)
  17. ^ Thomson، Iain (28 September 2011). «On its first birthday, LibreOffice has reason to celebrate». United Kingdom: The Register. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 28 September 2011 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  18. ^ Meeks، Michael (٢ی ئایاری ٢٠١٥). «LibreOffice: What's New?» (PDF). OpenSUSE conference 2015 Den Haag. p. ٤. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٥ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە. Tracking direct download Update Ping origins. Excludes all Linux Distributions downloads ~120m so far (+ Linux) This time last year @ openSUSE con. was ~65m
  19. ^ «LibreOffice Calc». Libreoffice.org. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  20. ^ «LibreOffice Impress». Libreoffice.org. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  21. ^ «LibreOffice Math». Libreoffice.org. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  22. ^ «LibreOffice Base». The Document Foundation. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]