نەرمامێری سەرچاوە کراوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی سەرچاوە کراوە
لۆگۆی سەرچاوە کراوە

بەو نەرمەکاڵایانە دەوترێت کە کۆدەکانیان ئاشکرا دەکەن بۆ پەرەپێدەران و بەکارھێنەران و بۆ زیاتر پەرەپێدان و دۆزینەوەی کەلێن لە نەرمەکاڵاکەدا. وە ڕێگە بە دەستکاریکردن و سەرلەنوێ بڵاوکردنەوەی دەدەن لەژێر ناوێکی تردا، بەمەرجێ نەرمەکاڵا نوێیەکەش لەژێر مافی سەرچاوە کراوەدا بوەشێندرێت. نەرمەکاڵای سەرچاوەکراوە زۆرجار بە ھاریکاری دروست ئەکرێت، مەرجیش نیە ئەوەی دروست ئەکرێت نەرمەکاڵا بێت، ئەکرێت ڕەقەکاڵاش بێت.

مۆدێلی سەرچاوە کراوە، پەرەپێدان بەھەرەوەزی لە چەند سەرچاوەی سەربەخۆوە، وا ئەکات کەوا ئاسۆیەکی فرەڕەنگ بۆ دیزاین کردن بێتە ئاراوە و ھەر کۆمپانیایەک یان لایەنێک بتوانێ بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بتوانێ پەرەی پێ بدات و بەڕێوەی ببات. ڕاپۆرتێکی ستاندیش گروپ لە ٢٠٠٨دا ئەوە ئەخاتە ڕوو کە بەبەکارھێنانی سەرچاوە کراوە بەکارھێنەران ساڵانە ٦٠ ملیار دۆلاریان بۆ گەڕاوەتەوە.[١] لە ئیستادا وڵاتە گەورەکانی دنیا وەک ئەمریکا و بەریتانیا، ھەردوو خاوەن سیاسەتی سەرچاوە کراوەن بۆ وەبەرھێنان لە بواری نەرمەکاڵای دەوڵەتدا.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ژووری ھەواڵی ستاندیش گروپ" ٥ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (بڵاوکراوەی میدیای ).دوا سەردان ١٥-١٠-٢٠١٦