بۆ ناوەڕۆک بازبدە

قاسم سولەیمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە قاسم سولێمانیەوە ڕەوانە کراوە)
جەنەراڵی سەرەکی

قاسم سولەیمانی
ناوی خۆماڵی
قاسم سلیمانی
نازناو(ەکان)حاجی قاسم، جەنەراڵ[١]
لە وڵاتانی ڕۆژاوا بە سێبەری فەرمانەکە ناوی دەھێنرێت.[٢]
لەدایکبوون (١٩٥٧-0٣-١١) ١١ی ئازاری ١٩٥٧
کەناڵی مالک، پارێزگای کرمان، شانشینی پەھلەوی
مردن٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠(٢٠٢٠-٠١-٠٣) (٦٢ ساڵ ژیاوە)[٣]
فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی بەغدا، عێراق
دڵسۆزیکۆماری ئیسلامیی ئێران
خزمەت/لقسپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامیی ئێران
ساڵانی خزمەت١٩٧٩–٢٠٢٠
پلە جەنەراڵی سەرەکی
یەکەھێزی قودس

قاسم سولەیمانی (بە فارسی: قاسم سلیمانی؛ لەدایکبووی ١١ی ئازاری ١٩٥٧، پارێزگای کرمان، ئێران – مردووی ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، بەغدا) کەسایەتییەکی سەربازیی ئێرانی و فەرماندەی ھێزی قودسی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو. سولەیمانی لەلایەن دۆستەکانییەوە بە حاجی قاسم بانگ دەکرا،[٤] بەڵام بڕێک جار لەلایەن نەیارانی و بەتایبەت لە وڵاتانی ڕۆژاوا بە فەرماندە سێبەر ناو براوە.[٥][٦][٧][٨][٩] قاسم سولەیمانی بەکەسایەتییەکی دیار دادەنرێت لەناو شەڕەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لە ساڵانی ٢٠١٤–٢٠١٥ لە عێراق ڕۆڵی ھەبووە لە شەڕی دژ بە داعش و ڕێبەریکردنی ھێزە شیعەییەکان.[١٠] لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە کەوتە بەر تەحریمەکانی ئەمریکا و ناوی چووە لیستی تیرۆرەوە.[١١][١٢]

قاسم سولەیمانی (چەپ) لەگەڵ ئەبوو مەھدی موھەندیس (ڕاست) لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی باوکی سولەیمانی لە موسەڵڵا، تاران لە ٢٠١٧

سولەیمانی لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ نزیک ١ی بەیانی بە کاتی خۆجێیی (٢٢:٠٠ی کگھ لە ٢ی کانوونی دووەم)[١٣]، دوای لێدانی قافڵەکەی لەڕێگەی مووشەکەکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لەنزیک فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی بەغدادا کوژرا.[١٤] تازە فڕۆکەکەی بەجێ ھێشتبوو، کە لە لوبنان یان سووریاوە گەیشتبووە عێراق.[١٥] لەڕێگەی ئەنگوستیلەیەک کە لە پەنجەی کردبوو، و پشتڕاستکردنەوەی دی ئێن ئەیی ھێشتا ھەڵپەسێردراو لاشەکەی ناسرایەوە.[١٦] ھەروەھا چوار ئەندامی حەشدی شەعبی، لەنێوانیاندا ئەبوو مەھدی موھەندیس، فەرماندەی سەربازیی عێراقی-ئێرانی کە سەرکرادایەتیی حەشدی شەعبی کردبوو کوژرا.[١٧]

ھێرشە ئاسمانییەکە دوای ھێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە پشتگیریکەری چەکداری شیعە عێراقیی ئێرانی و ھێرشی ٢٠١٩ی بنکەی ئاسمانیی کەیوان ھات.[١٨][١٩]

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بەیانێکی بڵاوکردەوە کە وتی "لێدانەکەی ئەمریکا بە ڕابەرایەتیکردنی سەرۆک جێبەجێ کرابوو" و دووپاتیشی کردەوە کە سولەیمانی پیلانی زۆری دانابوو تا ھێرش بکاتە سەر سیاسەتمەدارە ئەمریکییەکان و کارمەندانی سەربازی و لە وەڵامدانەوە بۆ ھێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا لە عێراق و سووریا لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، ھێرشەکانیان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکی لە بەغدا پەسەند کرد. لێدانەکە مانای ئەوە بوو تا ھێرشەکانی داھاتوو تەگەرە تێ بخات.[٢٠][٢١]

بەپێی ئانیس کالامار، بڕیاردەری تایبەتی شانشینی یەکگرتوو لەسەر کوشتنی نایاسایی، "کوشتنە بە ئامانجکراوەکەی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەھدی موھەندیس بە ئەگەری زۆر یاسای نێونەتەوەیی پێشێل دەکات [لەنێویشیاندا] یاسای مافی مرۆڤ". وەزیری دەرەوەی ڕووسی سێرگی لاڤرۆڤ، میدیا بێنجامین (دامەزرێنەری کۆدپینک کە گروپێکی داکۆکیی دژە جەنگە) و ھیلاری مان لیڤرێت (ڕاوێژکارێکی مەترسیی سیاسی و بەڕێوەبەری پێشووی کاروباری ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەییی کۆشکی سپی) کوشتنەکەی سولەیمانییان "بەئاشکرا نایاسایی" ناو لێ نا.[٢٢][٢٣]

لەدوای ئەم ئیسماعیل قائانی بە فەرماندەی ھێزی قودس دانرا.[٢٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «"Qassem Suleimani not Just a Commander! – Taking a Closer Look at Religious Character of Iranian General"» (بە ئینگلیزی). ١٠ی ئازاری ٢٠١٥. لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ «"Iran's 'shadow commander' steps into the spotlight"» (بە ئینگلیزی). The Observers. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  3. ^ «Qasem Soleimani among those killed in Baghdad Airport attack – report». Reuters. ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ «Qassem Suleimani not Just a Commander! – Taking a Closer Look at Religious Character of Iranian General». ١٠ی ئازاری ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  5. ^ Dexter Filkins (٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٣). «The Shadow Commander». The New Yorker. لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  6. ^ Joanna Paraszczuk (١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤). «Iran's 'Shadow Commander' Steps Into the Light». The Atlantic. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  7. ^ Kambiz Foroohar. «Iran's Shadow Commander». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە. ٢ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ «RealClearWorld - Syria's Iranian Shadow Commander». لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  9. ^ «Iran's 'shadow commander' steps into the spotlight». The Observers. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  10. ^ «From the east, Iran-backed force advances on Tikrit». The Daily Star. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  11. ^ «Resolution 1747 (2007): Adopted by the Security Council at its 5647th meeting on 24 March 2007» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. {{cite news}}: پارامەتری نەناسراوی |بەستەری شکاو= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  12. ^ «US Department of State: Designation of Iranian Entities and Individuals for Proliferation Activities and Support for Terrorism».
  13. ^ «Qassem Soleimani Haunted the Arab World». The Atlantic. ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  14. ^ «Iraq Militia Officials, Iran's Quds Force Head Killed in U.S. Drone Strike». Newsweek. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  15. ^ «US kills Iran's most powerful general in Baghdad airstrike». AP News. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  16. ^ Barbara Campbell (٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠). «Iraqi TV Says Top Iranian Military Leader Killed In Rocket Strikes on Iraqi Airport». NPR. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  17. ^ «Trump Orders Strike Killing Top Iranian General Qassim Suleimani in Baghdad». The New York Times. ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  18. ^ «Top Iranian general killed in US airstrike in Baghdad, Pentagon confirms». CNBC. ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  19. ^ «Trump Warns Iran as Risk of Wider Armed Conflict Grows». nytimes. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  20. ^ «Statement by the Department of Defense». United States Department of Defense. ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  21. ^ «Iran general Qassem Suleimani killed in Baghdad drone strike ordered by Trump». The Guardian. ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  22. ^ «Was Trump's order to assassinate Iran's Qassem Soleimani legal?». aljazeera. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  23. ^ «Russia Says Iran General's Killing 'Illegal'». Forbes. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  24. ^ «Soleimani's Deputy Esmail Ghaani Named Iran's Quds Force Chief». Bloomberg. 3 January 2020. لە 3 January 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)