سێرگی لاڤرۆڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لاڤرۆڤ لە ساڵی ٢٠٢٢

سێرگی ڤیکتۆرڤیچ لاڤرۆڤ (٢١ی ئازاری ١٩٥٠) (بە ڕووسی: Сергей Викторович Лавров) وەزیری دەرەوەی ئێستای ڕووسیایە.[١]

ژیان[دەستکاری]

سێرگی لاڤرۆڤ لە ٢١ی ئازاری ١٩٥٠ لە شاری مۆسکۆ لەدایکبووە، باوکی بەڕەچەڵەک ئەرمەنییە و خەڵکی تبلیس بووە و دایکی ڕووسییە خەڵکی گورجستانە کە وەک کارمەند لە وەزارەتی بازرگانی دەرەوەی سۆڤیەت کاری دەکرد. لە ساڵی ١٩٧٢ لاڤرۆڤ بەشی زمانە ڕۆژھەڵاتییەکانی لە پەیمانگای میری مۆسکۆ بۆ پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان (MGIMO) دەرچووە، لەوێ زمانەکانی ئینگلیزی و فەڕەنسی و سینھالا (زمانی خەڵکی سریلانکا)ی خوێندووە. و دەستی کرد بە بەرزبوونەوە لە پلیکانەی دیپلۆماسی لەم وڵاتەدا دوای ئەوەی وەک ھاوپەیمانێکی دیپلۆماسی لە باڵیۆزخانەی سۆڤیەت لە سریلانکا دەستنیشانکرا.

دوای تەواوکردنی ئەرکەکەی لە سریلانکا، لاڤرۆڤ لە ساڵی ١٩٧٦ گەڕایەوە مۆسکۆ بۆ کارکردن لە وەزارەتی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی سۆڤیەت. پاشان ڕەوانەی ئەمریکا کرا و لەوێ لە نوێنەرایەتی دیپلۆماسی یەکێتی سۆڤیەت لە نەتەوە یەکگرتووەکان کاری کردووە و پۆستی سکرتێری یەکەم و ڕاوێژکار و ڕاوێژکاری سەرەکی وەرگرتووە.

لە ساڵانی ١٩٨٨-١٩٩٤ لە ئامێری وەزارەتەکانی دەرەوەی سۆڤیەت و ڕووسیادا لە پلیکانەی دیپلۆماسیدا بەرزبووەوە تا پۆستی جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەو کاتەدا ئەندرێی کۆزیرێڤی وەرگرت بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بگرێتە ئەستۆ و سەرپەرشتیکردنی کارگێڕی کۆمەڵەی وڵاتە سەربەخۆکان.[١]

وەزارەتی دەرەوە[دەستکاری]

لە ٩ی ئازاری ٢٠٠٤، ڤلادیمێر پوتین سێرگی لاڤرۆڤی وەک وەزیری دەرەوە دەستنیشان کرد، لە شوێنی ئیگۆر ئیڤانۆڤ.

ڕۆژی ٢١ی ئایاری ٢٠١٢، لە حکوومەتەکەی دیمیتری مێدڤێدێڤ، بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە دەستنیشانکرایەوە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب "سيرجي لافروف", ويكيبيديا (بە عەرەبی), 2023-02-24, retrieved 2023-03-27