فیدڵ کاسترۆ
فیدڵ کاسترۆ | |
---|---|
Fidel Alejandro Castro Ruz | |
لەدایکبوون | Fidel Alejandro Castro Ruz ١٣ی ئابی ١٩٢٦ Birán (Republic of Cuba) |
مەرگ | ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (٩٠ ساڵ ژیاوە) ھاڤانا |
گۆڕ | Santa Ifigenia Cemetery |
زانکۆ | |
پیشە | سیاسەتوان، پارێزەر، partisan، ڕۆژنامەوان، شۆڕشگێڕانە، کەسایەتی دەوڵەت |
حیزب | Communist Party of Cuba، Party of the Cuban People – Orthodox، 26th of July Movement، Integrated Revolutionary Organizations، United Party of the Cuban Socialist Revolution |
ھاوسەر | Dalia Soto del Valle |
مناڵ | Alina Fernández، Fidel Ángel Castro Díaz-Balart، Jorge Ángel Castro، Fransiska Pupo، Antonio Castro- Soto del Vale، Alex Castro -Soto، Alexis Castro-Soto، Alejandro Castro-Soto، Ángel Castro-Soto |
باوان | |
خێزان | Juanita Castro، Ramón Castro Ruz، ڕائول کاسترۆ، Lidia Castro Argota، Emma Castro |
خەڵاتەکان |
|
واژوو | |
پلە | First Secretary of the Communist Party of Cuba (١٩٦١–٢٠١١) |
Rank | commandant |
فیدڵ ئالێخاندرۆ کاسترۆ ڕووس ( audio؛ ١٣ی ئابی ١٩٢٦ – ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦) شۆڕشگێڕ و سیاسەتوانێکی خەڵکی کووبایە کە لە ١٩٥٩وە تاکوو ١٩٧٦ سەرۆکوەزیر و، پاشان، لە ١٩٧٦ەوە تاکوو ٢٠٠٨ سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە بووە. پاش دەست لەکارکێشانەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتی، براکەی، ڕاول کاسترۆ بوو بە سەرۆکی کووبا. فیدڵ کاسترۆ بناغەدانەری حیزبی کۆمۆنیستی کووبا -تەنھا حیزبی قانوونیی ئەو وڵاتە-یە.
ژیان
[دەستکاری]فیدڵ ئەلیخاندرۆ کاسترۆ، کەسایەتیەکی سەربازیە و لەڕێگای شۆڕشی سەربازیەوە لە ساڵی ١٩٥٩ تاکو ساڵی ٢٠٠٨ بۆتە سەرۆکی کوبا، لە ١٣ی ئابی ساڵی ١٩٢٦ لە خێزانێکی جووتیار لەدایک بووە، ساڵی ١٩٤٥ پەیوەندی بە زانکۆی ھاڤاناوە کردووە و یاسای خوێندووە، لەساڵی ١٩٥٠ تەخەڕوجی کردووە و وەکو پارێزەر کاری کردووە، ھێزێکی جەنگی دژ بە فۆلگینسیۆ باتیستا پێک ھێناوە و ھێرشیان کردۆتە سەر یەکێک لە بارەگا سەربازیەکان و ٨٠ کەسیان لێکوژراوە و خۆشی دەستگیرکراوە و بە ١٥ ساڵ حوکمدراوە و لە ساڵی ١٩٥٥ ئازاد کراوە و نەفی کراوە بۆ مەکسیک، خۆیی ڕائوولی برای سەرقاڵی بەرپاکردنی شۆرششبوون و چێ گیڤاراش پەیوەندی پێانەوە کردووە و کاسترۆی ناسیوە و بۆتە بەشێک لە کۆمەڵە شۆڕش گێڕەکە.
لە ساڵی ١٩٥٦ کاسترۆ دەستی بەشۆڕش کردووە دژ بەحکومەتی کوبا و ناو بەناوە ھێرشی کردۆتە سەر حکومەت، بەپاڵپشتی میللی و ھاتنلا ھێزە چەکدارەکانی حکومەتی کوبا بۆ ناو ڕیزی شۆڕشەکەی جەختی لەسەر حکومەتی ھاڤانا دروستکردووە و لە ساڵی ١٩٥٩ دوای ئەوەی لە لێدوانێکدا داوای مانگرتنێکی گشتی و گشتگیر کردووە، سەرۆکی حکومەت و سەرۆک کۆماری ناچار کردووە بەھەڵھاتن و بەسەرکردایەتی چێ گیڤارا گەشتونەتە ھاڤانای پایتەخت.
فیدڵ کاسترۆ ساڵی ١٩٦٥ سکرتێری حیزبی شیوعی کوبا بووە و سیستمی وڵاتەکەی بەرەو شیوعیەت و دەسەڵاتی تاکە حزب بردووە، ساڵی ١٩٧٦ بۆتە سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت و ئەنجومەنی وەزیران و باڵاترین سەرکردەی سەربازی بووە، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٦ نەشتەرگەری کردووە جەڵەوی دەسەڵاتی داوەتە دەست ڕائول کاسترۆی برا بچوکی، لەساڵی ٢٠٠٨ بەپێنج ڕۆژ پێش کۆتایی ھاتنی ماوەی دەسەڵاتدارێتێکەی ڕایگەیاندووە کە چیتر ئارەزووی کاری سیاسی نەماوە، واتا لە ١٩ فبرایەری ساڵی ٢٠٠٨ دەستی لەسەرۆکایەتی کوبا و سەرکردایەتی سوپا کێشاوەتەوە و ڕائولی برای جێگەکەی گرتۆتەوە.
فیدڵ ئەلیخاندرۆ کاسترۆ لەڕێگای سایتەکانی سەر بە باڵیۆزەکانی کوباوە ژمارەیەک ووتار بەناونیشانی تێڕامانەکانی کاسترۆ بەھەموو زمانەکانی جیھان بڵاو دەکاتەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فیدڵ کاسترۆ تێدایە. |