فریدریش ھایێک
فرێدریش ئوگێست ھایک (٨ی ئایاری ١٨٩٩ تاکوو ٢٣ی ئازاری ١٩٩٢) کەسایەتی ئابووریزانی نەمساوی و بەریتانییە و ئەو ناسراوە بە یەکێ لە دامەزرێنەرانی[١] نیۆلیبراڵیزم و سەرمایەداری لەسەر بنەمای بازاڕی ئازاد وە ڕەخنەشی لە سۆسیالیزم گرتووە، لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم ھایک یەکێک بووە لە ئابووریزانەکانی جیھان وە ئەو لە ساڵی ١٩٧٤ براوەی خەڵاتی نۆبێل بووە لە بوارەکەی خۆی واتا لە بواری ئابووری. فرێدریش چەندین پەرتووکی ئابووری نووسیوە وەک پەرتووکی ڕێگای کۆیلایەتی، یان بیرۆدۆزی ڕەخنە و بازرگانی لە ساڵی ١٩٣٣ کە بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە کە وەرگێڕدراوە بۆ زمانەکانی ژاپۆنی و ئیسپانی وە پەرتووکی نرخەکان و بەرھەمەکان کە بۆ چەندین زمانی دیکە وەرگێڕدراوە[ژێدەر پێویستە].
خەڵاتی نۆبڵ
[دەستکاری]لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٤ ڕاگەیەندرا کە هایک خەڵاتی یادەوەری نۆبڵی ئابووری پێدەبەخشرێت لەگەڵ ئابووریناسێکی سویدی بەناوی گونار میرداڵ، هۆکارەکانی هەڵبژاردنیش لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەیان پێکراوە.[٢] هایک سەری سوڕمابوو کە خەڵاتەکە پێدرا، و باوەڕی وابوو کە خەڵاتەکەی لەگەڵ میردال پێدراوە بۆ ئەوەی هاوسەنگی خەڵاتەکە لەگەڵ کەسێک لە دیوی بەرامبەری بواری سیاسیدا هاوسەنگ بکرێت.[٣] خەڵاتی نۆبڵی ئابووری سڤێریجس-ریکسبانک لە ساڵی ١٩٦٨ دامەزرا و هایک یەکەم ئابوریناسێکی غەیرە کینیزی بوو کە خەڵاتی نۆبڵی بەدەستهێنابێت.
لەنێو ئەو هۆکارانەی کە خراوەتەڕوو، لیژنەکە ڕایگەیاندووە، هایک "یەکێک بووە لەو کەمترین ئابووریناسانەی کە هۆشدارییان داوە لە ئەگەری قەیرانێکی ئابووری گەورە پێش ئەوەی داڕمانی گەورە لە پاییزی ساڵی ١٩٢٩دا بێتە ئاراوە."[٢] ساڵی دواتر، هایک زیاتر پشتڕاستی کردەوە کە پێشبینیەکی وای کردوە. لە چاوپێکەوتنێکدا پرسیاری لێکرا، "ئێمە تێدەگەین کە تۆ یەکێک بوویت لە تاکە ئابووریناسەکان کە پێشبینیت کردبوو ئەمریکا بەرەو داڕمانە گەورەکە دەڕوات، ئایا ئەوە ڕاستە؟" هایک وەڵامی دایەوە و وتی: "بەڵێ".[٤] بەڵام هیچ بەڵگەیەکی دەقیی لەسەر "پێشبینییەک" دەرنەکەوتووە.[٥][٦] لەڕاستیدا، هایک لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٩، سێ ڕۆژ پێش داڕمانەکە نووسیویەتی، "لە ئێستادا هیچ هۆکارێک نییە بۆ چاوەڕوانی داڕمانی لەناکاوی بۆرسەی نیویۆرک. ... ئەگەرەکان/مەرجەکانی قەرزکردن، بە هەر بڕێک، لە ئێستادا زۆر گەورەیە، و بۆیە وا دیارە دڵنیایی هەبێت کە نابێت لە لەناوچوونێکی ئاشکرای قەیراناوی ئاستی بەرزی ئێستای [نرخ] بترسێت."[٧][٨]
لە کاتی ڕێوڕەسمی نۆبڵ لە کانوونی دووەمی ١٩٧٤، هایک چاوی بە ئەلێکساندەر سۆلژنیتسینی ناڕازی ڕووسی کەوت.[٩] دواتر هایک وەرگێڕانێکی ڕووسی لە کتێبی ڕێگای کۆیلایەتی بۆ نارد.[٣] ئەو لە وتاری خەڵاتەکەیدا بە ترسەوە باسی لەو مەترسییە کرد کە دەسەڵاتی خەڵاتەکە دەیدات بە ئابووریناسێک،[١٠] بەڵام خەڵاتەکە هۆشیارییەکی زۆر زیاتری گشتیی بۆ بیرۆکە مشتومڕاوییەکانی ئەوکاتەی هایک دابین کرد و لەلایەن ژیاننامەنووسەکەیەوە بە "ڕووداوێکی بووژانەوە لە ژیانیدا" وەسف کرا.[٣]
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ نیۆلیبراڵیزم - ئەو ئایدۆلۆجیایەی ڕەگی ھەموو کێشەکانمانە (ئینگلیزی). گاردیان. جۆرج مۆنبیۆ، ١٥-٤-٢٠١٦. دوا سەردان ٣١-٨-٢٠١٦
- ^ ئ ا «The Sveriges Riksbank Prize in Economic Sciences in Memory of Alfred Nobel 1974». NobelPrize.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب Ebenstein، Alan O. (2001). Friedrich Hayek : a biography. New York: Palgrave. ISBN 0-312-23344-2. OCLC 44818611.
- ^ Hayek : a collaborative biography. Part XV, The Chicago School of Economics, Hayek's 'luck' and the 1974 Nobel Prize for Economic Science. Robert Leeson. Cham, Switzerland. 2018. ISBN 978-3-319-95219-2. OCLC 1076236578.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ئەوانی تر (بەستەر) - ^ Klausinger، Hansjoerg (2010)، «Hayek on Practical Business Cycle Research: A Note»، Austrian Economics in Transition، London: Palgrave Macmillan UK، pp. 218–234، ISBN 978-1-349-30782-1، لە 2023-02-04 ھێنراوە
- ^ Hayek، F. A. (2012). Business Cycles. University of Chicago Press. ISBN 978-0-226-32047-2.
- ^ Keynes، Lord (٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١). «Social Democracy for the 21st Century: A Realist Alternative to the Modern Left: Hayek and the Stock Market Crash of 1929: So Much for His Predictive Powers». Social Democracy for the 21st Century. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Vanberg، Viktor، «Friedrich August Hayek»، Politische Philosophie des 20. Jahrhunderts، Berlin, Boston: DE GRUYTER، لە 2023-02-04 ھێنراوە
- ^ Hazlett، Thomas W. (١ی تەممووزی ١٩٩٢). «The Road from Serfdom: An Interview with F.A. Hayek». Reason.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «The Sveriges Riksbank Prize in Economic Sciences in Memory of Alfred Nobel 1974». NobelPrize.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ئابووری
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی فەلسەفە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فریدریش ھایێک تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher
- نووسەرانی بریتانیی سەدەی ٢١ەم
- ئابوورزانانی سەدەی ٢٠ەم
- فەیلەسووفانی سەدەی ٢٠ەم
- فەیلەسووفانی نەمسایی
- نووسەرانی نەمسایی
- وەرگرانی خەڵاتی نۆبێلی بریتانی
- ئابوورزانانی ئینگلیز
- مێژووناسانی بریتانی
- فەیلەسووفانی بریتانی
- وەرگرانی خەڵاتی نۆبێلی ئابووری
- لەدایکبووانی ١٨٩٩
- مردووانی ١٩٩٢
- فریدریش ھایێک
- فەیلەسووفانی یاسا
- فەیلەسووفەکانی بواری زانستی کۆمەڵایەتی
- وەرگرانی مەدالیای سەرۆککۆماری ئازادی
- کاتۆلیکی ڕۆمانی نەمسا
- ڕەخنەگرانی مارکسیزم
- وەرگرانی فەرمانی شایستەیی بادن-ڤۆرتمبێرگ