ئالپ ئەرسەلان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئالپ ئەرسەلان
Alp-Arslan لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢٠ی کانوونی دووەمی ١٠٢٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٥ی کانوونی یەکەمی ١٠٧٢ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٤٣ ساڵ ژیاوە)
Amu Darya لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕMerv لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەفەرماندەیەکی سەربازی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرSeferiye Hatun لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵMalik-Shah I، Tutush I، Toghan-Shah (son of Alp Arslan)، Arslan Arghun، Buri Bars، Sifri Khatun، Aysha Khatun لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Chaghri Beg لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانKavurt، Yaquti لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خانەدانSeljuk dynasty لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەSultan of the Seljuq Empire (١٠٦٣–١٠٧٢) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Titlesسوڵتان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ئالپ ئەرسەلان (لە دایکبووی ١٠٢٨ - مردووی ١٥ی کانوونی یەکەمی ١٠٧٢ زایینی) سوڵتانێکی گەورەی دەوڵەتی سەلجووقییە. ئالپ ئەرسەلان بەڕەچەڵەک دەگەرێتەوە بۆ گوندێک پێی دەوترێت نوور. ئەرسەلان دووەم سوڵتانی گەورەی سەلجووقییە و لە نێوان ساڵانی ٤٥٥-٤٦٥ک/١٠٦٣-١٠٧٣ فەرمانڕەوایەتیی سەلجووقییەکانی کردووە، خاوەن کەسایەتییەکی بەھێز و بەتوانا بووە و ناوبانگێکی گەورەی ھەیە لە مێژووی جیھانی ئیسلامیدا.

ھاتنە سەر دەسەڵات[دەستکاری]

ئالب ئەرسەلان

ئالپ ئەرسەلان، پاش مردنی تەغڕۆڵ بێگ، لە ساڵی ٤٥٥ی کۆچی بەرامبەر ١٠٦٣ی زایینی لە تەمەنی حەفتا ساڵیدا لە شاری ڕەی ھاتە سەر دەسەڵات. تەغڕۆڵ منداڵی نەبوو لەبەر ئەوە وەسیەتی کرد کە کوڕی براکەی (سولەیمانی کوڕی داود) دەسەڵات بگرێتە دەست، بەڵام بەزۆری ئالپ ئەرسەلانیان بە باشتر زانی، لەبەر ئەوە وەزیری تەغرۆڵ (حەمید مەلیک کەندەری) ئالپ ئەرسەلانی کردە حام لە کاتێکدا حەزی ئەکرد ئیش بە وەسیەتەکە بکات. لەگەڵ ئەوەشدا، کاتێک ئالپ ئەرسەلان دەسەڵاتی گرتە دەست، عەمید مەلیکی کوشت و نیزام مەلیکی لە جێگەی دانا. ئالپ ئەرسەلان خێرا دەستی کرد بە باشکردنی حوکمەکەی و لە یەکەم ساڵدا ڕووبەڕووی چەند ئاژاوەیەک بوویەوە لە وڵاتدا. لەدوای ئەوەی دەستی بەسەر ئەو ئاژاوانەدا گرت، لە ساڵی ٤٥٦ی ک. بەرەو ئەرمینیا بۆ شەڕی ڕۆم جووڵا. ئەو لە ئازەربایجان گەیشت بە کۆمەڵێک جەنگاوەر کە دوای کەوتن و بوون بە ڕێنوێنیکەری و، ئالپ ئەرسەلان بەردەوام بوو لەگەڵیان تا گەیشتنە نەخجەوان. ئالپ لەوێ بۆ کۆکردنەوەی سەرباز و کەشتییەکانی کە لە ئامادەکاری بۆ جەنگدا بوون، وەستا. دوای ئەوەی ھێزەکانی ئامادە کرد، سوپاکەی لەگەڵ مەلیکشای کوڕی و نیزامی مەلیکی وەزیریدا ڕەوانەی شەڕ کرد. مەلیکشا گەیشتە قەڵایەکی ڕۆم و فەتحی کرد، پاشان گەیشتە قەڵای سەرمباری و فەتحی کرد. لە تەنیشتی ئەو قەڵایەدا قەڵایەکی تر ھەبوو و ویستی تێکی بدات، بەڵام نیزام مەلیک نەیھێشت و ھەموو قەڵاکانیان دا بە میر قەنجوان. مەلیکشا لە غەزەکانی بەردەوام بوو تا باوکی بانگی کردەوە و سوپاکەی برد و دەستیان کرد بە فەتحی چەند شارێک.

دوای چەند غەزوێک، ئالپ ئەرسەلان گەیشتە شاری ئانی کە شارێکە ڕووبار لەگەڵ خەندەق و دیوار لە ھەموو لایەکیەوە دەوریان داوە. ئالپ شارەکەی گەمارۆی دا بەڵام نەیتوانی بیگرێت؛ سەربازەکانی لە بێھیوابووندا بوون. ئالپ ئەرسەلان بڕیاری دا تاوەرێکی گەورە بنیات بنێت، پڕی کرد لە سەرباز و تیرھاوێژ و مەنجەنیقی لەسەرەکەیدا دانا، توانییان دیوارەکان بڕووخێنن، شارەکە بگرن و، ڕۆم بشکێنن. ئالپ ئەرسەلان دوای ئەوەی فەتحی زۆربەی جۆرجیا، ئەرمینیا و، زۆربەی خاکەکانی نێوان ئاوان و ئەڕومیەی کرد، شارەکەی گرتە دەست و گەڕایەوە.

ھەلمەتەکانی بۆ دەست گرتن بە سەر شام و حەلب[دەستکاری]

ئالپ ئەرسەلان لە ساڵی ٤٦٢ی ک. دەستی کرد بە غەزوی وڵاتی شام و حاکمی دەوڵەتی میرداسیە (مەحموود کوڕی ساڵح کوڕی میرداس) ی ناچار کرد تا وتاری ھەینی بە ناوی خەلیفەی عەباسییەوە بدات و سوپای نارد بۆ باشووری شام و فەتحی ڕامەڵڵا و بیتولموقەدەسی کرد کە لەژێر دەستی دەوڵەتی فاتمیدا بوون. لە ساڵی ٤٦٣ی ک. ئالپ ئەرسەلان بەرەو ڕەھا ڕۆیشت بەڵام نەیتوانی بیگرێت، وازی لێ ھێنا و لەگەڵ ٤ ھەزار سەرباز بەرەو حەلەب ڕۆیشت و داوای لە میری حەلەب کرد کە ملکەچ بێت بۆ سەلجووقییەکان و دەرگای شارەکەیان بۆ بکاتەوە، بەڵام میری حەلەب ڕەتی کردەوە. لەبەر ئەوە ئالپ ئەرسەلان بەرەو حەلەب ڕۆیشت و گەمارۆی میر (مەحموودی کوڕی ساڵح)ی دا کە چاوەڕیی ئەوە نەبوو لەبەر ئەوەی گوێڕایەڵبوونی ڕاگەیاندبوو بۆ سەلجوق و خەلیفە، بەڵام دوای دوو مانگ گەمارۆ بۆی نەگیرا و لە پلانی بیزەنتی بۆ داگیرکردنی خۆراسان ترسا. ئالپ دەترسا لە گەمارۆدانی دوو شار یەک لەدوای یەک شکست بھێنێت لەبەر ئەوە سەرکردەیەکی لە جێگەی خۆی بۆ گەمارۆکە دانا و خۆی بۆ جەنگان لەگەڵ بیزەنتییەکان ڕۆیشت بۆ خۆراسان. کاتێک مەحموود بەوەی زانی، خێرا داوای ڕێککەوتنی کرد و ئالپ ئەرسەلان مەرجی بۆ دانا کە گوێڕایەڵیی عەباسی و سەلجووقییەکان بکات. بەم شێوەیە حەلەب بووە میرنشینێکی سەلجووقی. دواتر، ئالپ ئەرسەلان ڕووی کردە ڕۆژھەڵات بۆ شەڕ لەگەڵ بیزەنتییەکان و سوپاکەی لەگەڵ ھەندێک سەرکردەدا بەجێ ھێشت و ڕێگەی شەڕی پێ دان لە وڵاتی شامدا. سوپای ئالپ ئەرسەلان جوبەیل، دیمەشق، ڕامەڵڵا، بەیتولموقەدەس و، تەبڕیەیان فەتح کرد و گەمارۆی یافایان دا، ئەمەش لە نێوان ساڵی ٤٦٣ و ٤٦٥ی کۆچیدا بوو.

شەڕی مەلازگرد[دەستکاری]

شەری مەڵازگرد لە نێوان سەلجوقی وبیزەنتیەکان ساڵی ٤٦٣ک

یەکێک لەو شەڕە گرنگانەی کە لە سەردەمی دەسەلاتی ئالپ خان ڕووی دا شەری مەلازگرد بوو لە ئابی ساڵی ١٠٧١. لەم شەڕەدا سەلجوقییە تورکەکان بەسەرکردایەتیی ئالپ ئەرسەلان سەرکەوتن بەسەر بێزەنتییەکاندا و توانییان ئیمپراتۆرەکەیان «ڕۆمانۆس دیوجینیس» بەدیل بگرن. ئەم شەڕە بە خاڵی وەرچەرخان لە مێژووی تورکدا دادەنرێت بەو پێیەی دەرگای ئەنادۆڵ و تورکیای ئێستای بە ڕووی تورکدا کردەوە بۆ ئەوەی لەم شوێنەدا نیشتەجێ بن، ھەروەھا بە سەرەتای لاوازبوون‌ و ڕووخانی دەوڵەتی بێزەنتی دادەنرێت. تورکەکان توانییان لەم شەڕەدا دەست بگرن بەسەر ناوچەیەکی فراوانی ئاسیای بچووکدا کە تورکیای ئەمڕۆیە.

کۆتاییی ژیانی[دەستکاری]

ئالپ ئەرسەلان دوای ئەوەی لەلایەن یوسف خوارزمی بە چەقۆ بریندار دەکرێت، لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٠٧٢ لە تەمەنی ٤٢ ساڵیدا بەھۆی سەختیی برینەکەی گیانی لەدەست دا؛ دوای خۆی کوڕەکەی بەناوی مەلیکشاھ بوو بە فەرمانڕەوای سەلجوقییەکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ألب أرسلان .. الأسد الشجاع

https://web.archive.org/web/20161207074435/http://islamstory.com/ar/%D8%A7%D9%84%D8%A8-%D8%A7%D8%B1%D8%B3%D9%84%D8%A7%D9%86