ئاسۆس ھەردی
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئاسۆس ھەردی (لەدایکبووی ١٩٦٣ لە سلێمانی، عێراق) نووسەر، ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاوێنەیە. بناغەدانەری ڕۆژنامە سەربەخۆکانی ھاوڵاتی و ئاوێنە بووە. ئاسۆس ھەردی کوڕی شاعیری کورد ئەحمەد ھەردییە. دەرچووی کۆلیژی ئەندازیاریی میکانیکییە، و لە ساڵی ١٩٨٧ بووە بە پێشمەرگە و لە ڕاپەرینەکەی بەھاری ساڵی ١٩٩١ەوە گەڕاوەتەوە بۆ ناوشار و لەوکاتەوە وەکو کەسێکی سەربەخۆ ماوەتەوە، ناوبراو بێجگە لە نووسینی سەدان وتار لە نێو ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا خاوەنی وەرگێڕانی سی کتێبە کە دوانیان ھی نووسەری ناسراو ئیسماعیل بێشکچییە و ئەوی تریشیان تایبەتە بە مێژووی ئەردەڵانییەکان. بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاوێنەیە. یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ڕۆژنامەی ھاوڵاتی لە لە دامەزراندیەوە (٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠) تا کۆتایی ساڵی پێنجەم (٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥) سەرنووسەری ئەو ڕۆژنامەیە بووە. یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ڕۆژنامەی ئاوێنە و لە یەکەم ڕۆژی دەرچوونیەوە (٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦) سەرنووسەری بووە تا (١٥ی ئازاری ٢٠٠٩). لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩دا خەڵاتی جوبران توینی بۆ ڕۆژنامەگەریی ئازاد پێ بەخشراوە.[١]
خۆپیشاندانەکەی ١٧ی شوبات
[دەستکاری]لە خۆپشاندانەکەی ١٧ی شوباتی ساڵی ٢٠١١دا ناوبراو ئامادەی خۆپشیشاندانەکان بوو و ھەر ئەمەش وای لە چەند کەسانێکی نەناسراو کە تا ئێستا دیار نین کە کێن ڕفێنرا و تووشی ئەشکەنجەیەکی زۆر بووەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |