ئیسماعیل بێشکچی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئیسماعیل بێشکچی
Sarı Hoca
لەدایکبوون ۷ی کانوونی دووەمی ۱۹۳۹ز [١]
ئیسکسلیپ، چۆروم، تورکیا
نیشتەجێ تورکیا
نەتەوە تورک
بواری زانستی کۆمەڵناسی، چالاکی سیاسی، پارێزرەی ماف
شوێنی کار دەرکرا لە زانکۆی ئەتاتورک لە ئەرزەڕۆم
شوێنی بڕوانامە زانستی سیاسی، زانکۆی ئەنقەرە
تێز (توێژینەوەیەک لەسەر عەشیرەتی ئالیکان) - (دکتۆرای فەخری) [٢]
ناسراو بە ھۆی پشتیوانی لە دۆزی کورد.
خەڵاتەکانی پاڵێوراو بۆ خەڵاتی نۆبڵ (۱۹۸۷)، مەدالیای بارزانی[٣]، دکتۆرای فەخری زانکۆی بۆغازئیچی (۱۲.۱۲.۲٠۱۳)[٢]

ئیسماعیل بێشکچی لەدایک بووی ۷/۱/۱۹۳۹ یە، لە ناوچەی ئیسکسلیپی سەر بە چۆرووم لە خێزانێکی تورک و بە دین حەنەفی لەدایکبووە[١]. کەسایەتی کۆمەڵناسی تورکە کە ماوەیەکی زۆر تەنها غەیرە کوردێک بوو کە هەموو ژیانی تەرخان کردوە بۆ پشتیوانی لە دۆزی کورد لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەر بۆیە نازناوی "ساری هۆجا" بە تورکی لێنراوە، بە مانای "مامۆستا قژ زەردەکە"[٤] دێت. بێشکچی ئەندامی فەخری دامەزراوەی PENە[٥]

ژیان و خوێندنی[دەستکاری]

بێشکچی کوڕی "حوسنی" ناوێکە کە لەسەردەمی عوسمانیەکاندا خەریکی بەقاڵی بوە (۱۸۹۹-۱۹۷۸). دایکیشی ناوی "زاهیدە"یە (۱۸۹۸-۱۹۸۷). کوڕی بچوکی ماڵە و دوو بریای گەورەتری بە ناوەکانی موحیەدین و وەسفی هەیە و خوشکێکیشی بە ناوی ساتی. [١]

لەساڵی ١٩٦٢ کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی تەواو کردووە لە زانکۆی ئانکارا، دوایی لە زانکۆی هونەر و ئەدەبی سەر بە زانکۆی ئەتاتورک لە ئەرزەڕووم وەک یاریدەدەری پرۆفیسۆر لە کۆمەڵناسی کاری کردووە. ئیسماعیل بێشکچی بە یەکێک لەو تورکانە دادەنرێت هەمیشە لەگەڵ بەدەستهێنانی مافی کورد بووە و بە دۆستێکی کوردیش دادەنرێت [٦] [٣] تەنانەت لەسەر وتارەکانیشی لەسەر کورد براوە بۆ دادگا [٧]

یەکەم تێزی لەسەر عەشیرەتێکی کۆچەری کوردی بە ناوی "عەلیکان" پێشکەش بە زانکۆی ئەنقەرە ئەکات کە دوای چەندین ساڵ لە زیندانی لەلایەن زانکۆی بۆغازئیچی ئەستەنبوڵەوە لە ساڵی ۲٠۱۳دا دکتۆرای فەخری لەسەر وەر ئەگرێت.[٢]

پشتیوانی لە دۆزی کورد[دەستکاری]

سەرەتای ناسینی دۆزی کورد لەلایەن بێشکچیەوە، وەک خۆی ئەگێڕێتەوە لەو سیمینارەدا لە هەولێر بۆی ڕێکخرا، ئەگەڕێەوە بۆ کاتی سەربازی و لە ساڵی ۱۹٦۳دا کاتێک سەربازەکانی کە لەگەڵیدا ئەبن لەگەڵ پێشمەرگە کە لە کوردستانی باشورەوە هاتوون لێی ئەپرسن کە ئەگەر ئەو بیەوێت ئەمان ئەتوانن لەگەڵ پێشمەرگەکان قسە بکەن. زۆر لای سەیر ئەبێت چونکە ئەو وا فێر کرابوە کە کوردی زمانێک نیە خەڵک لە یەکدی حاڵی بن پێی و زمانێک نیە بە ناوی کوردی.[٣] هەر لە سەردەمی سەربازیدا کە لە بیتلیس و هەکاری بەسەری بردوە بە عەشرەتی عەلیکان ئاشنا ئەبێت و یەکەم تێزی گرنگی لەسەر ئەوان ئەنوسێت.

دەرکران و زیندانی[دەستکاری]

ئەوترێت کەوا لە ژیانیدا تەواوی ۱۷ ساڵ لە زینداندا بووە لەسەر نوسینەکانی و هەروەها کۆی ۱٠٠ ساڵی زیندانی بەسەردا سەپێنراوە لە بەدادگادانی جیاوازدا لە تورکیا[٤]. لە دوای بڵاوکردنەوەی بابەتێک لەسەر خۆپیشاندانێک لە ساڵی ۱۹٦۷دا بابەتێک ئەنوسێت بە ناوی (شیکاری خۆپیشاندانەکەی ڕۆژهەڵات کوردستانی تورکیا) و دواتریش لە ساڵی ۱۹٦۹دا یەکەم بەرهەمی کۆمەڵناسی بە ناوی (ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ - بنەما کۆمەڵناسی و ئابوریە ڕەگەزیەکانی) بڵاو ئەکاتەوە. ئیتر لە دوای کودەتای ساڵی ۱۹۷۱دا و لەسەر دەستی سەرۆک بەشەکەی بەناوی ئۆرهان تورکدۆغان بۆ یەکەمجار ئەکەوێتە بەردەم دادگای تورکیاو ۱۳ ساڵ زیندانی بەسەردا ئەسەپێنرێت لەسەر "جیاخوازی لە نەتەوەی تورکدا" و بەر لێبوردنی گشتی ئەکەوێت و ساڵی ۱۹۷٤ بەر ئەبێت.

دوای بەربوونی داوای ئیش ئەکاتەوە لە زانکۆی ئەنقەرە، کە پێش گیرانەکەی ئامادەبوون وەک مامۆستا وەری بگرن بەڵام سەرکەوتوو نابێت و لە دوای ئەوەوە هیچ ئیشێکی ئەکادیمی دەست ناکەوێت و ناچار ئەبێت لە دۆخێکی سەختی ئابوریدا وەک توێژەرێکی سەربەخۆ بەردەوام بێت لە پشتیوانی لە دۆزی کورد و توێژینەوەکانی.

بەرهەمەکانی[دەستکاری]

لە کۆی ۳٦ بەرهەمی بێشکچی، ۳۲ بەرهەمیان لە تورکیادا یاساغ بوون.

  • شیکاری کۆبوونەوەکەی ڕۆژهەڵات، ۱۹٦۷
  • گۆڕانکاریە کۆمەڵگاییەکانی عەشیرەتە کۆچەریە کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ، ۱۹٦۸
  • کێشە پێکهاتەیی و کۆمەڵگاییەکانی ڕۆژهەڵات، ۱۹٦۹
  • ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ - بنەما کۆمەڵناسی و ئابوریە ڕەگەزیەکانی، ۱۹٦۹ چاپی ۲

وەرگێڕاوەکانی بۆ سۆرانی[دەستکاری]

لانی کەم دوو لە کتێبەکانی وەرگێڕدراون بۆ کوردی سۆرانی کە ئەمانەن[٨]:

  • کوردستان کۆڵۆنیه‌کی نێوده‌وڵه‌تی - وەرگێڕانی حه‌مه‌ ڕه‌شید
  • تێزی تورک بۆ مێژوو، تیۆری زمانی خۆر و کێشه‌ی کورد - وەرگێڕانی ئاسۆس هه‌ردی

پەراوێز[دەستکاری]

  1. ١٫٠ ١٫١ ١٫٢ ژیاننامەی لە دەزگای بێشکچی، دەزگای خێرخوازی بێشکچی، ژیاننامە. دوا سەردان ۱۵.۱۲.۲٠۱۳
  2. ٢٫٠ ٢٫١ ٢٫٢ زانکۆی بۆغاز ئیچی، ڕۆژنامەی حوڕیەت، ڕۆژی ۱۲.۱۲.۲٠۱۳، دوا سەردان ۱٤.۱۲.۲٠۱۳
  3. ٣٫٠ ٣٫١ ٣٫٢ "دۆزی کورد و بێشکچی"، پەیامنێر، دوا سەردان ۱٤.۱۲.۲٠۱۳
  4. ٤٫٠ ٤٫١ چاوپێکەوتن لەگەڵ زەمان، بڵاگی تایبەت، دوا سەردان ۱۵.۱۲.۲٠۱۳
  5. Lua error in مۆدیوول:Citation/CS1/Date_validation at line 33: attempt to compare number with nil.
  6. "بێشکچی و کورد"
  7. "دادگا"
  8. کتێبخانەی کوردی، ئیسماعیل بێشکچی. دوا سەردان ۳٠.۱۲.۲٠۱۳

سەرچاوەکان[دەستکاری]