ھەڵەی لۆژیکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هەڵەی لۆژیکی
Logical Fallacies Fallacy Icon.png
لقیبیانوو، error
بەکارھێنانpsychological manipulation، persuasion
هۆکاری ناڕاستەوخۆnegligence، ignorance
پێڕستlist of fallacies
Handled, mitigated, or managed byبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://philosophy.stackexchange.com/tags/fallacies

ھەڵەی لۆژیکی یان چەواشەکاریی لۆژیکی (بە ئینگلیزی: Fallacy) بریتییە لە بەکارھێنانی بەڵگەھێنانەوەی ناتەواو یان ھەڵە لەکاتی لە بنیاتنانی ئارگومێنتێکدا. ئەم ھەڵەیە دەکرێت لە ڕووکەشدا وەکو بەڵگەیەکی بەھێزی تەواو دەربکەوێت، بەتایبەت گەر دەستنیشان نەکرابێت.[١][٢][٣] زاروەی «ھەڵەی لۆژیکی» بەرھەمی ھزری ڕۆژاوایە و یەکەمجار کە لە کتێبی «De Sophisticis Elenchis» دا ئاماژەی پێدراوە.[٤]

ھەندێک لە ھەڵە لۆژیکییەکان بە ئەنقەست ئەنجام دەدرێن بەمەبەستی فریودان یان قەناعەتپێکردنی بەرامبەر لە ڕێگەی فێڵکرنەوە. ھەندێکی دیکە بە بێ مەبەست ئەنجام دەدرێن بەھۆی سنوورداربوونی تواناکانی مرۆڤەوە وەکو ناوردبوون، بایەسی کۆگنیتیڤ یان بایەسی کۆمەڵایەتی و نەفامییەوە.[٥]

ھەڵە لۆژیکییەکان بەگشتی دابەش دەکرێن بۆ دوو جۆر کە ئەوانیش «فەرمی» و «نافەرمی». ھەڵەی لۆژیکی فەرمی بریتییە لە ھەڵەیەک لە پێکھاتەی ئارگومێنتی دیدەکتڤدا و سەرئەنجام ئارگومێنتەکە بەتەواوی بێ سوود دەکات، لەکاتێکدا ھەڵەی نافەرمی لە سەرچاوە دەگرێت لە ھەڵەیەکی ناو بەڵگەھێنانەوەیەکەوە وەک لە فۆڕمێکی لۆژیکی نەشیاوەوە.[٦] ئەو ئارگومێنتانەی کە ھەڵەی نافەرمییان تێدایە لەوانەیە بە شێوەیەکی فەرمی تەواو بن، بەڵام ھێشتا ھەر بە ھەڵەی لۆژیکی حساب دەکرێن.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ van Eemeren, Frans; Garssen, Bart; Meuffels, Bert (2009). Fallacies and Judgments of Reasonablene Empirical Research Concerning the Pragma-Dialectical Discussion Rules. Dordrecht: Springer. doi:10.1007/978-90-481-2614-9. ISBN 978-90-481-2613-2.
  2. ^ Gensler, Harry J. (2010). The A to Z of Logic. Rowman & Littlefield. p. 74. ISBN 978-0-8108-7596-8.
  3. ^ Woods, John (2004). "Who Cares About the Fallacies?". The Death of Argument. Applied Logic Series. Vol. 32. pp. 3–23. doi:10.1007/978-1-4020-2712-3_1. ISBN 9789048167005.
  4. ^ ئ ا Dowden, Bradley. "Fallacy". Internet Encyclopedia of Philosophy. Retrieved 17 February 2016.
  5. ^ Bustamente, Thomas; Dahlman, Christian, eds. (2015). Argument types and fallacies in legal argumentation. Heidelberg: Springer International Publishing. p. x. ISBN 978-3-319-16147-1.
  6. ^ Garns, Rudy (1997). "Informal Fallacies". Northern Kentucky University. Archived from the original on 2017-02-01. Retrieved 2013-09-10.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]