بەبەڵگەکردنی نەزانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەبەڵگەکردنی نەزانی (argument from ignorance) یا پەنابردن بۆ نەزانی یا ھانا بۆ نەزانی بردن یا دەستەودامێنی نەزانی بوون (appeal to ignorance) چەشنێک بەھەڵەبردنی لۆژیکییە. کاتێک ڕوو دەدا کە کەسێک قسەیەک بە دروست دابنێ تەنیا لەبەر ئەوەی کە ھێشتا نادروستییەکەی ئیسپات نەبووە، یا بە نادروستی دابنێ تەنیا لەبەر ئەوەی کە ھێشتا دروستییەکەی ئیسپات نەبووە.[١] لێرە، مەبەست لە «نەزانی» نەناسین و نەزانینی بەڵگەی سەلمێنەری پێچەوانەی قسەکەیە. بە زمانێکی تر، مادام کە نازانین و ناتوانین بیسەلمێنین قسەکە نادروستە، ھەر ئەم نەزانینە بکەین بە بەڵگەیەک بۆ نیشاندانی ئەوە کە قسەکە دروستە. لە بیرگۆڕکێدا، ھەندێ جار بەبەڵگەکردنی نەزانی ھەوڵدانە بۆ گوێزانەوەی باری ئیسپات.

نموونەکان[دەستکاری]

لەوە ئەچێ وتارەکەی زۆر زانایانە بێ، چونکە ھەتا ئێستا تاقە ڕەخنەیەکیشی لێ نەگیراوە.

فڵانە کەس دزە، چونکە نەیتوانیوە دز نەبوونی خۆی بسەلمێنێ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Argumentum ad Ignorantiam: The Argument from Ignorance". philosophy.lander.edu. Retrieved 2024-04-05.