پەنابردن بۆ زۆرینە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەنابردن بۆ زۆرینە یەکێکە لە ھەڵە یان چەواشەکارییە لۆژیکیەکان. لەم ھەڵەدا ھۆکاری ڕاستی قسەیەک ئەوەیە کە زۆرینەی گروپێک بە ڕاستی دەزانن. ئەم گروپە دەکرێت فەیلەسوف، زانا یان خەڵکی ئاسایی بن. [١] [٢]

بۆ نموونە لە ڕابردوودا زۆرینەی خەڵک ئەوەی کە "زەوی تەختە" ڕاست دەزانی؛ بەڵام ھەر لەبەرئەوەی کە زۆرینە یان تەنانەت ھەموو مرۆڤەکان پێیان وایە زەوی تەختە بەڵگە یان ھۆکار نییە بۆ ئەوەی کە زەوی تەختە.

پەنابردن بۆ زۆرینە تەنھا دەتوانێت بیسەلمێنێت کە زۆرینەی خەڵک چ شتێکیان پێ قبوڵە بەڵام ناتوانێت بیسەلمێنێت کە ئەو شتە ڕاستە .

دیموکراسی[دەستکاری]

لە دیموکراسیدا, حکومەت بە خواستی زۆرینەی خەڵک بەڕێوەدەچێت. ھەریەکێک لەم داواکاریانە لەوانەیە "ڕاست" و "دروست" یان "درۆ" و "نادروست" بن. ئەمەش ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی ھەندێک لە دیموکراسیەکان دەبنە ستەمکاری زۆرینە (وەک ئەڵمانیای نازی و ئیتالیای فاشیستیی ). ڕەچاوکردنی مافەکانی مرۆڤ دەتوانێت گەرەنتی پاراستنی ئازادییەکانی کەمینەکان لە دیموکراسیەکان بکات و ھەروەھا ئەو زیانانەی کە دیموکراسیەکان دەیگەیەنن کەم بکاتەوە.

ئەم ئارگیومێنتەی خوارەوە بریتییە لە چەواشە یان ھەڵەی لۆژیکی پەنابردن بۆ دەرەنجام :

١. ڕەنگە زۆربەی خەڵکی وڵاتێک ئاواتی خراپیان ھەبێت.

٢. جێبەجێکردنی ئەم ئاواتە خراپانە ڕەنگە ئەنجامێکی زۆر خراپ بەدوای خۆیدا بھێنێت.

٣. کەواتە ھەڵەیە لەسەر بنەمای خواستی زۆرینەی خەڵک وڵات بەڕێوەببەین.

دەرەنجامی ژمارە٣ ناتوانرێت لە یەکەم و ٢ بەدەست بھێنرێت.

ئەم ئارگیومێنتە ھاوشێوەیەی خوارەوە لەبەرچاو بگرن:

١. ڕەنگە مرۆڤ ئارەزووی خراپی ھەبێت.

٢. جێبەجێکردنی ئەم ئاواتە خراپانە ڕەنگە ئەنجامێکی زۆر خراپ بەدوای خۆیدا بھێنێت.

٣. کەواتە ھەڵەیە مرۆڤ ئارەزووی ھەبێت.

لە گەڵاڵەی سێیەمدا مانای ئارەزوو توانای مرۆڤە بۆ کارکردن لەسەر بنەمای ئارەزووی دروست و ھەڵەی خۆی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]