تۆش ھەروەھا
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
تۆش ھەروەھا (بە لاتین: tu quoque) ناوی جۆرە سەفسەتەیەکە ھەندێ کەس لە باس و وتووێژا ئەیکەن، بەم شێوەیە کە بە مەبەستی تڕۆکردنی بەڵگەکانی بەرامبەرەکەیان، ھێرش ئەبەن بۆ ھەر ئاکار و کردەوەیەکی کە ناتەبا بێ لەگەڵ قسەکانیا، گوایە توانیویانە لەم ڕێگایەوە دووڕوویی و ڕیاکاریی ئەو دەر بخەن و بەڵگەھێنانەوەکانی پووچەڵ بکەنەوە. ئەمە یەکێ لە شێوەکانی پەنا بۆ کەس بردن بە ئەژمار دێ.[١]
فۆرم
[دەستکاری]سەفسەتەی «تۆش ھەروەھا» فۆرمێکی ئاوەھای ھەیە:
«ئەلف» دەڵێ قەزیەی x ڕاستە.
«بێ» دەڵێ «ئەلف» دووڕوو و ڕیاکارە، چونکە فڵان کار و کردەوەی لەگەڵ ئەم قسەیەی کە دەڵێ x ڕاستە، یەک ناگرنەوە.
کەوایە، x ڕاست نییە.
بۆ وێنە، ئەم سیناریۆیە لە بەر چاو بگرن کە تێیدا دوو کەس پێکەوە ئەچنە ناو دووکانێک و پاش کەمێک دێنە دەرەوە.
کەسی یەکەم بە کەسی دووەم ئەڵێ ئەو شتەت ھەڵگرت بەبێ ئەوەی پارەکەی ببژێری. ئەم کارەت دزییە و ھەڵەیە.
کەسی دووەم ئەڵێ: دەی؟ لە بیرم دێ جارێک خۆتیش ھەر ئەم کارەت کرد. ئەو کات پێت ھەڵە نەبوو، ئەم جارەش ھەڵە نییە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Ad Hominem (Tu quoque)». www.logicallyfallacious.com (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |