بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بڕست (لۆژیک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بەبڕستی (لۆژیک)ەوە ڕەوانە کراوە)

لە لۆژیک و بەتایبەت لە ھەڵھێنجاندا، دەڵێن فڵانە بەڵگە بەبڕست یان ڕەوا -یە ئەگەر ئەقڵ بیبڕی یان بە ڕەوای بزانێ کە لە پێشەکییەکانییەوە بگەی بە ئاکامەکەی. بە واتایەکی دی، بەڵگە بەبڕستە ئەگەر و تەنھا ئەگەر شێوەی وەھا بێ کە سەرەڕای دروستیی پێشەکییەکانی، بە ھیچ کلۆجێ ڕێی تێ نەچێ ئاکامەکەی زڕ بێ.[١] بۆ ئەوە بەڵگەیەک بەبڕست بێ مەرج نییە پێشەکییەکانی بەواقیع دروست بن،[٢] تەنیا ئەوە مەرجە کە ئەگەر دروست بوون، دروستیی ئاکامی بەڵگەکەش گەرەنتی بکەن.

بەڵگەھێنانەوە دەتوانێ بەبڕست بێ و ھێشتا ساغ نەبێ. ئەوەی لە بەبڕستیدا گرنگە ئەوەیە کە پەڕینەوە لە پێشەکییەکانەوە بۆ ئاکام لە شێوە و ڕواڵەتدا عەیبی تیا نەبێ. بۆ وێنە، ئەگەر بڵێین:

ھیوا نیشتەجێی کرماشانە (پێشەکیی ١) و، کرماشانیش پێتەختی ئێرانە (پێشەکیی ٢)، کەوایە، ھیوا نیشتەجێی پێتەختی ئێرانە (ئاکام)،

ئەوە بەڵگەھێنانەوەکە بەڕواڵەت بێعەیبە، واتە ئەم پەڕینەوەیە لە پێشەکییەکانەوە بۆ ئاکام بەجێگەیە، بۆیە دەکرێ بڵێین بەڵگەھێنانەوەکە بەبڕستە. بەڵام، دیارە کە ناتەواوە و ھێشتا ساغ نییە. بۆ ساغی دەبێ گشت پێشەکییەکان دروست بن. لەم نموونەیە، پێشەکییە دووەمەکە زڕە.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Validity and Soundness – Internet Encyclopedia of Philosophy
  2. ^ Jc Beall and Greg Restall, "Logical Consequence", The Stanford Encyclopedia of Philosophy (Fall 2014 Edition).
  3. ^ دباغ، سروش. در باب فلسفه تحلیلی: با محوریت ویتگنشتاین (بە فارسی). H&S Media. ISBN 978-1-78083-746-8.