بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دوورگەکانی گالاپاگۆس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دوورگەکانی گالاپاگۆس
ناو بە زمانی فەرمیIslas Galápagos
ناونراوە لەدوایChelonoidis nigra nigra
وڵاتئێکوادۆر
پایتەختPuerto Baquerizo Moreno
دابەشکاریی کارگێڕیGalápagos Province
ناوچەی کاتیUTC−06:00، Pacific/Galapagos
پۆتانی شوێن٠°٤٠′٠″S ٩٠°٣٣′٠″W
بەرزترین خاڵVolcán Wolf
ئەندامیMan and the Biosphere Programme
دانیشتووان٢٥٬٠٠٠
بەرزی لە ئاستی دەریا١٬٧٠٧ مەتر
خاکی ھاوشێوەGalápagos Province
کاتی دۆزینەوە١٠ی ئازاری ١٥٣٥
باری کەلەپووریمیراتی جیھانیی یوونێسکۆ
ڕووبەر٧٬٨٨٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وێبگەhttp://www.galapagospark.org/، https://islasgalapagos.org/، https://galapagos.today
Geography of topicQ3123419
پێوەری کەلەپووری جیھانی(vii)، (viii)، (ix)، (x)
UNESCO Biosphere Reserve URLhttp://www.unesco.org/mabdb/br/brdir/directory/biores.asp?code=ECU+01&mode=all
Map

دوورگەکانی گالاپاگۆس بەشێکە لە کۆماری ئیکوادۆر کە پێکھاتووە لە کۆمەڵە دوورگەیەکی گرکانی کە دابەشبووە بەسەر ھەردوو لای ھێڵی یەکسانی زەوی دا لە زەریای ھێمن و ٩٠٦ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای ئیکوادۆرەوە دوورە. دوورگەکانی ناسراون بە ھەبوونی ژمارەیەکەی زۆر لەو جۆرە زیندەوەرانەی تایبەتن بە ناوچەیەک کە لەلایەن چارڵز داروینەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە لە ماوەی گەشتی دووەمی (HMS Beagle) دا و تێروانین و کۆکردنەوەکانی بووە لەم ناوچەیە بووە دەستپێک بۆ ھاتنەکایەی بیردۆزی داروین لەسەر بیرۆکەی پەرەسەندن بەڕێگای ھەڵبژاردنی سروشتی.

دوورگەکانی گالاپاگۆس و چواردەوری (ھەرێمی گالاپاگۆسی ئیکوادۆر، پارکی نەتەوەیی گالاپاگۆس و پارێزی ئاوی گالاپاگۆس) پێکدەھێنێت و ژمارەی دانیشتوانی ئەم دوورگانە بە نزیکەیی ٢٥ ھەزار کەسە و ئیسپانی بە زمانی فەرمی دوورگەکان دادەنرێت.[١]

یەکەمین گەشتی تۆمارکراو بۆ دوورگەکان بەرێکەوت بوو لە ساڵی ١٥٣٥ دا کاتێک تۆماس دی بێرلانگا (گەورەی قەشەی پەناما) لە ماوەی گەشتەکەی بەرەو پیرۆ سەری سوڕما لەو دوورگە نەدۆزراوانە.[٢] دواتر دی بێرلانگا گەڕایەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئیسپانی و ھەستا بە باسکردنی ھەلومەرجی دووگەکان و ئەو ئاژەڵانەی تێدا دەژیان و کۆمەڵە دوورگەکان نەخشێنرابوون و ناویان ھێنرابوو لە نھخشھی جیھان دا کە چاپکرابوو لەلایەن ئەبراھەم ئۆرتیلیۆس لە ساڵی ١٥٧٠.

کۆماری نوێی ئیکوادۆر خاوەندارێتی دوورگەکانی لە ئیسپانیا سەند لە ساڵی ١٨٣٢ دا و ھەستا بە پێدانی ناوی ئیسپانی فەرمی پێیان.[٣]

دوورگە سەرەکییەکان

[دەستکاری]
  1. دوورگەی باڵترا (باشوری سیمۆر)
  2. دوورگەی بارتۆلۆمێ (باسۆلۆمیۆ)
  3. دوورگەی داروین (کەلپێپەر)
  4. دوورگەی ئیسپانیۆلا (ھوود)
  5. دوورگەی فێرناندینا (نەرەبرا)
  6. دوورگەی فلۆرییانا (چارڵز یان سانتا مەریا)
  7. دوورگەی جێنۆڤیسا (تاوەر)
  8. دوورگەی ئیزابێلا (ئەلبێمارلێ)
  9. دوورگەی مارچێنا (بیندلۆو)
  10. دوورگەی باکوری سیمۆر
  11. دوورگەی پییسۆن (دەنکن)
  12. دوورگەی پینتا (لوویس)
  13. دوورگەی ڕابیدا (جێرڤیس)
  14. دوورگەی سان کریستۆبال (چاتەم)
  15. دوورگەی سانتا کروز
  16. دوورگەی سانتا فی (بارینگتن)
  17. دوورگەی سەنتیاگۆ (سان سەلڤادۆر، جەیمز)
  18. دوورگەی وڵف (وێنمەن)

دوورگە بچووکەکان

  1. دوورگەی دافنی گەورە
  2. دوورگەی پلازای باشور
  3. دوورگەی بێ ناو
  4. دوورگەی ڕۆکا ڕێدۆندا

سیاستەی پاراستنی ژینگە

[دەستکاری]

ھەرچەندە یەکەمین پرۆژە یاسای پاراستنی گالاپاکۆس لە ساڵی ١٩٣٠ دا دارێژرا و دواتر لە ساڵی ١٩٣٦ دا تەواوکاری بۆ ئەنجامدرا بەڵام لە کۆتای ساڵانی ١٩٥٠ کان دا کاری ئەرێنی ھاتەکایەوە بۆ دەستبەسەراگرتن و پاراستنی ڕووەک و ئاژەڵە ڕەسەنەکانی ناوچەکە. لە ساڵی ١٩٥٥ دا، یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت (International Union for the Conservation of Nature) ھەستا بە ڕێکخستنی چالاکییەکی دۆزینەوە و پیشاندانی ڕاستییەکان دەربارەی گالاپاگۆس. دوای دوو ساڵ لە ١٩٥٧ دا، (ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە، زانست و کلتوور – یونیسکۆ - UNESCO) بە ھەماھەنگی لەگەڵ حوکمەتی ئیکوادۆردا ھەستا بە ناردنی شاندێکی لێکۆلەرەوەی دی بۆ لێکۆڵینەوە و ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی پاراستنەکە و ھەڵبژاردنی جێگایەکی لەبار بۆ دامەزراندنی وێستگەیەکەی (ناوەند) لێکۆڵینەوە.

لە ساڵەی ١٩٥٩ دا، لە ساڵیادی سەد ساڵەی چاپکردنی کتێبەکەی چارڵز داروین بە ناوی (بنەچەی جۆرەکان - The Origin of Species) حوکمەتی ئیکوادۆر ھەستا بە ناساندنی لە ٩٧٫٥٪ ڕووبەری خاکی گالاپاگۆس بە پارکی نەتەوەیی و ھەر لە ھەمان ساڵی دا دامەزراوەی چارڵز داروین (CDF) دامەزرا. ئەرکی بنچینەی ڕێکخراوەکە بریتییە لە لە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و پێدانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بە حوکمەت بۆ ھێنانەدی بەڕێوبردنێکی کاریگەرانە لە گالاپاگۆس.

ھەوڵەکانی CDF دەستی پێکرد بە دامەزراندنی ناوەندی لێکۆڵینەوەی چارڵز داروین لە دوورگەی سانتا کروز لە ساڵی ١٩٦٤ دا. لە ماوەی ساڵانی سەرەتادا، بەرنامەکانی پاراستن (وەک لەناوبردن و قڕکردنی جۆرە پەیدابووە نوێیەکان و پارێزگاریکردن لە جۆرە ڕەسەنەکان) لەلایەن کارمەندی ناوەندی لێکۆڵینەوەکە بەڕێوەدەچوو بەڵام ئێستا زۆربەی کارەکە لەلایەن خزمەتگوزاری پارکی نەتەوەیی گالاپاگۆسەوە بەئەنجام دەگەیەنرێت لەڕێی بەکارھێنانی ئەنجامی لێکۆڵینەوە و ڕێگا پەرەپێدراوەکانی CDF.

لە ساڵی ١٩٨٦ دا، ٧٠ ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی ئاویی چواردەوری دوورگەکان بە پاراستگەی ئاویی ناسێنرا. لە ساڵی ١٩٩٠ دا، کۆمەڵی دوورگەکانی گالاپاگۆس بووە پەناگەی نەھەنگەکان و لە ساڵی ١٩٧٨ دا یونیسکۆ دوورگەکانی وەک ناوچەی ئاسەواری جیھانی ناساند.[٤][٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Censo 2010». Instituto Nacional de Estadística y Censos. 2010. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە. ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ «History Of The Galapagos Islands Facts & Charles Darwin History». www.quasarex.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. ^ Discovery, Darwin and Evolution
  4. ^ Introduction, in The Galapagos: A Natural Laboratory for the Earth Sciences. Hoboken: John Wiley & Sons, Inc. 2014. pp. 1–3, 42. ISBN 978-1-118-85241-5.
  5. ^ Galapagos and Easter: A Tale of Two Hotspots, in The Galapagos: A Natural Laboratory for the Earth Sciences. Hoboken: John Wiley & Sons, Inc. 2014. pp. 27–29. ISBN 978-1-118-85241-5.