ھۆبیت: جەنگی پێنج سوپاکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
The Hobbit:The Battle of the Five Armies
هۆبیت : جەنگی پێنچ سوپاکە
پۆستەری شانۆیی فیلمەکە
دەرھێنەرپیتەر جاکسن
بەرھەمھێنەرکارۆلین کەنینگهام

زەین وینەر
فڕان والش

پیتەر جاکسن
شانۆنامەفڕان والش

فیلیپا بۆینس
پیتەر جاکسن

گولیرمۆ دێل تۆرۆ
لەسەر بنەمایThe Hobbit 
لە لایەن جەی.ئاڕ.ئاڕ.تۆلکین
ئەکتەران
مۆسیقاهاوارد شۆر
وێنەگری سینەماییئەندرو لێسنی
مۆنتاژجەیبز ئۆلسن
بڵاوکردنەوەوارنەر برەدرز
دەرچوون
  • ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (2014-12-01) (نمایشی سەرەتایی لەندەن )
  • ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (2014-12-11) (نیوزلەندا)
  • ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (2014-12-17) (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
ماوەی فیلم١٤٤ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٢٥٠$ ملیۆن
داھات٩٥٦$ ملیۆن

هۆبیت : جەنگی پێنچ سوپاکە (ئینگلیزی The Hobbit: The Battle of the Five Armies) فیلمێکی ئەمەریکی خەیاڵی و سەرکێشی ساڵی ٢٠١٤ەیە لە دەرهێنانی پیتەر جاکسن و لەنووسینی فڕان والش،فیلیپا بۆینس و گولیرمۆ دێل تۆرۆیە.فیلمەکە بەشی سێیەم و کۆتایی سیانەی فیلمی هۆبیتی کە چیڕۆکەکەی لە کتێبەکەیەوە وەرگیراوە بەهەمان سەردێر ئەویش لەنووسینی جەی.ئاڕ.ئاڕ.تۆلکینە.[١]

و تەواوکەری هەردوو بەشەکەی پێش خۆیەتی کە ئەوانیش گەشتێکی چاوەڕواننەکراو و وێرانکاریەکانی سماوگ بوون.[٢]

فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیاکانی نیولاین سینەما و مێترۆ گۆڵدوین مایەر و ویگنەتەوە بەرهەمهێنراوە و لەلایەن کۆمپانیای وارنەر بردەرزەوە بڵاو کراوەتەوە.فیلمەکە لە ١١ی دیسەمبەری ٢٠١٤ لەوڵاتی نیوزلەندا پەخشکرا ، ١٢ی دیسەمبەر لە شانشینی یەکگرتوو و ١٧ی دیسەمبەری ٢٠١٤ەش لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.[٣]

چیڕۆکی فیلمەکە تەواوکەری بەشەکەی پێش خۆیەتی و لەم شوێنە دەست پێ دەکات کە دوای ئەوەی بیلبۆ و هاوڕێکانی شکستیان هێنا لەڕاگرتنی سماوگ ، سماوگ هێرشدەکاتە سەر شارۆچکەی لای دەریاچەکە ، لەلایەکی تر ئازۆگ دەگاتە چیای تەنیایی و نزیک دەبێتەوە لە کورتەباڵاکان ، بەڵام چوار سوپای دیکەی جیاوازیش بەمەبستت جەنگ دێن و جەنگێکی گەورە لەنێوانیان ڕوودەدا.[٤]

فیلمەکە لەنواندنی ئەکتەران ماڕتن فریمان ، ئیان مکلێن،ڕیچارد ئارمتیاج،ئڤانجلین لیلی ، لی پەیس ، لوک ئیڤانس و نواندنی دەنگی بێنێدیکت کەمبەرباچە.هەروەها فیلمەکە ئەکتەرانی کەیت بلانچێت،ئیان هۆڵم،کریستۆفەر لی،هوگۆ ویڤینگ و ئۆرلاندۆ بلوومی تیایە.

فیلمەکە زیاتر لە ٩٥٦% ملیۆن دۆلار کۆکردەوە لە لەسەرتاسەری جیهاندا و بووە دووەم پڕداهاتترین فیلمی ٢٠١٤ و ٣٠یەم پڕداهاتترین فیلمی مێژوو.هەروەها پاڵێوراویش کرا بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین دەستکاریکردنی دەنگی.

هۆبیت : وێرانکاریەکانی سماوگ لە ٢ی دیسەمبەری ٢٠١٣ نمایشی سەرەتایی کرا و دواتر لە ١١ی دیسەمبەری ٢٠١٣ کەوتە سینەماکانەوە و توانی داهاتی ٩٥٨$ ملیۆن کۆبکاتەوە و ببێتە چوارەم پڕداهاترین فیلمی ٢٠١٣ و ٢٧ەم پڕداهاترین فیلمی مێژوو.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Jackson, Peter (2014-12-17), The Hobbit: The Battle of the Five Armies (Adventure, Fantasy), New Line Cinema, Metro-Goldwyn-Mayer (MGM), WingNut Films, retrieved 2022-07-10
  2. ^ The Hobbit: The Battle of the Five Armies (بە ئینگلیزی), retrieved 2022-07-10
  3. ^ "WarnerBros.com | The Hobbit: The Battle of the Five Armies | Movies". www.warnerbros.com. Retrieved 2022-07-10.
  4. ^ Magazine, Smithsonian; Nuwer, Rachel. "The Tolkien Nerd's Guide to "The Hobbit: The Battle of the Five Armies"". Smithsonian Magazine (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-10.
  5. ^ "Deep Focus: The Hobbit: The Battle of the 5 Armies". Film Comment (بە ئینگلیزی). 2014-12-17. Retrieved 2022-07-10.