ھۆبیت: گەشتێکی چاوەڕواننەکراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
The Hobbit: Unexpected Journey
ھۆبیت: گەشتێکی چاوەڕواننەکراو
دەرھێنەرپیتەر جاکسن
بەرھەمھێنەرپیتەر جاکسن
کارۆلین کەنینگھام
زەین واینەر
فڕان والش
نووسینفران والش
گولیرمۆ دێل تۆرۆ
پیتەر جاکسن
سەرچاوەی چیڕۆک(ھۆبیتەکە - The Hobbit)
نووسەر: جەی. ئاڕ. ئاڕ تۆلکین
کاستئیان ماکیلین

ماڕتن فریمان
ڕیچارد ئارمیتاژ
کریستۆفەر لی
ھوھۆ ویڤینگ
کەیت بلانچێت
بێنێدیکت کەمبەرباچ
مۆسیقاھاوارد شۆر
دەستکاریجەیبز ئۆلسن
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەوارنەر برەدرز
ڕێکەوتی دەرچوون١٤ی دیسەمبەر ٢٠١٢ویلایەتە یەکگرتووەکان
ماوەی فیلم١٦٩ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون٢٠٠ - ٣١٥ میلیۆن دۆلار
داھات١٫٠٢١ بلیۆن دۆلار

ھۆبیت: گەشتێکی چاوەڕواننەکراو (بە ئینگلیزی: The Hobbit: An Unexpected Journey) فیلمێکی ئەمریکیی سەرکێشی و خەیاڵی ساڵی ٢٠١٢ەیە. فیلمەکە لە دەرھێنانی پیتەر جاکسنە و بەشی یەکەمی سیانەی فیلمەکەیە، چیڕۆکی فیلمەکەش لە زنجیرە کتێبی ھۆبیت وەرگیراوە لە نووسینی (جەی ئار ئار تۆلکین). فیلمەکە دوو فیلمی تری تەواوکەری بەدواوە ھات کە ئەوانیش ھۆبیت: وێرانکارییەکانی سماوگ و ھۆبیت: جەنگی پێنچ سوپاکە بوون، و فیلمەکە باسی ڕووداوەکانی بەر لە سیانەی فیلمی (شای ئەنگوستیلەکان - Lord of The Rings) دەکات.

فیلمەکە باس لە شەش ساڵ بەر لە ڕووداوەکانی فیلمی (Lord of the Rings) دەکات و باسی بیلبۆ باگینس (ماڕتن فریمان) دەکات کە لەلایەن جادووگەر گانداڵفەوە ڕازی دەکرێ تاکو لەگەڵ سێزدە کورتەباڵاکە بڕوات بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتنەوەی چیای تەنیایی لە سماوگی ئەژدیھا. لەڕێگادا کورتەباڵاکان ڕووبەرووی چەندان بوونەوەری نامۆ و جیا جیا دەبنەوە دیارترینیان ئۆرکەکانن بەسەرکردایەتی ئازۆگ.

فیلمەکە لە ڕێکەوتی ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لەوڵاتی نیوزلەندا پەخشکرا و لە ڕێکەوتی ١٢ی دیسەمبەری ٢٠١٢ بەشێوەیەکی نێودەوڵەتی پەخشکرا. داھاتی فیلمەکە ١ بلیۆن دۆلاری ئەمەریکی بوو لە بۆکس ئۆفیس و بووە ٤ەم پڕداھاترین فیلمی ٢٠١٢ و ١٨ەھەم پڕداھاترین فیلمی مژوو. فیلمەکە پاڵێوکراو کرا بۆ سێ خەڵاتی ئۆسکاری کاریگەریە تایبەتیەکان و دیزاینی بەرھەمھێنان و باشترین مکیاج. جگە لەوەش سێ جاری تر پاڵێوراو کرا بۆ خەلاتی بافتاش.

سەرچاوەکان[دەستکاری]