بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھاوڕێ ڕەحیمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھاوڕێ ڕەحیمی
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ھۆڵەندا
لە پۆستدا بووە
١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ – ئێستا
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ھاورێ ڕەحیمی
(١٩٨٣-٠٩-٢٣) ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٨٣ (تەمەن ٤١ ساڵ)
سەردەشت
ھاووڵاتی
  • ئێران
  • ھۆڵەندا
پارتی سیاسی پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموکراسی (٢٠١٨– ئێستا)

پارتی شاری ویسپەر (٢٠١٥–٢٠١٨)

پەروەردە زانکۆی ڤریجی ئەمستەردام

ھاوڕێ ڕەحیمی (لەدایکبووی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٧٨ لە سەردەشت) سیاسەتوانێکی کوردە کە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ەوە ئەندامی پەرلەمانی ھۆڵەندایە.

ژیاننامە

[دەستکاری]

ھاورێ ڕەحیمی لەدایکبووی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٧٨ لە شاری سەردەشتە.[١] کاتێک تەمەنی ١١ ساڵ بووە لەگەڵ بنەماڵەکەی ھاوکات لەگەڵ کیمیابارانی سەردەشت کۆچ دەکەنە ھۆڵەندا. لە ھۆڵەندا لەگەڵ باوکی لە دادگا سکاڵا لە کۆمپانیایەکی ھۆڵەندی تۆمار دەکەن کە چەکی کیمیایی بە سەددام حوسێن فڕۆشتووە و لە کیمیابارانەکانی سەردەشت و ھەڵەبجەدا ڕۆڵی ھەبووە، دواتر سکاڵاکەیان سەرکەوتوو دەبێت و ئەو کۆمپانیا ھۆڵەندییە سزا دەدرێت. ئەو قوتابخانە لە ھۆڵەندا تەوەاو دەکات و دەچێتە زانکۆ، دواتر خەریکی کار و ئیشی جیاواز دەبێت و کۆمپانیای خۆی لێدەدات و بەوتەی خۆی ١٥ کەس لە کۆمپانیاکەیدا کار دەکەن.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Hawre Rahimi» (بە ھۆڵەندی). tweedekamer. لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  2. ^ «کوردێک بەربژێرە بۆ پەرلەمانی هۆڵەندا؛ کۆمپانیایەکی وڵاتەکەی لەسەر هەڵەبجە داوەتە دادگە» (بە کوردیی ناوەندی). تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]