کیمیابارانی سەردەشت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
شوێنی کیمیاباران کراوی شاری سەردەشت
وێنەی چەند کیمیاوی کراوی شاری سەردەشت
وێنەی چەند کیمیاوی کراوی شاری سەردەشت
کیمیابارانی سەردەشت ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٨٧
کیمیابارانی سەردەشت ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٨٧

کیمیابارانی سەردەشت کیمیابارانێک بوو کە لە لایەن ھێزی ئاسمانیی عێراقی لە بەڕواری ٧ی پووشپەڕی ١٣٦٦ی ھەتاوی بەرامبەر بە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٨٧ی زایینی بە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە سەر شاری سەردەشت سەر بە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕوویدا. لەم کارەساتە ١١٠ کەس کوژراون و ٨ ھەزار کەس تووشی مەسموومیەتی گازان سەمی بوون.[١][٢]

بەپێی ئەو کارەساتە، سەرەتا ١٠ مەدەنی گیانیان لە دەستدا و ٦٥٠ کەسیش بریندار بوون.[٣] بەپێی ڕاپۆرە فەرمییەکان، لە ١٢،٠٠٠ دانیشتوو، ٨،٠٠٠ کەس تووشی مەترسی بوون. لە ٤،٥٠٠ کەس کە پێویستیان بە ئاگادارییە پزیشکییەکان ھەبووە، ١،٥٠٠ کەس بەستەری کران کە ٦٠٠ کەسیان بۆ تاران بردران. ٣،٠٠٠ کەسی دیکە بە سەرپێیی درمان کران، کە زۆر یەکیان دواتر شاریان بەرەو گوندەکان بەجێھێشت و بە بەکارھێنانی دەرمانە خۆماڵییەکان ھەوڵی چاککردنەوەی خۆیان دا. سەرئەنجام دواتر ١٣٠ کەس گیانیان بەخت کرد.[٤][٥] ئێستاش لەو شارەدا بەھۆی کیمیابارانەوە، ژمارەیەکی زۆر تووشی نەخۆشیەکانی کیمیایی بوون.[٦]

فیلمی دارەگوێز لەم ڕووداوە وەرگیراوە.[٧]

بەرپرسیارێتیی ھێرشەکە[دەستکاری]

دادگای گشتیی تاران لە نیسانی ٢٠٠٤دا، حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی بە پشتگیریکردن لە حکوومەتی سەددام حوسێن، بەرپرسی ئەو ھێرشە ناساند. لە ئەنجامی دادگاکەدا، حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە دانی ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بە قوربانییەکان سزا درا.[٨]

پاش ئەم ڕووداوە، ئێران شاری سەردەشتی بە یەکەمین شار لە جیھان کە بە گازی کیمیایی بۆردوومانی کراوە ناساند.[٩][١٠]

لەو جێیەوە کە سەردەشت ئامانجێکی سەربازی ھەژمار نەدەکرا، خەڵکی شارەکەش بۆ ھێرشەکە ئامادە نەبوون. شارەوانان بە ژیان لە سنوور و بەرەی شەڕ، لەگەڵ بۆردوومانەکانی عێراق ڕاھاتبوون. بەو جۆرە، خەڵک دواتر بە پزیشکەکانیان دەگوت کە نەیاندەزانی ئەوە بۆردوومانێکی کیمیایییە.

قوربانییەکان[دەستکاری]

بەھۆی وەشانی با، تەنانەت نەخۆشخانە و ناوەندە دەرمانییەکانیش ئاڵوودە بوون و ئەو ژمارە کەمە لە پزیشکان و پەرستارانەی لەوێ کاریان دەکرد، ناچار بوون کە شارەکە بەجێبھێڵن. دوو حەمامی گشتی بۆ دەرمانی قوربانییەکان بەکاردەھێنران و یەک وەرزشگای بچووک کرایە ناوەندێکی پزیشکیی ١٥٠ تەختی. لە چەند سەعاتی یەکەم نزیکی ٣٠ کەس کە زۆربەیان منداڵانی کەم تەمەن و بەساڵاچووان بوون، بەھۆی کێشەکانی توندی ھەناسەیی گیانیان بەخت کرد.

لەناو ئەو ٤،٥٠٠ نەخۆشەی کە پێویستیان بە ئاگادارییە پزیشکییەکان ھەبوو، ھەندێکیش لە ڕزگارکەران بوونیان ھەبوو.[١١]

ھەتا ساڵی ٢٠٠٧، سەرجەم ١٣٠ کەس (١٠٩ خەڵکی مەدەنی، ٢١ چەکدار و ھتد) لە کیمیابارانی سەردەشت لە حوزەیرانی ١٩٨٧ گیانیان لە دەستدا. بیست کەس لە چەند سەعاتی یەکەم، دە کەس لە کاتی بردن بۆ شارەکانی دیکە و نزیکی ١٠٠ کەسی تر لە نەخۆشخانەکانی ئێران و ئەورووپا لە درێژەی مانگێک دواتر گیانیان بەخت کرد. لە نێوان ئەو خەڵکە مەدەنییەی کە گیانیان بەخت کرد، ٣٩ کەس تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بوو، کە ١١ کەسیان ژێر ٥ ساڵ بوون. ھەروەھا سی و چوار ژن و کچ گیانیان لە دەستدا.[١٢][١٣]

خەردەل وەکوو ھۆکارێک لێکنادرێتەوە کە ببێتە ھۆی مردن، بەڵکوو ھۆکارێکی لاوازکردنە و تەنیا ٣٪ بۆ ٥٪ دەبێتە ھۆی مردن. زۆر یەک لەو ٩٥٪ەی لە کیمیابارانی سەردەشت زیندوو مانەوە، لە درێژەی چەند ساڵی دواتر بە توندی تووشی کێشە و نەخۆشی جۆراوجۆر، وەکوو کێشەکانی توندی ھەناسەیی، ئازارەکانی چاو، کێشەکانی پێست و ھەروەھا ھەندێک کێشە لە سیستەمی بەرگری لەشی خۆیان بوون.[١٤][١٥]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ عراق در جنگ تحمیلی ٣ ھزار و ٥٠٠ بار ایران را بمباران شیمیایی کرد ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، پایگاە اطلاع‌رسانی قربانیان سلاح‌ھای شیمیایی.
  2. ^ دۆسیەی کیمیابارانکردنی سەردەشت. سەردان لە ڕێکەوتی ٣٠ی ئازاری ٢٠١١. ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Iran Profile - Chemical Chronology 1987". Nuclear Threat Initiative. October 2003. Archived from the original on 2007-04-16. Retrieved 2007-07-01.
  4. ^ هشت‌هزار و 24مصدوم شيميايي سردشت در آمار بنياد شهيد نيستند ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ کردستان آزمایشگاه سلاحهای شیمیایی. سەردان لە ڕێکەوتی ٣٠ی ئازاری ٢٠١١. ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Iranian Chemical Attacks Victims
  7. ^ "«درخت گردو» فیلمی تکان‌دهنده از فاجعه بمباران شیمیایی سردشت". خبرگزاری برنا (بە فارسی). Retrieved 2022-04-28.
  8. ^ "Iran: Tehran's Public Court issues $600 million verdict against US to pay to Sardasht residents". Payvand. 2004-04-28. Retrieved 2007-07-01.
  9. ^ هفتم تير، سالروز بمباران شیمیایی سردشت. سەردان لە ڕێکەوتی ٣٠ی ئازاری ٢٠١١.
  10. ^ سازمان منع سلاح‌هاي شيميايي براي قربانيان سردشت پيام صادر مي‌كند. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی ٢٤ی نیسانی ٢٠١٥. سەردان لە ڕێکەوتی ٣٠ی ئازاری ٢٠١١. ٢٤ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ فرووتەن، عەباس. پێداچوونەوەی پزیشکیی شەڕی کیمیاییی عێراق. تاران، ئێران: زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی بەقییەتوڵڵا، ٢٠٠٣، پەڕەی ١٨٣
  12. ^ Khateri S, Wangerin R. Denied Truths, the story of victims of chemical weapons in Iran, center for women and family affairs. 2008 , ISBN 978-600-5201-13-0
  13. ^ Khateri S. Victims of chemical weapons in Iran – an evaluation on health status of 45,000 Iranian victims of chemical warfare agents. Society for Chemical Weapons Victims Support (SCWVS) (www.scwvs.org), April 2003, ISBN 964-93602-5-5
  14. ^ Khateri S, Ghanei M, Soroush MR, Haines D. Effects of mustard gas exposure in paediatric patients. Long-term health status of mustard-exposed children, 14 years after chemical bombardment of Sardasht. J Burns & Wound Care [serial online] (http://www.journalofburnsandwounds.com), 2003;2(1):11
  15. ^ Ghanei M, Aslani J, Khateri S, Hamadanizadeh K. Public Health Status of the Civil Population of Sardasht 15 Years Following Large−Scale Wartime Exposure to Sulfur Mustard. J Burns &Surg Wound Care [serial online] 2003;2(1):7. Available from: URL: http://www.journalofburns.com . Published March 11, 2003