ھانتەر بایدن
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
| ھانتەر بایدن | |
|---|---|
| بایدن لە ساڵی ٢٠١٤ | |
| جێگری سەرۆکی دەستەی کارگێڕی | |
| لە پۆستدا بووە ٢٦ی تەموزی ٢٠٠٦ – ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٠٩ | |
| سەرۆک کۆمار | جۆرج دبلیو بوش - باراک ئۆباما |
| پاشینە | دۆنا مەکلین |
| ئەندامی دەستەی کارگێڕی ئامتراک | |
| لە پۆستدا بووە ٢٠٠٦ – ٢٠٠٩ | |
| وردەکاریی تاکەکەسی | |
| لەدایکبوون | ڕۆبێرت هانتەر بایدن ٤/٨/١٩٧٠ ویلمنگتۆن، دێلاوێر |
| ھاوسەر(ەکان) | کاثلین بوهل - مێلیسا کۆهین - مێلیسا کۆهین |
| منداڵ(ەکان) | 5، لەنێویاندا نائۆمی بایدن |
| پەروەردە | زانکۆی جۆرج تاون - بەکالۆریۆس لە هونەر - زانکۆی یێڵ - دکتۆرای یاسایی |
| پیشە |
|
| خەڵاتەکان | |
| خزمەت/لق | هێزی دەریایی ئەمریکا |
| ساڵانی خزمەت | ٢٠١٣ - ٢٠١٤ |
| پلە | Ensign |
| بەش | یەدەگی هێزی دەریایی ئەمریکا |

هانتەر بایدن (بە ئینگلیزی: Hunter Biden) ناوی تەواوی ڕۆبێرت هانتەر بایدن لەدایکبووی ٤ی شوباتی ١٩٧٠یەو پارێزەر و بازرگان و هونەرمەندی ئەمریکییە. هەروەها سەرۆکی سندوقی پاراستن و وەبەرهێنەری سندوقی سەرمایەی مەترسی و سندوقی پشکی تایبەت بووە. پێشتر وەک بانکدار و لۆبیست و نوێنەری یاسایی بۆ کۆمپانیاکانی لۆبیکردن کاری کردووە.
هانتەر بایدن کوڕی دووەمی سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن و هاوسەری یەکەمی نیلیا هانتەر بایدنە. لە ساڵی ١٩٧٢ کاتێک هانتەر بایدن تەمەنی دوو ساڵان بوو، ڕووداوێکی هاتوچۆ بووە هۆی گیانلەدەستدانی دایکی کە شۆفێری دەکرد و خوشکە یەک ساڵانەکەی بەناوی نائۆمی بە سەختی بریندار بوون.[١][٢]
ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بابەتێکی لەسەر کۆمپیوتەرێکی لاپتۆپ بڵاوکردەوە کە هی هانتەر بایدن بووە. گوایە لاپتۆپەکە نزیکەی ١٢٩ هەزار ئیمەیڵ و مادەی تێدابووە لەسور گەندەڵی، بەڵام نیویۆرک پۆست هیچ بەڵگەیەکی نەخستە ڕوو. بۆیە دەزگاکانی دیکەی میدیا ڕەتیانکردەوە ئەو هەواڵە بڵاوبکەنەوە، بەهۆی ئەو نەبوونی سەرچاوە.[٣] ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز و ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢دا بڵاویانکردەوە کە هەندێک لەو ئیمەیڵانەی لە کۆمپیوتەرەکەدا دۆزراونەتەوە ڕاستەقینەن.[٤][٥] بەشێک لە ڕەخنەگرانی خێزانی بایدن ڕایانگەیاندووە کە ناوەڕۆکی لاپتۆپەکە گەندەڵی باوکی هانتەر، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکای ئاشکرا کردووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەوە دەرنەکەوتووە.[٦] دواتر ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، هانتەر بایدن لە ساڵی ٢٠١٩، لاپتۆپەکەی کە ئەپڵ بووە، لە دوکانێکی چاککردنەوە لە ویلایەتی دێلاوێر جێهێشتووە.[٧]
ژیانی سەرەتایی و پەروەردە
[دەستکاری]ڕۆبێرت هانتەر بایدن لە ٤ی شوباتی ١٩٧٠ی لەدایک بووە.[٨] دایکی هانتەر بایدن و نائۆمی خوشکە بچووکەکەی لە ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٧٢ بەهۆی ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلەوە گیانیان لەدەستدا.[٩][١٠]هەروەها بایدن و برا گەورەکەی بیو بە سەختی بریندار بوون بەڵام ڕزگاریان بووە. بیو چەندین ئێسکی شکاو لە کاتێکدا هانتەر کەللەسەری شکا و زەبرێکی سەخت بەر مێشکی کەوت.[١١] هەردووکیان چەند مانگێک لە نەخۆشخانە بوون، کاتێک باوکیان لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٧٣ سوێندی یاسایی خوارد بۆ ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا.[١٢][١٣][١٤][١٥] دواتر هانتەر و بیو هانی باوکیان دا بۆ ئەوەی جارێکی تر هاوسەرگیری بکاتەوە.[١٦]
هانتەر بایدن وەک باوک و براکەی لە قوتابخانەی ئامادەیی کاسۆلیکی ئەکادیمیای ئارچمێر لە شاری کلایمۆنت لە ویلایەتی دێلاوێر خوێندوویەتی.[١٧] لە ساڵی ١٩٩٢ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە مێژوو لە زانکۆی جۆرج تاون بەدەستهێناوە.[١٨] لە ماوەی ساڵی دوای تەواوکردنی کۆلێژ، وەک خۆبەخش لە کڵێسایەک لە شاری پۆرتلاند لە ویلایەتی ئۆریگۆن خزمەت دەکات و پاشان کاثلین بوهلی ناسی و لە ساڵی ١٩٩٣ هاوسەرگیری لەگەڵدا کرد.[١٩] دوای ئەوەی بۆ ماوەی ساڵێک لە سەنتەری یاسای زانکۆی جۆرج تاون خوێندوویەتی، گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی یاسای یێڵ و لە ساڵی ١٩٩٦ دەرچووە.[٢٠]
سەرچاوەكان
[دەستکاری]- ↑ «Hunter Biden details lifelong addiction struggle in memoir». AP News (بە ئینگلیزی). ٣١ی ئازاری ٢٠٢١. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}:|archive-url=requires|archive-date=(یارمەتی) - ↑ «n2:0140-0460 - Search Results». www.worldcat.org. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «n2:0190-8286 - Search Results». www.worldcat.org. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Here's how The Post analyzed Hunter Biden's laptop». Washington Post (بە ئینگلیزی). ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}:|archive-url=requires|archive-date=(یارمەتی) - ↑ Benner، Katie؛ Vogel، Kenneth P.؛ Schmidt، Michael S. (١٦ی ئازاری ٢٠٢٢). «Hunter Biden Paid Tax Bill, but Broad Federal Investigation Continues». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Nuzzi، Andrew Rice, Olivia (١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢). «The Sordid Saga of Hunter Biden's Laptop». Intelligencer (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ↑ Gurman، Sadie؛ Linskey، Annie؛ Tau، Byron (٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٣). «Hunter Biden's Courtroom Reversal Extends His Legal Limbo, Political Exposure». Wall Street Journal (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٠٩٩-٩٦٦٠. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ News، A. B. C. «Hunter Biden Denies Ashley Madison Account Using His Email Address Belongs to Him». ABC News (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}:|archive-url=requires|archive-date=(یارمەتی);|دوایین=has generic name (یارمەتی) - ↑ «Biden shows more bark than bite» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٢٨ی ئابی ٢٠٠٨. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Broder، John M. (٢٨ی ئابی ٢٠٠٨). «Biden Opens New Phase With Attack on McCain». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Swinney، Anand Veeravagu,Christian (١ی حوزەیرانی ٢٠١٥). «The Brain Tumor That Killed Beau Biden». The Daily Beast (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite news}}:|archive-url=requires|archive-date=(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ↑ Kruse، Michael (٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩). «How Grief Became Joe Biden's 'Superpower'». POLITICO Magazine (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Biden's prism of loss: A public man, shaped by private grief». AP News (بە ئینگلیزی). ١٨ی ئابی ٢٠١٩. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Thrush، Glenn (٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥). «Remembering Beau Biden». POLITICO Magazine (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Entous، Adam (١ی تەممووزی ٢٠١٩). «The Lives and Losses of Hunter Biden». The New Yorker (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٠٢٨-٧٩٢X. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Seelye، Katharine Q. (٢٥ی ئابی ٢٠٠٨). «Jill Biden Heads Toward Life in the Spotlight». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Entous، Adam (١ی تەممووزی ٢٠١٩). «The Lives and Losses of Hunter Biden». The New Yorker (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٠٢٨-٧٩٢X. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite news}}:|archive-url=requires|archive-date=(یارمەتی) - ↑ Entous، Adam (١ی تەممووزی ٢٠١٩). «The Lives and Losses of Hunter Biden». The New Yorker (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٠٢٨-٧٩٢X. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Entous، Adam (١ی تەممووزی ٢٠١٩). «The Lives and Losses of Hunter Biden». The New Yorker (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٠٢٨-٧٩٢X. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Entous، Adam (١ی تەممووزی ٢٠١٩). «The Lives and Losses of Hunter Biden». The New Yorker (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٠٢٨-٧٩٢X. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list
- ھەڵەکانی شێوازی سەرچاوەی ١: generic name
- لەدایکبووانی ١٩٧٠
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئینگلیز
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز فەڕەنسی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیری
- زیندووان
- ئەو کەسانەی کە برینێکی زەبراویی مێشکیان ھەیە
- بازرگانە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- نووسەرە پیاوە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم