گرێت تیچەر ئۆنیزوکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گرێت تیچەر ئۆنیزوکا
بەرگی یەکەم کتێبی گرێت تیچەر ئۆنیزوکا، تێیدا ئێکیچی ئۆنیزوکا دەردەکەوێت.
グレート・ティーチャー・オニヅカ
(Gurēto Tīchā Onizuka)
چەشنکۆمیدیای دراما[١]
مانگا
نووسەرتوورو فوجیساوا
بڵاوکەرەوەکۆدانشا
دێمۆگرافیاشۆنن
گۆڤارھەفتانەی شۆنن
وەشانی ڕەسەن۱٦ی ئایاری ۱۹۹۷۱۷ی نیسانی ۲۰۰۲
بەرگەکان۲٥
درامای تەلەفیزیۆنی
دەرھێنەرماسایوکی سوزوکی
نووسەرکازوھیکۆ یوکاوا
شەبەکەی ڕەسەنتەلەڤیزیۆنی فوجی
تەلەڤیزیۆنی کانسای
پەخشی ڕەسەن ۷ی تەممووزی ۱۹۹٨ ۲۲ی ئەیلوولی ۱۹۹٨
ئەڵقەکان۱۲ + ۱ی تایبەت
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

گرێت تیچەر ئۆنیزوکا (بە ژاپۆنی: グレート・ティーチャー・オニヅカ، بە رۆماجی: Gurēto Tīchā Onizuka، واتە مامۆستای مەزن ئۆنیزوکا) بە فەرمی بە GTO کورت کراوەتەوە، بریتییە لە زنجیرە مانگایەکی شۆننی ژاپۆنی و لە نووسین و کێشانی توورو فوجیساوایە. مانگاکە بۆ یەکەم جار لە ھەفتانەی شۆنن لە ئاداری ۱۹۹۷ بۆ نیسانی ۲۰۰۲ بڵاوکرایەوە. چیرۆکەکە سەرنج دەخاتە سەر بوسوزوکویەکی پێشووی تەمەن ۲۲ ساڵ ئیکێچی ئۆنیزوکا، کە لە قوتابخانەی ناوەندی دارستانی پیرۆز لە تۆکیۆی ژاپۆن بووە بە مامۆستا. مانگاکە خەڵاتی مانگا کودانشا بۆ شۆننی بردەوە، کە تەواوکەری زنجیرە مانگای پێشووی توورو فوجیساوا شۆنن جونای گومی، و کۆمپانیای خراپە، و کە ھەردووکیان سەرنج دەخەنە سەر ژیانی پێشووی ئۆنیزوکا پێش ئەوەی بێت و لە گرێت تیچەر ئۆنیزوکادا ببێت بە مامۆستا.

بەھۆی بەناوبانگی مانگاکە چەندین بوواری ڕاگەیاندن بۆ GTO دروستکراوە. و لە نێوان ئەم بووارانەدا درامایەکی تەلەڤیزیۆنیی ژاپۆنی کە ۱۲ ئەڵقە پێکدێت دروستکرا و لە تەممووزی بۆ ئەیلوولی ۱۹۹٨ پەخش کرا، و ھەروەھا فیلمێکی زیندوو لە دەرھێنانی ماسایۆکی سوزوکی بەرھەمھێنرا و کانوونی یەکەمی ۱۹۹۹ دەرچوو، ھەروەھا زنجیرەیەک ئەنیمێی تەلەڤیزیۆنی کە لە ٤۳ ئەڵقە پێکدێت لە ژاپۆن لەسەر تەلەڤیزیۆنی فوجی و ئەنیماکس لە حوزەیرانی ۱۹۹۹ بۆ ئەیلوولی ۲۰۰۰ پەخشکرا. درامایەکی تەلەڤیزیۆنی تر لە ژاپۆن لە ۲۰۱۲دا پەخشکرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ GTO Great Teacher Onizuka DVD 1. Right Stuf Inc.. سەردان لە ڕێکەوتی ۳ی حوزەیرانی ۲۰۱٨.