کەس پەرستی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەرێکی سۆڤیەتی کە ستالین دەنوێنێت لە ساڵی Soviet, Azerbaijan, 1938

کەس پەرستی (بە ئینگلیزی: Cult of personality) یان سەرکردە پەرستی کاتێک سەرھەڵدەدات کە ڕژێمێک یان بەشێوەیەکی دەگمەن، کەسایەتییەک- تەکنیکی ڕاگەیاندن، پڕوپاگەندە، درۆی گەورە، دیمەن، ھونەر، نیشتیمانپەروەری، خۆپیشاندانی فەرمی ڕێکخراو و کۆبوونەوە بۆ دروستکردنی وێنەیەکی نموونەیی، پاڵەوانی، مایەی پەرستن لە وێنەی سەرکردە، زۆر جار لەڕێی ماستاوکردن و پیاھەڵدانەوە. کەس پەرستی ھاوشێوەی بەخواکردنە (ئەپۆتیسۆس)، تەنیا ئەوەنەبێت کە پشت بە تەکنیکی کۆمەڵایەتی سەردەم دەبەسترێت بۆ دامەزراندنی، بەگشتی لەلایەن دەوڵەتەوە یان حزبەوە لە دەوڵەتی تاک حزبیدا و دەوڵەتی حیزبی حاکم.

زاراوەکە لە ساڵی ١٩٥٦ زیاتر دەرکەوت، لە گوتارە نھێنییەکەکی نیکیتا خروشچۆڤ بەناویی دەربارەی کەس پەرستی و ئاکامەکانی کە لە کۆتا ڕۆژی کۆنگرەی بیستەمی پارتی کۆمۆنیستی یەکیەتی سۆڤیەت. لە وتارەکەدا، خروشچۆڤ، کە سکرتێری حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت بوو- بەکرداری، سەرکردەی دەوڵەت- ڕەخنەی لە بەنموونەیکردنی ستالین، بەدەرەنجام، ھاوتا کۆمۆنیستەکەی چێرمان ماو، بەوەی کە دژی بیری مارکسیزمە. گوتارەکە دواتر بڵاوکرایەوە و بەشێکبوو لە پرۆسەی ڕیشەکێشکردنی ستالینیزم کە یەکییەتی سۆڤیەت پێیدا تێپەڕی.

زەمینە[دەستکاری]

ئابۆس پریما پۆرتا، سەدەی ١ بەرلەزاین

کەس پەرستی ئیمپراتۆرەکانی ڕۆمای کۆن ئیمپراتۆرەکان و ھەندێک لە ئەندامانی خێزانەکانیانی وەک دەسەڵاتێکی ئاسمانی بەسەر ڕۆمای کۆنەوە دەناساند. بەدرێژایی مێژوو، شا و سەرۆک دەوڵەتەکانی تر زۆر جار لەسەروو سەروئاستی مرۆڤ بنراون و ڕێزێکی زۆر یان لێنراوە. لەڕێی بنەمای مافی خوایی شابوون، بۆ نموونە لە ئەوروپای چاخەکانی ناوەند، دەوترا فەرمانڕەواکان بەویستی خوا دەسەڵاتیان بەدەستبوو. میسیری کۆن، ئیمپراتۆریی یابان، ئیمپراتۆریی ئینکا، ئەزتێک، تبت، سیام(تایلەندی ئێستا)، و ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمی بەتابەت بەوە ناسراون کە پاشاکانیان وەک خواشا دەناساندن.

بڵاوبوونەوەی بیرە دیموکراتی و سێکیولەرەکان لە ئەورووپا و ئەمریکای باکوور لە سەدەکانی ١٨ و ١٩ وایکرد کە زۆر گرانبێت بۆ پاشاکان کە ئەو کاراکتەرە بپارێزن. بەھەرحاڵ، پەرەسەندنی دواتری ماس میدیا، وەک ڕادیۆ، ڕێیدا ڕێبەرە سیاسییەکان وێنەیەکی ئەرێنی خۆیان بەسەر خەڵکدا بسەپێنن کە بەرلەوە ھاوتای نەبوو. لەم ھەلومەرجەدابوو لەسەدەی بیستەم کەزۆرینەی ڕێبازە پەرستراوە بەدناوەکان دەرکەوتن. زۆرجار ئەم کەس پەرستیانە جۆرێکن لە دینی ڕامیاری.[١]

زاراوەی کەس پەرستی لەزمانی ئینگلیزیدا دەبێ لە دەوروبەری ١٨٠٠–١٨٥٠ دا دەرکەوتبێ، دەگەڵ بەکارھێنانی فەرەنسی و ئەڵمانی. لەسەرەتا ھیچ نیازێکی ڕامیاری لەپشت نەبوو بەڵکو لەجێی ئەوە پەیوەست بوو بە ڕۆمانتیزمەوە. بەکار بردنی ڕامیاری دەستەواژەکە بۆ یەکەم جار لە نامەیەکی کارل مارکس بۆ کارکەری ڕامیاری ئەڵمان ولیام بلۆس، لە ١٠ی تشرینی دووەمی ١٨٧٧ دەرکەوت.

ھیچکام لە ئێمە بەقەدەر پوشکەیەکیش ناوبانگمان بەلاوە گرنگ نییە. با بەڵگەیەکت بۆ ئەمە بۆ بێنمەوە: ئەمە بوو ڕقی من بۆ کەس پەرستی کە لەسەردەمی نێونەتەوە، کاتێک بەڵایاوی بوو بە ژمارەیەک لە جوڵە[...] بۆ ئەوەی ڕێزلێنانی خەڵکم پێببەخشێ، ھەرگیز ڕێمنەدا ھیچکام لەمانە بچێتە مەودای گشتی[...]


کۆمەڵێک خەڵکی کۆریای باکورخۆیان چەماندۆتەوە لەبەردەم پەیکەری کیم سوونگ٢(لەلای چەپ) و کیم جۆنگ ئیل (لەلای ڕاست)

ڕۆڵی ڕاگەیاندن[دەستکاری]

ماس میدیا ڕۆڵی ئامرازی بینیوە لە دروستکردنی کەس پەرستی ڕابەری نەتەوەکان.

تۆماس ڕایت لە ساڵی ٢٠١٣ دەڵی

ئەوە ڕاستییە کە سەرکردەی کاریزمایی، بەتایبەتی لە بواری سیاسەت، زیاتر بووە بە بەرھەمی ڕاگەیاندن و خۆ دەرخستن.[٢]

وەک تیشکخستنە سەر ڕاگەیاندن لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕۆبێرت بەڵا ئەمەی لای خوارەوەی دەخاتە سەر

گرانە کە بتوانین بڵێین کە تا چ ڕاددەیەک ڕاگەیاندن دەبێتە ھۆی ڕەنگدانەوەی کەس پەرستی لە سیاسەتی ئەمریکا و تا چ ڕاددەیەک دروستی دەکات. بەدڵناییەوە بەتەنیا ڕاگەیاندن دروستی نەکردووە، بەڵام بەشداری کردووە لە درووستکردنی. لەھەر بارێکدا، کەسایەتی سەرکردە سیاسییەکان بەراددەیەک زاڵە بەسەر سیاسەت لە ئەمریکا کە وێنەی نییە لە جیھانی سەردەم… لە سیاسەتی بەکەسی کراوی ئەم ساڵانەی دوایدا 'کاریزمای' کەسی سەرکردە دەکرێت بە تەواوەتی بەرھەمی نیشاندانی (یا بەدەرخستنی) ڕاگەیاندن بێت.[٣]

پێشانگا[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Palmer, Jan. The Stalin cult: A study in the alchemy of power. Yale University Press. pp. 13–14.
  2. ^ Wright, Thomas A; Lauer, .Tyler L. What is character and why it really does matter. Business Faculty Publications. 2.
  3. ^ www.jstor.org

سەرچاوەکان[دەستکاری]