جامی زامۆرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕیکاردۆ زامۆرا، گۆڵپارێزی ئیسپانی ھەڵگری ناوی خەڵاتەکەیە.

جامی زامۆرا (بە ئیسپانی: Trofeo Ricardo Zamora) خەڵاتێکی تۆپی پێیە، لەلایەن ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانییەوە لە ساڵی ١٩٥٨ دامەزراوە، خەڵاتەکە دەدرێتە ئەو گۆڵپارێزەی کە کەمترین ڕێژەی گۆڵ بەرامبەر بە یاریی ھەیە.[١]

لە ساڵی یەکەمی خەڵاتەکەدا، گۆڵپارێزی براوە دەبوو لە ماوەی وەرزەکەدا لانیکەم ١٥ یاری خول ئەنجام بدات. لە ساڵی ١٩٦٤ سنووری ئەو یارییانەی کە گۆڵپارێزێک دەبوو ئەنجامی بدات بۆ ٢٢ یاریی بەرزکرایەوە، لە ساڵی ١٩٨٣دا بۆ ٢٨ یاری بەرزکرایەوە، وە یاسایەکی تر زیاد کرا ئەو یاسایەی کە گۆڵپارێز دەبێت لانیکەم ٦٠ خولەک لە یارییەکەدا بەژداری بکات بۆ ئەوەی ھەژمار بکرێت.

یاساکان[دەستکاری]

بۆ ئەوەی گۆڵپارێزێک شایستەی جامەکە بێت پێویستە لانیکەم ٢٨ یاری ئەنجام بدات لەکۆی ٣٨یاری خولەکەدا لەماوەی وەرزی دیاری کراو. بۆ ئەوەی یارییەک بە تۆمارکراو ھەژمار بکرێت، گۆڵپارێز پێویستە لانیکەم ٦٠ خولەکی یارییەکە ئەنجام بدات.

براوە لەسەر بنەمای کەمترین ڕێژەی گۆڵ خواردن دیاری دەکرێت. ئەمەش بە دابەشکردنی کۆی ئەو گۆڵانەی لەسەری تۆمار کراون لەوەرزەکەدا بەسەر کۆی ئەو یاریانەی ئەنجامی داون.

ئەکرێ لەیەک وەرزدا دوو گۆڵپارێز خەڵاتەکە ببەنەوە بەمەرجێک ھەمان ڕێژەیان ھەبێت. لەو حاڵەتەدا ھەر گۆڵپارێزەو جامێکی پێ دەبەخشرێت.

جیاواز لەتەواوی خولەکانی تر کلین شێت ھیچ کاریگەریەکی نیە لەسەر دیاری کردنی براوە، یانی ئەکرێ براوە ژمارەی کلین شێتەکانی کەمتر بێ لەڕکابەرەکانی و خەڵاتەکەش بباتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Cover, Thomas M.; Keilers, Carroll W. (1977-10). "An Offensive Earned-Run Average for Baseball". Operations Research. 25 (5): 729–740. doi:10.1287/opre.25.5.729. ISSN 0030-364X. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)