بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ژاڵە ڕەسووڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ژاڵە ڕەسوولەوە ڕەوانە کراوە)
ژاڵە ڕەسوول

ژاڵە لە پەخشی فیلمی ٠٩، ٢٠٢١
لەدایکبوون (١٩٩٤-٠٣-٢٤) ٢٤ی ئازاری ١٩٩٤ (تەمەن ٣٠ ساڵ)
پیشەپێشکەشکار، خانمەکتەر
ھاوسەردیار مەھدی (ھاوسەرگیری ٢٠١٦)

ژاڵە ڕەسوول (لەدایکبووی ٢٤ی ئازاری ١٩٩٤) خانمەپێشکەشکارێکی تەلەڤیزیۆنی و نواندنکارێکی کوردە. ئەو لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی ٢ بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکانی پێشکەش دەکات.[١] ژاڵە بە ڕۆڵی سەرەکی لە زنجیرەدرامای دواشەو (٢٠٢٠) دەرکەوت، زنجیرەکە لە دەرھێنانی کارۆخ ئیبراھیم بوو، لە مانگی ڕەمەزان لە کەناڵی کوردماکس پەخشکرا. لە ساڵی ٢٠٢١، لە فیلمی ٠٩ لە پاڵ ھەریەکە لە شوان عەتووف و ماھیر حەسەن بە ڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت.[٢][٣]

ژیانی کەسی

[دەستکاری]

ژاڵە ڕەسووڵ لەگەڵ دیار مەھدی، ڕاگەیەندنکار لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی ٢ ھاوسەرگیری کردووە.[١]

کارەکان

[دەستکاری]

وەک پێشکەشکار

[دەستکاری]
ناوی بەرنامە کەناڵ تێبینی
تووپڵەس ئێن ئاڕ تی ٢ [٤]
ژەمی ژاڵە ئێن ئارتی ٢ [٥]
تاڵ و شیرین ئێن ئارتی ٢
ناو و ناوبانگ ئێن ئارتی ٢

وەک نواندنکار

[دەستکاری]
کار جۆر ساڵ سەرچاوەکان
دواشەو درامای تەلەڤیزیۆنی ٢٠٢٠ [٦]
٠٩ فیلم ٢٠٢١ [٢]
خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا فیلم ٢٠٢٤ [٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «پێشکەشکارە شۆخ و شەنگەکەی ئێن ئارتی دوو بەم ڤیدیۆیە ئینستاگرام سەرقاڵ دەکات». speemedia.com. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا Corporation، Nalia. «ترەیلەری فیلمی 09 بڵاوکرایەوە». nrttv.com. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «لەسەر نمایشی فیلمی 09 بڕیاردرا». www.zamenpress.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «خانمە پێشکەشکارە شۆخەکەی NRT2 بەم وێنەیە ھەموان سەرسام دەکات». speemedia.com. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  5. ^ Corporation، Nalia. «باشترین ھاوڕێی ژاڵە کێیە؟». www.nrttv.com. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ ژاڵە رەسوڵ و سۆران ئیبراھیم وەڵامی رەخنەکانی درامای دواشەو دەدەنەوە، ماڵپەڕی خەندان، لە ڕۆژی 17/05/2020 بڵاوکراوەتەوە.
  7. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/culture/270620231. لە ١ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

ژاڵە ڕەسووڵ لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان