ڕەشەکوژیی کۆبانی
ڕەشەکوژی کۆبانی | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە گەمارۆی کۆبانی | |||||||
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
بە پشتیوانی: | دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام | ||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
ساڵح موسلیم[٣] | ئەبو عەلی ئەنباری | ||||||
ھێز | |||||||
نەزانراو | ٨٠-١٠٠ چەکدار[٢] | ||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
٣٥-٣٧ کوژراو[٤] | ٧٩–٩٢ کوژراو (١٢ چەکداری بۆمبڕێژکراو), ١ بەدیل گیرا[٢][٥] | ||||||
سەروو ٢٢٣ ھاوڵاتی مەدەنی کوژران لەگەڵ زیاتر لە ٣٠٠ ھاوڵاتی کە برینداربوون[٤][٥] |
ڕەشەکوژیی کۆبانی کۆمەڵێک ھێرش و کردەی خۆکوژی بوو بۆ سەر ھاوڵاتیانی مەدەنی کورد لە شاری کۆبانی کە لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ئەنجام دران، ھێرشەکان لە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی حوزەیرانەوە دەستیان پێکردوو و لە ڕۆژی ھەینی ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥ کۆتاییان پێھێندرا.[٦][٧][٨] ھێرشەکان تاوەکو ٢٨ی حوزەیران بەردەوام بوون و دوا یەکەی چەکدارانی داعش لە ڕۆژی ٢٩ی مانگدا کوژران. ھێرشەکان بوونە ھۆی کوژرانی ٢٢٣-٢٣٣ ھاوڵاتی مەدەنی، ھەروەھا ٣٥-٣٧ چەکداری کورد[٤] و لانیکەم ٧٩ ھێرشکەری داعش کوژران.[٥] ئەم ھێرشە دووەم گەورەترین کوشتاربوو کە داعش ئەنجامی دابێت لەوەتەی لە حوزەیرانی ٢٠١٤ خەلافەتەکە ڕاگەیەندرا.[٩]
پێشەکی
[دەستکاری]یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢ دا کۆبانییان کۆنترۆڵ کرد.[١٠] لە مانگی تەمموزی ٢٠١٢ەوە کۆبانی لەژێر کۆنترۆڵی کورددا بوو، یەپەگە و سیاسەتمەدارانی کورد داوای ئۆتۆنۆمییان دەکرد بۆ کۆبانی و بە بەشێک لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریایان دادەنا.[١١] دوای ئەوەی لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٤ چەند ھێرشێکی بچووک کرایە سەر کۆبانی، لە ٢ ی تەممووزدا کۆبانی و گوندەکانی دەوروبەری کەوتنە بەر ھێرشی چڕی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام.[١٢] لە ١٦ی ئەیلوولدا داعش دووبارە دەستی کردەوە بە گەمارۆکەی لە ڕۆژئاوا و باشووری شارەکەوە.
کانتۆنی کۆبانی ماوەی چەند مانگێک لەژێر پەلاماری چەتەکانی داعش بوو. لە ئەیلولی ٢٠١٤دا چەکدارانی داعش زۆربەی کانتۆنی کۆبانییان داگیرکرد و زیاتر لە ١٠٠ گوندی کوردییان داگیرکرد.[١٣][١٤] لە ئەنجامی داگیرکاری داعش، زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار پەنابەری کورد لە کانتۆنی کۆبانیوە بەرەو تورکیا ھەڵھاتن.[١٣]
لە گوندەکانی ژێر کۆنترۆڵیان، چەکدارانی داعش کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا و ژنانیان ڕفاند.[١٤] لەگەڵ ئەوەشدا چەکدارانی داعش نەیان توانی تەواوی کانتۆنەکەیان داگیربکەن بەھۆی ئەوەی ھێزەکانی یەپەگە و یەپەژە توانییان بەرگری لە شاری کۆبانی و چەند شوێنێکی نزیک بکەن. دوای چەند ھەفتەیەک لە دەستەوەستانی، ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا دەستی کرد بە بەئامانجگرتنی ھێزەکانی داعش لە کۆبانی و لە ٥ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێرشەکان چڕوپڕتر بوونەوە. ھێرشەکانی ھاوپەیمانان یارمەتی یەپەگە و یەپەژەیدا چەکدارانی داعش لە ژمارەیەک بەشی شارەکە تێکبشکێنن و وایان لێبکەن بکێشێنەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکان داعش ناچار بە کشانەوە کرا لە زۆربەی کۆبانی تا ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ و بەو شێوەیە گەمارۆکە تێکشکێندرا.[١٥][١٦] تل ڕۆژی ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە تەواوی شاری کۆبانییان دووبارە کۆنترۆڵکردبووەوە[١٧] و لەو کاتەوە شارەکە لەژێر کۆنترۆڵی یەپەگەدایە.
لە ماوەی ئایار و حوزەیرانی ٢٠١٥دا، ھێزەکانی یەپەگە و ھاوپەیمانان چەندین ناوچەی گەورەیان لە باکووری سوریا دەستبەسەردا گرت لە رۆژاوای پارێزگای حەسیچە و ھەرێمی گرێ سپی و بەم شێوەیە ھەردوو کانتۆنی جزیرە و کانتۆنی کۆبانییان بەیەک بەستەوە.
ڕەشەکوژی
[دەستکاری]ھێرشەکە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥ دەستیپێکرد کاتێک چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان لە کۆبانێ تەقاندەوە، کە نزیک بوو لە خاڵی سنووری تورکیا.[١٨] ھێزە کوردییەکان و حکومەتی سووریا بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ئۆتۆمبێلەکان لە سنووری تورکیاوە چوونە ناو شارەکەوە بەڵام تورکیا رەتیکردەوە.[١٩] نزیکەی ٨٠-١٠٠ چەکداری داعش لە ھێرشەکەدا بەژداربوون.[٢] لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥، چەکدارانی داعش بە پێنج ئۆتۆمبێلەوە چوونە ناو کۆبانی، چەکدارەکان جلی ھێزەکانی ئاسایشی کوردیان پۆشیبوو، دوای ئەوەی دزەیان کردە ناو شارەکە چەکدارەکان بە تفەنگ و ئاڕ پی جی دەستدرێژی گولـلەیان لە خەڵکی سڤیل کرد.[٢٠][٢١]
داعش ھەروەھا لە گوندی بەرخ بۆتان، کە نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر لە باشووری کۆبانییە، کۆمەڵکوژییەکی ئەنجام دا و بە لایەنی کەم ٢٣ کوردیان کووشت لەنێویاندا ژن و منداڵ ھەبوون.[٢٢] وتەبێژێکی کورد ڕۆژی دواتر بە میدیاکانی ڕاگەیاند کە ھێشتا چەکدارەکان لە سێ شوێنی ناو شاری کۆبانیدا ماون ، لەوانە لە نەخۆشخانەیەکی جەنگی.[٢٣] بەپێی ڕاپۆرتەکان زیاتر لە ١٠٠ بارمتە لەلایەن شەرڤانانی داعشەوە گیرابوون یان بەھۆی شەڕە تەقەوە گیریان خواردبوو.[٢٣]
شەڕەکە لە شاری کۆبانێ بۆ ماوەی ٣ ڕۆژی دیکە بەردەوام بوو و لەو ماوەیەدا زۆربەی ھێرشبەرانی داعش کوژران، ١ چەکداریان لەلایەن یەپەگەوە بە دیل گیرا،[٥] و ٧ چەکداریش بەرەو تورکیا ھەڵھاتن.[٢]
لە نیوەڕۆی ٢٩ی حوزیران کۆتا یەکەی ھێرشبەرانی داعش کووژران لە شاری کۆبانی.[٢]
قووربانیان
[دەستکاری]لە سەرەتادا ھەواڵی کوژرانی ١٦٤ کەس و برینداربوونی ٢٠٠ کەس بڵاوبووەوە کە ئەمە ھێرشەکەی دەکرد بە یەکێک لە گەورەترین کوشتارگەکانی ھاوڵاتیانی مەدەنی لە باکوری سووریا.[٢٠] لە کۆتا ئاماری ھێرشەکە سەروو ٢٢٣ ھاوڵاتی مەدەنی بە کوژراو دانران لەگەڵ زیاتر لە ٣٠٠ ھاوڵاتی کە برینداربوون.[٥]
کاردانەوەکان
[دەستکاری]خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوا – ڕێدور خەلیلی گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕایگەیاند "داعش ھێرشێکی خۆکوژی بە کۆمەڵ ئەنجام دەدات، نەک بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆبانێ و داگیرکردنی، بەڵکو بۆ کوشتنی گەورەترین ژمارەی ھاووڵاتیانی سڤیل ".[٢٣]
تورکیا – بەپێی ھەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن تورک، ئەردۆغان لە خوانێکی ڕۆژوو شکاندن بە گروپێکی بازرگانی وتووە: "کەس مافی ئەوەی نییە تورکیا و تیرۆر پێکەوە ناوبێنێت... دوای ئەو ھێرشە قیزەوەنانە، دەبینین کە ئەوانەی نزیک لە ڕێکخراوە جوداخوازەکانن، بە وتەیەکی دیکە، پارتی سیاسی، ھەڵمەتێکی ناوزڕاندن و بوختانیان گرتووەتە بەر کە ھیچ بنەما و ئەخلاق و سنوورێکی نییە و گرنگی بەوە نادەن کە گەلەکەمان دەکاتە ئامانج"، ئەردۆغان ئەمەی گووت لە بەرامبەر تۆمەتەکانی ھەدەپە.
- پارتی دیموکراتی گەلان – فیگەن یوکسەکداغی ھاوسەرۆکی ھەدەپە گووتی "حکومەتی تورکیا چەندین ساڵە پشتگیری لە دەوڵەتی ئیسلامی ئیسلامی کردووە و کۆمەڵکوژییەکەی ئەمڕۆش بەشێکە لەو پشتیوانییە".
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Operation Inherent Resolve Strike Updates». United States Department of Defense. June 26, 2015. لە ڕەسەنەکە لە January 28, 2015 ئەرشیڤ کراوە. لە June 27, 2015 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
،|date=
، و|archivedate=
(یارمەتی) - ^ ئ ا ب پ ت ج «SYRIA and IRAQ NEWS». Peter Clifford Online. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە. ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Paula Astih (November 7, 2014). «Kurdish PYD leaders says Peshmerga "effective" in Kobanê fight». Asharq al-Awsat. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا ب IS fighters stage surprise attack on key Syrian border town
- ^ ئ ا ب پ ت «79 IS killed in Ein al-Arab"Kobane", and an Egyptian captive reveals the mission details». SOHR. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Pro-Kurdish party says Kobani 'massacre' reflects Turkish support for ISIL». euronews. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Islamic State kills at least 145 civilians in Syria's Kobani». Reuters. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Kobani 'massacre' reflects Turkish support for ISIS: Pro-Kurd party». The Daily Star Newspaper - Lebanon. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ CNN Staff (٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥). «Rights group: ISIS attack on Kobani is 'second largest' - CNN.com». CNN. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|نووسەر=
has generic name (یارمەتی) - ^ «More Kurdish Cities Liberated As Syrian Army Withdraws from Area». Rudaw. 20 July 2012.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «NATO's Secret Kurdish War: Turkey Prepares Iraq-Style Attacks Inside Syria – OpEd – Eurasia Review». لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «What's happening in Kobane?». Kurdish Question. 6 July 2014. لە ڕەسەنەکە لە 7 January 2015 ئەرشیڤ کراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
و|archivedate=
(یارمەتی) ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ ئ ا «Isis onslaught against Kurds in Syria brings 'man-made disaster' into Turkey». The Guardian. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ ئ ا IPD Group. «ISIL seizes 21 Kurdish villages in northern Syria, close in on Kobanî – World News Report». لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Kurds drive Islamic State out of Syria's Kobani - The Times of Israel». The Times of Israel. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ sohranas. «YPG retakes the entire city of Ayn al- Arab "Kobani" after 112 days of clashes with IS militants». Syrian Observatory For Human Rights. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «U.S. general says Syrian town of Kobani taken from Islamic State». Reuters. لە ڕەسەنەکە لە ١ی شوباتی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «ISIL on 24-hour 'killing rampage' in Syria's Kobane». aljazeera.com.
- ^ «Syria crisis: IS re-enters Kurdish-held city of Kobane». ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Patrick Cockburn (٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥). «Isis in Kobani: Why we ignore the worst of the massacres». Independent Voices (opinion).
- ^ «ISIS commits major massacre in Syria's Kobani: activists». Daily Star Lebanon.
- ^ «IS 'executes 23 Kurds' in village near Syria's Kobane». Yahoo News.
- ^ ئ ا ب Kareem Shaheen. «Kurdish forces besiege Isis fighters in Kobani after massacre of civilians». the Guardian. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.