ڕێژیمی سیاسیی ئێران (کتێب)
بەشێکی ناوەڕۆکی ئەم وتارە وەک بانگەشە و ڕێکلام نووسراوە. تکایە یارمەتیی باشترکردنی بدە بە لابردنی ناوەڕۆکی بانگەشەئامێز و بەستەرە دەرەکییە نابەجێیەکان، لەڕێی زیادکردنی ناوەڕۆکی ئینسایکڵۆپیدیایی لە ڕوانگەیەکی بێلایەنەوە. ئەگەر دەزانیت، تەواوی وتارەکە بانگەشەیە، بە دانانی {{سڕینەوە|ڕێکلام}} پێشنیازی سڕینەوەی بدە. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
[[|وێنۆک|
ناوی کتێب | رێژیمی سیاسیی ئێران: لە نێوان ئۆتۆریتاریزم و تۆتالیتاریزم دا[١] |
نووسەر | دیلان ھەردی |
زمان | کوردی، فەڕەنسی |
ژمارەی لاپەڕە | ٢٠٠ |
رێکەوتی دەرچوون | ٢٠١٩ |
شوێنی دەرچوون | ھەولێر |
دەزگای چاپ | ناوەندی ئاوێر |
بوار | زانستی سیاسیی |
]] رێژیمی سیاسیی ئێران: لە نێوان ئۆتۆریتاریزم و تۆتالیتاریزمدا، کتێبێکی ئاکادێمییە لە نووسینی دیلان ھەردی کە بە دوو زمانی کوردی و فەڕەنسی بڵاو کراوەتەوە. ناوەرۆکی ئەو کتێبە کە توێژینەوەیەکی زانستییە و لە زانکۆی لیل لە فەڕەنسا ئەنجام داروە، باسی تایبەتمەندییەکانی ڕێژیمی سیاسیی ئێران دەکا و لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی دێموکراسی، ئۆتۆریتاریزم و تۆتالیتاریزم بەراوردی دەکا.[١]
ناوەرۆکی کتێب
[دەستکاری]ئەم کتێبە لە سێ بەشی سەرەکی پێکھاتووە: لە بەشی یەکەمدا، دوای شیکردنەوەیەکی کورتی ھۆکارەکانی سەرھەڵدانی شۆڕشی ١٩٧٩ و نووسینەوە و چەسپاندنی دەستووری بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامی، شیکاری بۆ دامەزراوە بنەڕەتییەکانی دەسەڵات کراوە. ئەوەش بە مەبەستی دەستنیشانکردنی توخمە پێکھێنەرەکانی ئەو کۆمارەو ھەروەھا زانینی ئەوەی کە ئایا کۆماری ئیسلامی کۆمارێکی دێمۆکراتە یان نادێمۆکرات؟ لەو بەشەدا سەرنج دراوەتە سەر ھەندێک بابەتی گرنگ وەکوو مادەکانی دەستووری ئێران، ناڕوونی لە جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان، ڕۆڵی سەرەکیی دامەزراوە مەزھەبییەکان و ھەروەھا دەسەڵاتی بێ سنووری وەلی فەقیھ.[٢] لە بەشی دووھەمدا، سەرنج دراوەتە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆریتاریزم لەناو سیستەمی سیاسیی و ئابووری ئێراند: لە لایەک، شیکردنەوەی پلۆڕاڵیزم و باڵباڵێن (فاکسیۆنالیزم) و ھەروەھا دۆخی خراپی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە لایەکیتر، شیکردنەوەی سیستەمی ئابووری ئێران کە لەگەڵ ئەوەشدا کە سیستەمێکی دەوڵەتییە بەڵام چەند دامەزراوەی ئایینی و نیزامی دەستیان بە سەردا گرتووە. لە کۆتایی و لە بەشی سێھەمدا، تایبەتمەندییەکانی تۆتالیتاریزم لە سیستەمی سیاسیی ئێراندا دەستنیشان کراون. لە لایەکەوە، ھۆکارەکانی تیۆریزەکردن و داڕشتنەوەی پڕەنسیپی ویلایەتی فەقیھ وەکوو ئایدۆلۆژیای دەوڵەتی و چۆنییەتی چەسپاندنی ئەو پڕەنسیپە لە دەستووری بنەڕەتی کۆماری ئیسلامیدا و لە لایەکیترەوە، سەرنجدان بەوەی کە چلۆن دەوڵەت بە کەڵکوەرگرتن لە ھێز، تەیارکردنی جەماوەر، سەپاندنی ڕێسای ئایینی، سەرکوت، لەسێدارەدان و تۆقاندن، ھەوڵ دەدا کۆنتڕۆڵی تەواوی کۆمەڵگا بە ژیانی کەسیی تاکەکانیشەوە بگرێتە دەست.[١]
بابەتە پەیوەندیدارەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب ھەردی، دیلان (٢٠١٩). رێژیمی سیاسیی ئێران: لە نێوان ئۆتۆریتاریزم و تۆتالیتاریزم دا. ھەولێر: ناوەندی ئاوێر. pp. ١–١٢.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ھەردی، دیلان (٢٠٢٠). دەسەڵاتی بێسنووری وەلی فەقیھ. رۆژنامەی کوردستان. pp. http://www.kurdistanukurd.com/?p=51717.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)