یاس خدر
یاس خدر | |
---|---|
بە عەرەبی: ياس خضر علي القزويني الحُسيني | |
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٨ نەجەف، عێراق |
مردن | ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ بەغدا، عێراق | (٨٥ ساڵ ژیاوە)
شوێنی ناشتن | وادی ئەلسەلام |
باوک | خدر قەزوینی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی |
پیشە | گۆرانیبێژ |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٦١ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ |
ئایین | ئیسلام |
ئامێری مۆسیقا | دەنگ |
یاس کوڕی خدر کوڕی عەلی ئەلقەزوینی ئەلحوسێنی (١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٨ – ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣) گۆرانیبێژی عێراقی بوو لە شاری نەجەف لەدایکبووە، نازناوی “صوت الأرض - دەنگی زەوی” پێدراوە، لە ساڵی ١٩٦١ دەستی کردووە بە کاری هونەری ویەکەم گۆرانی لە ساڵی ١٩٦٣ گوتووە بەناونیشانی "الهدل" کە لەو کاتەدا لەلایەن ڕادیۆی هێزە چەکدارەکانەوە پەخش دەکرا، دواتر گۆرانیەکی تری گوتووە بە ناونیشانی “ابو زرقة”و چەندەها گۆرانی و ئەلبوومی تری بڵاوکردۆتەوە وبەردەوام بووە، “تایبین” - “اە یا لیل” یەکێک بوون لە گۆرانیە بەناوبانگەکانی، یاس خدر بە یەکێک لە گرنگترین کەسایەتییە هونەرییەکان دادەنرێت لە عێراق و جیهانی دەوڵەتی عەرەبیدا بەهۆی دەنگە بەهێزەکەی و کارە هونەریەکانیەوە کە کاریگەرییەکی ڕوونی لەسەر هونەری عێراق بە تایبەتی و هونەری عەرەبی بە گشتی بەجێهێشت کە لە جیهانی دەوڵەتی عەرەبیدا بە “باڵیۆزی گۆرانیبێژی عێراق” دادەنرا ، وە کارە هونەریەکانی تەنها لە عێراق و جیهانی دەوڵەتی عەرەبی کۆتایی نەهات بەڵکو درێژەی کێشا بۆ وڵاتانی دیکەی وەک ئوسترالیا و بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دوای ئەوەی بینەر و خۆشەویستیەکی زۆری لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بەدەستهێنا وای لێکرد ببێتە یەکێک لە ئەستێرە گەورەکانی گۆرانی وتن لە عێراق، لە شەوی ١ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٣ بەهۆی تێکچوونی تەندروستی دڵیەوە لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی “شاری پزیشکی بەغدا” کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی “وادي السلام” لە شاری نەجەف بە خاک سپێردرا.
تەندروستی و مردن
[دەستکاری]لە ١٦ی ئابی ٢٠٢٣، لە ئەنجامی پاشەکشەی تەندروستی و جەڵدەی دڵی سەختەوە چووەتە بەشی زیندووکردنەوەی پزیشکی (ردهة الإنعاش الطبي) لە ناوەندی ئیبن ئەلبیتار بۆ نەشتەرگەری دڵ لە بەغدا. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣، یاس خدر لە ناوەندی ئیبن سینا بۆ زیندووکردنەوەی لە نەخۆشخانەی فێرکاری بەغدا لە شاری پزیشکی بەغدا گواسترایەوە و لە شەوی ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ کۆچی دوایی ڕاگەیەندرا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «ياس خضر»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢ی ٩ی ٢٠٢٣.