دوا ڕۆژەکانی بابلۆ
ڕواڵەت
| دوا ڕۆژەکانی بابلۆ | |
| | |
| دەرھێنەر | شوان کەریم |
|---|---|
| بەرھەمھێنەر | سۆران عوسمان |
| ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠٢٢ |
| ماوەی فیلم | ١٠٤ خولەک |
| وڵات | کوردستان |
| زمان | کوردی |
دوا ڕۆژەکانی بابلۆ شانۆگەرییەکی کۆمێدیای ڕەش-درامی کوردییە لە دەرھێنانی شوان کەریم، بەرھەمھێنانی سۆران عوسمانە.[١][٢] شانۆگەرییەکە لە ١٤٠ خولەک پێک دێت، ھەر یەکە لە ڕێشان حەمۆ، ڕووبار خالید، سۆران ئەکرەم، تاھیر عەبدولواحید و ھەنار کامەران ڕۆڵی تیدا دەگێڕن.[٣]
یەکەم نمایشی شانۆکە لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢ لە سلێمانی دەست پێکرد،[٤][٥] و ماوەی ٥٥ ڕۆژ لە نمایشکردن لە سلێمانی بەردەوام بوو، ژمارەی بینەرانی شانۆگەرییەکە ٢٦٠٠٠ کەسی لە سلێمانی تێپەڕاند.[٣] دواتر لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، نمایشەکە لە ھەولێر دەستی پێکرد[٦] و ٣٠ تەممووز دوای ٣٥ەمین نمایش، لە ھەولێر کۆتایی بە کاری خۆی ھێنا. درێژەی نمایشی شانۆکە لە شاری کەرکووک بوو کە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە سەنتەری ڕۆشنبیریی کەرکووک دەستی پێ کرد و ٩ی مانگ کۆتایی پێ ھات.

ئەکتەرەکان
[دەستکاری]- ڕێشان حەمۆ
- ڕووبار خالید
- سۆران ئەکرەم
- مەستان مەریوان
- تاھیر عەبدولواحید
- ساڤان عبولرەحمان
- ڕۆژان کارزان
- فەرھاد سەعدی
- ھەنار کامەران
- ڕەنجدەر سەعد
- تێشوو نامیق
- ژیوەر حسێن
- ڕۆژ ئازاد
- سەرخان یاسین
- سێوان یاسین
- نێچیر خەلیل
پێشانگا
[دەستکاری]- دیمەنێک لە شانۆگەریی دوا ڕۆژەکانی بابلۆ.
- ھونەرمەند شوان کەریم، دەرھێنەری شانۆگەریی دوا ڕۆژەکانی بابلۆ.
- ھونەرمەند لاوک ئەبووبەکر، یاریدەدەری دەرھێنەری نمایشی دوا ڕۆژەکانی بابلۆ.
- بینەرانی شانۆیی دوا ڕۆژەکانی بابلۆ.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Corporation، Nalia. «ئیڤێنتی شانۆیی 'دوا ڕۆژەکانی بابلۆ' بەڕێوەچوو». nrttv.com. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ نمایشی دوا ڕۆژەکانی بابلۆ لە شاری سلێمانی (بە کوردی)، لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە
- 1 2 «تاوەکو مانگێک شانۆگەریی دواڕۆژەکانی بابلۆ لە ھەولێر بەردەوام نمایشدەکرێت». www.rudaw.net. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «2سەرەتا». بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «ئەمڕۆ لە سلێمانی 'دوا ڕۆژەکانی بابلۆ' نمایش دەکرێت». www.rudaw.net. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ ferman. «لە ھەولێر شانۆگەریی دوا ڕۆژەکانی بابلۆ نمایش کرا». regaykurdistan.com (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.