ڕێبوار سەعید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕێبوار سەعید (لەدایکبووی ١٩٦٢ لە تەوێڵە، ھەڵەبجە)[١] ھونەرمەندێکی شێوەکاری کوردە. ڕاگری کۆلێژی ھونەرەجوانەکانە لە زانکۆی سلێمانی. سەرۆکی ڕێکخراوی ھونەریی ئارت ئین کۆمۆنە لە لەندەن، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی باڵندە بارانە لە فەڕەنسا، ئەندامی ھەمیشەیی ڕێکخراوی کولتووریی میلیونیم ئەوەردە. خاوەنی خەڵاتی باشترین پڕۆژەی ھونەریی ماستەرە لە دانیشگای میدل سیکس لە لەندەن لە ساڵی ١٩٩٩، خاوەنی بڕوانامەی باشترین پڕۆژە سەرکەوتووەکانی میلیۆنیم ئەوەردە لە ساڵی ٢٠٠٣ لە بەریتانیا.[٢]

ژیان[دەستکاری]

ڕێبوار سەعید لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٢ی شارۆچکەی تەوێڵەیە و ساڵی ١٩٩٧ کۆلێژی ھونەری لە لەندەن تەواو کردووە و ساڵی ١٩٩٩ لە زانکۆی میدڵ سیکس بڕوانامەی ماستەری بەدەستھێناوە. ساڵی ١٩٨٣ بۆ ساڵی ٢٠١٠ بەشداری زیاتر لە ٥٠ پێشانگای ھاوبەشدا لە سلێمانی، ھەولێر، تاران، پاریس، ئیسپانیا، لەندەن، کەنەدا، ئەمریکا، تۆکیۆ و پۆڵۆنیا کردووە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ دواین تابلۆی ساڵ پێشکەشی سێوان کرا. speemedia.com.
  2. ^ وردەکاریی پڕۆژەی "هەزار و یەک وێنە-هەزار و یەک وشە"ـی ڕێبوار سەعید. rudaw.net.
  3. ^ "دواین تابلۆی ساڵ پێشکەش بە سێوانى كرا". wishe.net. 2022-07-25.