ڕێبوار خالید
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
ڕێبوار خالید (لەدایکبووی ٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٥ لە سلێمانی، ھەرێمی کوردستان) وێنەکێش، شاعیر، پەیکەرتاش، وێنەگر و دیزاینەرێکی کوردە.
ژیان
[دەستکاری]ڕێبوار خالید لە ٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٥ لە گەڕەکی گوێژەی شاری سلێمانی لەدایک بووە. کشتوکاڵی خوێندووە و ساڵی ١٩٨٠ کۆلێجی تەواو کردووە.
بەرھەمەکان
[دەستکاری]ساڵی ١٩٧٠ دەستی بە کاری ھونەری کردووە. پۆرترەی زیاتر لە ٣٠٠ کەسایەتیی ناوداری کوردی پارچەکانی کوردستان و جیھانی لە بوارەکانی ئەدەبی، ھونەری، مێژوویی و ڕۆژنامەگەری، بە یارمەتی تەکنۆلۆژیا کێشاوەتەوە و ھەنووکەش بەردەوامە. ھونەری دیجیتاڵ شێوازی تایبەتی کاری ئەو ھونەرمەندەیە.
کارەکان
[دەستکاری]- بەشداریکردن لە پێشانگاکانی زانکۆی سلێمانی و زانکۆکانی ئێراق
- کردنەوەی پێشانگای تایبەت بەخۆی لە کوردستان، سوید و ئێران
- بەڕێوەبردنی پێشانگای (شانازییەکان دەگەڕێنەوە شار) لە مۆزەخانەی ئەمنەسوورەکان لە ڕێکەوتی ١–٦ی ئازاری ٢٠١٨[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ شانازییەکان دەگەڕێنەوە شار[بەستەری مردوو]، خاک تیڤی، ٢١ی شوباتی ٢٠١٨ بڵاو کراوەتەوە.