ڕاڵف ماچیۆ
ڕاڵف ماچیۆ | |
---|---|
لەدایکبوون | ڕاڵف جۆرج ماچیۆ جونیەر ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٦١[١] ھەنتینگتن، نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٧٩–ئێستا |
ھاوسەر | فیلیس فیێرۆ (ھاوسەرگیری ١٩٨٧) |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
ڕاڵف جۆرج ماچیۆ جونیەر (/ˈmɑːtʃioʊ/، ئیتاڵی: [ˈmakkjo] ما-کیۆ؛ لەدایکبووی ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٦١) ئەکتەرێکی ئەمریکییە کە بەھۆی ڕۆڵی دانیەڵ لاروسۆ لە سێ فیلمی منداڵە کاراتییەکەدا و کۆبرا کای، کە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی پاشکۆی سێ فیلمەکەیە، باشتر ناسراوە. ھەروەھا ناسراویشە بە ڕۆڵی جۆنی کەید لە The Outsiders، جێرێمی ئاندرێتی لە Eight Is Enough، بیڵ گامبینی لە My Cousin Vinny، یووجین مارتۆن لە Crossroads، ئارچی ڕۆدریگێز لە Ugly Betty، و ڕۆڵی پاڵپشتی ئەفسەر ھادیکس لە The Decue.
ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]ماچیۆ لە ھەنتینگتن، نیویۆرک لەدایکبووە.[١] کوڕی ڕۆزالی (née دێسانتیس) و ڕاڵف ماچیۆ سینیەرە، کە خاوەنی لەوەڕگایەک بوو.[٢][٣] باوکی لە ڕەچەڵەکی نیوە ئیتالیایی و نیوە یۆنانییە،[٤] و دایکیشی لە ڕەچەڵەکی ئیتالیاییە.[٥] لە تاقیکردنەوەیەکی سەر شاشەی ١٩٨٠دا، ماچیۆ ئاماژەی داوە کە خێزانەکەی خەڵکی ناپۆلین.[٦]
پیشە
[دەستکاری]ماچیۆ دەستیکرد بە فێربوونی سەمای نووکی پەنجە لە تەمەنی ٣ ساڵیدا و دۆزیەوە کە ١٦ ساڵ بوو.[١] کاستکرا بۆ ڕۆڵی جێرێمی ئاندرێتی لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی Eight Is Enough.[١] دوای تەواوبوونی Eight Is Enough، ڕۆڵی جۆنی کەیدی لە فیلمی The Outsidersی ساڵی ١٩٨٣دا بردەوە.[١] بەھۆی ئەو ڕۆڵەوە ھەڵبژێردرا بۆ ڕۆڵی دانیەڵ لاروسۆ لە فیلمی ١٩٨٤ی مناڵی کاراتێ و دوو بەشەکانی تری، The Karate Kid II و The Karate Kid Part III.[١] ماچیۆ دەرکەوت لە فیلمی Crossroadsی ١٩٨٦، بە بەرجەستەکردنی ڕۆڵی یووجین مارتۆنی قوتابیی مۆسیقا. ھەروەھا لە ١٩٦٨دا، ماچیۆ ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە Cuba and His Teddy Bear l، شان بە شانی ڕۆبێرت دێ نیرۆ.[١][٧] لە ١٩٩٢دا، ڕۆڵی سەرەکی گێڕا بەرامبەر جۆ پێشی و مارسا تۆمەی لە فیلمی بەناوبانگی کۆمێدیی My Cousin Vinny، بە ڕۆڵگێڕانی بیڵی گامبینی، کە بە ھەڵە تۆمەتبار دەکرێت بە کوشتن کاتێک دەچێتە شارۆچکەیەکی ئەلاباما.[١] لە ١٩٩٦دا، ماچیۆ ڕۆڵی سەرەکیی جەی. پێرێپۆنت فینچی نمایشکرد لە موزیکاڵی ١٩٦٢ی How to Succeed in Business Without Really Tryingی براوەی خەڵاتی تۆنیدا، و ستایش کرا. لە ئاماژەدانی نمایشەکەی وەک ئامادەبوویەک لە بەرھەمھێنانی فیلمیی ھەمان موزیکاڵدا، ماچیۆ وتی، «من بە 'منداڵە سەماکەرەکە' ناسراوبووم، وا نا کە زۆر شارەزا بووبم. بەڵام لە تەمەنی سێ ساڵییەوە سەمام دەکرد، و وانەم وەردەگرت لە قوتابخانەی سەمای جون کلەیر لە بابیلۆن، لۆنگ ئایلەند.»[٨][٩]
لە ٢٠٠٥دا، ماچیۆ ڕۆڵی خۆی گێڕا لە زنجیرەی Entourageی ئێچ بی ئۆدا.[١] ئەو دەرکەوت لە موزیک ڤیدیۆکەی ٢٠٠٧ بۆ گۆرانیی «Sweep the Leg» لەلایەن No More Kings لە ڕۆڵی کاریکاتێرێکی خۆی و دانیەڵی مناڵی کاراتییەکەدا.[١٠][١١] لە ٢٠٠٨دا، لە ڕێکلامێکی ڤیتامینواتەردا دەرکەوت لەگەڵ کارڵ ئێدواردسی شۆفێری ناسکاردا. ماچیۆ وەک «ڕاوێژکاری ڕۆحی»ی ئێدواردسدا دەردەکەوێت و جلەکانی ناو مناڵی کاراتێی لەبەردایە. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ەوە، لە چەندان ئەڵقەی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی Ugly Bettyی ABCدا لە ڕۆڵی ئارچی ڕۆدریگێز، سیاسەتوانێکی ناوخۆیی، دەرکەوتووە لەگەڵ ڕۆڵێکی نیوە ئاساییی خۆشەویستی ھیلدا لە بەرنامەکەدا. بەپێی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨، ماچیۆ پلەی ٨٠ی ھەیە لە ١٠٠ مەزنترین ئەستێرە ھەرزەکارەکانی VH1دا.[١٢]
لە حوزەیرانی ٢٠١٠دا، ماچیۆ لە کورتەی سەرھێڵی «Wax On, F*ck Off»ی Funny or Dieدا دەرکەوت، کە تێیدا ھاوڕێکانی دەیانەوێت ئەستێرە منداڵەکەی پێشوو لە پیاوێکی خێزانیی باشەوە بکەنە کەسێکی ئالوودە و تاوانبار، تاوەکو کەمێک بەناوبانگ بێت. لە ڤیدیۆکەدا ماچیۆ پۆستەری ڕیمەیکی ٢٠١٠ی مناڵی کاراتێ دەبینێت.[١٣] یەکێک لە گاڵتەکانی کورتەکە ئەوەیە کە ماچیۆ وەک ھەرزەکارێک سەیردەکرێت. کورتەکە دەستخۆشی لێکرا لەلایەن بروس فرێتزی TV Guideەوە، کە ڤیدیۆکەی بە «سەرگەرمکەر» و «ئاڵتوونی کۆمێدی» وەسفکرد.[١٤] لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٠دا، ماچیۆ ڕۆڵی کارڵ مۆرێڵیی پێگەیشتووی گێڕا لە خوێندنەوەی شانۆیی شانۆنامەی A Room of My Ownی نووسراوی چارڵز مێنیسا، کە لەلایەن کۆمپانیای شانۆی بلیکەر ستریتەوە پێشکەشکرا.[١٥] لە شوباتی ٢٠١١ ڕاگەیەندرا کە پێشبڕکێ دەکات لە Dancing with the Starsی ABCدا. لە پێشفیناڵەکاندا دەرکرا، و بووە پلەی چوارەم لە گشتیی پێشبڕکێکەدا.[١٦] ماچیۆ لە موزیک ڤیدیۆکانی «Had Enough» و «I Think Bad Thoughts»ی دانکۆ جۆنزدا دەەکەوتووە، لەگەڵ ئیلایجا وود و جێنا مالۆندا.[١٧]
لە نیسانی ٢٠١٢دا، ماچیۆ ھەڵبژێردرا بۆ فیلمی Hitchcock، کە لە کتێبی Alfred Hitchcock and the Making of Psychoوە وەرگیراوە، لەگەڵ بەشداریی ئەکتەران ئەنتۆنی ھۆپکینس، ھێلێن میرن، سکارلێت جۆھانسن، جێسیکا بیێل و تۆنی کۆلێت، و لە دەرھێانی ساشا جێرڤازی بوو. ماچیۆ ڕۆڵی جۆزێف ستێفانۆ، سیناریۆنووسی Psychoی گێڕا.[١٨] لە ٢٠١٣دا، لە چۆن دایکتانم بینیدا دەرکەوت. کەسایەتیی سەرەکی، بارنی ستینسن، نکۆڵی دەکات کە کەسایەتییە سەرەکییەکەی ماچیۆ، دانیەڵ لاروسۆ، لە مناڵی کاراتێدا مناڵە کاراتێیە ڕاستەقینەکە نییە؛ بەڵکو جۆنی لۆرێنسە، کە دوژمنی دانیەڵە لە فیلمەکەدا. لە ئەڵقەی The Bro Mitzvahی وەرزی ھەشتەمدا، ماچیۆ بانگھێشت کراوە بۆ ئاھەنگی بەکەلۆریی بارنی، ھەرچەندە بارنی لە سوپرایزەکە بێتاقەتە، چونکە پێشبینیی ویلیام زابکا، «مناڵی کاراتێیە ڕاستەقینەکە»ی کردبوو. بۆ درێژکردنەوەی ئەڵقەکە، کەسایەتییەکان ھەست بە لێکچوونی بارنی و ماچیۆ دەکەن، کە وا لە بارنی دەکات قێزبکاتەوە. لە کۆتایی شەوەکەدا، گاڵتەجارێک بە کرێ دەھێنرێت بۆ کات بەسەربردنی ئاھەنگەکە و دەردەکەوێت کە زابکایە.[١٩] لە شوبات تا مارسی ٢٠١٦، ماچیۆ بە ھاوبەشی ڕۆڵی سەرەکیی لەگەڵ ماریۆ کارتۆن لە A Room of My Ownی بەرھەمھێنانی ئۆف-برۆدوەیدا دەگێڕا،[٢٠] دوای خوێندنەوەی شانۆکە لە ٢٠١٠[١٥] و ٢٠١٤.[٢١]
ماچیۆ لە ئێستادا گەڕاوەتەوە بۆ ڕۆڵی دانیەڵ لاروسۆ لە کۆبرا کایدا، کە زنجیرەیەکی ئەکشن و کۆمێدی-درامیی یووتیووب پریمیەمە کە لە گێڕانەوەی ئەڵقەییدا پەخشدەکرێت، و لە ٢٠١٨دا دەستیپێکردووە. ھەروەھا بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری ھاوبەشی زنجیرەکەیە، لەگەڵ ویلیام زابکا. زنجیرەکە باسی ٣٤ ساڵ دوای پێشبڕکێی کاراتێی ئۆڵ گالیی ١٩٨٤ە و چیرۆکەکە لە دەوری جۆنی لۆرێنس (زابکا) دەسوڕێتەوە کە – بۆ ڕێکخستنەوەی ژیانی، و تۆڵەسەندنەوە لە پێشبڕکێکەی ١٩٨٤ – دۆجۆی کۆبرا کای دووبارە دەکاتەوە. ئەمە دوژمنایەتییەکەیان لەگەڵ لاروسۆ، کە ئێستا سەرکەوتووە، گەرم دەکاتەوە و لاروسۆش ھەوڵدەدات ھاوسەنگیی ژیانی بھێڵێتەوە بێ ڕێنماییەکانی بەڕێز میاگی، کە ئێستا کۆچی دوایی کردووە.[١][٢٢]
ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]ماچیۆ لە ڕێی نەنکییەوە ھاوسەرەکەی، فیلیس فیێرۆی، ناسیوە لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا.[٢٣] لە ٥ی نیسانی ١٩٨٧دا ھاوسەرگیرییان کرد، و دوو منداڵیان ھەیە، جولیا (لەدایکبووی ١٩٩٢) و دانیەڵ (لەدایکبووی ١٩٩٦). فیێرۆ پەرستارە.[٢٣][٢٤][٢٥]
لە یادی ٣٠ ساڵەی مناڵی کاراتێ لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ژاپۆنی ئەمریکی لە ٢٠١٤دا، ماچیۆ وتی کە ئۆتۆمبێلە فۆردە ١٩٤٧ەکەی کە لە فیلمەکەدا لە میاگیی وەردەگرێت لە فیلمی یەکەمدا ھێشتا لە گەراجەکەیدایە.[٢٥]
فیلمۆگرافی
[دەستکاری]فیلم
[دەستکاری]ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
١٩٨٠ | Up the Academy | کووچ بامبالازی | |
١٩٨٢ | High Powder | ئێدی | فیلمی تەلەڤیزیۆنی |
١٩٨٢ | Dangerous Company | دێنی برۆدی | فیلمی تەلەڤیزیۆنی |
١٩٨٣ | The Outsiders | جۆنی کەید | |
١٩٨٤ | منداڵە کاراتییەکە | دانیەڵ لاروسۆ | |
١٩٨٤ | Teachers | ئێدی پیلیکیەن | |
١٩٨٤ | The Three Wishes of Billy Grier | بیڵی گرایر | فیلمی تەلەڤیزیۆنی |
١٩٨٦ | Crossroads | یووجین مارتۆن | |
١٩٨٦ | The Karate Kid Part II | دانیەڵ لاروسۆ | |
١٩٨٨ | Distant Thunder | جاک لامبێرت | |
١٩٨٩ | The Karate Kid Part III | دانیەڵ لارۆسۆ | |
١٩٩٠ | Too Much Sun | فرانک جونیەر | |
١٩٩٢ | The Last P.O.W.: The Bobby Garwood Story | ڕۆبێرت گاروود | فیلمی تەلەڤیزیۆنی |
١٩٩٢ | My Cousin Vinny | بیڵ گامبینی | |
١٩٩٣ | Naked in New York | کریس | |
١٩٩٨ | Dizzyland | N/A | کورتە فیلم |
1998 | The Secret of NIMH 2: Timmy to the Rescue | تینی بریسبی (دەنگ) | |
٢٠٠٠ | The Office Party | شۆن | کورتە فیلم |
٢٠٠٠ | Can't Be Heaven | ھەبی دارلینگ | |
٢٠٠١ | Popcorn Shrimp | پۆلیسی دووەم | کورتە فیلم |
٢٠٠٣ | A Good Night to Die | دۆنی | |
٢٠٠٦ | Beer League | ماز | |
٢٠٠٩ | Rosencrantz and Guildenstern Are Undead | بۆبی بیانچی | |
٢٠١٠ | Wax On, F*ck Off[٢٦] | خۆی | کورتە فیلم |
٢٠١٢ | Hitchcock | جۆزێف ستێفانۆ | |
٢٠١٢ | Holiday Spin | ڕوبن | فیلمی تەلەڤیزیۆنی |
٢٠١٣ | He's Way More Famous Than You | خۆی | |
٢٠١٤ | A Little Game | تۆم | |
٢٠١٥ | Lost Cat Corona | دۆمینیک | |
٢٠١٧ | Psych: The Movie | نیک کۆنفۆرت | فیپمی تەلەڤیزیۆنی |
TBA | A Dog and Pony Show | ئارۆن | دوای بەرھەمھێنان |
تەلەڤیزیۆن
[دەستکاری]ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
١٩٨٠–١٩٨١ | Eight Is Enough | جێرێمی ئاندرێتی | ڕۆڵی پاڵپشت (١٩ ئەڵقە) |
١٩٨٣ | CBS Afternoon Playhouse | تۆنی بارنێت | ئەڵقە: «Journey to Survival» |
١٩٩٩ | The Outer Limits | دکتۆر نیڵ ئێبەرھارد | ئەڵقە: «The Other Side» |
٢٠٠٠ | Chicken Soup for the Soul | ماکس | ئەڵقە: «Letters to Suzie» |
٢٠٠٠ | Twice in a Lifetime | ئەفسەر دان پایێلۆ/فیلیپ باربۆسا | ئەڵقە: «My Blue Heaven» |
٢٠٠٥ | Entourage | خۆی | ئەڵقە: «Aquamansion» |
٢٠٠٧ | Head Case | خۆی | ئەڵقە: «Ralph Macchio and Liz Phair» |
٢٠٠٨–٢٠٠٩ | Ugly Betty | ئارچی ڕۆدریگێز | ڕۆڵی پاڵپشت (١١ ئەڵقە) |
٢٠١٠ | Law & Order: Criminal Intent | لویس مارکیانۆ | ئەڵقە: «Inhumane Society» |
٢٠١٠ | Psych | نیک کۆنفۆرت | ئەڵقە: «We'd Like to Thank the Academy» |
٢٠١١ | The Whole Truth | فرانکی بێرلیتۆ | ئەڵقە: «Lost in Translation» |
٢٠١١ | Dancing with the Stars | خۆی (بەشداربوو) | پلەی چوارەم (١٧ ئەڵقە) |
٢٠١٢ | Happily Divorced | فرانکی | ئەڵقە: «Two Guys, a Girl and a Pizza Place» (بەشەکانی ١ و ٢) |
٢٠١٣ | Robot Chicken | دانیەڵ لاروسۆ، گیبی، پاککەرەوە (دەنگ) | ئەڵقە: «Caffeine-Induced Aneurysm» |
٢٠١٣ | چۆن دایکتانم بینی | خۆی | ئەڵقە: «The Bro Mitzvah» |
2014 | Psych | لۆگان فێڵپس | ئەڵقە: «Remake A.K.A. Cloudy... With a Chance of Improvement» |
٢٠١٦ | Comedy Central Roast of Rob Lowe | خۆی | تایبەتی تەلەڤیزیۆنی |
٢٠١٧–٢٠١٩ | The Deuce | ئەفسەر ھادیکس | ڕۆڵی پاڵپشت (١٧ ئەڵقە) |
2017 | Whose Line Is It Anyway? | خۆی | میوانی تایبەت (وەرزی ١٠، ئەڵقەی ٨) |
٢٠١٨ | Kevin Can Wait | ئالڤیتی[٢٧] | ٢ ئەڵقە: «The Smoking Bun» و «Phat Monkey» |
٢٠١٨ | Conan | خۆی | ئەڵقە: «Conan Without Borders: Japan»؛ پارچە ڤیدیۆیەکی ناڕاستەوخۆ[٢٨] |
٢٠١٨−ئێستا | Cobra Kai | دانیەڵ لاروسۆ | پاشکۆی زنجیرە فیلمی منداڵە کاراتییەکە |
شانۆ
[دەستکاری]ساڵ | شانۆگەری | ڕۆڵ | ھۆڵی شانۆ |
---|---|---|---|
١٩٨٦ | Cuba and His Teddy Bear | تێدی | The Public Theater |
١٩٩٦–١٩٩٧ | How to Succeed in Business Without Really Trying | جەی. پێریپۆنت فینچ | US national tour[٢٩][٣٠] |
موزیک ڤیدیۆ
[دەستکاری]ساڵ | ناو | گۆرانیبێژ | ڕۆڵ |
---|---|---|---|
٢٠٠٧ | Sweep the Leg | نەو مۆر کینگس | خۆی |
٢٠١٠ | «Had Enough» | دانکۆ جۆنز | دکتۆر لی دۆریان |
٢٠١١ | «I Think Bad Thoughts» | دانکۆ جۆنز | دکتۆر لی دۆریان |
٢٠١٢ | «The Ballad of Danko Jones» | دانکۆ جۆنز | دکتۆر لی دۆریان |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د «Ralph Macchio». Biography (TV program). 2019-08-16. لە 2019-11-13 ھێنراوە.
- ^ J3158-2009 – NY Senate Open Legislation – Congratulating Mr. and Mrs. Ralph Macchio upon the occasion of their 50th Anniversary .New York State Senate.
- ^ «Wild West's Failure a Lesson, Investor Says». The Wichita Eagle. October 5, 2007. p. 1A. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە – via NewsBank.
Ralph Macchio Sr., father of the actor best known for his recurring role as Daniel LaRusso in three Karate Kid movies... Macchio operated a Western entertainment park – the Wild West Ranch and Western Town in Lake George, NY – until closing it this year after a land ownership
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «American Gypsies: Q&A With Executive Producer Ralph Macchio». National Geographic Society. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە October 4, 2013 ھێنراوە.
Actually, I have a little Greek in the bloodstream as well (my Dad is half Greek).
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Q&A With Executive Producer Ralph Macchio August 19, 2012 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. National Geographic Channel.
- ^ «Ralph Macchio and Phil Hartman screen test». Youtube. لە October 10, 2014 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Gussow، Mel (19 May 1986). «Theater: 'Cuba and His Teddy Bear'». The New York Times. لە 25 April 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «How Ralph Macchio Succeeds». Playbill. April 24, 1996. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە March 23, 2011 ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Rousuck، J. Wynn (May 31, 1996). «A cheery revival for 'How to Succeed' Review: Grown-up Ralph Macchio charms as this updated '61 Pulitzer Prize musical opens a national tour here». The Baltimore Sun. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە March 23, 2011 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Frye, Cory (March 10, 2018). «Of Being and Johnny Lawrence (Sweep the Leg)». Albany Democrat-Herald. Corvallis Gazette-Times. لە October 21, 2018 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Strauss, Chris (October 9, 2014). «'Karate Kid' villain Billy Zabka is still best friends with the Cobra Kais». USA Today. لە October 21, 2018 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «100 Greatest Teen Stars #'s 80-61». vh1devas2000live.com. MTV Networks. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە November 15, 2008 ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ "Wax On, F*ck Off with Ralph Macchio" ٢٦ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Funny or Die; 2010
- ^ Fretts, Bruce. "Cheers & Jeers"; TV Guide; July 5, 2010; Page 92
- ^ ئ ا Lenzi، Linda (September 21, 2010). «Photo Coverage: Cantone, Macchio et al. in A ROOM OF MY OWN». BroadwayWorld.com.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Chen، Joyce (May 18, 2011). «'Dancing with the Stars' semi-finals recap: Ralph Macchio, Karina Smirnoff knocked out of the running». Daily News. New York. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئایاری ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە May 18, 2011 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
و|archive-date=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Ralph Macchio, Elijah Wood Think Bad Thoughts in Indie Music Clip». The Wrap. March 28, 2011. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی نیسانی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە March 28, 2011 ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Ralph Macchio Plays 'Psycho' Scribe Joe Stefano In 'Hitchcock'». Deadline Hollywood. April 17, 2012. لە April 19, 2012 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Gonzalez، Sandra (April 29, 2013). «'How I Met Your Mother' recap: The Barney». Entertainment Weekly. لە October 27, 2015 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Piepenburg، Erik (February 12, 2016). «It's O.K. With Ralph Macchio if You Call Him the Karate Kid». Theater. The New York Times. لە February 20, 2016 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Gans، Andrew (March 7, 2014). «Ralph Macchio and Mario Cantone Will Take Part in Reading of New Comedy A Room of My Own». Playbill. لە February 20, 2016 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Goldberg، Lesley (August 4, 2017). «'Karate Kid' TV Sequel, Starring Ralph Macchio and William Zabka, a Go at YouTube Red». The Hollywood Reporter. لە February 9, 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «Ralph Macchio's 50th Birthday: From Karate Kid To Dancing Star». Huffington Post. January 4, 2012. slide 6. لە March 29, 2015 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Valle، Jocelyn (June 25, 2010). «Whatever happened to Ralph Macchio?». Philippine Daily Inquirer. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە December 5, 2010 ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا Chi، Paul (June 1, 2009). «'The Karate Kid' All Grown Up». People. لە May 4, 2018 ھێنراوە.
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Bierly، Mandi (June 11, 2010). «Ralph Macchio Q&A: The story behind 'Wax On, F*ck Off'». Entertainment Weekly. لە April 23, 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Bubbeo، Daniel (February 9, 2018). «Ralph Macchio to guest star on 'Kevin Can Wait'». Newsday. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە April 17, 2018 ھێنراوە.
Macchio will guest star on two episodes ... Macchio will play 'Alviti,' the head of a company turning Long Island properties into parking lots
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Maglio، Tony (November 30, 2018). «Watch 'Conan' Producer Jordan Schlansky Get Totally Owned by Childhood Hero Ralph Macchio (Video)». The Wrap. لە December 2, 2018 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Rousuck، J. Wynn (May 31, 1996). «A cheery revival for 'How to Succeed' Review: Grown-up Ralph Macchio charms as this updated '61 Pulitzer Prize musical opens a national tour here'». The Baltimore Sun. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Berson، Misha (October 10, 1996). «'How To Succeed' In Show Business... – Since His 'Karate Kid' Days, Ralph Macchio Has Matured – In Age And Talent». The Seattle Times. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی مۆسیقا
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕاڵف ماچیۆ تێدایە. |
- لەدایکبووانی ١٩٦١
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم
- ئەکتەرەکانی فیلمی پیاوی ئەمریکی
- ئەکتەرەکانی تەلەڤیزیۆنی پیاوی ئەمریکی
- خەڵکانی ئەمریکی لە ڕەچەڵەکی یۆنانی
- زیندووان
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیتالی
- ئەکتەرە پیاوە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرەکانی فیلمە پیاوە ئەمریکییەکان