چۆن دایکتانم بینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
چۆن دایکتانم بینی
Howimetyourmother.jpg
لە گۆرانی سەرەتاوە وەرگیراوە
چەشن
دانەر
ئەکتەران
بابەتی کردنەوە«ئەی، جوانکیلە» لە لایەن نەجووڵاوەکان
ئاوازدانەر(ان)John Swihart
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٩
ژمارەی ئەڵقەکان٢٠٨ (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
بەرھەمھێنەر(ان)
  • Randy Cordray
  • Suzy Mamann Greenberg
  • Chris Harris
  • Jamie Rhonheimer
  • Kourtney Kang
  • Brenda Hsueh
  • Theresa Mulligan Rosenthal
  • Stewart Halpern-Fingerhut
  • Rob Greenberg
  • Tami Sagher
کامێراMulti-camera
ماوەی پەخش٢٢ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
دابەشکەر20th Television
پەخش
کەناڵسی بی ئێس
فۆرماتی وێنە1080i (16:9 HDTV)
فۆرماتی دەنگDolby Digital 5.1
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٥ (2005-09-19) – ٣١ی ئازاری ٢٠١٤ (2014-03-31)
گرێدان بۆ دەرەوە
Official website
ماڵپەڕی فەرمی بەرھەمھێنان

چۆن دایکتانم بینی یان چۆن دایکتانم ناسی (بە ئینگلیزی: How I Met Your Mother) سیتکەمی ئەمریکییە لە لایەن کڕێگ تۆماس و کاڕتەر بەیز بۆ سی بی ئێس دروستکراوە. زنجیرەکە، کە لە ٢٠٠٥ەوە بۆ ٢٠١٤ بەردەوامبوو، دوای کەسایەتی سەرەکی تێد مۆزبی و ھاوڕێکانی لە مانھاتن لە نیویۆڕک دەکەوێت. وەک چیرۆکێکی چوارچێوەیی، تێد لە ساڵی ٢٠٣٠دا بۆ کوڕ و کچەکەی ئەو ڕووداوانەی کە وای لێکرد دایکیان ببینێت دەگێڕێتەوە. چۆن دایکتانم بینی بەرھەمھێنانێکی ھاوبەشی نێوان بەرھەمھێنانەکانی بەیز & تۆمەس و تەلەڤیزیۆنی ڕێوی سەدەی بیستەمە و لە لایەن تەلەڤیزیۆنی بیستەمەوە دابەش کرا.

زنجیرەکە بە گشتی لە ھاوڕێیەتی بەیز و تۆمەس کاتێک لە نیویۆڕک دەژیان بیرۆکەی وەرگرتووە.[١] بە درێژایی ٢٠٨ ئەڵقەکە، زنجیرەکە تەنھا چوار دەرھێنەری ھەبوو، کە ئەوانیش: پامێڵا فریمان (١٩٦ ئەڵقە) و ڕۆب گرینبێڕگ (٧ ئەڵقە) و مایکڵ شیا (٤ ئەڵقە) و نیڵ پاتریک ھاریس (١ ئەڵقە).

چۆن دایکتانم بینی بە بناغە تایبەتەکەی، و گاڵتە، و دراما تێکەڵەکەی بە درێژایی پەخشکردنی بەناوبانگ بوو. نمایشەکە لە سەرەتادا بەسەرداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت، لە کاتێکدا وەرزەکانی تر لە بەسەرداچوونەوەی تێکەڵ پێکھاتبوو.[٢][٣][٤][٥] نمایشەکە بۆ ٣٠ خەڵاتی ئێمی پاڵێورا و ١٠ی بردەوە. لە ٢٠١٠دا، ئاڵیسن ھانیگەن خەڵاتی ھەڵبژاردەی گەلی بۆ خۆشەویسترین کچە ئەکتەری کۆمیدیی تەلەڤیزیۆن بردەوە. لە ٢٠١٢دا، دوای پەخشکردنی بۆ ماوەی حەوت ساڵ، زنجیرەکە خەڵاتی ھەڵبژاردەی گەلی بۆ خۆشەویسترین تۆڕی تەلەڤیزیۆنی کۆمیدیی بردەوە، و نیڵ پاتریک ھاریس خەڵاتی خۆشەویسترین ئەکتەری کۆمیدیی تەلەڤیزیۆنی بردەوە.

پێشەکی[دەستکاری]

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

چۆن دایکتانم بینی لە بیرۆکەی کاڕتەر بەیز و کرێگ تۆمەس بۆ «نووسین دەربارەی ھاوڕێکانمان و ئەو شتە گەمژانەی لە نیویۆڕک کردمان» وەرگیراوە، کە پێشتر وەک نووسەر بۆ نمایشی دەرنگ لەگەڵ دەیڤد لێتەرمان کاریان کردبوو.[١] دوانەکە بۆ دروستکردنی کەسایەتییەکان سوودیان لە ھاوڕێیەتیان بینی. تێد لەسەر بەیز، و ماڕشاڵ و لیڵی لەسەر تۆماس و ژنەکەی بنیات نرا.[٦][٧] ژنەکەی تۆماس لە سەرەتادا دوودڵ بوو کە کەسایەتییەک لەسەری بنیات بنرێت بەڵام ڕازی دەبێت گەر بتوانن ئاڵیسن ھانیگەن بۆ ڕۆڵگێڕانی بھێنن. ھانیگەن تامەزۆری کردنی کارێکی کۆمیدیای باش، کە ھاتە بەردەست.[٦] جۆش ڕادنەر و جەیسن سیگڵ، کە بە تێد و ماڕشاڵ بە دوای یەکردا ھەڵبژێردران، ناسراو نەبوون، ئەمەش لەگەڵ ئەوەی سیگڵ کەسایەتییەکی فریکس و جیکس و میوانێکی دووبارەبووەوەی بەرنامەی ئەندێکڵێری جاد ئاپاتاو بوو. ڕۆڵی باڕنی لە سەرەتادا وەک «کەسایەتییەکی جۆر جۆن بێڵوشی» وێنەی کێشرا،[٨] ئەمەش پێش ئەوەی نیڵ پاتریک ھاریس بۆ تاقیکردنەوەی ڕۆڵەکە لە لایەن دەرھێنەری ڕۆڵەکانی نمایشەکە مێگان بڕامن بانگ بکرێت.[٩] پامێڵا فریمان بانگی بۆب ساجێتی کرد بۆ ئەوەی ڕەخنەگری دەنگی تێدی داھاتوو بێت، و بۆی ڕوونکردەوە کە نمایشەکە وەک ساڵە سەرسووڕھێنەرەکان دەبێت بەڵام «شێوەیەک لە داھاتوو».[١٠] ساجێت یان بۆ ستۆدیۆی تەلەڤیزیۆن دەچوو و لە کاتی سەیرکردنی ئەڵقەکە گێڕانەوەکەی تۆمار دەکرد، یان بە شێوەیەکی سەربەخۆ تۆماری دەکرد و پاشان گەر پێویستی بکردایە بۆ ئەڵقەکە زیاددەکرا.[١١] ئەو بە گشتی خوێندنەوەی مێزی نەدەکرد بەڵام بۆ ئەڵقەی کۆتایی ئەنجامیدا.[١٢]

لە چاوپێکەوتنێکدا بەیز و تۆماس ڕایانگەیاند کە «کچە ئەکتەرێکی بەناوبانگ»[١٣] ڕۆڵی ڕۆبنی ڕەتکردۆتەوە، و لە شوباتی ٢٠١٤ ڕایانگەیاند کە جێنێفەر ڵەڤ ھیوێت بوو.[١٤] پاشان کۆبی سمولدەرسی نەناسراویان ھەڵبژارد، بەیز و تۆماس دواتر وتیان «سوپاس بۆ خوا بۆ میلیۆنێک ھۆکار کردمان … کاتێک تێد بۆ یەکەم جار ئەوی بینی، ئەمریکییەک بۆ یەکەم جار ئەوی بینی، ئارەزووی زانین وای لە نمایشەکە کرد بۆ پێشەوە بڕوات و نمایشەکە بە زیندوێتی بھێڵێتەوە».[١٣] لەگەڵ ئەوەی تێد لە پایڵتدا کەوتە داوای ڕۆبنەوە، بەڵام خێرا لە کۆتایی ئەڵقەکەدا دەرکەوت کە دایکەکە نییە، کە تۆماس ڕوونیکردەوە کە ئەوە بۆ ئەوەی ڕێگە لە دووبارە بوونەوەی «ئەوان دەیکەن یان نایکەن» ی چیرۆکی ڕۆس و ڕیچێڵی ھاوڕێکان بگیرێت ئەنجامدراوە.[٧]

بە پێی وتارێکی ئینتەرتەینمەنت ویکڵی، نووسەرەکان پشتیان بە لایەنەکانی ھەر یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکان بینییە و لەگەڵ کەسایەتییەکاندا تێکەڵیان کردووە. ئەمەش توانا جادووییەکانی نیڵ پاتریک ھاریس، و خولیاکەی بۆب ساجێت بۆ نووسینی گۆرانی، نەھاتنی ئاڵیسن ھانیگەن لە کاتی دووگیانیدا، و باوەڕەکەی جۆش ڕادنەر[١٥]

ماکلارێنس، باڕێکی ئێرڵەندیی لە ناوەڕاستی شاری نیویۆڕکدا، کە ھەندێک نمایشی تێدا پێشکەش دەکرێت، بەشێوەیکی گشتی پشت بە چوار شریتی خۆشەویستی بەیز، تۆماس، ئەوانەی تری دەستەی نمایشەکە دەبەستێت. جۆرەکانی تر: مکگیس، مەیخانەیەکی نزیک شانۆی ئێد سوڵیڤان کە کۆتایی نمایشەکەی لێی تۆمار دەکرێت، مکھێڵس، باڕە ئەفسانەییەکەی ھێڵ کیچن کە لە ٢٠٠٦دا داخرا، چەمڵیس، مەیخانەی لادێی گرینویچی مێژوویی داخراو، فیز، باڕێکی تری داخراوی لای ڕۆژئاوای سەروو، دەگرێتەوە.[١٦] مکگیس تابلۆیەکی دیواریی ھەبوو کە ھەر یەکێک لە بەیز و تۆماس خۆشیان دەویست و ویستیان لە نمایشەکەدا بەژداری پێ بکەن.[١٧] ناوی باڕەکە لە یاریدەدەرەکەی کاڕتەر بەیز، کاڕڵ ماکلێڕن، کە کارمەندی باڕەکەش ناوی کاڕڵ بوو، وەرگیراوە.[١٨]

ئەڵقەکان بە گشتی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ستۆدیۆی ساوند ستەیج ٢٢ لە لۆس ئانجلەس تۆمار دەکرا[١٩] و بڕی ٥٠ دیمەنی خێرا لەگەڵ ڕووداوەکانی ڕابردوو دەرکەوتووە. بەھەرحاڵ، ئەڵقەی پایڵتەکە لە بنکەی ستۆدیۆی سی بی ئێس تۆمار کرا.[٢٠] پێکەنینەکەی پشتەوە دواتر لە لایەن بینەرێک کە سەیری ئەڵقەی کۆتاییی دەرھێنراو تۆمارکراوە. تۆماس وتی کە تۆمارکردن بەرامبەر بینەر مەحاڵە چونکە شێوەی نمایشەکە و بردنەپێشەوەی لە ھەر ئەڵقەیەکدا و لەبەر ئەوەی کردنی «ھێڵی نێوان 'بینەر' و 'حاڵەتی بارومتە' پاندەکاتەوە».[٢١] کاتێک کۆمەڵەی بچووکتر بەکاردەھات، وەرزەکانی دواتر ھەندێک جار لە بەرامبەر بینەر تۆماریان دەکرد.

گۆرنی سەرکی بەشێک لە «ئەی جوانکیلە» ی نەجووڵاوەکانە، کە بەیز و تۆماس تێیدا ئەندامن. ئەڵقەکانی وەرزی یەکەم بە گشتی لەگەڵ کرنەوەی باش دەست پێ دەکات. لە وەرزی ٢ەوە کردنەوەی سارد بەکارھێنرا. پاشان بینەرن ماوە ماوە منداڵەکانی تێد لەسەر قەنەفەیەک دەبینن کە قسەیان بۆ دەکات دەربارەی ئەوەی چۆن دایکیان بینیوە. لەجیاتی ئەوە، دیمەنی ئەڵقەکانی پێشوو یان دیمەنی شاری نیویۆڕک لەگەڵ تێد نیشان دەدات. تۆماس لێدوانی دا کە تێدی داھاتوو گێڕەوەرێکی متمانە پێنەکراوە چونکە چیۆکی بیست ساڵ لەوەو پێش دەگێڕێتەوە،[٢٢] ئەمە بووە خاڵی پیلانگێڕی لە چەندین ئەڵقەی وەک بزن، ئۆ ھەنگووین، چۆن ھەمووانم بینی، بیرۆکەی پەری دەریاکە، بەکارھاتووە. لەگەڵ ئەوەشدا، تۆماس ئەوەی ڕوونکردەوە کە پاراستنی ڕێکی و ھەوڵدان بۆ خۆلادان لە ھەڵە دووبارەبوویەکان، کێشەیەکە لە نمایشەکانی تردا سەرنجی داوە.[٢٣]

دیمەنی پەیوەندیدار بە ناسنامەی دایکەکە، لەگەڵ تێدی داھاتوو و منداڵەکانی، لە ساڵی ٢٠٠٦دا بۆ کۆتایی زنجیرەکە تۆمارکرابوو.[٢٤] ئەمە بۆیە کرا چونکە ئەکتەرە ھەرزەکارەکان لە کاتی تۆمارکردنی وەرزی کۆتایی پێگەیشتوو دەبن.[٢٢]

لە کاتی گڕبوونەوەی سەندیکای نووسەرانی ئەمریکا ٢٠٠٧دا، چۆن دایکتانم بینی لە بەرھەمھێنان وەستا، و کاتێک گڕبوونەوەکە وەستا، نمایشەکە لە ١٧ی ئازاری ٢٠٠٨ لەگەڵ نۆ ئەڵقەی نوێ گەڕایەوە.[٢٥] تۆڕەکە گۆڕان لە کاتی بۆ ٠٨:٣٠ی شەو بە کاتی ڕۆژھەڵات/٠٧:٣٠ی شەو بە کاتی ڕۆژاوا، گۆڕینی شوێن لەگەڵ بیرۆکەی تەقینەوە گەورەکە، ڕاگەیاند.[٢٦] سی بی ئێس زنجیرەکەی بۆ وەرزی چوارەم لە ١٤ی ئایاری ٢٠٠٨دا نوێکرایەوە،[٢٧] و بۆ یەکەم جار لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ بۆ یەکەم جار پەخشکرا.[٢٨]

لە ئەیلوولی ٢٠٠٨دا، تەلەڤیزیۆنی ڵایف تایم ڕایگەیاند کە مافی پێکردنی کەیبڵی چۆن دایکتانم بینی بە نرخی ٧٥٠٫٠٠٠ دۆلار بۆ ھەر ئەڵقەیەک کڕیوەتەوە.[٢٩] لە ڕێکەوتنی ھاوبەشی چوار ساڵەی زنجیرەکەدا ھاتووە کە دەبێت ستۆدیۆکە ١١٠ ئەڵقەی نیو کاتژمێری تا ٢٠١٠ ئامادە بکات و ڕێگە بە ھەشت وەرزی نمایشەکە بدات. لەکۆتایی وەرزی چوارەمی زنجیرەکەدا تەنھا ٨٨ ئەڵقە بەرھمھێنرابوو، وە ٢٢ ئەڵقەی تر پێویستبوو، کە بووە گرێنتی بوونی وەرزی پێنجەم.[٣٠] ھەروەھا ئاڵۆزی لە نووسینی نمایشەکەدا بە ھۆی نەبوونی کچە ئەکتەر ئاڵیسن ھانیگەن بە ھۆی دووگیانییەوە ھەبوو، لەبەر ئەوەش، نووسەران ناچاربوون ئەڵقانێک کە یەکێک لە پێنج کەسایەتییە سەرەکییەکەی تێدا نەبوو دروستبکەن.[٣١] لە ١٩ی ئایاری ٢٠٠٩دا، ھەواڵی نوێکردنەوەی وەری پێنجەم ڕاگەیەندرا.[٣٢] لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٩دا، سی بی ئێس ڕایگەیند کە چۆن دایکتانم بینی دیسانەوە لە کاتژمێر ٨ی شەو پەخش دەکرێت، دوای بەڕێکەوت بەمەبەست دەکەوێت. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠دا، نمایشەکە ئەڵقەی ١٠٠یەمی پەخشکرد، سی بی ئێس ڕایگەیاند کە زنجیرەکە بۆ وەرزی شەشەم دەگەڕێتەوە.[٣٣] تۆماس کاتێک زان کە زنجیرەکە کۆدەکرێتەوە وتی «ئێمە دڵخۆشین کە ئەو لە شێوەی تردا دەژی» و ئەوان شانازیان بە نمایشەکەوە دەکرد و ئەوە خۆش بوو کە داواکارە بەھێزەکانی ببینن.[٣٤]

پەخشی (ڕیوڕەنس) زنجیرەکە دەستی بە پەخشەکەی لە وێستگە تەلەڤیزیۆنییە ناوخۆییە ئەمریکییەکان لە شیکاگۆ لەسەر کەیبڵی دەبلیو جی ئێن ئەمریکا لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٠ کرد. لەم پەخشەدا کارتەکانی خۆبەزلزانی تێدایە کە پێشتر لە سی بی ئێس و ڵایف تایم بە ھۆی ڕیزبەندی خاوەندارێتی دوو تۆڕەکە نەبینرابوو. لە نێوان پشتبەستنی داخران و پشتبەستنی کۆمپانیا بەرھەمھێنەرەکان، کارتەکانی خۆبەزلزانی نمایشەکە «یاساکانی برایەتی»، پێڕستی یاسایەک کە زۆربەی کات کەسایەتییەکەی ھاریس، باڕنی ستینسن، دەربارەی چۆنیەتی ھەڵسوکەوتی پیاوان لەگەڵ یەکتر، لەگەڵ سەرنجخستنە سەر چالاکییەکانی دواکەوتنی ڕەگەزی بەرامبەر، دەردەکەوێت. ھەروەھا گۆرانی کردنەوەی ڕیوڕەنسی زنجیرەکە کەمێک دەستکاری کرا، کەمێک خراتر دەڕوات و ھەموو وێنەکانی کردنەوەی ناو دیڤیدی و پەخش ڕاستەقینەکەی سی بی ئێسی تێدا نییە. ھەروەھا ئەڵقەکان کەمێک دەستکاری کراون، و ھەندێک وردەکاری دەرھێنراون.

یەکێک لە خووەکانی زنجیرەکە پێدانی ڕۆڵی میوان بۆ ئەکتەرانی بەرھەمھێنانەکانی جۆس ویدن بوو کە زۆربەیان لە ڕۆڵی ھانیگەن لە بەفی بکوژی خوێنمژەکان بەژداربوون. بەیز ئەوەی بەوەی کە «سەرسامبووی گەورە» ن و بۆ ئەو ئەکتەرانە «مەلەوانگەیەکی گەورەی بەھرە» ن ڕوونکردەوە.[٣٥]

لە ٤ی ئازاری ٢٠١١دا، سی بی ئێس ڕایگەیاند زنجیرەکە بۆ دوو وەرزی تر نوێکراوەتەوە،[٣٦] لەگەڵ وەرزی حەتەم ئەڵقەکانی بەدوای یەکدا لە ١٩ ئەیلوولی ٢٠١١ پەخشکرد.[٣٧]

لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١١دا، کەناڵی ئێف ئێکس ڕایگەیاند کە زنجیرەکەی بۆ بڵاوکردنەوە ھەڵگرتۆتەوەخ لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١١دا، ئێف ئێکس دەستی پەخشکردنی زنجیرەکە کرد.[٣٨]

لەگەڵ ئەوەی ئەندامانی دەستەی زنجیرەکە ڕایانگەیاند کە زنجیرەکە زیاتر لە ھەشت وەرز ناڕوات،[٣٩] کەچی وەرزی نۆیەم لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ دا لە نێوان دانوستانەکانی ستۆدیۆ و ئەکتەرەکاندا، بە تایبەتی جەیسن سیگڵ، کە دەیسویست دوای وەرزی ھەشتەم بۆ پڕۆژەی تر بگوازێتەوە، گرێنتی کرا.[٤٠][٤١] لە کاتی ئەم دانوستانانەدا، بەیز و تۆماس لە وەرزی ھەشتەم نزیکبوونەوە وەک ئەوەی کۆتا وەرزی نمایشەکە بێت، بەڵام «پیلانی بی» یان ھەبوو گەر زنجیرەکە وەرزێکی بۆ نوێکرایەوە.[٤٢] دوای ئەوەی بەرھەمھێنەرەکان وەرزی نۆیەم و کۆتایییان دەستکەوت، ئەوان پیلانی نھێنییان بۆ بینینی دایکی داھاتوو دانا، کڕیستین میڵیۆتی دوای ئەوەی بەسەر دوو ڕکابەرەکەی تردا سەرکەوت، بۆ ڕۆڵەکە ھەڵبژێردرا.[١٣] میڵۆتی بۆ یەکەم جار لە کۆتا دیمەنی کۆتاییی وەرزی ھەشتەم "شتێکی نوێ" دەرکەوت و ئەندامێکی سەرەکی کۆتا وەرزی نمایشەکە بوو.[٤٣] ئەوەش یەکەم جار بوو نمایشەکە کەسایەتییەکانی زیادبکات.[٤٣][٤٤]

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا، چۆن دایکتانم بینی بۆ وەرزی نۆیەم و کۆتا نوێکرایەوە.[٤٥] کاڕتەر بەیز بۆ ئینتەرتەینمەنت ویکڵی ڕاگەیاند کە وەرزی نۆیەم «زۆرترین ئەڵقەی داھاتووی نەھێڵی کە ئێمە ئەنجامان داوە تێدایە».[٤٦]

وەرزی ٩ بۆ یەکەم جار لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣ پەخشکرا، و کۆتاییی وەرزی یەک کاتژمێری لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٤ پەخشکرا.[٤٧]

کەسایەتییەکان[دەستکاری]

  • جۆش ڕادنەر وەک تێد مۆزبی، ئەندازیارێک و مامۆسیتای زانکۆ، و کەسایەتی ناوەندی زنجیرەکەیە. ئەو کەسایەتی سەرەکی زنجیرەکەیە چیرۆکی بیست ساڵی بۆ سی ساڵی دگێڕێتەوە پێش ئەوەی "یەکەکە" (دایکەکە) ببینێت. چیرۆکەکە لە لایەن تێد مۆزبی داھاتووە دەگێڕدرێتەوە، کە گێڕەوەرەی زنجیرەکە بۆب ساجێتە. تێد لەگەڵ ھاوڕێکانی ماڕشڵ و لیڵی دوای دەرچوونی لە زانکۆی ویسڵیان بۆ نیویۆڕک دەگوازێتەوە. تێد لە ماکلارێنس چاوی بە باڕنی و ڕۆبن کەوت. تێد بۆ دڵخۆشی و "یەکەکە"، ئەو ژنەی کە ھاوسەرگیری لەگەڵ دەکات، دەگەڕێت. تێد لە چەندین پەیوەندی تاقیدەکاتەوە، کە تێیدا ئەو سیفەتانەی بۆ ژنە داھاتووەکەی دەیەوێت، دەدۆزێتەوە. لە کۆتایی ھەر پەیوەندییەکدا تێد بە سووکی لەسەر ئەوەی بە ھەڵە ڕۆشت دەدوێت. لەگەڵ ئەوەی ھیوای لەگەڵ ھەر یەکێک لە پەیوەندییەکاندا لە دۆزینەوەی "یەکەکە" کەم دەکات، بەڵام ئەو خۆی بەدەستەوە نادات. تێد زیاتر لە ھاوڕێکانی گرنگی بە شازێتی و گرنگایەتی دەدات. ھەوڵی خۆی دەدات تا خۆشەویستی بۆ ژنەکانی ژیانی ڕاگەیەنێت، بەڵام ھەموویان دەڕوخێت. لەگەڵ ئەوەی ھەموو ئەم سیفەتانەی ھەیە، زۆربەی کات تێد ناپێگەیشتووانە ھەڵسوکەوت دەکات، وەک ەژداری کردن لە چالاکییەکانی باڕنیدا. لە کۆتاییی نمایشەکەدا، ئاو وتی، کە، لە ترەیسی، ەو خۆشەویستی ژیانی (دایکەکە) بینیوە، بەڵام تەنھا دوای ئەوەی تەواوبوو لە وتی چیرۆکەکە بۆی دەرکەوت ڕۆبن خۆشەویستی ژیانی بووە.
  • جەیسن سیگڵ وەک ماڕشاڵ ئێڕێکسن، باشترین ھاوڕێی تێد مۆزبی. ماڕشاڵ و تێد وا ڕێکەوت کە لە زانکۆی ویسڵیان ھاوژوور بن، پاشان دواتر بەیەکەوە بۆ شاری نیوێوڕک گوازییەوە. لە وەرزی ۲دا ماڕشاڵ ھاوسەرگیری لەگەڵ لیڵیدا کرد، کە لە زانکۆوە خۆشیدەویست، لە وەرزی حەوتەمدا ئەوان منداڵێکیان لە سانت کڵاود بوو، کە خێزان و شارستانییەکەی بناغەی ئەو ناکۆکیانەیە کە لە زنجیرەکەدا تووشی دەبێت. خەونەکەی ئەوە بوو ببێت بە پارێزەری ژینگە، بەڵاام بەھۆی پێویستی بۆ پارە نەیتوانی لەگەڵیدا بڕوات.
  • کۆبی سمولدەرس وەک ڕۆبن شرباتسکی، ھەواڵبێژێکی نوێ کە ھەوڵدەدات وەک ڕۆژنامەنووس سەربکەوێت و لەگەڵ ھەر یەکێک لە تێد و باڕنی پەیوەندی ھەبوو. ڕۆبن لە کەنەداوە گەشتی بۆ نیویۆڕک کرد تا لە وێستگەیەکی تەلەڤیزیۆن کار بکات و چاوی بە تێد لە ماکلارێنس دەکەوێت، کەنەدێتییەکەی سەرچاوەی بڕێکی گەورە لە گاڵتەکانی ھاوڕێکانێتی، بۆ نموونە 'ڕۆبن بروسکە'. ڕۆبن زۆر گرنگی ژیانی پیشەیی دەدات و شتانی وەک منداڵ و ھاوسەرگیری پێشێل دەکات. زۆربەی کات ڕۆبن سکۆچ دەخواتە و جگرە دەکێشێت، و ھەروەھا ئەو لە ھەوادارانی چەکە. ئەو و باڕنی لە یەکەم بەشی کۆتاییی زنجیرەکەدا ھاوسەرگیری دەکات، بەڵام لە بەشی دووەمدا لێک جیادەبنەوە. مێردەکەی سمولدەرس تاران کیڵام لە شەش ئەڵقەدا وەک گاری بڵومان دەرکەوت.
  • نیڵ پاتریک ھاریس وەک باڕنی ستینسن، پلەی بۆییەکی زنجیرەیی، کە سامانە سنووردارەکەی و ستراتیجییەکانی بۆ فریودانی ژنان بێ ھیچ مەبەستێک لە چوونەوە پەیوەندییەوە. دەستەواژەکانی "قاتکە" و "ئەفسانە-چاوەڕێکە-چاوەڕێیکە-یییە". ئەو باشترین ھاوڕێکەی تری تێدە. دوای ئەوەی باوکی لە تەمەنێکی بچووکدا جێیھێشت، باڕنی کێشەی جێھێشتنی ھەیە و خۆی بە ھاوڕێکانییەوە دەبەستێتەوە. باڕنی درۆی درەوشاوە دەربارەی ژیانی وەک ئامێرێکی بەرگری بۆ ھاوڕێکانی دەگێڕێتەوە. ئەو لە کۆتاییی زنجیرەکەدا ھاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆبندا دەکات بەڵام دوای سێ ساڵ لێی جیادەبێتەوە. لە ۲۰۲۰دا، یەک شەوی شکستخواردوو کچێکی، ئێڵی، پێدا. مێردەکەی ھاریس دەیڤد بوڕتکا لە حەوت ئەڵقەدا وەک سکوتەر دەرکەوتووە.
  • ئاڵیسن ھانیگەن وەک لیڵی ئاڵدرێن، مامۆستای دایانگا و وێنەکێشێکی بە ھیوا و ژنی ماڕشاڵە. ئەو لە پاراستنی نھێنیدا زۆر خراپە و ھەندێک جار یاریپێکەرە. لە وەرزی دووەمدا ھاوسەرگیری لەگەڵ ماڕشاڵدا کرد و لە وەرزی حەوتەمدا ماڕڤنی بوو. لەگەڵ ئەوەی لیڵی جوان و شیرینە، بەڵام دەکرێت بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو شەڕەنگێزبێت. باشترین ھاوڕێی لیڵی ڕۆبن شرباتسکییە کە لە ڕێی تێدەوە ناسی. مێردەکەی ھانیگەن ئەلێکسیس دێنیسۆف لە دە ئەڵقەدا وەک ساندی ڕێڤەرز دەرکەوتووە.
  • کڕیستین میڵۆتی وەک ترەیسی مکانەڵ (میوان-وەرزی ٨، سەرەکی-وەرزی ۹)[٤٣] (لەگەڵ ئەوەی تەنھا لە ۲٨ ئەڵقەی ۲۰٨ ئەڵقەدا دەرکەوتووە، ئەو ڕۆڵێکی سەرەکی لە بنیاتنانی کۆتایی دەبینێت) ئەو ژنەکەی تێد مۆزبیی داھاتووە (دایکەکە). ترەیسی مکانەڵ لە کۆتاییی وەرزی ھەشتەمدا بۆ یەکەم جار دەرکەوت، ئەمەش لەگەڵ ئەوەی ئاماژە بۆ ناوی لە وەرزی یەکەمدا کرا (۱x۰۹ "سکێکی پڕ لە مریشکی ڕومی") و لە کۆتاییی زنجیرەکەدا بە تەواوەتی دەرخرا. تێد بە شێتی کەوتە داوی خۆشەویستییەوە، بەڵام لە ۲۰۲٤دا کۆچی دوای کرد.
  • بۆب ساجێت وەک تێدی داھاتوو (تەنھا دەنگ)، لە ساڵی ۲۰۳۰دا بە منداڵەکانی دەڵت چۆن داکیانی بینیوە.

کورتەی وەرزەکان[دەستکاری]

پێشوازی ڕەخەگران[دەستکاری]

وەرزی یەکەم بە ڕەخنەی ئەرێنیانە پێشوازی لێکرا، لەگەڵ ئەوەی ھەندێک بە نەرێنیانە بە ھاوڕێکان بەراوردیان کرد. لەسەر مێتاکریتیک زنجیرەکە ۲٥ بەسەرداچوونەوەی کۆکردەوە، و ٦۹ لە ۱۰۰ وەرگرت.[٤٨] مایکڵ ئابێرنیسی لە پۆپ ماتەرز بە وەرزەکەی بەسەرداچوونەوەی نەرێنی دا، نووسیویەتی کە "کۆمیدیاکەی چۆن دایکتانم بینی کەمییەکانی پڕ ناکاتەوە."[٤٩] تۆم شاڵیس لە واشینگتن پۆست بە وەرزیەکەی بەسەرداچوونەوەیەکی باشی دا، کە وتی "کەمێک لە ھەموو زنجیرە سیتکەمەکانی تر باشترە، لە ڕابردوو و ئێستا -- بە تایبەتی ئەوانەی ھاوڕێیەکی کەمژەی شارستانی بەرجەستە دەکات، لە بیستەکانیاندا ئەو شیرینییە تاڵەی نادیاری ژیان تاقیدەکەنەوە."[٥٠] لە لایەکی ترەوە، مێڵانی ماکفەڕڵەین بەسەرداچوونەوەیەکی ئەرێنییانەی بە وەرزەکە بەخشی، وتی نمایشەکە "لەوانەیە ھیچ بنچینەیەکی کۆمیدیا نەشکێنێت، بەڵام جۆرێک لە ئاسوودەیییه، پێویستییەکانی سی بی ئێس شەوی دوو شەممە دەپێکرێت."[٥١]

وەرزی دووەمی ستایشی لە ڕەخنەگرانەوە وەرگرت. ستەیسی کراوس لە ئای جی ئێن بە وەرزەکەی بەسەرداچوونەوەیەکی ئەرێنییانەی بەخشی،[٥٢]بە "مەزن" بانگی کرد.[٥٣]

وەرزی سێیەم بە گشتی بە بەسەرداچوونەوەی ئەرێنییانە پێشوازی لێکرا.[٥٤] میشێڵ زۆرۆمسکی لە ئای جی ئێن بەسەرداچوونەوەیەکی ئەرێنییانەی بە زنجیرەکە بەخشی، وتی کە "وەرزەکە خۆش و زیرەک بوو، ڕۆشتنێکی باش و جێگیری دوو وەرزی یەکەم."[٥٥]

وەرزی چوارەم ستایشی ڕەخنەگرانی وەرگرت و بە گشتی بە باشترین وەرزی زنجیرەکە دادەنرێت. میشێڵ زۆرۆمسکی لە ئای جی ئێن بە وەرزی چوارەم نرخاندنی ٨.٥ لە ۱۰ بەخشی، ڕایگەیاند کە "وادیارە ئەم وەرزی پێنجەمە بە دواکەوتنی دایکەکە جێگیر دەبێت، کاتێک تێد بە ژووانگێڕان لەگەڵ ستێلادا سەرقاڵبوو، کۆمەڵەکە لە چەندین ئەڵقەی تەنھادا جێگیربوون کە شتێک وەک ئەڵقەکانی تایبەت ب ژیانی خۆشەویستی تێد خۆش بوو". زۆرۆمسکی ڕۆشت و وتی "ئەڵقەی ڕۆبن ماڕشاڵی سەرەکی، بە ناونیشانی 'مینێسۆتای بچووک'، ئەوەی ڕوونکردەوە کە ئەم دانە کاتی پێویستیان لەسەر شاشە نییە. لەگەڵ ڕۆبن و بیرکردنی نیشتیمان و بێئیشی (و مەترسی ناردنەوە)، ئەم جووتە باشترینی ڕۆبن سپارکڵزی بۆ وەرزەکە دەرھێنا، ئەو کاتەی ماڕشاڵ دیمەنی کاڕائۆکی 'با بۆ مۆڵ بچین!'"[٥٦]

وەرزی پێنجەم بە گشتی بەسەرداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت. سیندی مکڵێنانی تەلەڤیزیۆن بێ بەزەیی بەسەرداچوونەوەیەکی تێکەڵی بەخشی و لە کۆتاییی وەرزەکەدا نووسی: "من باشم لەگەڵ وەرزێک سەرنج ناخاتە سەر بینینی دایکەکە، بەڵام ئەم وەرزە کەسایەتییەکان دەگەڕێنەوە دواوە - بە تایبەتی تێد و باڕنی. لە حاڵەتی ئاساییدا، کاتێک وەرزێک کۆتایی دێت، پێویستە ھەفتەیەک یان دوو مامەڵە لەگەڵ بێ ھیواییدا بکەم. ئێستا، ھەموو ئەوەی ھەستی پێ دەکەم ئاسوودەیییە."[٥٧]

وەرزی شەشەم بە گشتی بەسەرداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت.[٥٨] جەستن فاوڵەری بەسەرداچوونەوە دواترەکان بە وەرزەکەی بەسەرداچوونەوەی ئەرێنییانەی بەخشی، وتی کە زنجیرەکە "وەرزێکی باشی تەلەڤیزیۆنە" و لە وەرزی پێنجەمی "ھەژار" باشترە، ئەو ھەروەھا وتی "حەڤدە ئەڵقە لە ۲٤ ئەڵقەکە ئەوانەن کە من بە باشیان دادەنێم."[٥٩]

وەری حەوتەم بەسەرداچوونەوەیەکی تێکەڵی وەرگرت. ئالان سپینواڵ بە وەرزەکەی بەسەرداچوونەوەیەک تێکەڵی دا و بە درێژایی وەرزەکە ڕەخنەی لەچوونە پێشەوەی گرت، کە وتی "نمایشەکە تەنھا، بەھێزترە کاتێک چیرۆکەکانی دەربارەی ئێستا یان ڕابردوو دەدوێت، و کاتێک نووسەران پێویست نییە وەک جادووگەر کە ھەوڵدەدەن ڕێگری لە بینەران لە زانینی فێڵەکە بکەن ھەڵسوکەوتکەن. کۆتایییەکەش ئەمەی بۆم دووپات کردەوە. بەشەکان کە کەمێک یان ھیچ پەیوەندی بە شتە ھاتووەکان ھەبوو باشبوون، ئەو بەشانەی پەیەندی بە داھاتووە ھەبوو، بۆ دە ھەزارەمین جار 'بەڕاست؟ ئەمە ئەو شووێنەیە کە لەگەڵی دەڕۆیت؟'"[٦٠]

وەرزی ھەشتەم لە ئاستێکی بڵاودا ڕەخنەی لێ گیرا، لەگەڵ ڕاپۆرتی ڕاتن تۆمەیتۆز لە ٤۰%ی ڕەخنەگران بەسەرداچوونەوەی ئەنرێنییا بە نمایشەکە بەخشی. بە کۆمەڵیی دەڵێن "چۆن دایکتانم بینی بەخێرھاتنەکەی ئەم وەرزەی لەبەر دەکات، بە شێوەیەکی لاسایینەکراو و ھەستی گاڵتەکردن، گاڵتەیەکی کەمتر لە سەرگرتن."[٦١]

وەرزی نۆیەم بەسەرداچوونەوەی تێکەڵ بۆ ئەرێنی لە لایەن ڕەخنەگرانەوە وەرگرت، ئەمەش لەگەڵ ئەوەی سەرسامبووان بە خراپتر لە وەرزەکانی پێشتر دایاننابوو.[٦٢] ڕاتن تۆمەیتۆز ڕایگەیاند کە ٨۰%ی ڕەخنەگران بەسەرداچوونەوەی ئەرێنییان بە نمایشەکە پێشکەش کردووە، کە مامناوەندی نرخاندی ۷.٥ لە ۱۰یان داوە. گارێس میچێڵ لە "ماڵی گیکێری" کاردانەوەیەک نەرێنی دا، کە ڕەخنە لە بنچینەی زنجیرەکە دەگرێت، وتی کە ئەوان "بۆ دەرھێنانی چیرۆک کە بۆ ۲۲ خولەک بەردەوام بێت شەڕدەکان."[٦٣]

کۆتاییی نمایشەکە بە شێوەیەکی گەورە لە لایەن ڕەخنەگران و سەرسامبووانەوە ڕەخنەی لێ گیرا. ھەندێک ڕەخنەیان گرت کە وەرزەکانی پێشوو بۆ یاری کۆتایی بنیاتنراوە بەڵام لە ئەڵقەیەکی یەک کاتژمێریدا ھەمووی فڕێدرا، لە کاتێکدا ھەندێک پارێزگاریان لێکرد کە بۆ ھەر یەکێک لە بیرۆکەی سەرەتایی نمایشەکە و خودی ژیان ئەوە ڕاستە.[٦٤] لە ساڵەکانی دوای پەخشکردنی، بەردەوامبوو لە دیاریکردنی وەک خراپترین کۆتاییی زنجیرەکان،[٦٥][٦٦][٦٧] بۆ نموونە لە لوتکەی پێڕستی یو ئێس ئەی توودەی "خراپترین کۆتاییی زنجیرەکانی ھەموو کاتێک" داگیرکرد.[٦٨]

لێبووەکان[دەستکاری]

پەرتووکەکان[دەستکاری]

  • برا لە ڕۆشتن، ھاوڕێیەکی یاساکانی برایەتی، لە ۲۰۰۹دا دەرچوو.[٧٠]
  • یاساکانی برایەتی بۆ دایباب: چی چاوەڕێ دەکەیت کاتێک نایاببیت، لە ۲۰۱۲دا دەرچوو.[٧١]
  • پلەی بووک لەسەر ئەڵقەیەکی وەرزی پێنج بە ھەمان ناوەوە دروستکراوە، لە لایەن باڕنی ستینسن و ماە کوھن نووسراوە.[٧٢]
  • چۆن دایکتان و فەلسەفەکەم بینی، لە ۲۰۱۳دا دەرچوو.[٧٣]

مۆسیقای تۆمارکەریی[دەستکاری]

  • دووەم ئەلبومی مۆسیقای تۆمارکەریی بە ناونیشانی چۆن مۆسیقاکەتانم بینی: دڵەکس لە ئای تیونز لە ۲۳ی ئەیلوولی ۲۰۱٤ بە ژمارەیی دەرچوو، گۆرانییەکانی دوو وەرزی کۆتایی تێدابوو.[٧٥]

ڕوونکردنەوەی ڕووداوی ئەنەناسەکە[دەستکاری]

دوای کۆتاییی زنجیرەکە، بەرپرسان ڤیدیۆیەکی کورتیان بڵاوکردەوە، مەتەڵی ئەنەناسەکە لە ڕووداوی ئەنەناسەکە (ئەڵقەی ۱۰، وەرزی یەک) ڕووندەکاتەوە. و لە دیمەنە زیادەکاندا کەسایەتییەکی وەرزی شەشەم، کاپتن، ئەنانەسەکەی لەبەردەم دەرگاکەی وەک خویەک دانا و تێد بە سەرخۆشی دەیبات.[٧٦]

پێژنیارە جێبەجێنەکراوەکان[دەستکاری]

چۆن باوکتانم بینی[دەستکاری]

لە ۱۳ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۳دا، ئەوە ڕاگەیەندرا کە سی بی ئێس و بەرھەمھێنەری تەلەڤیزیۆنی ڕێوی سەدەی بیستەم چۆن باوکتانم بینی (How I Met Your Dad) دەردەکات، کە سەرنج دەخاتە سەر ژن و لە لایەن بەیز و تۆماس و ئێمێڵی سپیڤی بەرھەمھێنانی بۆ دەکرێت.[٧٧] لەوانەیە زنجیرە نوێکە باڕێکی نوێی تێدا‌ بێت و پەیوەندی بە زنجیرەکە ڕاستەقینەکەوە نەبێت.[٧٨] ئەکتەرە سەرەکییەکانی زنجیرەکە گڕێتا گێڕویگ، درو تاڕڤەر، نیکۆڵاس داگۆستا، ئاندڕو سانتینۆن.[٧٩] لە ۲۳ی نیسانی ۲۰۱٤دا، بڵاوکرایەوە کە مێگ ڕایان وەک سالیی داھاتوو ھەڵبژێردراوە.[٨٠]

لە ۱٤ی ئایاری ۲۰۱٤دا، سی بی ئێس ھەڵگرتنەوەی چۆن باوکتانم بینی تێپەڕان چونکە دروستکەرانینمایشەکە کاڕتەر بەیز و کڕێگ تۆماس نایانەوێت پایڵتەکەی تۆماربکەنەوە.[٨١] نینا تاسڵەر، سەرۆکی کات بەسەربردنی سی بی ئێس، وتی "بەشی پایڵت ھەبوو کە کەڵکی نەبوو". قسە دەربارەی "بازاڕکردن"ی زنجیرەکە لەسەر تۆڕەکانی تر دەرکەوت.[٨١][٨٢] نێتفلیکس، فۆکس، ئێن بی سی بۆ ھەڵگرتنەوەی نمایشەکە پاڵێورابوون.[٨٣]

لە کۆتاییدا، ھیچ شتێک لەو گوفتوگۆیانە نەھات. ئەوە بڵاوبوویەوە کە ڕێکەوتنی دەستەکە بەسەرچووە و ئەوان لە ڕێکوتنەکەیان ئازادکراون و دروستکەر کاڕتەر بەیز ھەموو پڕوپاگەندەکانی تۆمارکردنەوەی پایڵتەکەێ ڕەتکردەوە.[٨٤] شەش ڕۆژ دواتر، نینا تاسڵەر وتی کە سی بی ئێس "ھەلی گرتنی دیمەنێکی تری خۆشویستووە" و ئەوان ھەر بە دوای کاڕتەر بەیز و کڕێگ تۆماس دەبین - لەگەڵ ئەوەی ھەردووکیان وازیان لە بیرۆکەی بینینێکی نوێی پڕۆژەکە ھێنا.[٨٥]

چۆن باوکتانم بینی[دەستکاری]

لە ۱٤ی کانوونی دووەمی ۲۰۱٦دا، ئەوە ڕاگەیەندرا کە ئیسحاق ئەپتەکار و ئیلیزابێس بێڕگەر بینینێکی نوێی پایڵتەکەیان نووسیوە و ناونیشانەکەیان بۆ چۆن باوکتانم بینی (How I Met Your Father) گۆڕیوە، و بەیز و تۆماس وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار خزمەت دەکەن.[٨٦] لە ٦ی ئازاری ۲۰۱۷دا، ئەوە بڵاوبوویەوە کە دوای تۆمارکردنی ڕێکەوتنێکی نوێ لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی ڕێوی سەدەی بیستەم بۆ بەرزکردنی ئەپتەکار و بێڕگەر لەگەڵ دان فۆگڵمان بۆ بەرھەمھێنەری جێبەجێکار و بەڕێوبەری نمایشی ئەوە ئێمەین، سیناریۆ تەواوکراوەکەیان لەبەر ئەرکە نوێکانیان لە پشتەوە دادەنرێت.[٨٧] دواتر بیرۆکەکە بە تەواوەتی وازی لێ ھێنرا.

لە ٨ی ئابی ۲۰۱۷دا، دانا واڵدن بە دێدڵاینی وت کە ستۆدیۆ بۆ ھەوڵێکی سێیەم لەگەڵ نووسەری جیاوازدا بدات ھەڵبژێردراوە. ئەوەش وترا کە ھیچ بیرۆکەیەک لە دوو ھەوڵەکەی پێشوو وەرناگیرێت و ھەوڵە نوێکە لە سفرەوە دروست دەکرێت.[٨٨] لە ۱۱ی ئابی ۲۰۱۷دا، دێدڵاین ڕایگەیاند کە ئاڵیسۆن بێنێت بۆ نووسینی نمایشە لاوەکییەکە ھەڵبژێردراوە. ھەروەھا ئەوەش ڕوونکرایەوە کە ئەم بەرجەستەبوونە لەژێر ناونیشانی بەکارھاتووی پڕۆژەکەی ئەپتەکار و بێڕگەردا دەبێت، و بەیز و تۆماسس دیسانەوە وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار پەیوەندیدارن.[٨٩] ھیچ ھەواڵێک بە دوایدا نەھات و پڕۆژەکە ئێستا بە جێھێڵراو دادەنرێت.

خۆگونجاندنی ڕووسی[دەستکاری]

گوود ستۆری میدیا، کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنانی ڕووسی، لەبەرگرتنەوەیەکی نوێی زنجیرەکەی کە لەسەر ئێس تی ئێس پەخشکرا و بۆ دوو وەرز بەردەوام بوو.[٩٠]

نرخاندنەکانی نیڵسن[دەستکاری]

سەیرکردن لەسەر شێوەی ھێڵی

بەرزترین ئەڵقەی بینراو کۆتاییی وەرز "تا ھەتایە دەمێنێتەوە بوو کە لە لایەن ١٣٫١٣ میلیۆن سەیرکرا.[٩١] پێشتر بەرزترین ئەڵقەی بینراو ئەڵقەی وەرزی یەکەم «ڕووداوەکەی ئەنەناس» بوو کە لە لایەن ١٢٫٣ میلیۆن سەیرکرا. نزمتری ئەڵقەی بینراو ئەڵقەی وەرزی شەشەم «زەوی نیشانە» بوو، کە لە لایەن ٦٫٤ میلیۆن سەیرکرا، نزیکەی ٥٢٪ بەرزی نمایشەکە.

وەرزی نۆیەم بە شێوەیەکی گشتی بەرزترین وەرزی سەیرکراو لە نێوان کەسانی تەمەن ١٨–٤٩ بوو، کە توانی نرخاندنی ٤٫٥ لەو لقەدا تۆماربکات[٩٢] کە توانی ڕیکۆردی پێشووی وەرزی حەوت ٤٫١ پشکێنێت و نرخاندنێکی نوێ تۆماربکات.[٩٣]

وەرز کات (ڕۆژھەڵات) یەکەم پەخش کۆتا پەخش وەرزی تەلەڤیزیۆن پلە مامناوەندی بینەران
(بە میلیۆن)
١ دوو شەممە ٨:٣٠ی شەو. ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٥ ١٥ی ئایاری ٢٠٠٦ ٢٠٠٥–٢٠٠٦ 54[٩٤] 9.47[٩٤]
٢ دوو شەممە ٨:٣٠ی شەو
(ئەڵقەکانی ١–٣)
دوو شەممە ٨:٠٠ی شەو
(ئەڵقەکانی ٤–٢٢)
١٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ ١٤ی ئایاری ٢٠٠٧ ٢٠٠٦–٢٠٠٧ 61[٩٥] 8.94[٩٥]
٣ دوو شەممە ٨:٠٠ی شەو
(ئەڵقەکانی ١–١١)
دوو شەممە ٨:٣٠ی شەو
(ئەڵقەکانی ١٢–٢٠)
٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ ١٩ی ئایاری ٢٠٠٨ ٢٠٠٧–٢٠٠٨ 70[٩٦] 8.21[٩٦]
٤ دوو شەممە ٨:٣٠ی شەو. ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ١٨ی ئایاری ٢٠٠٩ 2008–2009 49[٩٧] 9.42[٩٧]
٥ دوو شەممە ٨:٠٠ی شەو. ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ ٢٤ی ئایاری ٢٠١٠ 2009–2010 42[٩٨] 8.60[٩٨]
٦ ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ١٦ی ئایاری ٢٠١١ 2010–2011 ٤٨ 8.79[٩٩]
٧ ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١١ ١٤ی ئایاری ٢٠١٢ 2011–2012 45[٩٣] 9.67[٩٣]
٨ ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ١٣ی ئایاری ٢٠١٣ 2012–2013 ٤٢ 9.02[١٠٠]
٩ ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ٣١ی ئازاری ٢٠١٤ 2013–2014 28[٩٢] 10.51[٩٢]

خەڵات و پاڵاوتنەکان[دەستکاری]

نمایشەکە بۆ ۷۲ خەڵات پاڵێوراوە و ۱۹ی بردەوە. نمایشەکە بۆ ۲٨ خەڵاتی ئێمی پاڵێورا و لە نێوانیاندا باشترین زنجیرەی کۆمیدی ھەبوو. ئەستێرەی وەک ئاڵیسن ھانیگەن و نیڵ پاتریک ھاریس خەڵاتی نرخاندنی ئەکتەریان وەرگرت، کاتێک ھەردووکیان خەڵاتی ھەڵبژاردنی گەل بردەوە، و ھاریس بۆ ئێمی و گۆڵدن گڵۆب پاڵێورا.لە ساڵی ۲۰۱۲دا، دوای حەوت لە پەخشکردن، نمایشەکە خەڵاتی ھەڵبژاردەی گەل بۆ خۆشەویسترین کۆمیدیای تەلەڤیزیۆنی تۆڕی بردەوە. ھەروەھا ئاڕاستەی ھونەر، و ئامادەکردن و تۆمارکردنی سینەمایی خەڵات کرا.

ڕاگەیاندنەکانی ماڵەوە[دەستکاری]

دیڤیدیی وەرز بەرواری دەرچوونەکان ئەڵقەکان زانیاری زیادە
ناوچەی ۱ ناوچەی ۲ ناوچەی ٤
Season 1 ۲۱ی تشرینی دووەمی ۲۰۰٦ ۷ی ئایاری ۲۰۰۷ ۱۰ی کانوونی دووەمی ۲۰۰۷ 22

Includes:

  • commentaries on six episodes
  • a video yearbook
  • 2 music videos ("First Round" and "Last Call")
  • a gag reel

Episodes have been cropped from the broadcast widescreen to a full frame 4:3 format

Season 2 ۲ی تشرینی یەکەمی ۲۰۰۷ ٨ی شوباتی ۲۰۱۰ ٨ی نیسانی ۲۰۰٨ 22

Includes:

  • commentaries on seven episodes
  • How We Make Your Mother
  • 2 music videos ("Let's Go To The Mall" and "Hey Beautiful")
  • 3 "How It Really Happened" scenes
  • a gag reel
  • an Easter Egg.
The Legendary Season 3 ۷ی تشرینی یەکەمی ۲۰۰۷ ۱۰ی ئایاری ۲۰۱۰ ۱۱ی شوباتی ۲۰۰۹ 20

Includes:

  • commentaries on 7 episodes
  • a series retrospective
  • Lily & Marshall's honeymoon videos
  • cast favorites
  • a behind the scenes of "We're Not From Here"
  • 6 "How It Really Happened" scenes
  • 2 music videos ("You Just Got Slapped" and "Sandcastles in the Sand")
  • "Ted Mosby Is A Jerk" audio track
  • a gag reel.
The Awesome Season 4 ۲۹ی ئەیلوولی ۲۰۰۹ ۱۹ی تەممووزی ۲۰۱۰ ۲۷ی تشرینی یەکەمی ۲۰۰۹ 24

Includes:

  • commentaries on 4 episodes
  • A Night With Your Mother: Academy of Television Arts & Sciences Panel Discussion
  • season recap
  • Eriksen's Fight Club
  • a music video ("That Guy's Awesome")
  • a gag reel

Also available on Blu-ray, and is the only season to have a subsequent Blu-ray release.

The Complete Season 5. The Suited-Up Edition ۲۱ی ئەیلوولی ۲۰۱۰ ٨ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۰ ۲۷ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۰ 24

Includes:

  • a gag reel
  • music videos for "Super Date", "Nothing Suits Me Like a Suit", and "Best Night Ever"
  • 2 behind the scenes features
  • making of "Super Date"
  • behind the scenes of the 100th episode
  • an extended version of the "Wedding Bride" trailer
  • a musical series recap.
The Complete Season 6. The New Is Always Better Edition ۲۷ی ئەیلوولی ۲۰۱۱ ۳ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۱ ٥ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۱ 24

Includes:

  • a gag reel
  • making of "Subway Wars"
  • behind the scenes of "Glitter"
  • commentaries on 3 episodes
  • an extended performance of "Stand By Me"
  • a season recap[١٠١]
The Complete Season 7. The Ducky Tie Edition ۲ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۲ ۱٥ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۲ ۱۰ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۲ 24

Includes:

  • a gag reel
  • 2 behind the scenes featurettes
  • deleted scenes
  • audio commentaries on 3 episodes
  • a feature on Neil Patrick Harris' Hollywood Walk of Fame star.[١٠٢]
The Complete Season 8. The Yellow Umbrella Edition ۱ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۳ ۳۰ی ئەیلوولی ۲۰۱۳ ۹ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۳ 24

Includes:

  • deleted scenes
  • audio commentary on "Farmhampton" and "The Final Page"
  • music video for "PS I Love You"
  • making of "PS I Love You"
  • Where We Make Your Mother: Set Tour
  • a gag reel.
The 9th and Legendary Final Season. The Rest of Your Life Edition[١٠٣] ۲۳ی ئەیلوولی ۲۰۱٤ ۱۳ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱٤ ۲۲ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱٤ 24

Includes:

  • Deleted Scenes
  • Audio Commentary on "The Locket"
  • Audio Commentary on "The Rehearsal Dinner"
  • Audio Commentary on "How Your Mother Met Me"
  • Last Forever Alternate Ending
  • How It All Ends
  • Cristin Milioti Audition
  • Behind the Scenes of "Gary Blauman"
  • Gag Reel[١٠٣]
The Whole Story Seasons 1–9[١٠٣] ۲۳ی ئەیلوولی ۲۰۱٤ ۱۳ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱٤ ۲۲ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱٤ 208

Includes:

  • All Out of Spoilers: Looking Back at Your Mother – A Retrospective
  • Table Read of the Series Finale with the Entire Cast
  • The Secret of the Pineapple Incident Revealed
  • Meeting the Mother
  • How I Met Your Mother at Comic-Con 2013-2014
  • The Mosby Kids: 8 Years on the Couch
  • How We Filmed the Kids
  • Plus All the Special Features from Every Previous Season[١٠٣]

وەرزی ۱ بۆ ۹ لەسەر نێتفلیکس لە نەمسا، کەنەدا، ئەڵمانیا، ئیرلەند، ئیتاڵیا، ئەمریکای لاتینی، ھۆڵەندا، ئیسپانیا، سوید، شانشینە یەکگرتووەکان بەردەستە، وەرزی نۆ لە ۲٦ی ئەیلوولی ۲۰۱٤ دابەزی.[١٠٤][١٠٥] وەرزەکانی ۱ بۆ ۹ لەسەر نێتفلیکس لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ۱۳ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۷ لابرا و ئێستا لەسەر ھوڵو بەردەستە.[١٠٦] وەرزی ۱ بۆ ۹ لەسەر ھۆت ستار لە ھیندستان بەردەستە.

مۆسیقای چۆن دایکتانم بینی ئەلبومێکە ۲۰ لە گۆرانییەکانی زنجیرەکەی وەک "با بۆ مۆڵ بڕۆین" یان "تۆ زلەت لێدرا" تێدایە. لە ۲٤ی ئەیلوولی ۲۰۱۲ دەرچوو.

  • تێبینی: دیڤیدیی تەواوی چیرۆکەکە لە ناوچەی ۱ پاکێجێکی جیاوازی لە ناوچەی ۲ + ٤ ھەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا "TV Summer School: How to Create and Run a Successful Sitcom". E! Online. August 6, 2007. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە June 29, 2011. لە ڕێکەوتی ۹ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  2. ^ "How I Met Your Mother: Season 8 (2012-2013)". Rotten Tomatoes. لە ڕێکەوتی ۱۰ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  3. ^ McLennan، Cindy. "This Just In". Television Without Pitty. Bravo Media. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 31 May 2014. لە ڕێکەوتی ۱۰ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  4. ^ Lowe، Alexander (2013-05-14). "How I Met Your Mother Season 8 Finale Review". wegotthiscovered.com. لە ڕێکەوتی ۱۰ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  5. ^ Nicholson، Max (2014-04-03). "HOW I MET YOUR MOTHER: SEASON 9 REVIEW: THE BIG FAT MISDIRECT.". IGN Entertainment Inc. لە ڕێکەوتی ۱۰ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  6. ^ ی ا "Alyson Hannigan – "How I Met Your Mother" Sitcom – William S. Paley TV Fest". Whedon.info. March 28, 2006. لە ڕێکەوتی ۱۳ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  7. ^ ی ا Ryan، Maureen (April 27, 2006). "Craig Thomas: 'Sitcoms used to be about something'". Chicago Tribune. لە ڕێکەوتی ۱۳ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  8. ^ Sullivan، Brian Ford (January 8, 2010). "Live at the Paley Center for Media: "How I Met Your Mother"". The Futon Critic. لە ڕێکەوتی ۱۷ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  9. ^ Dransfeldt، Jeffrey (April 26, 2008). "Harris is enjoying Barney's adventures in How I Met Your Mother". Ventura County Star. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە March 14, 2009. لە ڕێکەوتی ۱۷ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  10. ^ Przybyla، Kathryn (April 30, 2012). "A Chat with Bob Saget". The Buffalo News. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە June 15, 2013. لە ڕێکەوتی ۱۹ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  11. ^ Saget، Bob (April 4, 2014). "Did they show you filmed and cut episodes, or did you just do it all at once?". Reddit. لە ڕێکەوتی ۱۹ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  12. ^ Saget، Bob (April 4, 2014). "How do you feel about the fact that Josh Radnor was still the older version of Ted on the series finale of HIMYM and not you?". Reddit. لە ڕێکەوتی ۱۹ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  13. ^ ی ا ب Stransky، Tanner (May 13, 2013). "'HIMYM' unveils the mother! The creators answer your burning questions". Entertainment Weekly. لە ڕێکەوتی ۲ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  14. ^ "Jennifer Love Hewitt Turned Down How I Met Your Mother?!". E! Online. February 3, 2014. لە ڕێکەوتی ۲۰ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  15. ^ Entertainment Weekly (September 6, 2013).
  16. ^ Colucci، Jim (April 2008). "How They Created Mother" (PDF). Watch! The CBS Magazine. لە ڕێکەوتی ۲۱ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  17. ^ How I Met Your Mother 1st Season DVD Commentary
  18. ^ Keller، Joel (May 11, 2007). "Carter Bays of How I Met Your Mother: The TV Squad Interview". tvsquad.com. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە May 13, 2007. لە ڕێکەوتی ۲۱ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  19. ^ "Season 7 Behind the Scenes". CBS. August 13, 2011. لە ڕێکەوتی ۲۱ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  20. ^ Audio commentary at 00:58 min. of the HIMYM – Season 1 DVD
  21. ^ Ryan، Maureen (January 15, 2007). "The Watcher: How 'How I Met Your Mother' is not a traditional sitcom". Chicago Tribune. لە ڕێکەوتی ۲٤ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  22. ^ ی ا Ghosh، Korbi. "'How I Met Your Mother's' Craig Thomas on Ted & Barney's Breakup, Eriksen Babies and The Future of Robarn". Zap2it.com. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە May 15, 2010. لە ڕێکەوتی ۲٤ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. [He is] a guy who is telling the story so many years in the future, and he jumbles it up in his memory a little bit. He can be an unreliable narrator. 
  23. ^ "Suit Up for How I Met Your Mother Scoops". Television Without Pity. October 3, 2008. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2008-10-04. لە ڕێکەوتی ۲٥ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. It's nice to go [online] and see how much continuity matters to people within the universe of a show. That's absolutely true for me, too. Whenever there's the slightest inconsistency in a Buffy episode or Friends or something, my wife and I would sit on the couch and throw stuff at the TV … When we're doing stuff in the writers room, I really try and remember that. 
  24. ^ Ryan، Maureen (July 19, 2008). "Barney writes a book, Barney + Robin, Ted + Stella and other 'How I Met Your Mother' news". Chicago Tribune. لە ڕێکەوتی ۲٥ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. He did reveal that more than two years ago … With only the two kids who play Ted's future children … they shot a scene that directly relates to the identity of the mother. That scene will be included in the show's series finale, which Thomas said he hopes 'people will see in 2012.' 
  25. ^ "CBS Sets Series Return Dates". zap2it. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە February 16, 2008. لە ڕێکەوتی ۲٥ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  26. ^ "Breaking News – "The Big Bang Theory" And "How I Met Your Mother" To Swap Time Periods". TheFutonCritic.com. February 20, 2008. لە ڕێکەوتی ۲٥ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  27. ^ "Upfront: CBS Releases Full Schedule". Broadcastingcable.co. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2008-12-16. لە ڕێکەوتی ۲٥ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  28. ^ "CBS Announces 2008–2009 Premiere Dates". The Futon Critic. June 26, 2008. لە ڕێکەوتی ۲٥ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  29. ^ Nordyke، Kimberly (September 24, 2008). "'Mother' reruns nest at Lifetime". The Hollywood Reporter. Lifetime's four-year licensing deal includes up to eight seasons of "Mother", should the CBS comedy run that long. "Mother" had a big fourth-season premiere Monday, jumping 21% in the ratings over last season. 
  30. ^ "How I Met Your Mother: Syndication Deal Ensures Season Five for Sitcom". tvseriesfinale.co. September 17, 2008. لە ڕێکەوتی ۲٥ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  31. ^ "How 'How I Met Your Mother' dealt with 2 pregnant stars, and what's coming next on the comedy - The Watcher". featuresblogs.chicagotribune.com. لە ڕێکەوتی ۲٥ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  32. ^ Ausiello، Michael (May 19, 2009). "Exclusive: 'Without a Trace,' 'Privileged,' canceled, 'Gossip' spin-off DOA". Entertainment Weekly. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە June 3, 2009. لە ڕێکەوتی ۲٥ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  33. ^ Andreeva، Nellie (January 25, 2010). "'How I Met Your Mother' meets Season 6". The Hollywood Reporter. لە ڕێکەوتی ۲٦ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  34. ^ Cohn، Angel (October 3, 2008). "Suit Up for How I Met Your Mother Scoops". Television Without Pity. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2008-10-09. لە ڕێکەوتی ۲٦ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  35. ^ Gelman، Vlada (April 8, 2014). "'How I Met Your Mother': 'Buffy's' Danny Strong, Alexis Denisof to guest". Los Angeles Times. لە ڕێکەوتی ۲٦ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  36. ^ Hibberd، James (March 4, 2011). "'How I met Your Mother' renewed for two seasons". Entertainment Weekly. لە ڕێکەوتی ۲٦ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  37. ^ "CBS announces 2011–2012 premiere dates" (Press release). CBS Express. June 29, 2011. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١١. لە ڕێکەوتی ۲٦ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  38. ^ "FX Fall 2011 Schedule Has How I Met Your Mother; The Nanny Reunion on Happily Divorced" (Press release). Sitcoms Online. July 27, 2011. لە ڕێکەوتی ۲٦ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  39. ^ "How I Met Your Mother to end after 8 seasons?". TV Series Finale. July 7, 2010. لە ڕێکەوتی ۲٦ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  40. ^ Chitwood، Adam (December 22, 2012). "HOW I MET YOUR MOTHER Renewed for Ninth and Final Season; Entire Cast Will Return". collider.com. لە ڕێکەوتی ۲٦ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  41. ^ Mitovich، Matt (December 21, 2012). "Report: How I Met Your Mother Renewed for 9th Season After Jason Segel's 11th-Hour Reversal". tvline.com. لە ڕێکەوتی ۲٦ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  42. ^ Rome، Emily (September 24, 2012). "'How I Met Your Mother': Showrunners talk about the (possible) beginning of the end". Entertainment Weekly. لە ڕێکەوتی ۲٦ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  43. ^ ی ا ب Ausiello، Michael (May 17, 2013). "Exclusive: How I Met Your Mother Makes Cristin 'Mom' Milioti a Full-Fledged Series Regular". TVLine.com. لە ڕێکەوتی ۲٦ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. Cristin Milioti, who was unmasked as the titular mom in this week's season finale, took the title of series regular during the comedy's upcoming ninth and final season. This marks the first time HIMYM will have expanded its core group of regulars beyond stars Josh Radnor, Alyson Hannigan, Neil Patrick Harris, Cobie Smulders and Jason Segel. 
  44. ^ "'How I Met Your Mother' Makes Cristin Milioti a Series Regular". The Hollywood Reporter. May 17, 2013. لە ڕێکەوتی ۲٦ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  45. ^ Ausiello, Michael (January 30, 2013). "'How I Met Your Mother' Season 9 Spoilers — We Will Meet the Mother". TVLine. لە ڕێکەوتی ۲٦ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  46. ^ "'NCIS,' 'Downton Abbey,' 'Scandal,' 'Grey's Anatomy': Find out what's next in the Spoiler Room". Entertainment Weekly. May 16, 2013. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ۲٦ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  47. ^ Kissell، Rick (December 19, 2013). "CBS' 'How I Met Your Mother' to Get Hourlong Series Finale". Variety. لە ڕێکەوتی ۲٦ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  48. ^ "How I Met Your Mother: Season 1". Metacritic. لە ڕێکەوتی ۱ی ئایاری ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  49. ^ Abernethy، Michael. "How I Met Your Mother Review". لە ڕێکەوتی ۱ی ئایاری ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  50. ^ Shales، Tom (September 19, 2005). "How I Met Your Mother Review". The Washington Post. لە ڕێکەوتی ۱ی ئایاری ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  51. ^ MacFarland، Melanie (September 11, 2005). "Fall TV: Seek and ye shall find something worth watching". Seattle Post-Intelligencer. لە ڕێکەوتی ۱ی ئایاری ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  52. ^ "How I Met Your Mother Season 2 Review". IGN. November 20, 2006. لە ڕێکەوتی ۱ی ئایاری ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  53. ^ Krause، Staci (May 15, 2007). "How I Met Your Mother: "Something Blue" Review". IGN. San Francisco, California: j2 Global. لە ڕێکەوتی ۱ی ئایاری ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  54. ^ Wheat، Alynda (October 8, 2008). "How I Met Your Mother: Season 3". Entertainment Weekly. New York City: Meredith Corporation. لە ڕێکەوتی ۱ی ئایاری ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  55. ^ Zoromski، Michelle (May 29, 2008). "How I Met Your Mother: Season 3 Review". IGN. San Francisco, California: j2 Global. لە ڕێکەوتی ۱ی ئایاری ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  56. ^ Zoromski، Michelle (May 27, 2009). "How I Met Your Mother: Season 4 Review: The one where they hide the pregnancies.". IGN. San Francisco, California: j2 Global. لە ڕێکەوتی ۱ی ئایاری ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  57. ^ McLennan، Cindy. "This Just In". Television Without Pity. New York City: Bravo Media. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 31 May 2014. لە ڕێکەوتی ۲ی ئایاری ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  58. ^ "How I Met Your Mother Season 6 Episode Reviews". لە ڕێکەوتی ۲ی ئایاری ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  59. ^ Fowler، Justin (May 28, 2011). "How I Met Your Mother: Season 6 in Review or Ranking the Episodes". لە ڕێکەوتی ۲ی ئایاری ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  60. ^ Sepinwall، Alan. "Season finale review: 'How I Met Your Mother' - 'The Magician's Code': Miss Direction". Hitfix. Hitfix INC. لە ڕێکەوتی ۲ی ئایاری ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  61. ^ "How I Met Your Mother: Season 8 (2012-2013)". Rotten Tomatoes. San Francisco, California: Fandango Media. لە ڕێکەوتی ۲ی ئایاری ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  62. ^ "How I Met Your Mother: Season 9". Metacritic. لە ڕێکەوتی ۳ی ئایاری ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  63. ^ Mitchell، Gareth (November 5, 2013). "How I Met Your Mother Final Season Needs to be Left at the Altar". House of Geekery. San Francisco, California: WordPress. لە ڕێکەوتی ۳ی ئایاری ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  64. ^ Alex Heigl؛ Cara Shultz (1 April 2014). "How I Met Your Mother Fans Split on Finale: Great Finish, or Disappointment?". People. لە ڕێکەوتی ۳ی ئایاری ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  65. ^ "End Game: TV's Best and Worst Series Finales". Rolling Stone. New York City: Wenner Media. May 12, 2015. 
  66. ^ "The 12 worst TV series finales of all time, from 'Seinfeld' to 'Girls'". 
  67. ^ "10 of the best and worst TV series finales through the years". 2018-03-20. 
  68. ^ Lawler، Kelly (May 31, 2018). "The 10 best (and five worst) TV series finales of all time". USA Today. Mclean, Virginia: Gannett. لە ڕێکەوتی ۳ی ئایاری ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  69. ^ Stinson، Barney (2008). The Bro Code. New York: Fireside. ISBN 978-1-4391-1000-3. 
  70. ^ Stinson، Barney (2009). Bro on the Go. Fireside. ISBN 978-1-4391-7313-8. 
  71. ^ Stinson، Barney (2012). Bro Code for Parents: What to Expect When You're Awesome. Touchstone. ISBN 978-1-4516-9058-3. 
  72. ^ The Playbook. Touchstone. 2010-10-05. ISBN 978-1-4391-9683-0. 
  73. ^ von Matterhorn، Lorenzo, دەستکاریکەر (October 5, 2010). Popular Culture and Philosophy. Open Court Books. ISBN 978-0-8126-9835-0. لە ڕێکەوتی ۲۹ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  74. ^ Gonzalez، Sandra (September 18, 2012). "'How I Met Your Mother' soundtrack: See the full listings! – EXCLUSIVE". Entertainment Weekly. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥. لە ڕێکەوتی ۲۹ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  75. ^ "How I met your music deluxe". 20th Century Fox. September 23, 2014. لە ڕێکەوتی ۲۹ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە – بە Apple iTunes. 
  76. ^ Goodman، Jessica (2014-09-19). "'How I Met Your Mother' Pineapple Incident Mystery Is Finally Revealed". Huffington Post. لە ڕێکەوتی ۳۰ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  77. ^ Andreeva، Nellie (November 15, 2013). "'How I Met Your Mother' Spinoff – CBS Orders Pilot". Deadline Hollywood. لە ڕێکەوتی ۳۰ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  78. ^ Lintz، Kristina (November 16, 2013). "'HIMYM' spinoff 'How I Met Your Dad' ordered, show creators tweet info". Hypable.com. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە November 18, 2013. لە ڕێکەوتی ۳۰ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  79. ^ Andreeva، Nellie (March 14, 2014). "Nick D'Agosto & Andrew Santino To Star In CBS' 'HIMYM' Spinoff 'How I Met Your Dad'". Deadline Hollywood. 
  80. ^ "Meg Ryan To Voice The Mother In CBS' 'How I Met Your Dad'". Deadline Hollywood. 2014-04-23. لە ڕێکەوتی ۳۰ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  81. ^ ی ا "CBS Passes on How I Met Your Dad". IGN. May 14, 2014. لە ڕێکەوتی ۳۰ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  82. ^ "CBS Has Passed On How I Met Your Dad". Time. May 14, 2014. لە ڕێکەوتی ۳۰ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  83. ^ "What Pilots Are Still Alive, What Pilots Are Being Shopped". Deadline Hollywood. 2014-05-15. لە ڕێکەوتی ۳۰ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  84. ^ "Carter Bays on Twitter". Twitter. لە ڕێکەوتی ۳۰ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  85. ^ Nellie Andreeva (2014-07-17). "What 2014 Broadcast Pilots Are Still Alive — Full List - Deadline". Deadline Hollywood. لە ڕێکەوتی ۳۰ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  86. ^ Andreeva، Nellie (December 14, 2016). "New 'How I Met Your Mother' Dad Spinoff In Works With 'This Is Us' Writing Duo". لە ڕێکەوتی ۳۰ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  87. ^ Andreeva، Nellie (March 6, 2017). "'This Is Us': Isaac Aptaker & Elizabeth Berger Named Co-Showrunners In New 20th TV Deal, 'HIMYM' Spinoff On Hold". لە ڕێکەوتی ۳۰ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  88. ^ Andreeva، Nellie (August 8, 2017). "'How I Met Your Mother' Spinoff To Get Another Shot With New Writers, 'Modern Family' & 'Empire' Spinoffs Also Possible". لە ڕێکەوتی ۳۰ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  89. ^ Andreeva، Nellie (August 11, 2017). "'How I Met Your Father': Alison Bennett Tapped To Write New 'HIMYM' Spinoff". لە ڕێکەوتی ۱ی ئایاری ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  90. ^ "Как я встретил вашу маму (2010) — о фильме, отзывы, смотреть видео онлайн на Film.ru". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ۱ی ئایاری ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  91. ^ Bibel، Sara (April 1, 2014). "TV Ratings Monday: 'How I Met Your Mother' Finale Hits High, 'Bones' & 'The Tomorrow People' Up, 'The Voice' Down". TV by the Numbers. لە ڕێکەوتی ۲٦ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  92. ^ ی ا ب "Full 2013-2014 TV Season Series Rankings". Deadline Hollywood. May 22, 2014. لە ڕێکەوتی ۲۷ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  93. ^ ی ا ب Gorman، Bill (May 24, 2012). "Complete List Of 2011–12 Season TV Show Ratings: 'Sunday Night Football' Tops, Followed By 'American Idol,' 'NCIS' & 'Dancing With The Stars'". Tvbythenumbers.zap2it.com. لە ڕێکەوتی ۲۷ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  94. ^ ی ا "How I Met Your Mother ratings". ABCmedianet. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە March 10, 2007. لە ڕێکەوتی ۲۷ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  95. ^ ی ا "How I Met Your Mother ratings". ABCmedianet. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2012-01-02. لە ڕێکەوتی ۲۷ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  96. ^ ی ا "Season Program Rankings from 09/24/07 through 05/25/08". ABC Medianet. May 28, 2008. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە April 13, 2010. لە ڕێکەوتی ۲۷ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  97. ^ ی ا "Season Program Rankings from 09/22/08 through 05/17/09". ABC Medianet. May 19, 2009. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە June 23, 2009. لە ڕێکەوتی ۲۷ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  98. ^ ی ا Andreeva، Nellie (May 27, 2010). "Full Series Rankings For The 2009–10 Broadcast Season". Deadline Hollywood. لە ڕێکەوتی ۲۷ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  99. ^ Gorman، Bill (June 1, 2011). "2010–11 Season Broadcast Primetime Show Viewership Averages". TV by Numbers. لە ڕێکەوتی ۲۷ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  100. ^ Patten، Dominic (2013-05-23). "Full 2012–2013 TV Season Series Rankings". Deadline Hollywood. لە ڕێکەوتی ۲۷ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  101. ^ "How I Met Your Mother DVD news: Announcement for How I Met Your Mother – Season 6". TVShowsOnDVD.com. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە August 3, 2011. لە ڕێکەوتی August 6, 2011 ھێنراوە. 
  102. ^ "How I Met Your Mother DVD news: Announcement for How I Met Your Mother – Season 7". TVShowsOnDVD.com. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە July 21, 2012. لە ڕێکەوتی September 2, 2012 ھێنراوە. 
  103. ^ ی ا ب پ "How I Met Your Mother DVD news: Press Release for Season 9 and The Whole Story". TVShowsOnDVD.com. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە December 7, 2014. لە ڕێکەوتی December 2, 2014 ھێنراوە. 
  104. ^ Remling، Amanda (August 31, 2014). "Fall TV 2014 Preview: Catch Up On Your Favorite TV Shows With Netflix New Releases". International Business Times. IBT Media. لە ڕێکەوتی ۲۹ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  105. ^ West، Amy (December 3, 2015). "Top 5 Netflix recommendations of the week: How I Met Your Mother, American Beauty and more". IBTimes. لە ڕێکەوتی ۲۹ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 
  106. ^ Rubin، Rebecca (October 30, 2017). "What's Leaving Netflix in November 2017". Variety. لە ڕێکەوتی ۲۹ی نیسانی ۲۰۲۰ ھێنراوە. 

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]