بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕاڵف ماکیۆ (دەستکاریکەر)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕاڵف ماکیۆ

ڕاڵف ماکیۆ لە کۆمیک کۆنی نیویۆرکی ٢٠٠٧
لەدایکبوون٢٨ی کانوونی یەکەم
نەتەوەئەمریکی
پیشەدەستکاریکەر و نووسەری کۆمیک
کارە ناودارەکان
دەیردێڤڵ
تۆر
کاپتن ئەمریکا
پیاوە جاڵجاڵۆکە
Ultimate Marvel

ڕاڵف ماکیۆ (/ˈmɑːki/؛[١] لەدایکبووی ٢٨ی کانوونی یەکەم)[٢] دەستکاریکەر و نووسەری کتێبی کۆمیکی ئەمریکییە کە چەندان کاری لە کۆمیکەکانی ماڕڤڵدا کردووە، وەک دەستکاریکەری جێبەجێکار. ماکیۆ بە گشتی کار لە دەیردێڤڵ، زنجیرە کۆمیکەکانی پیاوە جاڵجاڵۆکە، و زنجیرەی Ultimate Marvelدا دەکات.

ماکیۆ پەیوەندیی نییە بە ئەکتەر ڕاڵف ماچیۆوە، بەڵام نازناوی «مناڵی کاراتێ»ی لێ نراوە دوای ڕۆڵە بەناوبانگەکەی ئەکتەرەکە.[٣]

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

بە گەنجی، ماکیۆ ھەواداری کۆمیک و لێتەرھاک بووە، و چەندان نامەی لە کتێبەکانی کۆمیکی مارڤڵدا چاپکراوە. پاشبنەماکەی، ھەرچۆنێک بێت، لە ئەدەبیاتی ئینگلیزیدا بووە، و ویستوویەتی ببێتە مامۆستا. لەو ماوەیەدا، ماکیۆ نووسەری کیڵڕەیڤن دۆن مەکگرێگۆری لە فێستیڤاڵێکی کۆمیکدا بینی.[٤]

بەھۆی نامەکانییەوە ماکیۆی ناسییەوە، و مەکگرێگۆر پرسیاری لە ماکیۆ کرد دەربارەی ئەوەی گەر حەز بکات ئۆفیسەکانی مارڤڵ ببینێت. لە گەڕانەکەدا، ماکیۆ پرسیاری لێکرا لەلایەن نووسەر کریس کلەیرمۆنتەوە بۆ چاوپێکەوتنی دەستکاریکەر ڕۆنی تۆماس بۆ فووم. لە چاوپێکەوتنەکەدا، ماکیۆ کارمەندی زیاتری مارڤڵی بینی، و لەلایەن نووسەر/دەستکاریکەر جۆن وارنەرەوە پرسیاری لێکرا بۆ بەشداریکردنی ستافەکە و یارمەتیدانی وارنەر لە زنجیرە گۆڤارە ڕەشوسپییەکانی مارڤڵ. ماکیۆ، کە «بێجگە لە خوێندکار ھیچ کارەیەک نەبوو،»[٥] قبووڵیکرد.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Ross, Jonathan. In Search of Steve Ditko, BBC Four, September 16, 2007.
  2. ^ Miller، John Jackson (١٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٥). «Comics Industry Birthdays». Comics Buyer's Guide. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ ھێنراوە. ١٨ی شوباتی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری PW نەدراوە
  4. ^ Webb، Liam. «10 Questions with... Ralph Macchio». Comic Avalanche. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئابی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئابی ٢٠٠٨ ھێنراوە. ٧ی ئابی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Bullpen Bulletins," "Pro File on: Ralph Macchio," The Incredible Hulk #338 (Dec. 1987).
  6. ^ Contino، Jennifer M. (١١ی ئازاری ٢٠٠٧). «Ralph Macchio: The Ultimate Editor». Mania.com. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تەممووزی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تەممووزی ٢٠٠٨ ھێنراوە. ٦ی تەممووزی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]